هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئابی ئاشکرا کرد: ١٣٤ داگیرکەر سزادران

هەپەگە ئاماری شەڕەکانی مانگی ئابی ئاشکرا کرد. لە ٣٢٣ چالاکیدا لەلایەن گەریلاکانەوە ١٣٤ داگیرکەر سزادراون، ژمارەیەکی زۆر کەرستەی سەربازی لەناوبراون یاخود گورزیان لێدراوە. هەروەها ١٠ گەریلاش شەهیدبوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە مانگی ئابدا کە ئێمە ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئابمان بە شێوەی شکۆمەندانە پیرۆز کرد و پێدەنێنە ٤٠ەمین ساڵی تێکۆشانمانەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە مەبەستی داگیرکەری و سڕینەوە بێ وەستان بەردەوام بوون. لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەدەیەکە بە ئەقڵیەتی فاشیستی لە دژی گەلی کورد سیاسەتی نکۆڵی و سڕینەوە بەردەوامە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان وتیان 'بوەستە' و شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل ٤٠ ساڵە بەردەوامە. دەوڵەتی تورکیش ٤٠ ساڵە هەمان شت دووبارە دەکاتەوە و بانگەشە دەکات کە کۆتایی بە گەریلاکانی کوردستان دەهێنێت و دەگاتە ئامانجەکانی. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە وەک چەند یەکینەیەکی سەربازی دەستیان پێکرد، بوونە هێز و راستی، کە نەک هەر لە سەر سنوورەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لە تەواوی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی کاریگەری یەکلاکەرەوەن و ئیلهامبەخشی سەرجەم گەلانی جیهانن. ئەو هێزە کە نە دەوڵەتی تورک و نە هێزە هەژموونخوازە نێونەتەوەییەکان ٤٠ ساڵە نەیانتوانیوە لە ناوی ببەن، بە ئەزمونی ٤٠ ساڵەی تێکۆشانی ئازادیی رەوا و لەسەر حەق داستانی  قارەمانێتی لە ئاستی گیانبازیدا، سەرکەوتنی گەورە دەخوڵقێنن و بەرەو سەرفرازی دەچن. ئیدیعا و پێداگری گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەموو کات زیاترە".

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان سەلماندیان کە نابەزن و شکست ناهێنن

هەپەگە لە راگەیەندراوەکەیدا سەرنجی ڕاکێشا بۆ سەر ئەم خاڵانە: "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە بە ئەزمونی تێکۆشانی ٤٠ ساڵە خۆیان رێکخستووە، لە ئاست و فۆرمی گەریلای سەدەی ٢١دا، ئاستی گەریلایەتیان بەرەوپێش بردووە. ئەو قۆناغە نوێیەی کە وەک گەریلایەتی هاوچەرخ یاخود گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەناسرێت، گەیشتووەتە ئاستی جموجۆڵ، چالاکی و شێوازی جێگیربوون کە لەتوانایدا تەکنەلۆژیای شەڕی نەتەوە-دەوڵەتەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدا پوچەڵ بکاتەوە و تاکتیکی نوێی گەریلایەتی بهێنێتە ئاراوە. لە هەمان کاتدا توانیویەتی ئەو شتانە بە داهێنەریەکی گەورە لە گۆڕەپانی شەڕ جێبەجێ بکات و سەلماندوویەتی کە نابەزێت و شکست ناهێنێت. لە قۆناغی جەژنی ژیانەوەدا هێزەکانمان پێرفۆرمانسێک کە بە چالاکیەکانیان خستیانەڕوو، ئەو بابەتەیان بە ئاشکرا نیشاندا، کە دەتوانن گەریلایەتی سەردەم بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام بگەیەنن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە سەر بنەمای قووڵکردنەوە، گوڕپێدان و پەرەپێدان بەو نەریت و ئەزمونە بە بە هەنگاوی بەهێز بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێنن و رێدەبڕن، هەروەها نیشانی دەدەن کە بە گرتنەبەری هێڵی شەهیدان، پەیوەستن بە نەریتی شەهیدانی نەمرمانەوە.

گەریلاکانی باکوور گەورەترین ترسی دەوڵەتی تورکن

هێرش و ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تایبەتی لە باکووری کوردستان لە مانگی ئابدا بەردەوام بوو. لە باکوور و بە تایبەتی لە خەرزان، دێرسیم، سەرحەد، مێردین، بۆتان و ئامەد ژمارەیەکی زۆر ئۆپراسیۆن ئەنجامدران. زۆرینەی ئەو ئۆپراسیۆنانە بێ ئەنجامبوون، دەوڵەتی تورک دیسان زیانە گیانیەکانی خۆی کە لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکان لە باکووری کوردستان بەریدەکەوێت، دەشارێتەوە، تەنیا دانی بەوەدا نا کە سەربازێکیان لە هەرێمی گلیداغی سەرحەد بە سابۆتاژ کوراوە. وەک لە بەرخودانی هاوڕێیانمان ئاردەم و بێریتان لە خەرزانیشدا بینرا، هێزەکانمان لە باکوور بە رۆحی گیانبازی ئاپۆیی بەرپەرچی هێرشەکانی دوژمنیان داوەتەوە، داستانی خۆڕاگری مێژووییان نوسیوەتەوە و گورزی قورسیان لە دوژمن وەشاندووە. تێکۆشانی گەریلا لە باکووری کوردستان بە هۆشمەندی گەورەی خاوەنداریکردن، پێداگری، هەوڵدان، رەنج، ئیرادە و ویستێکی بێهاوتا بەڕێوەدەچێت. ئەو هەڵوێستەی گەریلایەتی باکوور، ٤٠ ساڵە گەورەترین ترسی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و کۆلۆنیالیستە و ئەو ترسەی داگیرکەرکەران بەردەوامە.

