بابەتی گرنگ

کاڵکان: دەتوانرێت بە بەرخودانێکی رادیکال و کاریگەر فاشیزم بڕوخێندرێت

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، مامەڵەکردنی لەگەڵ پرسی گۆشەگیری پێوەری دیموکراتیکبوونە و ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت تێکۆشانی رادیکاڵتر ئەنجام بدرێت. کاڵکان وتی، "فاشیزم تەنیا بە بەرخۆدانێکی چالاکانە لەناودەبرێت".

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی، هەڵمەتی ١٥ تەباخ (ئاب) و بەڕێوەچوونی شەڕی جیهانی سێهەم وەڵامی پرسیارەکانی مەدیا خەبەر تیڤی دایەوە.

گۆشەگیری و تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری بەردەوامە. سەرەتا دەمانەوێت پرسیار لە دۆخ و هەڵوێستی لایەنەکان بکەین. بە دەربڕینێکی دیکە دۆخی ئەو هێزانەی کە سیستمی گۆشەگیری درێژە پێدەدەن و لەلایەکی دیکەوە دۆخی هێزە دیموکراتیکەکان کە تێکۆشان لە دژی ئەوە دەکەن، چییە؟

لەسەرەتادا جارێکی دیکە بە رێزەوە سڵاو لە بەرخودانی مێژوویی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەکەم. چالاکییەکانی هەڵمەتی جیهانی ئازادی کە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە بنەما دەگرێت، لە هەر چوارپارچەی کوردستان و هەموو ناوچەکانی جیهان بەردەوامە. بەرەوپێشچوونی نوێ و چالاکی گرنگ لەئارادایە. چالاکیەکانیش بە شێوەیەکی کارا بەردەوامن. بۆ نمونە چالاکی جەماوەری، ئەو چالاکیانەی بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان  لە هەر چوار لای کوردستان و جیهان بەرەوپێشدەچن لە ئارادان. لە هەندێک قۆناغدا ئەو چالاکیانە بە شێوەیەکی بەهێزتر بەڕێوەدەچن. خۆی لە خۆیدا لە ئاستێکی بەهێزدا ئەنجام دەدرێن. ئەوەی گرینگیشە ئەوەیە کە ئەو تێکۆشانە لە گۆڕەپانە نێونەتەوەییەکاندا فراوان دەبن. پاڕادایم، هەڵوێست و دۆخی رێبەر ئاپۆ دەگاتە هەموو شوێنێک. هەرکە ئەو تێکۆشانە فراوانتر دەبێت، سیستمی ئەشکەنجەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، سەپاندنی ئەقڵیەتی کۆلۆنیالیستی و قڕکەری لە دژی کوردستان لەلایە هەموو لایەنەکانەوە باشتر درکی پێدەکرێت. زۆر لایەن هەن، لە بەرامبەر ئەو دۆخەدا شۆک بوون و تووشی سەرسوڕمان بوون. هەندێک کەس هەیە، لە دژی گۆشەگیری و سیستمی قڕکردن هەڵوێستی خۆیان زۆر بە روونی نیشان دەدەن. بانگەواز دەکەن و هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ. لە زۆر بەشی ژیاندا مرۆڤەکان لەخۆدەگرێت. لە رێگەی سەندیکاکانی کرێکارانەوە دەستیپێکرد، دواتر هونەرمەندان، پارێزەران و ئەکادیمییەکان بەشداربوون. ئێستا وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵ لەم دواییەدا کارێکی گرنگیان کرد. هەموو ئەمانە یەکجار زۆر گرنگ و بەنرخبوو. لەهەمان کاتدا لەم قۆناغەدا هەوڵدانە یاساییەکان زیاتر هاتنە کایەوە. هێندەی ئێمە دەزانین لە بەرانمەی رابردوودا ئێمە ویستمان سەرنج بۆ سەر ئەو رابکێشین. بۆ نمونە وتیان ئێمە دیسان سزای دیسپلین دەسەپێنینەوە. هەموو ئەوانە هەوڵدانن. بەوە وتیان بە شێوەی یاسایی قفڵێکیان دۆزیوەتەوە. یاسای ئەوروپا یاسایەکی بە رێکار و بنەمایە. ئەو دۆسیانەی بنەمایان نەبێت تاوتوێ ناکرێن. لەبەر ئەوەس بە گوێرەی ئێمە هەرچەندە هەوڵی پینەکردنیشی بدەن، ئەگەر بە گوێرەی رێکار و بنەماکان بجوڵێنەوە پەسەند دەکرێت. پارێزەرەان لە ئێمە باشتر ئەوە دەزانن. لە راستیدا دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا نەیتوانی ئەو بڕیارەی ١٠ ساڵە بەر لەئێستا دابووی جێبەجێ بکات. بۆ نمونە ناوەرۆکەکەی گرنگ نییە، بەڵام ئەوە دۆخێکی زۆر بەرچاو و جددیی رێکار و بنەماکانە. لەوێوە هەموو جۆرە هەوڵدانێک دەتوانێت ئەنجام بدرێت. لەو چوارچێوەدا هەوڵەکان کاریگەر بوون. ئێمە وتمان کە هەوڵدانێکی کە درەنگوەختە، بەڵام هەرچەندە درەنگیش بێت و دواخرابێت لە هەندێک خاڵدا، بە خستنەڕووی زانیاری و دۆسیەی بەرچاو ئەو دەستپێشخەریانەی خرانەڕوو کاریگەر بوون. ئەوە گەیشتە نەتەوەیەکگرتووەکان. لە هەموو شوێنێک گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. ئەم دۆخە ئەو هێزانەی کە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردن لە ئیمراڵی بەڕێوە دەبەن، یەکجار تەنگەتاوی کردوون.

