جموجۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور
لە شەوی رابردووەوە بەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور فرۆکەی بێفرۆکەوان دەسوڕێنەوە.
لە شەوی رابردووەوە بەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور فرۆکەی بێفرۆکەوان دەسوڕێنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لەناوچەکە وەرگیراون، لە شەوی رابردووەوە دوو فرۆکەی سیخوڕی بێفڕۆکەوان، بە بەردەوامی بەسەر کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) دەسوڕێنەوە.
نازانرێت فڕۆکەکان سەر بە چ هێز و وڵاتێکن.
بەڵام بەو پێیەی فرۆکەکان تەنیا بەسەر کەمپەکەدا دەسوڕێنەوە، گومان دەکرێت فرۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بن.
لەم ساتەشدا جموجۆڵی فڕۆکەکان بەسەر مەخمورەوە بەردەوامە.