دەوڵەتی تورک کەمپی پەنابەرانی مەخموری بۆردومان کرد

لە رێگەی فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە دەوڵەتی تورک کەمپی پەنابەرانی مەخموری بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ژنێک برینداربوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٢٥ خولەک فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی بۆمبرێژکراوی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور)ی بۆردومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی ئایشە محەمەد بریندار بووە.

خەڵکی کەمپەکە لە بەردەم نەخۆشخانە وەستاون و لە ئێستادا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کاربەدەستانی عێراقی لە شوێنی رووداوەکەن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی دووەمیشدا مزگەوتی کەمپەکەی کردبووە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ژنێک و دوو منداڵ بریندار ببوون و زیانیش بەر چەند خانوویەکی دەوروبەری مزگەوتەکە کەوتبوو.