ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان بە بۆنەی ساڵیادی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز وتارێکی بڵاوکردەوە. دەقی وتارەکە بەم جۆرەیە.
"بەر لە هەموو شتێک لە ساڵیادی ٤١ەمیندا خۆڕاگرانی پێشەنگی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز م.خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک بە رێز و پێزانینەوە بە بیردێنمەوە. لەبەردەم یادی ئەوان بە رێزەوە بەژنی خۆم دەچەمێنمەوە و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە لە سەر هێڵی ئەوان تا کۆتایی بەردەوام بین و خاوەنداری لە یادی ئەوان بکەین.
بەرخودانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز بەرجستەبوونی هەڵوێستی ئایدۆلۆژیک-فەلسەفی رێبەر ئاپۆیە. کۆمەڵگای کوردستان بەهۆی سیاسەت و کردەوەی قڕکردنی بێ بەزەییانەوە ببووە کۆمەڵگایەکی بەو جۆرە کە لە هەموو روویەکەوە لەناوچووبوو و ئازاری مەرگی چەشتبوو. کۆمەڵگا سست و لاواز ببوو، لە لێواری لەناوچووندابوو. بۆ ئەوەی کۆمەڵگا سەرلەنوێ هەڵسێتەسەرپێ، گیانی بەبەردا بکرێتەوە و بەرەو بەرخودان ئاراستە بکرێت، تەنیا بە گیانبازییەکی گەورە، بە هەڵوێستێکی خۆبەختکردن و ئازایەتی گەورە بە پێشەنگایەتی پێشەنگان دەکرا. رێبەر ئاپۆ ئەوەی لە هەنگاوی سەرەتاییدا بینی، بە دروستی دەستنیشآنی کرد، قووڵبوونەوە و پەروەردەی گروپی سەرەتای لەو چوارچێوەدا بەڕێوەبرد. بێگومان ئەوەی لە کەسایەتی خۆیدا پێکهێنا و هەنگاوی بۆنا. هەربۆیە لەناو بزوتنەوەکەماندا ئەوەی بە هەستی گیانبازی جوڵایەوە، یەکەم کەس خودی رێبەر ئاپۆیە. ئەو هەڵوێستەی رێبەرمان، ئەو گیان و قووڵبوونەوەیەی بە گروپەکەی بەخشی، گروپی بنچینەیی بونیادنا.
بەرخودانی ١٤ی تەمووز هەڵوێستی سەرکەوتنی ئافراند
بزوتنەوەی ئاپۆیی کە قووڵبوونەوە و ئایدۆلۆژیای خۆی بە هەڵوێست و هەستی گیانبازی لەم چوارچێوەدا پێکهێنا، قۆناغی بەپارتیبوونیشی بەم جۆرە دەستپێکرد. راستی ئەو هەڵوێستە کە لە حەقی قەرارەوە دەستیپێکرد؛ بە مەزڵوم دۆغانەوە کە لەناو دژوارترین هەلومەرجدا بێ دوودڵی چالاکی گیانبازی ئەنجامدا، خۆی گەیاندە زیندانی؛ فەرهاد کورتای، مەحمود زەنگین، ئەشرەف ئانیک و نەجمی ئۆنەر و خۆین سوتاند، ئەمەبوو. دوای چالاکی فەرهادەکان، هاوڕێ خەیری دورموش کاتێک دەچوو بۆ دادگا تووشی هاوڕێ کەمال پیر بوو پێی وت، 'چی بکەین کەمال؟' هەڤاڵ کەمال پیریش وتبووی 'دەبێت خوێنی خۆمان بڕێژین'. بەم مامەڵەیە هەڵوێست و گیانی فیداکاری بە شێوەیەکی باڵا دەستنیشان کرا. هەربۆیە بەرخودانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز بەرخودانێکی مێژووییە. لە گیانبازی بزوتنەوەی ئاپۆییدا بەرزترین ئاستە کە هێڵەکە دیاری دەکات. ئەو هەڵوێستەیە کە لە دژوارترین هەلومەرجدا رێگە و رێبازی سەرکەوتن دەستنیشان دەکات. دەریخست کە لە بێدەرفەتی و بێ تواناییدا چۆن دەتوانرێت بدۆزرێتەوە، سەرکەوتن چۆن دەخوڵقێنرێت.
