هەپەگە یادی سێ گەریلا شەهیدەکەى هەرەکۆڵی کردەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) یادی گەریلا نودا، کەنداڵ و گارزان-ی کردەوە، کە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢١دا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە هەراکۆل شەهید ببوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) یادی گەریلا نودا، کەنداڵ و گارزان-ی کردەوە، کە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢١دا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە هەراکۆل شەهید ببوون.
ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەمشێوەیەیە:
"لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢١دا هەڤاڵانمان نودا، کەنداڵ و گارزان لە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی ناڤسەر-ی هەرەکۆڵ شەهید بوون. هەڤاڵانمان نودا، کەنداڵ و گارزان لە دژی هێرشەکانی دوژمن، کە بە هەموو تەکنیکەکانیانەوە لە دژی شەڕڤانانی ئازادیی گەلەکەمان ئەنجامی دەدات، بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دوژمن و بە رەنج و بڕیارێکی گەورەوە رۆیشتن بۆ ناوچەى بۆتان. بە ڕۆڵی مێژوویی خۆیان هەستان و تێکۆشانیان ئەنجامدا و شەڕیان کرد و بە هەڵوێستی بەرزەوە چوونە کاروانی شەهیدانەوە. ئێمە بەڵێن و پەیمانی خۆمان ئەو ئەرکە شۆڕشگێڕانەیە دووپات دەکەینەوە، کە ئەم هەڤاڵە بەنرخانە بە دڵسۆزییەوە بە تێکۆشان و خەبات، هەڵوێست و بیرەوەرییەکانی خۆیانەوە ڕادەستی ئێمەیان کردووە".
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: نودا سومبول
ناو و پاشناو: ئەڤین ئارسلان
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: نەجیبە - خەلیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢١ / هەرەکۆڵ
******
نازناو: کەنداڵ ئازاد
ناو و پاشناو: مەزڵوم مات
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: سەلامەت – محەمەد نەعیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢١ / هەرەکۆڵ
********
نازناو: گارزان ساسۆن
ناو و پاشناو: کوبیلای ئاجەت
شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبول
ناوی دایک و باوک: گوڵتەن – محەمەد جان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢١ / هەرەکۆڵ
*******
هەڤاڵانمان نودا، کەنداڵ و گارزان نوێنەری بەرخۆدانی گەریلاکانمان بوون لە باکوری کوردستان، کە لە ساڵی ٢٠٢١دا مۆری خۆیان لەو بەرخودانە دا و داگیرکەرانیان ناچار کرد سەرلەنوێ بە حساباتی خۆیاندا بچنەوە. پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژا و ئازیزی هەڤاڵە شەهیدەکانمان و لە هەموو وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەرانمان لە کوردستان دەکەین".
ژ.ت