گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، نه‌ورۆزی ئازادی ساڵی ٥٠ههمینیان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به جۆشێكی گه‌وره‌وه پیرۆز كرد.
ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هه‌په‌گه گوڵستان گوڵهات و فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه خه‌یری خه‌زران، دژوار ساسۆن و فه‌رمانده‌كانی یه‌ژه‌ئاستار به‌شداریان له مه‌راسیمی پیرۆزبایی نه‌ورۆزدا كرد.
به‌سه‌دان شه‌ڕڤانی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئاستاریش له مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاماده‌بوون. به سه‌دان گه‌ریلا كه به‌شداری مه‌راسیمی سه‌ربازی بوون، درۆكانی ده‌وڵه‌تی تورك كه ده‌ڵێت 'گه‌ریلا دابڕاوه و له‌ناو چووه' جارێكی تر پوچه‌ڵیان كرده‌وه.
ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هه‌په‌گه گوڵستان گوڵهات له مه‌راسیمه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و وتی، " له‌سه‌ر ناوی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان سه‌ره‌تا نه‌ورۆز له رێبه‌ر ئاپۆ پیرۆز ده‌كه‌ین و خۆشه‌ویستی و رێزی خۆمانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. له كه‌سایه‌تی مه‌زڵووم دۆغان، راهشان، زهكیهكاندا شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی به رێزه‌وه به‌بیر دێنمه‌وه. جه‌ژنی نه‌ورۆز له گه‌لی كورد، مرۆڤایه‌تی، دایكانی شه‌هیدان، هاوڕێیانی زیندان و شه‌ڕڤانانی ئازادی پیرۆز بێت".
'ئێمه زیاتر له هه‌موو كات ئاماده‌ین'
گوڵهات به بیری هێنایه‌وه كه مێژووی ئه‌م ٥٠ ساڵه‌ی دوایی به ره‌نجی شه‌هیدان ئافرێنراوه و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا "له مێژووی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كاندا رۆژی پیرۆز بوونیان هه‌یه. رۆژانی جه‌ژن، رۆژانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و رۆژانی دڵخۆشی، رۆژانی ئاشتی بوونیان هه‌یه. نه‌ورۆز به مه‌زڵووم دۆغانه‌وه گه‌یشته به‌رزترین ئاست. به ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی په‌كه‌كه جارێكی تر نه‌ورۆز به‌واتاتر بووه‌وه. نه‌ورۆز هێنده‌ی تر بووه‌ته به‌رخودان، دڵخۆشی و رۆژی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. نه‌ورۆز ئه‌و رۆژه‌یه كه گه‌لی كورد جارێكی تر بووه خاوه‌نی خۆی و ئیراده‌ی خۆی".
ئه‌ندامی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هه‌په‌گه گوڵستان گوڵهات باسی له‌وه‌كرد، كه وه‌ك گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئاستار ئه‌وان له هه‌موو كات زیاتر ئاماده‌ن كه به گیانی خۆڕاگریی ئاپۆیی دوژمنی داگیركه‌ر له‌ناو ببه‌ن و وتی، "نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ له هه‌موو كات زیاتر ده‌بێته نه‌ورۆزێك كه گه‌لی كورد له ئازادی نزیك ده‌بێته‌وه، له ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ نزیك ده‌بێته‌وه. ئێمه له هه‌مووكات زیاتر ئاماده‌ین كه ئازادی گه‌لی كورد و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه مسۆگه‌ر و ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
دوای رێوره‌سمی سه‌ربازی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئاستار ده‌ستیان به پیرۆزبایی نه‌ورۆز كرد.
ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی كه قسه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، كه ئه‌مساڵ ده‌بێته ساڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و وتیان، ئه‌وان ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن. گه‌ریلاكان به ده‌وری ئاگری نه‌ورۆزه‌وه گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێیان سازكرد و دروشمه‌كانی "بژی رێبه‌ر ئاپۆ"، "تۆڵهه‌ڵدان" و "بژی نه‌ورۆز"یان وته‌وه.
هـ . ب