ئەو هەڵوێستە شکۆمەندانەیەی پشتی بە گیانی فیدایی بەرز کە لە حەقییەکان و مەزڵومەکان و بەرخودانی ١٤ی تەمووز ئافرێنراوە، مزگێنی سەرکەوتنی پەکەکەیدا، رێگەی سەرکەوتنی نیشاندا. رێنمایی و بەرچاوڕوونی ئەم بزوتنەوەیەیە کە دژواری چۆن گۆڕدرا بۆ سەرکەوتن، ئاستەنگ و تەنگ و چەڵمە چۆن بە سەرکەوتن لابران، لەم قۆناغەدا بە روونی دەستنیشان کران.
هاوڕێ خەیری، کەمال و مەزڵوم لە دەرەوە بە پراتیک و بەشداربوونی خۆیان لە پرۆسەی تێکۆشاندا، پشتیوانترین هاوڕێکانی رێبەر ئاپۆ بوون. سەرباری ئەوەی لە پراتیکیشدا گەورەترین خزمەتیان کرد ئەو هاوڕێ پێشەنگانەمان لە قۆناغی زینداندا مامەڵەی رەخنەلەخۆگرتنیان گرتەبەر و روویان کردە بەرخودان لە زیندان. هاوڕێ خەیری لە قسەکانیدا لە دادگا وتی، 'لەناو ریزەکانی رزگاریدا چەندین ساڵ لەپێناو رزگاری نەتەوەیی گەلی کوردستاندا تێکۆشاوە. هەرگیز بەدوای شتێکی کەسیەوە نەبووم. لەبەر ئەوەی زیاترمن نەکرد، با لە سەر کێلی قەبرەکەم بنوسن ئەم مرۆڤە بە قەرزاری رۆیشت'. هەروەها لە دادگا کاتێک دادوەر لە کەمال پیری پرسی 'ئێوە سوپای گەلتان دامەزراندووە'، هاوڕێ کەمال پیر وتی، 'زۆر دەمانویست سوپای رزگاری گەلی کوردستان دابمەزرێنین، بەڵام نەمانتوانی؛ ئەگەر سوپای گەل دابمەزرابایە ئێستا ژمارەمان لێرە زۆر کەمتر دەبوو، بەڵام دەنگمان بەرزتر دەبوو'. ئەو قسانە ئەو راستیانەش بن کە هاوڕێیانی پێشەنگمان باسیان لێکردووە، لەهەمان کات رەخنە لەخۆگرتتنی راستۆیانەیە بەرامبەر رێبەرایەتیم گەل و تێکۆشان. خۆی لە خۆیدا لەسەر بنەمای ئەو مامەڵەکردنە، لە زیندانی ئامەد کە گەورەترین قەڵای ستەمبوو بە هەڵوێستی خۆی، بە چالاکی مێژوویی گەورەترین پشتگیریان لە رێبەرایەتی کرد. لەناو ئەو هەلومەرجانەدا کە لەبەردەم گەڕانەوە بۆ وڵات و بەرەوپێشبردنی تێکۆشان ئاستەنگی زۆر لەئاردابوون، ئەقڵیەتی پاکتاوگەری زیادبوون، ئەو هاوارە لە زیندانی ئامەدەوە بەرزبووەوە، ئەو هەنگاوە مێژوویی بوو، گرنگترین و بەهێزترین هەنگاو کە دەستی رێبەر ئاپۆ و شۆڕشگێڕانی بەهێزکرد.
