هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە رۆژی ١٤ی نیسانەوە بە چڕی دەستیپێکردووە.
کۆپتەرە هێرشبەر و سکۆرسکییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەمشەو دەستیانکرد بە هێرشی چڕ بۆ سەر زاپ.
بۆردومانی چڕی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک و هێرشی زەمینی بۆ سەر ئەو ناوچەیە دەستی پێکردووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیاندراوێک زانیاریی لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر زاپ بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، "ڕژێمی داگیرکەری تورک هێرشێکی بەرفراوانی بۆ ناوچەکانی شکەفتا برینداران، کوڕەژارۆ و چیای ڕەش لە ناوچەى زاپ دەستپێکردووە. سوپای تورک دەیەوێت بە ئەنجامدانی بۆردومانی قورس لە ئاسمانەوە بە کۆپتەر هێز لەو ناوچانە دابەزێنێت.
هێرش بۆ سەر زاپ لە بەری باکوورەوە ئەنجامنەدراوە، بەڵکو لە بەری باشوور واتە لە هێڵی بامەڕنی و ئامێدی و شیلادزێیەوە دەستپیپێکردووە فڕۆکە و کۆپتەرە جەنگییەکان لەو ناوچانەوە هێرشیان کردووەتە سەر زاپ.
سوپای تورکی داگیررکەر ساڵی پار لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١دا هێرشی هاوشێوەی بۆ سەر گارە ئەنجامدا و دیلەکانی خۆی کۆمەڵکوژ کرد.
هەروەها لە ٢٣ی نیسان دا هێرشی کردە سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا و سەرباری زیاتر لە ٨ مانگ جەنگ و هێرش بە هیچ یەک لە ئامانجە دیاریکراوەکانی نەگەیشت و لەلایەن هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستانەوە گورزی کەمەر شکێنیان لێدرا.
ژ.ت