هەپەگە: ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش و ٣ درۆن تێکشکێندران

چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێ پسانەوە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و ٣ درۆن لەناوبران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:

چالاکییە ئاسمانییەکانی یەکینەی شەهید ئاخین موش؛

٢٦ی ئاب کاتژمێر ١٢:٤٧ لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، لە گۆڕەپانی شاخی ئامێدی لە دژی داگیرکەران، یەکینەی شەهید ئاخین موش چالاکی ئاسمانییان کرد. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری تۆیوتا لەناوبرا و داگیرکەرێک برینداربوو.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٤ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کە بەرەو تونێلەکانی شەڕی ئێمە دەهاتن، بە چەکی نیوئۆتۆماتیک دەستوەردان کرا. کاتژمێر ٠٩:١٥ دەست بەسەر تەقەمەنی داگیرکەراندا گیران. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٥ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی کەسی درۆنێک خرایە خوارەوە. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٤ی ئاب کاتژمێر ١٣:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

٢٤ی ئاب کاتژمێر ١٦:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک برینداربوو. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٦ی ئاب کاتژمێر ١٢:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢٦ی ئاب کاتژمێر ١٥:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە مۆڵگەیەک وەشێندرا.

٢٦ی ئاب کاتژمێر ١٣:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سآخی بەهار درۆنێکی بۆمڕێژکراوی داگیرکەران بە چەکی سوک خرائەخوارەوە. درۆنێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو کە بۆ بەکارهێنان لە دژی تونێلەکانمان ئامادەکرابوو، بە ئاسمانەوە بێکاریگەر کرا و خرایە خوارەوە و ئەو تەقەمەنیەی لێی بەسترابوو دەستی بەسەردا گیرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛

٢٤ و ٢٥ی ئاب لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی ئێف ئێم تونێلەکانمان ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

٢٤ی ئاب تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٤، ٢٥ و ٢٦ی ئاب لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی مەسکەن یەک جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی بەهار ٤ جار، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانی سنێ یەک جار، لە هەرێمی گارە دەشتی کافیا، شاخی ژون ٣ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا یەک جار؛ بە گشتی ١٠ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٥ی ئاب لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەرێ مەتینا، دەرگەلێ و بێشیل بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".