سەرچاوەی سەرەکی هێز لە دژی ١٢ی ئەیلول بەرخودانی زیندان بوو
لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٢ کودەتای سەربازی-فاشیست باڵادەستی خۆی لە تورکیا و کوردستان پێکهێنا و لەتەواوی وڵاتەکەدا بێدەنگی مەرگئاسای سەپاندبوو. لە دۆخێکی بەو جۆرەدا بەرێکەوتن بەرەو وڵات، رۆیشتن بۆ چیاکان کە کەس نەیدەناسی، بە بێ گیانبازی و هەستی خۆبەختکردن ئەستەم بوو. خۆی لە خۆیدا زۆر کەس لەو بابەتانەدا لاوازبوون و رێگەی و شێوازی جیاجیایان گرتەبەر، بەڵام گەورەترین سەرچاوە کە بووە هۆی ئەوەی بزوتنەوەکە سەربخات، هاواری بەرخودانی زیندانی ئامەد، گیانی فیدایی بەرخودانی ١٤ی تەمووز بوو. ئەو رۆحە لە هەموو کادر و لایەنگراندا هەستێکی بەو جۆرەی خوڵقاند؛ 'ئەو هاوڕێیانە لەناو دژوارترین هەلومەرجدا بەم جۆرە بە رۆژووی مەرگ خۆیان بەخت کرد. ئێمەش وەک هاوڕێیان ئەوان لە دەرەوە دەبێت بەرامبەر هەموو جۆرە دژوارییەک بوەستینەوە و تێکۆشانمان بەڕێوەببەین، پێویست بێت دەبێت ئێمە گیانمان ببەخشین'. هەربۆیە بەرخودانی زیندانی ئامەد کە بە مەزڵوم دۆغانەوە دەستیپێکرد، بە فەرهادەکانەوە باڵای کرد و بە بەرخودانی ١٤ی تەمووزەوە گەیشتە بەرزترین ئاست، بووە سەرچاوەی سەرەکی هێز.
هەوێنی دامەزراندنی گەریلا و بەرەپوێشچوونی بزوتنەوەی گەریلا لە کوردستان، ئەم رۆحی بەرخودانەبوو کە لە لایەن رێبەر ئاپۆوە دەستنیشان کرا. ئەو کاتە کارێکی ئاسان نەبوو کە کادرانی خوێندەوار، کە لە شارەکان دەمانەوە، ژیان لە دەشت و جیاکانیان کەم دەناسی، هیچ ئەزمونێکیان نەبوو و گۆڕەپانەکانی بۆتان، گارزان و ئەوانی دیکەی وڵاتەکەیان نەدەناسی، رووبکەنە ئەو ناوچانە، لەرێگەی نەخشە و کۆمباس (جەمسەرنوێن) بکەونەڕێ. ئێستا ئاسانە، ئێستا لەهەموو شوێنێکی کوردستان شوێنپێی گەریلا هەیە و کۆمەڵگا ناسراوە، ئەو کات شتێکی بەم جۆرە نەبوو. نە چیاکان ناسرابوو، نە کۆمەڵگا. زۆرینەی کادرەکان لەشارەکانی کوردستان دەمانەوە و تێدەکۆشان. شتێکی ئاسایی نەبوو کە لە بۆتان، گارزان، لەناوچەکانی ناوەڕاستی کوردستان جێگیرببن، مرۆڤەکانی ئەوێ بناسن، پەیوەندی خۆیانیان لەگەڵ دابنێن، چیا، هەرێم، وڵاتی خۆیان بناسن. تەنیا ئەو مرۆڤانەی هەستی گیانبازییان بەرزبوو و بڕوایان پتەو بوو، بە خۆشەویستی گەورەوە بەرەو ئامانجەکەیان رێیان دەکرد، دەیانتوانی ئەوە بکەن. هەوڵە ئایدۆلۆژیکیەکانی رێبەرایەتی و گیانی بەرخودانی زیندانی ئامەد بناغەی ئەوەیە. رۆحی بەرخودانی زیندانی ئامەد رێگەی لەبەردەم چارەسەری کردەوە و رێنوێنی 'ئێمە چۆن دەتوانین دژوارییەکان نەهێڵین؛ چۆن دەتوانین بە ئیرادەیەکی بەرز و پێداگرانەی ئەستەمەکان بێنینەدی' خستەڕوو. هەربۆیە لە بناغەی گەڕانەوە بۆ وڵاتدا، دواتریش لە بناغەی قەڵەمبازی ١٥ی تەباخدا ئەو راستیە هەیە، لە بە پێشەنگایەتی فەرماندە قارەمانەکانمان عەگیدەکان، ئەرداڵەکان، بەدرانەکان، گوزلکلو عەلیەکان، ئەمین تاشتانەکان و ساری عومەرەکان ئەنجامدرا.
