کاڵکان: دروستکردنی بەرەی بەرخۆدانی گەل زۆر گرنگە - نوێکرایەوە-

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند، ئەو سیاسەتانە، کە چارەسەریی پرسی کورد لەسەر بنەمای ئازادیی گەلی کوردستان ڕەتدەکەنەوە، هێشتا بە هەموو قورسایی خۆیانەوە بەردەوامن، بۆیە تێکۆشانی هاوبەشی گەلان زۆر گرنگە.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە باسی لە گرنگیی بەرخۆدان لەسەر بنەمای شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل لە دژی سیستمی دەسەڵات و دەوڵەت و هێرشە هەمەلایەنەکانی شەڕی تایبەتی فاشیزمی دەوڵەتی تورک.

دوران کاڵکان لەوبارەیەوە وتارێکی بە ناونیشانی "تێکۆشانی ئازادیی کوردستان هێزی مەکینەی بزووتنەوەی دژە فاشیستە" لە ماڵپەڕی پەکەکەدا بڵاوکردووەتەوە.

وتارەکەی کاڵکان:

ئاستی جەنگی جیهانی سێیەم لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئاستەکەى لە بەرچاودایە. دۆخی سەرەتایی هێزەکانی ناو ئەو شەڕە و ئەو  ئاستەی پێی گەیشتوون دیارە. ئەو ئەنجامەی لە هەموو ئەوانە دەردەکەون چیە؟ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەو هێزانەی رێگا بۆ شەڕ خۆش دەکەن دەبنە هۆی جەنگ، بەوەش دەبنە هۆی مردن و برینداربوونی خەڵک و خەڵک بێ ماڵ و وڵات و ئاوارە دەکەن، کە هیچ شوێنێکیان نییە و بێ چارەبوون. هیچ ئەنجامێکیان لەوە دەست نەکەوتووە. هێزیکیان دروست نەکردووە، کە لەسەر پێ رایانبگرێت. هیچ بانگەشە و ئیدعایەکیان نییە بۆ ئەوەی بە ئەنجام بگەن. دەبێت هاوار بۆ سەرکەوتن و سەرفیرازی بکەن، لەو شەڕانەدا، کە روو دەدەین ئیدی ناتوانن خۆیانی لێ قوتار بکەن، ئەوە بێچارەیەکی زۆرە. کاتێک سەیری بارودۆخی هێزە جیهانی و ناوچەییەکان دەکەیت مرۆڤ بەئاسانی دەتوانێت ئەوە ببینێت.

بارودۆخی جەنگی جیهانی سێیەم، کە لەعێراقەوە بڵاوبووەتەوە بۆ سوریا، تورکیای هێناوەتە پێشەوە، ئەو سیستمە سیستمێکی وەها نییە،  کە کێشەکان چارەسەر بکات. بە پێچەوانەوە سیستمێکە، کە کێشە دروست دەکات. سیستمێکە نە ناکۆکییەکان و نە پێکدادانەکان کۆتای پێدەهێنێت، بەپێچەوانەوە گەشە بە ناکۆکی و پێکدادانەکان دەدات. بە سیستەمەکەی خۆی ناکۆکی و پێکدانەکان زیاتر دەکات. پاشان دەڵێن، بۆچی ئەو پێکدادانە روویدا و بەوە گەلان و چەوساوەکان تاوانبار دەکەن. سیستمی ئێستای دەوڵەت دەیەوێت بە دەستتێکەڵکردن لە رێگەى گوشارەکانەوە درێژە بە باڵادەستیی خۆی بدات، داگیرکەریی دەوڵەت بە سەر گەلانەوە درێژە پێ بدات. ئێستا ئەو جۆرە پشتگیریە جیهانییە لە گۆڕێدایە.

لە کوردستان ڕۆژانە شەڕ بەردەوامە. تیرۆری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لە ناو سنوورەکانی کۆماری تورکیادا هەموو جۆرە هێرشێک ئەنجام دەدات، لە دەرەوەی سنوورەکانیش ئەو ھێرشانە ئەنجام دەدات. ڕۆژانە بە درێژایی هەر ٢٤ کاتژمێری شەو و رۆژ تیرۆر و گوشار و زۆرداری و ستەم هەیە.

