جیک داوا لە حکومەتی باشووری کوردستان دەکات بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی هەبێت
کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک)، داوای لە حکومەتی باشووری کوردستان کرد، بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی هەبێت .
کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک)، داوای لە حکومەتی باشووری کوردستان کرد، بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی هەبێت .
کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک) لەبارەی سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ باشووری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ناڕەزایەتی سەبارەت بە بێدەنگی حکومەتی باشوور و پەدەکە لەبەرامبەرهێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردان دەربڕیوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئامانجی سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ لای حکومەتی باشوور ئەوەیە کە، لە نێو کودران شەڕ ھەڵبگرسێنێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، دەوڵەتی تورک لە هەر ٤ پارچەی کوردستان بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییە جەستەیی و بایۆلۆژییەکان. بۆ لەناوبردنی کورد، هەموو دەرفەتەکانی بەکاردەھێنێت. ڕۆژانە لە باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی ھێرشبەر، بەبێ گوێدانە ئەوی، ئەو کەسەی دەکرێتە ئامانج ڕۆژنامەنووسە، ژنە یان منداڵە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. دەست نە لە ئێزدی، نە عەلەوی، یارسان و موسڵمان ناپارێزێت. هەموومان دەکوژێت. هێزە نێونەتەوەییەکان لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییانە بێدەنگن. زۆربەیان پاڵپشتی دەکەن و هەندێکیشیان بە بێدەنگی خۆیان دەبنە هاوبەشی ئەم دڕندەییە. هاکان فیدان، بەرپرسی پێشووی میت، سەرکردەی چەتەکان هەوڵدەدات لە باشووری کوردستان لەنێوان کوردان شەڕ ھەڵبگرسێنێت. لە لایەکی دیکەشەوە، لە باشووری کوردستان کوردان دەکوژن".
جیک ئاماژەی بۆ ئەوەش کراوە، لە باشووری کوردستان ئەوانەی خۆیان وەک حکومەتی کوردی دادەنێن، بە گەرمی پێشوازیان لە کاربەدەستێکی دەوڵەت دەکەن، کە کوردان دەکوژێت و ئەمەش گەلی کورد زۆر بێزار دەکات.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەرپرسانی پەدەکە، کاتێک پەکەکە سەربازێکی تورک دەکوژێت، دەستبەجێ ڕاگەیەندراوی ئیدانەکردن بڵاودەکەنەوە، بەڵام کاتێک هاووڵاتیانی کوردی خۆیان دەکوژرێن، بە زانیاریی دور لە ڕاستی پەکەکە تاوانبار دەکەن و هەوڵ دەدەن دەوڵەتی تورکی تیرۆریست وەک بێ تاوان نیشان بدەن".
داوا لە بارزانی و حکومەتی باشوور کرا: پشتیوانی لە دوژمنانی کورد مەکەن
جیک ھەروەھا بانگەوازی ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پەدەکە و حکومەتی ھەرێمی باشووری کوردستان کرد، "واز لەو ھەڵسوکەوتە بێنن، کە کورد و کوردستان لەناو دەبات و بگەڕێنەوە بۆ تێکۆشانی ڕاستەقینەی شێخ ئەحمەد بارزانی. لەو کاتەدا کە کورد بەوڕادەیە لە ئازادی خۆیان نزیکبوونەتەوە، هاوکاری دەوڵەتی تورک، کە دوژمنی کوردانە، مەکەن. ئێوە چەند زوو دڕندەیی سەدامتان لەبیر کرد. چۆن ئەنفال و هەڵەبجە لەبیر دەکەین؟ بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو کوردانە؛ یەکبگرن. پێکەوە دژی دەوڵەتی تورک، دوژمنی کوردان تێکۆشان دەکەین. کاتێک دەوڵەتی تورکمان تێکشکاند، هەموو کوردان تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە ئاژاوە و ماڵوێرانی ڕزگاریان دەبێت. ئەوانەی خاوەنداری لە ھیچ کوردێک ناکەن، با باسی کورد و کوردستان نەکەن. بۆ یەکێتیی و یەکڕیزی کورد، پێویستە هەمووان ببنە ئاستەنگ لە بەردەم ئەو ناکۆکیانەی لە نێو کوردان ساز دەبێت".
ژ.ن