قەڵەمبازی ١٥ی تەباخیش هەڵمەتێکە بە گیانی فیدایی گەورە بە ئەنجام گەیشت. بەم جۆرە قەرەقۆڵی جەندەرمیەی دهێ لە ماوەی خولەک و نیوێکدا کۆنتڕۆڵکرا. هێرش بۆ سەر ناوچەیەکی لەو جۆرە و لە ماوەیەکی کورتدا کۆنتڕۆڵکردنی، تەنیا بە بوێری بەرز، بێ ترس و بە گیانبازی دەکرا. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە ئەو رۆحی هێرش و بەرخودانە لەناو گەریلادا گۆڕدرا بۆ رێبازێک، دواتریش بووە گیانی رزگاربوون لە هەموو دژوارییەکانی تێکۆشان. گەریلا کاتێک لەو چوارچێوەدا قووڵبووەوە، هەموو دژوار و تەنگ و چەڵەمەکانی بەردەمی لابرد و ئیرادەی بەرخودان و سەرکەوتنی وەرگرت.
گیانی فیداکاری و داهێنەری تاکتیکی گەریلا
بێگومان لەناو گەریلادا هەڵوێستی فیدایی و خۆبەختکاری بە تەنیا بەس نییە. لەگەڵ ئەمەش ئەگەر داهێنەرایەتی تاکتیک نەبێت، ناکرێت. وێڕای گیانی فیداکاری، داهێنەری تاکتیک لە بەرەوپێشچوونی گەریلادا رۆڵی گێڕا. ئەو هەڵوێستە رۆحییە لە ساڵانی ١٩٩٠دا بە هەڵمەتی گیانبازانەی هاوڕێ بێریتان (گوڵناز کاراتاش) و زۆر جەنگاوەری دیکە، هەروەها لەکەسایەتی زیلان (زەینەب کناجی)دا لە ساڵی ١٩٩٦ گۆڕدرا بۆ رێباز-تاکتیک. ئەو رۆحەی کە ئێمە وەک عەگیدبوون و زیلانبوون هەڵیدەسەنگێنین لەبەرامبەر راستی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەرەمان ئەنجامدرا، بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' گۆڕدرا بۆ کاراکتەرێک، لە هەمان کاتدا ئەو هۆشمەندی و گیانە گۆڕدرا بۆ بەدامەزراوەییبوونی رێکخستنێکی گیانبازی. بێگومان لە بنەمای ئەوەدا رێکخستن لەسەر قوڵبوونەوەی ئایدۆلۆژیکی لەسەر بنەمای فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ، پێشکەوتنی بەکادرۆبوون و هەستی خۆبەختکردن هەیە.
ئەوە راستیەکە؛ کاتێک مرۆڤ سەرنج بداتە سەر مێژووی بەرەوپێشچوونی گەریلاکانی کوردستان ئەوە دەبینرێت کە گەریلا نەک هەر بەرامبەر هەلومەرجی سروشتی و هێزەکانی دوژمن بە پشتیوانی سەرمایەی گەردونی خۆڕاگرییان کردووە، لە بەرامبەر خیانەتی ناوخۆیی، لە دژی زۆر هێرشی هێڵی نۆکەرایەتی، هەروەها لە بەرامبەر هێرشی گەورەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی خۆراگرییان کردووە. گەریلا بە هەڵوێستی رۆحیی ئایدۆلۆژیکی ئاپۆیی، هاورێیەتی، بە ئازایەتی، گیانبازی و بڕیارداری لەسەر هەڵوێستی