هەپەگە یادی شەهید وڵات ئاسێی بەرز ڕاگرت
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی گەریلایەکی شەهیدی کردەوە و ڕایگەیاند: "ھاوڕێمان وڵات ھەموو کات ڕێگەمان رۆشن دەکاتەوە و ئەو تێکۆشانەی لەدوای خۆی بەجێیھێشت بە سەرکەوتن تاجدار دەبێت".
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی گەریلایەکی شەهیدی کردەوە و ڕایگەیاند: "ھاوڕێمان وڵات ھەموو کات ڕێگەمان رۆشن دەکاتەوە و ئەو تێکۆشانەی لەدوای خۆی بەجێیھێشت بە سەرکەوتن تاجدار دەبێت".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ڕێزەوە یادی گەریلای شەهید وڵات ئاسێ-ی کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
یەکێک لەو ساڵانەی تێیدا شەڕی دژوار لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوام بوو، ساڵی ٢٠١٨ بوو. دەوڵەتی تورکی قڕکەر و داگیرکەر بۆ سەرکوتکردنی خواست و داوای ئازادی گەلەکەمان و کۆتایی ھێنان بە بزوتنەوەکەمان، هەموو دەرفەتەکانی خستەگەڕ بۆ ئەوەی بە ئامانجەکەی بگات. لە دژی ئەوەش گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە باکووری کوردستان تا گەورە شارەکانی تورکیا ھەموو شوێنێکیان کردە گۆڕەپانی بەرخۆدان و بەرپەرچیان دایەوە. لەو بەرخۆدانەدا کە لەسەر هێڵی گیانبازی بەڕێوەچوو، گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشێندرا و جارێکی دیکە نیشاندرا کە ناتوانرێت شکست بە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بھێنرێت.
ھاوڕێمان وڵات ئاسێ، لە گۆڕەپانی ئانتالیا لە ئەرکدا بوو، وەک جەنگاوەرێکی پێشەنگی نەریتی خۆڕاگرانەی خۆی، سەرکەوتووانە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ کرد. لە پێکدادان لەگەڵ دوژمن قارەمانانە خۆڕاگری کرد و شەھید بوو و وەک جەنگاوەرێکی نموونەی فیدایی ئاپۆیی، جێگەی خۆی لە مێژووی تێکۆشانماندا کردەوە.
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخی ھاوڕێمان وڵات ئاسێ و ھەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، لە کەسایەتی ھاوڕێ وڵات، بەڵێنی بە سەرکەوتن تاجدارکردنی ڕێپێوانی "ڕێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد"، دووپات دەکەینەوە.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان وڵات ئاسێ بەم جۆرەیە:
ناسناو: وڵات ئاسێ
ناو و پاشناو: مەزڵوم بالکچی
شوێنی لەدایکبوون: مووش
دایک - باوک: ئاسیە - چەتین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٨ / ئانتالیا
ژ.ن