جەنگاوەرانی ماک لە گەڤەر ئەو پۆلیسانەیان کردە ئامانج کە ناسنامەیان کۆنترۆڵ دەکرد

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایانگەیاند کە لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی ئەو پۆلیسە داگیرکەرانەی ناسنامەیان کۆنتڕۆڵ دەکرد بە تەقەمەنی دەستکرد چالاکییان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) راگەیەندراوێکی نوسراویان بڵاوکردوە، رایانگەیاند کە ئەوان لە ١٤ی ئاب کاتژمێر ٠٠:٢٠ لە گەڕەکی کشڵای ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی پۆلیسە داگیرکەرەکان بە تەقەمەنی دەستکرد چالاکییان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی ماک ئاماژەیان بەوەشکرد، "جەنگاوەرانمان بە بۆمبی دەستکرد خاڵێکی داگیرکەرانیان کردوەتە ئامانج و لە ئەنجامی چالاکییە کاریگەرەکەدا تەقینەوەی زۆر لەو شوێنە روویداوە. پۆلیسە فاشیستەکان دوای تەقینەوەکە ترسان و دەستڕێژی گولـلەیان بە چواردەوری خۆیاندا کرد. ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری تەندروستی رەوانەی شوینەکە کران. ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە. دوای چالاکیەکە جەنگاوەرانمان بە سەلامەتی گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان.

ماک لە کۆتاییدا بانگەوازی ئاراستەی سەرجەم جەنگاوەرانی کوردستان کردووە کە بە رۆحی ١٥ی ئاب پەرە بە تێکۆشان بدەن و بۆ ئەنجامدانی چالاکی لە ئامادەباشی تەواودا بن.