گیانبازانەی ئاپۆیی لەهەموو هەلومەرجێکدا بە گیانابزی گەورەوە، بە قارەمانێتی بەرپەرچی هەموو دژوارییەکانی داوەتەوە. بناغەی ئەو هەڵوێستە گیانبازانە و پێداگرانەیە بە بەرخودانی ١٤ی تەمووز بەرجستە بووە. بە کورتی لە هەموو کاتێکدا گەورەترین سەرچاوە و بناغەی هێزی گەریلا ئەم رۆحی بەرخودانەبوو. کولتوری گیانبازانەی ئاپۆیی بەم جۆرە دامەزرا و بۆ گەریلا بووە سەرچاوەی هێزی سەرەکی. لەگەڵ ئەوەش لە مێژووی تێکۆشانماندا راستیەکی دیکەمان هەیە کە دەزانرێت؛ لە بەرامبەر هێرشەکانی هێزی قڕکەر، کۆلۆنیالیست و هەژموونیک بە پاڵپشتی هێزی نۆکەری کورد، بزوتنەوەکەمان هەرگیز لە ئاستێکی بەرچاودا تەنگەتاو نەبووە. دژواری و تەنگ و چەڵەمەکان بە هۆی کێشەکانی جێبەجێنەکردنی رۆڵی پێشەنگایەتی تاکتیک و پاکتاوکەری ناوخۆییبوون. بەتایبەتی بەهۆی پێشەنگایەتی تاکتیک رۆڵی خۆیان نەگێڕا، ئەرکی خۆیان وەک پێویست جێبەجێ نەکرد، بۆشایی گەورە دروستبوون و بووەنە مایەی زیان. لەبەرامبەر ئەو کێشانەی رێکخستن و هێڵ، وێڕای تێکۆشانی بێ وچانی رێبەر ئاپۆ گیانی فیدایی، بڕوا و پێداگریی ئاپۆیی کە هێزی بنچینەیی گەریلایە، هەموو کادر و لایەنگرانی پارتی، وایکرد کە دژواری و ئاستەنگیەکان لاببرێن.
هەربۆیە گەریلا بەهۆی دوو فاکتەری سەرەکیەوە لە سەرپێ ماوەتەوە، لە بەرامبەر هەموو دژوارییەکاندا خۆڕاگری دەکات؛ یەکەم رۆحی گیانبازیی، دووەم داهێنەری تاکتیک. وەک ئەوانەی لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆدەکەن، دەیزانن، لە هەندێک سەردەمی مێژووەکەماندا کە پێشەنگایەتی تاکتیک نەیتوانی وەڵامدەرەوەی کێشەکان بێت، بۆشایی دروست بوون، هەندێک مەیلی پاکتاوکاریش هەوڵیاندا سودی لێوەربگرن. بەڵام گەریلا سەرباری هەموو ئەوانەش لەسایەی رۆحی گیانبازیی ئاپۆیی، فیداکاری و پێداگریی لە دژی ئەقڵیەتەکانی دەرەوەی هێڵ و پاکتاوکاری لەسەر پێ مانەوە، خاوەندارییان لە هێڵی رێبەر ئاپۆ کرد.
بە دڵنیاییەوە ئەو هێزە بنچینەییەی کە گەریلا لەبەرامبەر دژوارییە ناوخۆیی و دەرەکیەکان توانی خۆڕاگری بکات، ئیرادەی بەهێزی خۆی لەگەڵ هەستی گیانبازی و فەلسەفە، ئایدۆلۆژیای ئاپۆییە. هەروەها هێڵی ئازادیی ئەم ئیرادەیە. هەستی هاوڕێیەتی و رێبازی ژیانی ئاپۆیی بەهێز کرد، وایکرد کە شکست نەهێنێت. بەتایبەتی هەڵوێستی ژنی ئازاد لێرەدا خاوەن پێگەیەکی گرنگە.
