هەپەگە یادی شەهیدانی ئامەدی کردەوە
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی ئەو سێ گەریلایەیی کردەوە کە ١٣ شوبات لە ئامەد شەهید بوون و وتی: "لە ڕۆحی فیدایانەی ئاپۆییدا قوڵبوونەوە، لە گەریلایەتییدا پەرەیان بەخۆیاندا و بە بێ دووڵی شەڕیان کرد."
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی ئەو سێ گەریلایەیی کردەوە کە ١٣ شوبات لە ئامەد شەهید بوون و وتی: "لە ڕۆحی فیدایانەی ئاپۆییدا قوڵبوونەوە، لە گەریلایەتییدا پەرەیان بەخۆیاندا و بە بێ دووڵی شەڕیان کرد."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە شەهیدانی ئامەدەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"هاوڕێیانمان ڕۆدی باز، چیاگەر باتمان و چیاگەر پاسور لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە ئەیالەتی ئامەد لە سەرماوسۆڵەی وەرزی زستاندا لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکەوە شەهید بوون. بە ڕێز و پێزانینەوە هاوڕێیانی فیدایی قارەمانمان یاد دەکەینەوە.
هاوڕێ ڕۆدی و هەردوو هاوڕێکەی چیاگەر ڕۆڵەی قارەمان بە هۆشمەندییەکی قوڵی تێکۆشان و هەستی بەرزی وڵاتپارێزی گەلی ئامەد و ئێلح گەورە بوون. هاڕێییانمان کە بە هەست و هزری هەرە پاکەوە گەورە بوون، لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا بێ هەڵوێست نەمانەوە، هەستییان بە هێرشی سەر گەلەکەمان کرد و بە ئەڤینێکی مەزنەوە بەشداری نێو تێکۆشانی ئازادی بوون. هاوڕێیانمان کە بەشداری شەڕی سەختی چیاکانی باکووری کوردستان بوون، بە ئیرادەیەکی مەزن لە بارودۆخی هەر زەحمەت و قورسدا تێکۆشان. لە ڕۆحی فیدایانەی ئاپۆییدا قوڵبوون، لە گەریلایەتییدا پەرەیان بەخۆیان دا و بە بێ دوودڵی شەڕیان کرد. هاوڕێیانمان لە میللیتانانی ئاپۆیی بە ئیرادەی شۆڕشگێڕییەوە لە پێناو داهاتووی گەلەکەماندا خەباتییان کرد. وێڕای ئەوەی دڵگرانین لەوەی هاوڕێیانمان لە دەرنجامی پیلانگێڕییەکەوە شەهید بوون، بە هەموو هێزێکەوە تۆڵەیان کرایەوە. بەڵێن دەدەین هەموو کاتێک لە ژیانماندا هاوڕێیانمان بە نموونە وەرگرین و یادییان زیندوو ڕاگرین.
لەسەر ئەم بنەمایە سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانی شەهیدمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەخوازین.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: ڕۆدی باز
ناو و پاشناو: ژیان گوڵتەن
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: شایلە - ساڵەح
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ شوباتی ٢٠٢٠ / ئامەد
ناسناو: چیاگەر باتمان
ناو و پاشناو: موحەمەد شرین دەمیر
شوێنی لە دایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: سوهەیلە - بەها
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ شوباتی ٢٠٢٠ / ئامەد
ناسناو: چیاگەر پاسور ئامەد
ناو و پاشناو: مەسعود یڵدرم
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک:مەنفییە - فەیزی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ شوباتی ٢٠٢٠ / ئامەد."