بەو گوشارانە دەیانەوێت هیچ شتێکی کۆمەڵگا لە ناوببەن. دەیانەوێت بە گوشار و تیرۆریزم لەناوی ببەن. ئەو تیرۆرە فاشیستانە لە دژی هەموو بەها و ئەخلاقێک، رێباز و رێچکەیەک بەکار دەهێنن و خزاندویانەتە ناو هەموو ئەوانەوە و ئەوەیان کردووە بە کولتوری فاشیستیانەى خۆیان. ئەگەر سەرنج بدات دوژمن زۆر لەوە دەترسێت کە شۆڕشی ئازادیی لە کوردستان لەوە زیاتر پەرە بستێنێت و لە دەرەوەی کوردستانیش گەشە بکات و ببێتە شۆڕشێکی ناوچەیی.

بۆیە دەبێت خۆمان بەو ئاستێک بگەیەنین، کە تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادیی کوردستان لە گوند و شارەکانی تورکیا، لە نێوان گەلانی تورکیادا بڵاوبێتەوە، لەسەر بنەما و ئامانجی کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکرات وەربچەرخێتە سەر شۆڕشی دیموکراتیک. نایەوێت شۆڕشی ئازادیمان لە سەر بنەمای رۆژئاوا و شەنگال لە ناو کۆمەڵگەى عەرەب دا، لەسەر بنەمای خوشک و برایەتیی پەیوەندیی کورد – عەرەب گەشە بکات، لە گۆڕەپانی عەرەب بە دەستێوەردانی دەرەوە لە دژی دیکتاتۆریی ناوخۆ ناخوازێت لەسەر هێڵی خۆسەریی دیموکراتیک بزووتنەوەی نوێی شۆڕش گەشە بکات و نایەوێت شۆڕشی دیموکراتیکی کورد – عەرەب گەشە بکات.

بەو شێوەیە بونیاد و بناغەى ستراتیژی هێرشە گشتیەکانی دژە – شۆڕشی دیکتاتۆریی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە ئاشکرا و روون دەکرێتەوە. دەیەوێت ڕێگریی لەوە بکات، کە شۆڕشی ئازادیمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەشەنە بسێنێت و بڵاوببێتەوە، لە ناو  کوردستان دا سنوورداری بکات، بە هێرشی فاشیست – پاکتاوکار بۆ سەر ئەو ناوچەیە وەک لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی باکوری کوردستان ئەنجامیدا، بە سەرکوتکردن و گوزر لێدان دەیەوێت پێشکەوتنە ئازادیخوازییەکان لەناوببات. بەو شێوەیە دەیانەوێت ئەو پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژییەی سەدانە ساڵە لە دژی گەلێک ئەنجامی دەدەن، سەری بخەن و بە ئەنجامی بگەیەنن.

لە بەرامبەر ئەو هەڵوێست و ئامانجانە بۆ هێڕشی پاکتاوکاری لەلایەن کۆماری تورکیای فاشیست – داگیرکەرەوە، کێ هەڵوێستی هەیە و چۆن سیاسەتێکیان گرتووەتە بەر، ئەوەش لە بەرچاوە و روونە. تا ئێستا چیان کردووە، هەندێکیان ئێستا تاڕادەیەک سنووردارن، هەندێک بە نهێنی، بەڵام بەردەوامن لەسەر ئەو کارە. بێگومان لە نێوان ئەو هێزانەدا ناکۆکی و شەڕێکی جدیی بەرژەوەندی هەیە. دەبێت ئەو ناکۆکی و شەڕانە ببینین و تێبگەین، چونکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە بە هەژموونگەرایی سەرمایەداریی جیهانی لە کوردستاندا دروستکراون، مرۆڤ ناتوانێت پەرە بە خەباتی شۆڕشگێڕانە بدات، بەرتەسک دەبێت، لە لایەکەوە دیکەوە نابێت ساکار و رووکەشانە لێ نزیک ببنەوە.

پرسی کورد، کە هەژموونی سەرمایەداری جیهانی دروستیکردووە، پرسێکە، کە تەواوی سیستمی دەسەڵات – دەوڵەت پەیوەندییان پێوەی هەیە و تێوەی گلاون. بۆ گۆڕینی ئەوە بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی گەورەی ئازادی، کە پێشەنگایەتی بۆ  بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان دەکات، لەسەر بنەمای یادەوەریی گەلی کورد و ڕێکخستنەکەی،گەشەسەندن و پێشکەوتنی گرنگی مێژوویی ئافراند.