ئەگەر بە گیانی بەرخودانی گەریلا نەبووایە، نەدەتوانرا داعش لەناوببرێت
وەک دەزانرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ئەلقاعیدە و دواتریش داعش هەندێک رێکخراو سەریانهەڵدا. یەکلاکەرەوەترین لایەنی داعش ئەوەبوو کە مردنی بۆ مرۆڤەکان ئاسان دەکردەوە. ئەو مرۆڤانەی بڕوایان بە رۆیشتن بۆ بەهەشت هەبوو، دەبنە خاوەنی هەستێکی گەورەی خۆبەختکردن. لەبەر ئەوە لە ساڵی ٢٠١٤دا داعش لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بووە هێزێکی گەورە. نەک هەر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکوو بۆ تەواوی جیهان بووە مەترسیەکی گەورە. ئەو کات هیچ رێکخراو و هێزێکی دەوڵەت نەیتدەتوانی لەبەردەم هێرشەکانی داعشدا خۆی رابگرێت. داعش هێرشی دەکردە سەر هەر شوێنێک، بە دڵنیاییەوە دەستی بەسەردا دەگرت. لەبەر ئەوەی هیچ کەسێک کە داعش وەک ئەو مرۆڤانەی لە مردن ناترسن و بەسەر مردندا دەڕۆن، دادەنان، لەبەردەم ئەو هێزە نەیاندەتوانی بوەستنەوە.
رێکخراوێکی بەم جۆرە سەرەتا بە هەموو هێزیەوە هێرشی کردەسەر شەنگال، دواتریش هێرشی کردە سەر کۆبانێ. شتێکی رێکەوت نییە کە بزوتنەوەی ئاپۆیی بە تەنیا بەری بەو هێزەگرت. تەنیا رۆحی گیانبازانەی ئاپۆیی دەیتوانی بەرامبەر بەو هێرشانە بەوەستێتەوە. سەرەتا بە دەستوەردان لە شەنگال، بە خۆڕاگری گەورەی بەرخودان، دڵگەش، ئارمانج و گەنجۆکان دواتریش لە کۆبانێ لە سایەتی بەرخودانی گیانبازانەی گەورەی سەدان قارەمان کە لە کەسایەتی ئارین میرکان و گەلهاتەکاندا بەرجستەبوو، بەڵای داعش لەناوبرا. ئەگەر بە هۆی رۆحی بەرخودانی گەورە نەبوایە، ئەستەم بوو لە بەرامبەر داعش بوەستنەوە و داعش شکست بدەن.
کاتێک ئەمە و سەرکەوتنی بەم جۆرە هەڵبسەنگێندرێن ئاشکرا دەبێت کە لە بەرەوپێشچونی گەریلادا گیانی فیدایی ١٤ی تەمووز بە چ شێوەیەک یەکلاکەرەوەیە.
بەرخودانی زاپ هەڵکشانی گیانی ١٤ی تەمووزە بۆ بەرزترین ئاست
دەزانرێت کە لەماوەی رابردوودا دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی ناتۆ و هاوکاری پەدەکە هەروەها بە بێدەنگی عێراق و هەندێک هێزی هاوشێوەی بەمەبەستی لەناوبردنی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و دواتریش لەناوبردنی سەرجەم دەستکەوتەکانی کوردستان دەستی بە هێرشێکی گەورە کرد. لەسەر بنەمای کۆنسێپتی ساڵی رابردوو پلانسازییەک لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا هاتووەتە ئاراوە. بە گوێرەی ئەو پلانە شوباتی ٢٠٢١ بە هێرشێکی کتوپڕ بۆ سەر گارە ویستیان کە دەست بە سەر گۆڕەپانی بریارگەی ناوەندیدا بگرن. لەبەرامبەر ئەو هێرشانە لە دژی گۆڕەپانێکی ستراتیژیکی تێکۆشانمان، لە تونێلەکانی سیان بەرخودانێک کە بە پێشەنگایەتی هاوڕێ شۆڕش بەیتوشەباب، جودی، باوەڕ، ئەرداڵ، ئارگەش و ئاڤاڕەش ئەنجامدرا، هەروەها لە دەرەوەش لە رێگەی تیمە گەڕۆکەکان بە هەڵوێستی شکۆداری هاوڕێ سارا گۆیی، فەرمان، رۆژهات، خەیری، سەفیان، بە شێوەیەکی گیانبازانە بەرپەرچی ئەو کۆنسێپتە گەورەیەی دەوڵەتی تورکیان دایەوە، یەکەم هەنگاو شکستی پێهێنرا. دوای ئەوە لە نیسانی ٢٠٢١دا دەوڵەتی تورک بە بەرفراوانی لە سنووری باکورەوە دەستی بە شەپۆلێکی گەورەی هێرش کرد. لەو کاتەوە دەوڵەتی تورک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێڵی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لەپێناو نەهێشتنی گەریلا لەو گۆڕەپانانە بەردەوامە لە هێرشی دژوار.