لەبەر ئەوە من سڵاو لە هەموو ئەوانە دەکەم کە بەشدارییان لەم تێکۆشانەدا کردووە کە بەرەوپێشچووە. بەراستیش تێکۆشانێکی گرنگ بەڕێوەدەبەن. زۆر گرنگ و کاریگەر دەبێت. ئەگەر ئێوە سەرنج بدەن دامەزراوە بەرپرسیارەکانی ئەوروپا هەرگیز متەقیان لێوەنایات. دەسەڵاتداری ئاکەپە زیاتر لەهەموو شتێک کاریگەری لەوە وەرگرت، تەنگەزار بوو و بابەتەکە کەوتە رۆژەڤی نەتەوەیەکگرتووەکان. ئاکەپە ئیتر رسوا بووە. ئەمەش بابەتێکی گرنگە. دەبێت ئەوە بە باشی ببینرێت. ئەوە بە واتای ئەوە دێت کە تێکۆشان دەگاتە ئەنجام. تێکۆشان، سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی، گۆشەگیری و جینۆساید و هەر کردەوەیەکی نایاسایی و نائەخلاقی لەوێ رسوا دەکات و تەنگەزاری دەکات. کاربەدەستان دەخاتە تەنگەتاوی گەورەوە. ئەوە راستیەکی ئاشکرایە. لەو بوارەوە پێویستە درێژە بە تێکۆشان بدرێت، پێویتە پەرەی پێبدرێت. دەبێت ئەو تێکۆشانە گەورەتر بکەین. دەبوایە هەندێک لایەن لە دەرەوە باشتر دەنگیان هەڵبڕیایە. ئایا ئەو دۆخە هۆکارەکانی کامانەن؟ ئەوە بە دڵنیاییەوە مایەی نیگەرانیمانە. بارزانی و کاربەدەستانی پەدەکەمان بە بیر دەکەوێتەوە. ئایا ئەوانلە پشت ئەو دۆخەوەن؟ لەلایەکەوە ئاکەپە و مەهەپە ئەم سیستمەی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردن لە ٢٦ەمین ساڵەیدا درێژە پێدەدەن و ماوەی ٤١ مانگە باشتر بە شێوەیەکی دژوار جێبەجێی دەکەن، لەلایەکی دیکەوە رەنگە لە بێدەنگی هەنوکەییدا لە جیهان، کاریگەری ئەوان هەبێت.