بەڵام ئەو عەقڵییەت و سیاسەتانە بەردەوامن، کە نایانەوێت پرسی کورد لەسەر بنەمای ئازادی و مافە دێموکراتییەکانی گەلی کوردستان چارەسەر بکرێت. لەو ڕووەشەوە هیچ پێشکەوتنێکی سیاسی و بونیادێک جیهانی ئیستادا نییە، کە پرسی کورد لەسەر بنەمای مافە دێموکراتییەکانی گەلی کوردستان چاەرسەر بکات و دانی پیادا بنێت.

کەواتە ئەوە مانای چیە؟ کەم و زۆر هەموو هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کاتێک لە بەرژەوەندییاندا بێت پشتیوانی لەهێرشە پاکتاوکارییەکانی سەر کوردستان دەکەن. هەر ئێستا لە هێرشەکانی ئەمدواییەی کۆماری تورکیادا ئێمەوە بە روونی ئەوەمان بینی. دیارە چۆن بە شێوەیەکی سوک مامەڵەیان لەسەر بزووتنەوەی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کردووە. هەموان بەرامبەر هێرشە دڕندانە و داگیرکەرییەکانی کۆماری تورکیا بێدەنگن. هۆکارەکەى ئەوەیە، کە لە عەقڵیەت و سیاسەتی خۆیاندا مافی ژیانی دیموکراتیک و ئازادی گەلی کوردستان قبوڵ ناکەن، بۆیە هەمووان بەرامبەر هێرشی هێزە پاکتاوکارییەکانی کۆماری تورکیا بێدەنگن، نەک هەر ئەوە  هەندێکیان بە ئاشکرا پشتیوانیی لێدەکەن و هەندێکیشیان بە دزییەوە پشتیوانیی لێدەکەن. کاتێک لەبەرژەوەندیاندا بێت، مافەکانی گەلی کورد نابینن و دانی پیادا نانێن. بنەماکانی ئازادی و دێموکراسی بۆ کوردستاندا نابینن.

دەبێت مرۆڤ باش لە راستی سیستەمی حوکمڕانی و دەوڵەت تێبگات

لە سەردەمی نوێدا ئەگەر بخوازرێت شەڕی سیاسی و سەربازی بەسەرکەوتوویی بکرێت گرنگە لەم ڕاستییە تێبگەین. بێگومان بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە دوژمن بەدروستی و باش بناسن. دوژمن کێیە، کێن، ئێوە چی دەکەن؟ قسەیەک هەیە دەڵێت، ئاو دەوەستێت، بەڵام دوژمن ناخەوێت' مرۆڤ دەبێت باش بزانێت کە دوژمنێکی ئاوا لە بەرانبەرمانە. بێگومان ئێمە دەمانەوێت هیچ دوژمنایەتییەک لە نێوان گەلان و کۆمەڵگاکان لە جیهاندا نەبێت و نە شەڕ و نە دوژمنایەتی نەبێت، بە خوێنڕشتن هیچ شتێک چارەسەر نابێت. ئەمە فەلسەفەی ئێمەیە، ئەمە هێڵی ئێمەیە و تێدەکۆشین بۆ بەدەستهێنانی ئەمە بەڵام لەبەرئەوەی ئێمە بەم شێوەیەین بە مانای ئەوە نییە کە هەموو کەسێک بەم شێوەیە بێت. دووەم، ئێمە هێشتا تێدەکۆشین بۆ دروستکردنی ئەم دۆخە. هیچ حاڵەتێکی بەو شێوەیە لەم کاتەدا نییە. ئەگینا نابێت هەموو کەسێک وەک خۆمان ببینین و هەڵبسەنگێنین. ئێمە ناتوانین بە شێوەیەکی تەسک سەیری ڕووداوە سیاسی - سەربازییەکان بکەین و نابێت لە نیازەکانی کەسێک لێی نزیک ببینەوە. مرۆڤ دەبێت ڕاستی ئەم جیهانە باش بزانێت، دەبێت لە سیستەمی دەسەڵات و دەوڵەت بەباشی تێبگەین. دەبێت باش لە قەیران و سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تێبگەین. دەبێت دوژمن باش بناسین، هێدی هێدی هەڵسەنگێنین کە ئەوان چی دەکەن.

