هونەرمەندان بانگەوازیان بۆ بەشداریکردن لە نەورۆزی قەندیل دا بڵاوکردەوە

هونەرمەندانی بەشدار لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل دا داوایان لە هەمووان کرد، بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵی قەندیل دا بکەن.

بە نزیکبوونەوە لە ٢١ی ئازار جۆش و خرۆشی پیرۆزبایکردنی ئاهەنگی نەورۆز زیاتر دەبێت.

هونەرمەندانی بەشدار لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل دا داوایان لە هەمووان کرد، بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵی قەندیل دا بکەن.

ئاهەنگی پیرۆزبایکردنی نەورۆزی ئەمساڵ لە کاتژمێر ١١:٠٠ لە بناری قەندیل دەستپێدەکات.

هونەرمەندانی بەشداربووی ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵی قەندیل بریتین لە: پەیام ڕۆژهەڵاتی، سەمیرە کارزان، فەرشاد ئەمینی، نیان عەبدوڵا، هۆزان کاوە، لوقمان سەلیم، کەریمخان سورچی و ژینا سەقزی و گروپی هونەریی چیای شەنگال.

ژ.ت