بۆردومان، بۆمبی قەدەغە و هێرشەکان بۆ سەر گەل

دەوڵەتی تورکی قڕکەر بە ئۆپراسیۆنی بەرفراوان هێرشەکانی خۆی بۆ سەر باکووری کوردستان درێژە پێدەدات، لەهەمان کاتدا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیاش لە ئاسمان و زەویەوە بێ پسانەوە بۆردومان دەکات. هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە مانگی ئابدا ١١٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٤٠ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، بە سەدان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کراون. جارێک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و دوو جاریش بە تەقەمەنی قەدەغە هێرشکراوەتەسەر سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخودان. هەروەها بە ئەنقەست شوێنی نیشتەجێبوونی گەلەکەمان لە باشوور لە ئاسمان و زەویەوە بۆردومان کراوە و بە هۆیەوە لە گەکەمان شەهیدبوون. حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێڵی خیانەتکار لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ بوون و هیچ جۆرە کاردانەوەیان نەبووە، لەهەمان کاتدا بوونە هاوبەشی تاوانە جەنگیە دژە مرۆڤایەتیەکان. کاتێک کەسانی مەدەنی گەلەکەمان شەهیدکران، ئەوان هەرگیز دەنگیان هەڵنەبڕیوە.

٣٢٣ چالاکی، ١٣٤ داگیرکەر سزادراون

هێزەکانمان لە مانگی ئابدا؛ ٣٢٣ چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ١٣٤ داگیرکەر سزادران و ٢٣ داگیرکەریش برینداربوون. هەروەها بڕێکی زۆر کەرستە و کەلوپەلی سەربازی لەناوبران، دەستیان بەسەردا گیرا، یاخود گورزیان لێوەشێندرا.

١٠ گەریلا شەهیدبوون

لە مانگی ئابدا ١٠ هاوڕیمان کە بە گیان، بیر و بڕوای ١٥ی ئاب شەڕیان کرد، شەهیدبوون. لە باکووری کوردستان فەرماندە و شەڕڤانانی پێشەنگ و فیدایی ئاردەم ئارارات (سوڵتان ئۆروچ)، گوڵبەهار مەرجان (شەکریناز کاپلان)، ئەیلەم مونزور (ئەمینە کاپلان)، دیجلە ئەیلەم (لەیلا گولجو) و بێریتان سیسەر (غوربەت کایماز) شەهیدبوون. لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیاش؛ هاوڕێیانمان رێزان بۆتان (رێزان گونگەن)، باوەر بۆتان (بەکر کینا)، چیا ئاگری ( ئیسماعیل پور مەحمود)، مەسکەن نسێبین (زەینەب کایا) و کاوە چەکدار (ئیبراهیم دەمیر) شەهیدبوون. هاوڕێیانمان لە خەرزانەوە تا مێردین، لە ئامەدەوە تا زاپ و مەتینا بە بڕیارداری، گیانی فیدایی و بڕاوایەکی پتەوەوە شەڕیان کرد، لەسەر رێبازی فەرماندەی نەمرمان عەگید (مەعسوم کۆرکماز) هەنگاویان نا و شەهید بوو.

ئامارەکانی شەڕ لە مانگی ئابدا بەم جۆرەیە:

هێرشەکان بە فرۆکەی شەڕ: ١١٣

هێرشەکان بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر: ٤٠

هێرشەکان بە تەقەمەنی قەدەغە: ٢

هێرس بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی: ١

*

ژمارەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهید بوون: ١٠

*

کۆی گشتی چالاکییەکانی هێزەکانمان: ٣٢٣

ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی: ١

چالاکی دزەکردنە ناوەوە: ٣

چالاکی هەماهەنگی گەریلایی: ٨

چالاکی سابۆتاژ: ١١

چالاکی نیشانشکێنی: ٦٥

چالاکی شەڕ و لێدان: ٨١

چالاکی بە چەکی قورس: ١٥٤

*

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون: ١٣٤

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی برینداربوون: ٢٣

*

ئەو ئامێر و کەلوپەلانەی تێکشاون:

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان: ١

نارنجۆکهاوێژ: ١

سیستمی کامێرای حەراری: ٧

تەقەمەنی قەدەغە: ١

سەنگەر: ١

ئامێری شاراوەی وێنەگرتن (فۆتۆکاپ): ١

خێمە: ٣

*

ئەو ئامێر و کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە:

کامێرا: ١

*

ئەو کەرستە و کەلوپەلانەی گورزیان لێدراوە:

هەلیکۆپتەری سکۆرسکی: ١

حەفارە: ٨

سەنگەر: ٩٧

هـ . ب