لەو کاتەدا بە پشتیوانی پەدەکە، بە رێگەپێدانی هێزە نێونەتەوەییەکان بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغە و بە هاریکاری عێراق بە شێوە و رێبازێک لەم قۆناغەدا، هێرشی زۆر گەورە ئەنجامدران. نزیکەی دوو ساڵ و نیوە بە سەدان هەزار جار بۆردومانیان کردووە، هەموو جۆرە ماددەیەکی کیمیایی بەکارهێنراون، بۆمبی تێرمۆباریک بەکارهێنراون، بۆمبی فسفۆڕ هەڵدراون، لەم دواییەشدا بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی لە دژی هێزەکانمان لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەکارهێنران. لەو هێرشانەدا کە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای سەردەم کەڵکیان لێوەردەگیرێت، ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورک نەیتوانیوە بگاتە ئەنجام. بە دڵنیاییەوە لە بناغەی ئەم سەرکەوتنەی گەریلادا گیانی فیدایی گەورە هەیە کە ساڵی ٢٠٢١ بە شۆڕش بەیتوشەبابەوە دەستیپێکرد و تا هاوڕێیان سەرحەد، بۆتان، زنارین، جومالی، چاڤڕێ، هێژار و رێبەر بەردەوام بووە، دواتریش لە ساڵی ٢٠٢٢ لە بەرامبەر هێرشی دژوارتر لەلایەن هاوڕێیان باگەڕ گەڤەر، ئاڤزەم چیا، شەڕزان، ئارین، دەلیل زاگرۆس، نالین، گوڤەن، نوری، بەرفین، هەڵبەست و فەدایی کۆبانیەکانەوە بەڕێوەچوو.
لە هەڵسەنگاندنەکانی هاوڕێیانمان لەسەر بەرخودانی زاپ ئەوە خرایەڕوو کە ئەو بەرخودانە ئاستی باڵاکردن و هەڵکشانی گیانی ١٤ی تەمووزە. لە راستیدا ئاستی گەریلای ئەم سەردەمە دەتوانرێت وەک بەرزترین ئاستی گیانی ١٤ی تەمووز پێناسە بکرێت. بێگومان ئەمە نەک هەر لە زاپ، هەمان رۆح لە سەرجەم ئەیالەتەکانی باکووری کوردستان هەیە. بۆ نمونە لەم ساڵانەی دواییدا بەرخودانی گەورەی لەیلا سورخوێن، یاشار بۆتان، هێژار زۆزان، جانشێر رۆژهەڵات و خەمگین سەرحەدەکان نمونەی سەرنجڕاکێشی ئەوەن. هەربۆیە مرۆڤ دەتوانێت رۆحی ١٤ی تەمووزی گەریلا لە ئاستی هەنووکەییدا وەک بەرزترین ئاست پێناسە بکات.
