جەنگاوەرانی ماک لە ئامەد و گەڤەر چالاکیان ئەنجامدا: دوو داگیرکەر بریندار بوون

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) لە ئامەد و لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیی کاریگەریان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند، لە ئامەد و گەڤەر چالاکیان ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا دوو داگیرکەر برینداربوون و ئۆتۆمبێلێکی زۆریش زیانیان پێ گەیشتووە.

لە بەیاننامەکەدا بەم شێوە هاتووە: "لە ١٠ی کانوونی دووەم، کاتژمێر ٢١:٠٠، لە گەڕەکی شێخ شامیل لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد، جەنگاوەرانمان بە چەک و بۆمبی دەستی لە دژی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. بە شێوەیەکی کاریگەر بە بۆمبی دەستی و چەکی شەخسی ئۆتۆمبێلەکە کرایە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا جەنگاوەرانمان گورزێکی قورسیان بە ئۆتۆمبێلەکە گەیاند و لانیکەم ٢ ئەندامی هێزەکانی داگیرکەر بریندار بوون. دوای چالاکییەکە جەنگاوەرانمان بە سەلامەتی لە شوێنی چالاکییەکە دوور کەوتنەوە.

هەروەها ماک ڕایگەیاند کە جەنگاوەرانیان لە کاتژمێر١٩:٣٠ ی هەمان ڕۆژ هێرشیان کردە سەر بنکەی پۆلیسی ٧٥ لە ناوچەی ئەسکی کشلای گەڤەر و ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"جەنگاوەرانمان بە بۆمبی دەستی و فیشەکی هەوایی داگیرکەرانیان کە لە بنکە و وێستگەی باخچە بوون کردووتە ئامانج، دوای تەقینەوەکان، داگیرکەران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەستیان بە تەقەکردن کرد و ململانێیەکی درێژخایەن لەنێوان جەنگاوەرانمان و پۆلیسی داگیرکەر ڕوویدا. لە ئەنجامدا، ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە داگیرکەران گورزێکی قورسیان بەرکەوت و گەڕەکەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لەلایەن پۆلیسانەوە گەمارۆ درا."