بێگومان لەلایەکەوە پێشکەوتنەکانی بەرەی بەرامبەر هەڵدەسەنگێنرێت لەلایەک دەبێت دەرفەت و هەلەکانی بەهۆی ململانێ و شەڕەوە بە شێوەیەکی شۆڕشگێڕانە هەڵبسەنگێنین و لەلایەکی دیکەشەوە بەرامبەر بەدوژمن دەبێت بەشێوەیەکی هەنگاو بەهەنگاو و ڕێکخراوەیی و پلاندانان تێکۆشان گەش بکەین. واتە بە دژایەتی دوژمن دەبێت مرۆڤ هەموو ڕۆژێک کار بکات و زیاتر کار بکات و سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت. نەک هەر مرۆڤ بڕوانێتە ململانێی هێزەکانی دوژمن و پێویستە هەوڵ بەدات لەوێوە بە دەرفەت و هەلەکان بەسەریدا زاڵ بێت و بە پلان و هەوڵی ڕێکخراوەیی و بە پێشکەوتنی دەستپێشخەرییەکەی خۆی شۆڕشی ئازادی لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێبدات و دەبێت ئێمە بتوانین ئەو کارە بە فراوانی لەسەر ئاستی ئایدۆلۆژی - سیاسی لە ئاستی ڕێکخراوەیی و سەربازیدا ئەنجام بدەین.

لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات پێویستە تەڤگەری ئازادی ئێمە و گەلەکەمان لە دژی فاشیزمی تورک تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و ڕێکخراوەیی و سەربازیەکان لەسەر بنەمای بەرخۆدانی گشتی و ستراتیژی شەڕی شۆڕشی گەل ڕێکبخەن و پێشەنگی بکەن. بۆیە زۆر گرنگە هەڵەکان و کەموکوڕییەکان لەو چوارچێوەیەدا ڕاست بکەینەوە. بەم جۆرە بەرخۆدانە، تێکۆشان بۆ ئازادکردنی کوردستان و دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەموو ناوچەیەکدا بە تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە و تێکشکاندنی سیستەمی داگیرکەری فاشیستی تورک بەرەو پێشەوە دەچێت.

ڕێبازی سەرەکی بۆ بەرەوپێشبردنی تێکۆشان لە هەموو بوارەکاندا

لەم چوارچێوەیەدا بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندی کورد و عەرەب و گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیی ئێمە لەگەڵ هەموو گەلانی دراوسێدا لەگەڵ بزووتنەوە ئازادیخوازەکان و دیموکراتی و شۆڕشگێڕ و چەپ و سۆسیالیستی و ژینگەدۆستی و فێمینیستی و کەلتووری پێویستە بەهێز بکرێت. کاتێک باس لەسیاسەتی فکری و سیاسەتی دەوڵەتی تورکی فاشیستی قڕکەر دەکرێت کە دەبێت لەهەموو ئاستێکدا پەیوەندی و هاوپەیمانی لەگەڵ هەموواندا دروستبکرێت. لەسەر ئەم بنەمایە گرنگە کە تەڤگەری ئازادیی کوردستان بکرێتە هێزی مۆتۆری دژە فاشیستی دیموکرات.

گرینگییەکی مێژوویی هەیە بۆ هاندانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕایگشتی جیهانی لە دژی عەقڵیەتی عوسمانی - نوێ کە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەیەوێت هۆشمەندی و سیاسەتی ئیتحاد و تەرەقی بنیات بنێت و لەسەر ئەم بنەمایەش لەگەڵ گەلانی دراوسێدا دەبێت پەیوەندییەکی ستراتیژی خوشک و برایانە هەبێت و یەکێتی دیموکراتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنیات بنرێت و کۆنفیدراڵیزمی گەلانی دێموکراتی جیهان لەدژی عەقڵیەت و سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورکک، لە سەر بناغەی تێکۆشان بنیاتبنرێت و ڕێکخستنی بکرێت.
ف.ق / ژ.ت