هەپەگە ئاماری مانگی کانوونی دووەمی بڵاوکردەوە. بەپێی ئەو ئامارە گەریلا لەو مانگەدا ١٢٠ چالاکییان ئەنجامداوە و ٣١ داگیرکەر سزادراون. داگیرکەرانیش ٢٥٢ جار بە چەک و بۆمبی قەدەغەکراو هێرشیان کردووە و ١٠ گەریلاش شەهید بوون.
لە راگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
ئاماری مانگی کانوونی دووەم
ئاماری شەڕی ٣١ – ١ی کانوونی دووەم بەمشێوەیەیە:
چالاکیی هێزەکانمان:
- ١٢٠ چالاکیی تەقاندنەوە، نیشانەشکێنی، چەکی قورس، پێکدادان – لێدان و چالاکیی تاکتیکیی هەماهەنگ و هاوبەشی گەریلا ئەنجامدراون.
لە ئەنجامی چالاکیی هێزەکانماندا؛
- ٣١ داگیرکەر سزادراون
- داگیرکەرێک بریندار بووە
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر،
- ئەوەندەی هێزەکانمان دەستنیشانیان کردووە، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بەتایبەتی سەنگەرەکانی بەرخودان ١٣٤ جار لەلایەن فڕۆکەی جەنگی و ٣٨ جاریش لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کراون. هەروەها سەدان جار بە تۆپ و هاوەن و تانک و چەکی قورس ئەو هەرێمانە بۆردوما کراون.
- سەنگەرەکانی بەرخۆدانی هێزەکانمان ٢٥٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان کراون.
ئەو کەلوپەل و ئامێرە سەربازی و ئۆتۆمبێلانەی لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنران
- سەنگەرێک
- ٢ سیستەمی کامێرای چاودێری جۆری مۆبیس
- چەکێکی بۆمبهاوێژ
- چادرێکی سەربازی
- تلسکۆپێک
- فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆنێک)
- شۆفڵێک
- کۆنتێنەرێک
ژ.ت