جەمال شەریک: کۆمەڵگا لەسەر لێواری مردنە
جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە رایگەیاند، پێویستە ئەو بۆچونەی کە دەڵێت 'هەناسە لەسەر مرۆڤایەتی بڕاوە' بە باشی شیبکرێتەوە و باسی ئەوەی کرد کە بێهەناسە هێشتنەوە بە واتای مردن دێت.
جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە رایگەیاند، پێویستە ئەو بۆچونەی کە دەڵێت 'هەناسە لەسەر مرۆڤایەتی بڕاوە' بە باشی شیبکرێتەوە و باسی ئەوەی کرد کە بێهەناسە هێشتنەوە بە واتای مردن دێت.
جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لەبارەی شەهیدانی مانگی حوزەیران بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
بە حسێن جەواهیر دەستیپێکرد
جەمال شەریک باسی ئەوەی کرد کە مانگی حوزەیران لە رۆژی سەرەتاوە تا رۆژی کۆتایی مانگی شەهیدانە و باسی ئەوەشی کرد کە هەم بۆ شۆڕشی تورکیا و هەم بۆ شۆڕشی کوردستان بەم واتایە دێت.
جەمال شەریک وتی، "رۆژی سەرەتای مانگی حوزەیران، ساڵایدی شەهیدبوونی رۆڵەی قاڕەمانی گەلی کورد، پێشەنگی تەڤگەری شۆڕشگێری تورکیا حسێن جەواهیرە. سالا ١٩٧١ لە رۆژی کۆتایی مانگی ئایاردا لەگەڵ ماهیر چایان لە مالتەپە لە نێو ماڵێکدا گەمارۆدران. دوای گەمارۆی سێ رۆژ، لەلایەن کۆنترگەریلاکانەوە شەهیدکرا. حسێن جەواهیر بۆ تەڤگەری شۆرشگێری تورکیا خاوەن رۆڵێکی گرنگ بوو."
شەریک باسی ئەوەی کرد، حسێن جەواهیر کە خەڵکی دەرسیم بوو، میراتی شۆرشگێری هاوبەشی گەلی کوردستان و تورکیا بوو و نوێنەری راستی شۆرشی یەکگرتوویە کە لەم سەردەمەشدا دەبێت بپارێزرێت.
شەریک دەشڵێت، مانگی حوزەیران بەم شێوەیە دەستیپێکرد و بووە خاوەن تایبەتمەندیەکی بەرخۆدانی گەورە و وتی، "بەرخۆدانی گەورەی کرێکارانی لە ١٥ – ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٠ راستیەکی بەم شێوەیەی خستەبەرچاو."
بەرخۆدانی گەورەی گەزی
لە بەردەوامی قسەکانیدا شەریک ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەزی کرد و وتی، "راستیەکە ئەوەیە کە بەرخۆدانی گەزی وەک رۆژانی دروستبوونی کۆمینی ئەستەنبوڵ شیبکرێتەوە. بەرەو رۆژانی کۆتایی مانگی ئایاری ٢٠١٣، لە ئەستەنبوڵ لە چوارچێوەی بریاری حکومەتی ئاکەپەی فاشیستدا هێرش ئەنجامدران."
جەمال شەریک ئاماژەی بەوەکرد، لەدژی ئەم هێرشە، هەموو کەسێک لەدژی کاپیتالیزم بەشداری بەرخۆدان کردووە و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "هەر کەسێک دیموکراسی دەوێ بەشداری بەرخۆدانی کرد. هەموو کەسانی سۆسیالیست، شۆرشگێر، دیموکرات بەشداریان کرد. کەسانی ئایینیش بەشداریان کرد. ئەوانەی دیموکراسیان دەوێ، ئەوانەی هزری شۆرشگێری و سۆسیالیس، دیموکراتیش نەبوون بەشداریان لە بەرخۆداندا کرد. ژینگەپارێزەکان بەشداریان کرد، ئەوانەی لەدژی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، فشار و داگیرکەری دەوەستنەوە بەشداریان لە بەرخۆداندا کرد.
لە کاتی بەرخۆداندا ئەوانەی بەرخۆدانیان کرد بەرخۆدانەکەیان بەڕێوەبرد. کۆمینی خۆیان دروست کرد. ئەنجومەنیان دروست کرد. ئاسایشی خۆیان پاراست. بۆیەش بەرخۆدانی گەزی بەرخۆدانی کۆمینە. لە مێژووی ئەستەنبوڵدا بەرخۆدانی مێژوویی کۆمینی کۆمینەکانە.