بۆچی وادەڵێم؟ لەبەر ئەوەی ئەو کاتەی رێبەر ئاپۆ لە رۆما بوو، مەسعود بارزانی دۆسیەیەکی پێشکەش بە دۆزگەری رۆما کرد. بۆ ئەوەی رێبەر ئاپۆ بدرێتە دادگا و زیندانی بکرێت. داوای کرد کە ئازاد نەکرێت. ئەو بەڵگانەی نیشانداوە کە گوایە رێبەر ئاپۆ وەک تۆمەتبار نیشان دەدات، بۆ ئەویە رێبەر ئاپۆ دادگایی و زیندان بکرێت. ئەو بەڵگانەمان بەدەستەوەن. ئەوەی لەو قۆناغەدا ئەوەی کردبێت ئێستا دەتوانێت هەموو شتێک بکات. لە پشت ئەو بێدەنگیە گەورەوە رەنگە ئەوە هەبێت. دەبێت ئەوە بە باشی ببینرێت، درکی پێبکرێت و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت. بەراستی کەوتوونە ناو هەوڵدانێکی چۆن و بەڵگەی چۆن پێشکەش دەکەن.. لەبەر ئەوەی جیهان بەم جۆرە دەڵێت، خۆی ئەوانیش کوردن. هەربۆیە هەوڵ دەدەن گوێ بۆ وتەکانی ئەوان بگرن. لەو رووەوە پێویستە ئەو رووخسارەی خیانەت ببینرێت و لەوێش دەمامکەیان لاببرێت. دەبێت ئەوەش بە شێوەی جدی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت.

ئەگەر کورد سیاسەتی هەبێت، دەبێت لە دژی سیستمی گۆشەگیری و قڕکردن لە ئیمراڵی بوەستێتەوە و داوای ئازادی رێبەر ئاپۆ بکات. گوایە هەندێک کەسایەتی و حزب هەن کە خۆیان بە چەپ دادەنێن. ماوەی ٢٦ ساڵە سیستمێکی گۆشەگیری و ئەشکەنجە کە نمونەی نییە درێژەی پێدەدرێت و دەنگیان لێوەنایات. هەرگیز قسە ناکەن. زۆر لایەن لە تورکیا ئەوە ناکەن. دواتریش دەڵێن چەپگر، سۆسیالیست و دیموکراتن. بۆچی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی زیندانییە؟ لەبەر ئەوەی دۆزی ئازادی گەلی کورد بەڕێوەدەبات، لەبەر ئەوە تێکۆشانی دیموکراسی لە تورکیا بەڕێوەدەبات، لەبەر ئەوە شۆڕشی دیموکراتیکی تورکیا لەگەڵ تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەڕێوەدەبات. جگە لەوە هیچ شتێکی دیکە هەیە؟ کەواتە کوردبوونێکی چۆنە، ئازادیخوازیەکی چۆنە، دیموکراسیەکی چۆنە؟ هێرشێکی فاشیستی، کۆلۆنیالیستی و قڕکردنی بەو رادەیە ئاشکرا لە ئارادایە و دەنگی لێوەنایات، بەرخودانێکی بەو رادەیە گەورەی ئازادی و دیموکراسی هەیە و متەقیان لێوەنایات، نە پشتیوانی لە بەرخودان دەکات و نە لە دژی قڕکردن دەوەستنەوە و شەرمەزاری دەکەن. بەم جۆرە نابێت. لەم بابەتەدا دەبێت زیاتر روونبکرێتەوە. دەبێت ئێمە زیاتر راوەستەی لەسەر بکەین. هەموو کات راگەیەندراوە. لە تورکیا دیموکراتیکبوون، لە کوردستان ئازادیخوازبوون بە هەڵوێست لە دژی سیستمی قڕکردنی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی و مامەڵە لەگەڵ ئازادی رێبەر ئاپۆ یەکلادەبێتەوە، جیا لەوە بە هیچ شتێکی دیکە یەکلانابێتەوە.

'ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە'

هەر کەس باشتر دەناسرێت، بەڵام دەبێت ریزەکانی خۆیان بە شێوەی بەرچاو دیاری بکەن. ئێمە دەزانین لە پشت گۆسەگیری، قڕکردن و ئەشکەنجە خیانەت هەیە. رێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لەلایەن حکومەتی تورکیا و سیستمی ئەوروپاوە لەناو سیستمدایە، لە ناو ئەشکەنجەدا راگیراوە. هەربۆیە با کەس نەڵێت دۆخەکە مایەی تێگەیشتن نییە، نازانرێت. دەبێت ئێمە هەموو ئەو رەخنانە لەبەرچاو بگرین. دەبێت ئێمە زیاتر لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا یەکبگرین. دەبێت ئێمە ئازادی رێبەر ئاپۆ وەک ئازادی خۆمان ببینین. دەبێت ئێمە ئازادی رێبەر ئاپۆ وەک دیموکراتیکبوونی تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ببینین. هەربۆیە بە ناوی دیموکراسی و ئازادیەوە دەبێت ئێمە تێکۆشانمان ئاوێتەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی بکەین، کە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەرێوەدەچێت.

ئەو خیانەتەی کە ئێوە ئاماژەتان پێکرد، ١٠ ساڵ لەمەوبەر لە شەنگال خۆی نیشاندا. دەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی دژ بە کۆمەڵگای ئێزدییە. هەڵبەت ئەمە لەنێو کۆمەڵگای کوردیدا تاوتوێ دەکرێت، ئێوە بەشێکی چالاکی پرۆسەکەن لەوبارەیەوە دەتانەوێت چی بڵێن؟

لە ١٠یەمین ساڵیادی فەرمانی جینۆسایدی تاوانبارانی فاشیست و جینۆسایدی داعش لە دژی شەنگال و گەلی کوردی ئێزیدیمان بە تووڕەییەوە شەرمەزار دەکەم. سڵاو لە تێکۆشانی قارەمانانە لە دژی ئەم کۆمەڵکوژییە دەکەم کە ١٠ ساڵە بەردەوامی هەیە و هاوکات پیرۆزبایی سەرکەوتنیان لێدەکەم. بەڕێزەوە یادی شەهیدانی ئەو تێکۆشانە مەزمە لە کەسایەتی هەڤاڵ مام زەکی شەنگالی دا بەرز ڕادەگرم. دەتوانم بڵێم لە ڕاستیدا هێرش و فەرمانە جینۆسایدەکان هێشتا بەردەوامن. بەرخۆدانی شەنگال بۆ بوون و ئازادی خۆی و هەروەها بەرخۆدان بۆ بوون و ئازادی کوردانی ئێزیدی بەردەوامە. ١٠ساڵ بەم شێوەیە تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا بە هاوکاری ئاکەپە – مەهەپە- پەدەکە جینۆساید بەردەوامە. ئەم هێزانە هەوڵ دەدەن عێراق و زۆربەی هێزەکانی تر لەم بابەتەدا بەشدار بکەن. مەسعود بارزانی لێرە و لەوێ لەهەوڵدانە! هەوڵدەدات بەجۆرێ هەمووان ڕازی بکات هێرش بکەنە سەر شەنگال. هەمووان دەیزانن، دەیبینن. ئێستا لەم چوارچێوەیەدا پێویستە بە هەڵە تێنەگەین. پێویستە دۆخەکە بە باشی هەڵسەنگێنین. لە ڕاستیدا ڕوونکردنەوەیەکی گەورە سەبارەت بەو کردەوانەی کە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا لە شەنگال ڕوویانداوە دەکرێت. کێ کێیە و چی ئەکات؟ کارە تەواوکراوەکان واتای چییە؟ هەموو شتێک ڕوون بووەتەو هەروەها هێرشی جینۆسایدی دڕندانە ڕوون بووەتەوە. هاوکارەکانیشی بە ڕوونی ئاشکرا بوون. هەروەها ئەوانەی ئازایانە و قارەمانانە ڕووبەڕوویان بوونەوە و تێکۆشانیان کرد دەرکەوتووە کە کێ بوون، دواجار لەم ١٠ ساڵەدا بە بەرخۆدان بەسەر هێرشی جینۆسایدا سەرکەوتن. شەنگال ماوەی ١٠ ساڵە بە ئازادی دەژی. لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتیک دەژی. گەلی کوردی ئێزیدی شەنگال بە ژن و گەنجانی خۆی بەڕێکخستن و دامەزراوەیی کردووە، پەرەیان بە خۆپاراستن داوە، ئیرادەی خۆیان بەدەست هێناوە و توانیان بە ئازادی بژین. لە کۆی هەموو پێکهاتە کوردە ئێزیدییەکان کە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، ئازادترینیان لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، لە شەنگال بووە. کۆردی ئێزیدی ئازادترین و جوانترین قۆناغی خۆی لە دوای ١٠ ساڵی بەرخۆدان ئەزموون کردووە. ژنان و گەنجان و کوردانی ئێزیدی قەدری ئەمە دەستکەوتە دەزانن. ئێمە باوەڕمان وایە بە تەواو هێزەوە دەیپارێزێت. ڕێگە نادات فەرمانەکان وەکوو مەڕی قوربانی لەناویان ببەن. خۆی پەروەردە دەکات، بەڕێکخستن دەکات هاوکات خۆی ئامادەی هەر جۆرە پێشهاتێک دەکات. ئەم کۆمەڵگایە کۆمەڵگایەکی تێکۆشەرە.