هێڵی ١٤ی تەمووز سەرکەوتنی گەورە دەخوڵقێنێت
لەبەرامبەر چەکی وێرانگەری هێزەکانی سەرمایەی نێونەتەوەیی و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە تەکنەلۆژیای سەردەم وەک چەکی کوشندە بەکاردەهێنن، بەرخودانی گەریلا تەنیا بە گیانبازی و رۆحی فیدایی ناکرێت. لەبەرامبەر ئەو هێرشانە گیانی فیدایی، بە دەربڕینێکی دیکە گیانی ١٤ی تەمووز نەبێت مسۆگەر نابێت و پاڵپشتی سەرەکی ئەوش هەڵوێست و گیانی هاوڕێیەتی ئازادیپارێز و فەلسەفەیی داهێنەرانەی ئاپۆییە. بەڵام ئەگەر ئەوە لەگەڵ داهێنەریی تاکتیکی و نوێبوونەوە نەکرایە، ئەستەمبوو کە گەریلا لەبەرامبەر هێرشەکان بە چەکی مۆدێرنی کوشندە خۆڕاگری بکەن و رووبەڕووی سڕینەوە و لەناچوون دەبوون. هەربۆیە یەک لە خاڵە بنچینەییەکان کە گەریلای بە تایبەتی لە ٣ ساڵی رابردوودا گەیاندیە سەرکەوتن، یەکمیان بەرزکردنەوە هەڵوێست و هەستی گیانبازی، دووەمیشیان بەرفراوانکردنی تاکتیک بوو. لە چوارچێوەی سەرلەنوێ بونیادنانەوەداپسپۆڕکردنی گەریلا، لە بری یەکینە گەورەکانی پێشوو ئافراندنی شەڕی تیمی بچوک و خوەن هێزی لێدان، بەرەوپێشبردنی شەری ژێر زەوی بوو. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە رووی تاکتیکییەوە قورساییان خستەسەر هەرسێ بابەتە و لەگەڵ گیانی فیدایی و داهێنەری تاکتیک بە رێنمایی شەڕی گەلی شۆڕشگێریی رێبەر ئاپۆ ئاوێتەبوون، ئاستی هەنوکەیی گەریلایان خوڵقاند.
بێگومان ئەمە بەو واتایە نایات کە هەموو شتێ بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە کۆتاییهاتووە. بە تایبەتی شەڕ بەردەوامە. بەڵام لە گەڕی یەکەمدا دەوڵەتی تورکی سوپاکەی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان، سەرباری پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەکی، هەروەها سەرەڕای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و چەکی قەدەغەکراو نەگەیشتنە ئەنجام. ئەمە راستیەکە. گەڕ و راندی دووەمیش بەردەوامە. بێگومان بەهۆی ئەزمونی زۆری گەریلا و بەرفروانی تاکتیک، هەروەها لاوازبوونی بەرامبەریش نیشانی دەدات کە دوژمن لە گەری دووەمیشدا شکست دەهێنێت.
کاتێک ئەوە دەڵێین، ئێمە ناڵێین گەریلا پڕاوپڕە و بێ کەموکوڕییە. سوپای گەریلا بە راستیش لە چوارچێوەی ١٤ی تەمووزدا گیانبازی ئاپۆیی گەیاندە ئاستێک. لەراستیدا لەم بابەتەدا مرۆڤ ناتوانێت باسی کەموکوڕیەکان بکات، بەڵام کەموکوری لە بازنەی تاکتیکدا هەیە. لەم بابەتەدا هەندێک دۆخ کە تەواو نەکراون هەن؛ هەروەها ئەو مەیل و ئاراستانەی قۆناغەکە لاواز دەکەن بوونیان هەیە، تایبەتمەندییە کلاسیکیەکانی گەریلا بوونیان هەیە. مرۆڤ ناتوانێت بڵێت کە لایەنە کلاسیکیەکانی گەریلا بە تەواوەتی نەهێڵراون. هێشتاش کەموکوڕی هەیە. بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە سەرەکیترین بازنە بەدەستهێنراوە. دەتوانرێت بوترێت کە ئەوە گەیەنراوەتە سەرکەوتن.
لە ئاستی هەنوکەییدا گەریلا بە تێکۆشانی خۆی لەپێناو گەلی کوردستان، گەلی تورکیا و گەلانی هەرێمەکەدا، بە تێکۆشان لە دژی کۆمەڵکوژی نەک هەر بۆ گەلی کوردستان، بۆ تەواوی گەلانی هەرێمەکە ئەنجامی گرنگی بەدەستهێناوە. بە گوێرەی ئەو ئەنجامانە ئاشکرایە کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان وەک نوێنەری ئازادی و دیموکراسی لە دژی فاشیزم، لەماوەی داهاتووشدا رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن. رۆحی گیانبازی ئاپۆیی کە پشتی بە هێڵی ١٤ی تەمووز و داهێنەری تاکتیکی دەسپێرێت وادەکات کە گەریلا نەبەزێت و شکست نەهێنێت. لە هەمان کاتدا دەریدەخات کە لە داهاتوودا سەرکەوتنی گەورە دەخوڵقێنێت.
هـ . ب