جەردەوانەکان دارەکانی دەوروبەری گوندی خەلیکان دەبڕنەوە
جەردەوانەکان بە پشتیوانی دەوڵەتی تورک، دارەکانی دەوروبەری گوندی خەلیکانی ناوچەی ھاوێل دەبڕنەوە.
جەردەوانەکان بە پشتیوانی دەوڵەتی تورک، دارەکانی دەوروبەری گوندی خەلیکانی ناوچەی ھاوێل دەبڕنەوە.
بەگوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی ژن نیوز، ئەو ئاگرەی ڕۆژی ١٤ی ئاب، لە گوندی خەلیکانی سەر بە ناوچەی هاوێلی سێرت کەوتەوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، خۆی کوژایەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە گوندنشینانەوە دەست کەوتوون، دوای ئەوی ڕۆژی یەکەم ئاگرەکە کەوتووەتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونە ناوچەکە، بەڵام بەبیانووی ئەوەی "ڕێگا نییە" ھیچ ھەوڵیان بۆ کوژاندنەوە ئاگرەکە نەداوە. ئاگرەکە کە تا ئێوارەی ھەمان ڕۆژ بەردەوام بوو، خۆی کوژایەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ڕۆژی دووەم لە ناوچەکە جارێکی دیکە ئاگرە کەوتووەتەوە و پاشان خۆی کوژاوەتەوە. ئاگرەکە کە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، ڕووبەرێکی نزیکەی ١٠ کیلۆمەتری تەنیوەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو ناوچەیە "ناوچەی قەدەغەکراو"ە و تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانرێت. لە لایەکی دیکەوە لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتووە کە هەندێک شوێن بە شێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو سووتێنراون.
لە زانیاریەکاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، جەردەوانەکان مۆڵەت لە بنکەی جەندرمەی زیارەت وەردەگرن و لە دەوروبەری گوندی خەلیکان دارەکان دەبڕن و تا ئێستاش بڕینی دارەکانی ناوچەکە بەردەوامە.
ژ.ن