جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە سیلوان چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی 'سەیفەدین زۆگورلوو'ی سەر بە ھەبەدەھە ڕایانگەیاند، "لە ناوچەی سیلوان لە ئامەد بە بۆمب و یاری ئاگرین دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری تۆما چالاکیان ئەنجام داوە".
جەنگاوەرانی 'سەیفەدین زۆگورلوو'ی سەر بە ھەبەدەھە ڕایانگەیاند، "لە ناوچەی سیلوان لە ئامەد بە بۆمب و یاری ئاگرین دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری تۆما چالاکیان ئەنجام داوە".
جەنگاوەرانی 'سەیفەدین زۆگورلوو'ی سەر بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەھە) لەبارەی چالاکییەک کە لە ناوچەی سیلوان لە ئامەد ئەنجامیان داوە، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"ئێمە لە پێناو ھەڵۆکانی ئازادی کە لە چیاکانی کوردستان شەھید بوون، گورزمان وەشاند!
دەوڵەتی فاشیست بە ناجوانمێرانەترین شێوە، بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانی ئازادی. بە هاوکاری خیانەتکارانی پەدەکە لە باشوور تیرۆری ناجوانمێرانە ئەنجام دەدات. بە پاڵپشتی هاوکارەکانی لە ناوخۆ بۆسە دادەنێت.
ئێمە شەڕڤانانی فیدایی شۆڕشی یەکگرتووی کرێکار و ڕەنجدەرانی تورک و کوردین. ئێمە پاڵپشتی بەھێزی شەڕڤانانی ئازادی گەلی کوردین. بەسەر سەری دوژمنانەوە وەستاوین!
شەوی ٢١ی ئەیلول لە ئامەد دوژمنی فاشیستمان کردە ئامانج! تا ئەو کاتەی هێرش بکەنە سەر گەریلاکانی ئازادی، ئێمەش لە شارەکاندا گورز لە دوژمن دەدەین!
وەک جەنگاوەرانی 'سەیفەدین زۆگورلوو'ی سەر بە ھەبەدەھە، لە شوێنی مانەوەی سەربازان ھێرشێکمان ئەنجامدا. لە سیلوان لە کاتی ھاتنەدەرەوەی زرێپۆشێکی جۆری تۆما لە شوێنی مانەوەی سەربازان، بە بۆمب و یاری ئاگرین هێرشمان ئەنجامدا. بۆمان دەرکەوت لە چالاکییەکەدا دوو پۆلیس بریندار بوون. دوای چالاکییەکە جەنگاوەرانمان بە سەرکەوتوویی گۆڕەپانی چالاکییەکەیان جێهێشت.
ئێمە تۆڵەی گەریلاکانی ئازادی دەکەینەوە!"
ژ.ن