جەماوەرێکی زۆر سەردانی پرسەی سەلیم ئەسمەر گەریلای هەپەگە کرد
نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسیەکانی ئامەد بە کۆمەڵ سەردانی پرسەی سەلیم ئەسمەر گەریلای هەپەگە کرد کە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٧ لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید ببوو.
نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسیەکانی ئامەد بە کۆمەڵ سەردانی پرسەی سەلیم ئەسمەر گەریلای هەپەگە کرد کە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٧ لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید ببوو.
سەلیم ئەسمەر (نەعمان ئامەد) گەریلای هەپەگە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٧دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید ببوو. دوای راگەیاندنی ناسنامەی شەهید، خانەوادەکەی لە هۆڵی پرسەکانی هەوەدانی ناوچەی رەزانی ئامەد پرسەی دانا.
کۆمەڵەی پشتگیری یەکێتی و کەلتوری ئەو خانەوادانەی کە خزمەکانیان لە لانکەی شارستانیدا لەدەست داوە (مەبیا دەر)، کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە)، کۆمەڵەی لێکۆلینەوەی زمان و کەلتوری میزۆپۆتامیا (مەد – دەر)، کۆمەڵەی پشتگیریکردن لە خانەوادەی زیندانیان (توهای – دەر)، ئەندامانی هەوڵدانی ٧٨ی ئامەد و رێکخستنەکانی هەدەپە، دەبەپە، پارتی چەپی سەوز لە ناوەند و ناوچەکانی ئامەد بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ سەردانی خانەوادەی ئەسمەریان کرد. لە پرسەکەدا بۆ ئەو کەسانەی لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدا گیانیان لەدەستداوە، رێز گیراوە و دواتر نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسیەکان سەرەخۆشیان لە خانەوادەی ئەسمەر کرد.
ف.ق