لەنێوان بارودۆخی ئەو کاتە و ئێستا زۆر جیاوازی نییە. فشاری و زۆردەستی بە هەمان شێوە بەردەوامە. فشارەکان زیاتریش بوون. هاوڵاتیان دەڵێن، 'هەناسەیان لێبڕیوین'. پێویستە بە باشی لەوە تێبگەین. هەناسە لێبڕین بە واتای مردن دێت. کۆمەڵگای تورکیا، کۆمەڵگای کوردستانیان خستووەتە ئەم دۆخە. ئەو کاتە کۆمینی ئەستەنبوڵ، بەرخۆدانی گەزی لە حوزەیرانی ٢٠١٣ دەستیپێکرد، ئەمڕۆ زۆر پێویستی پێ هەیە. لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی کۆمەڵگای کوردستان و تورکیا بە بەرخۆدانێکی بەو شێوەیە هەیە."
شەهیدبوونی سەما یوجە
جەمال شەریک باسی ئەوەی کرد کە مانگی حوزەیران مانگێکیە کە یەکێک لە میلیتانەکانی ژنی پێشەنگی شۆڕشی کوردستان سەما یوجە شەهید بوو و وتی، "لە ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٨دا سەما یوجە شەهید بوو. لە مانگی ئاداردا وتی، "دوو نابێ هەبێت' و رووی کردە رێبەر ئاپۆ. لە ئەنجامی چالاکی ١٧ حوزەیراندا شەهید بوو. شەهیدبوونی هاوڕێ سەما یوجە بۆ ئێمە زۆر واتادار بوو. لەم کاتەدا پێویستە زیاتر نوێنەرایەتی بکرێت.
ئەو کاتە رێبەر ئاپۆ ببووە ئامانجی دوژمن. بەر لەوە پیلانگێڕی هەبوو. لەم کاتەشدا گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ قۆرسکراوە و پیلانگێری کە ئەو کاتە دەستیپێکرد تاوەکوئێستاش بەردەوامە. ئەوەی لەبەرانبەر دۆخەکە پێویستە ئەنجام بدرێت ئەمەیە کە بە رۆحی سەما یوجە لە دەوری رێبەر ئاپۆ کۆبینەوە."
زیلان و رۆژی کۆتایی مانگی حوزەیران
جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە رایگەیاند کە رۆژی کۆتایی مانگی حوزەیران رۆژی شەهیدبوونی زئلانە و وتی، "بەم چالاکیە مێژووییە مێژووی سەرلەنوێ نووسیەوە. لەو رۆژەوە پێویستە ئەنجامی بەهێز بەدەستبهێنرێن. هاوڕێ زیلان ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ شەهید بوو. بارودۆخی ئێستا و ئەو کاتە جیاواز نییە. هەروەک چۆن باسی چەتەبوونی دەوڵەتی تورک دەکرێت، چۆن کە باسی مافیابوونی دەوڵەت دەکرێت، ساڵی ١٩٩٦ ساڵی چەتەبوون، مافیابوونی دەوڵەتی تورک بوو. لەو ساڵەدا کوشتنەکان بە دەستی کۆنتراکان زیادی کردبوو. فشارێکی زۆر لەسەر گەل هەبوو. لەدژی ئەوەش تێکۆشانێکی چالاکی گەریلا هەبوو. هاوڕێ زیلان لە نێو بارودۆخێکی بەو شێوەیەدا چالاکیەکی گەورەی کرد.
لە ساڵی ١٩٩٦دا هەوڵیاندا پیلانگێڕی سەر رێبەر ئاپۆ لە ئاستێکی نوێدا پیادە بکەن. لە ٦ی ئایاردا لە شوێنێکی نزیک رێبەر ئاپۆ بۆمب تەقێنرایەوە و بەو شێوەیە هێرش لەبەرانبەر رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. هاوڕێ زیلان بۆ وڵامدانەوە ئەمە چالاکی ئەنجامدا. ئەمڕۆش فشارێکی گەورە لەسەر رێبەر ئاپۆ هەیە. لە ئەنجامی بارودۆخی ئەو کاتەدا چۆن هاوڕێ زیلان وڵامی پیلانگێڕیەکەی دایەوە، ئێستاش لەسەر رێگەی هاوڕێ زیلان پێویستە لەدژی فشاری سەر رێبەر ئاپۆ تێکۆشان ئەنجام بدرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا جەمال شەریک، بەرێزەوە یادی هەموو شەهیدانی مانگی حوزەیرانی کردەوە.
ف.ق