جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە وان بە مەشخەڵەوە رێپێوانیان کرد

جەنگاوەرانی خالید ئۆزداشلی هەبەدەهە رایانگەیاند بە بۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە تەقاندنی فیشەکی ئاسمانی و بە رێپێوانێک چالاکییان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "جەنگاوەرانمان بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزباییان سازکردووە و لە وان رژاونەتە گۆڕەپانەکان".

راگەیەندرا کە شەوی ٣ی نیسان لە گەڕەکی خاچۆرت رژاونەتە گۆڕەپانەکان، لاستیکی ئۆتۆمبێلیان سوتاندووە و رێپێوانیان کردووە و رێگەیان داخستووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بە فیشەکی هەوایی و وتنەوەی دروشم رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پریزکردووە. هاوکات سیستمی گۆشەگیری و سڕینەوە لە ئیمڕاڵی شەرمەزار کراوە. گەل بە گەرمی پێشوازییان لە چالاکیەکانی جەنگاوەرانمان کرد".

هـ . ب