هەپەگە یادی شەهیدانی خەرزانی بەرزڕاگرت
هەپەگە یادی پێنج گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت و رایگەیاند، "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان دەمهات، ئەردەڵان، مۆردەم، وارشین و تۆڵهەڵدان هەروەها گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین کە دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات".
هەپەگە یادی پێنج گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت و رایگەیاند، "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان دەمهات، ئەردەڵان، مۆردەم، وارشین و تۆڵهەڵدان هەروەها گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین کە دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات".
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە.
' ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە گۆڕەپانی قەڵانسێی خەرزان لە هێرش و شەڕدا لەگەڵ سوپای تورکی داگیرکەر فەرماندەی پێشەنگمان هاوڕێ دەمهات جیلۆ و هەڤاڵانی هێژا و بەنرخمان کە شان بە شانی ئەو بە قارەمانێتی شەڕیان کرد، ئەردەڵان شاهۆ، مۆردەم نۆرشین، وارشین سەکڤان و تۆڵهەڵدان تەکمان تا کۆتا هەناسەیان خۆڕاگرییان کرد و شەهیدبوون.
هەڤاڵ دەمهات کە جەنگاوەرێکی پێشەنگی سەردەمی هەڵمەتەکان بوو، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە باکووری کوردستان تێکۆشان و شەڕی کرد و گورزی قورسی لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دا. ئێمە بەڵێن دەدەین کە لەسەر ڕێبازی فەرماندە بەنرخمان رێبکەین و شایەنی تێکۆشانی ئەو بین.
رۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان لە کرماشان و یارسان، نوێنەری وشیاری نەتەوەیی کوردستان، هەڤاڵمان ئەردەلان بۆ ئازادی گەلەکەی بەشداری ڕێپێوانی شۆڕش بوو و ڕەنگی خۆی پێبەخشی، جێگەی خۆی لە نێوان جەنگاوەرە پێشەنگەکانی مێژووی ئازادیماندا کردەوە، کە هەرگیز لەیادناچن.
سێ رۆڵەی قارەمانی باکوری کوردستان، هەڤال مۆردەم، وارشین و تۆڵهەلدان، بە هۆشیاری بەجێگەیاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتیان بەهای نوێیان هێنایە ناو تێکۆشانمانەوە.
هەڤاڵانمان مۆردەم، وارشین و تۆڵهەلدان کە توانیان بە ئازایەتی خۆیان لە بەرەکانی شەڕدا نوێنەرایەتی هێڵی پەکەکە و پاژک بکەن و میراتێکی نمونەیی تێکۆشانیان لە دوای خۆیان جێبهێڵن، شەهیدبوون.
سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێز و ئازادیخوازی کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی هاوڕێیانمان دەمهات، ئەردەڵان، مۆردەم، وارشین و تۆڵهەڵدان بە تایبەتی دەکەین.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
نازناو: دەمهات جیلۆ
ناو و پاشناو: ئەیوب چەلیک
شوێنی لە دایک بوون: ئامەد
دایک - باوک: ساڵیحە - محەمەد
شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / خەرزان
نازناو: ئەردەلان شاهۆ
ناو و پاشناو: مەنسور ناسری
شوێنی لە دایک بوون: کرماشان
دایک - باوک: ئەکرەم - ئەحمەد موراد
شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / خەرزان
نازناو: مۆردەم نۆرشین
ناو و پاشناو: زافەر کۆچ
شوێنی لە دایک بوون: مێرسین
دایک - باوک: نورتن - ڕەحمەتوڵڵا
شوێن و بەرواری شەهیدبوون ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / خەرزان
نازناو: وارشین سەکڤان
ناو و پاشناو: دلڤین جان
شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح
دایک - باوک: قیمەت - بایرام
شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / خەرزان
نازناو: تۆڵهەڵدان تەکمان
ناو و پاشناو: یڵماز ئوزون
شوێنی لە دایک بوون: ئەرزرۆم
دایک - باوک: سۆنا - ئیبراهیم
شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / خەرزان
ژ.ن