جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی نوبار ئۆزانیان سەر بە هەبەدەھە ڕایانگەیاند، لە ٣٩یەمین ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئابدا، لە ئامەد چالاکییەکیان لە دژی بنکەیەکی پۆلیس ئەنجامداوە و چەند پۆلیسێک بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا جەنگاوەرانی نوبار ئۆزانیان سەر بە هەبەدەھە بڵاویانکردووەتەوە، "شەوی ١٣ی ئاب بۆ بەرزڕاگرتنی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب لە ئامەد نارنجۆکییان ھەداوەتە بنکەیەکی پۆلیسەوە".

ئاماژە بەوەش کراوە، "نارنجۆکمان ئاراستەی ئەو پۆلیسانە کرد، کە لەبەردەم بنکەی پۆلیس لەئێشکگریدا بوون، دوای تەقینەوەکە پۆلیسەکان دەستڕێژی گولـلەیان لە دەوروبەرەکە کرد. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا، چەند پۆلیسێک بریندار بوون. جەنگاوەرانمان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە گۆڕەپانەکەیان بەجێهێشت. تا سەرکەوتن ناسرەوین."

ژ.ن