ئێستاش بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپو و پشتیوانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار و هێزەکانی ئازادیی ڕۆژئاوا ئەم هۆشیارییەی دروستکردووە کۆمەڵگای هێناوەتە لای خۆی. لەم ڕووەشەوە باوەڕمان وایە کە هێزە ئازادیخوازەکان و هێزە کۆمەلایەتییەکان هۆشیاری و ڕێکخستن و ئیرادەی زیاتر پەرە پێدەدەن با ئەوەش بڵێین. بۆ نموونە ١٠ساڵ تێپەڕیوە و هیچ دادگاییەک لە دژی داعش ئەنجام نەدراوە. هیچ هەڵوێستێکی هاوبەش نییە. مرۆڤ دەپرسێت داعش چەند هاوبەشی هەیە کە کەس ناتوانێت دادگاییان بکات. چونکە دەڵێت ئەگەر دەستوەردان بکەیت، دەسووتێیت. کێ لە پشتیەوە هەیە؟ ئەو دەستانە کێێن؟ کەواتە کێ لەگەڵی هاوبەشی تاوانەکانە؟ بۆ ئەوەی ئاشکرا نەکرێت، هیچ دەستتێوەردان و بڕیارێک لەسەر داعش نادرێت. ئەوەی شەری لەگەڵ داعش کردووە بە جۆرێک سزا دەدرێت بۆ نموونە حکومەتی بەغدا کە ئەو کاتە سپاسی پەکەکەی دەکرد کە دژی داعش تێکۆشاوە و دەیگوت کەرامەتی عێراقی پاراست، ئێستا دەڵێت پەکەکە ڕێکخراوێکی قەدەغەکراوە. تێناگەم ئەو لێدوان دەدات کە پەکەکە لە پشت هەموو خراپەکانەوەیە ئەمە حاڵەتێکی سەرسوڕهێنەرە کەواتە ئایا لادانێکی وا لە ڕاستیەکان هەیە؟ کەواتە ئایا دەکرێت هەموو ئەم ڕاستیانە لە پێناو بەرژەوەندییە سادە و بچوکەکان پێشێلبکرێت؟ بەڵام ئێمە ئەمانە ئەزموون دەکەین. ئێمە ئێستا شاهیدی ئەم دۆخەین. ڕوونکردنەوەی شەنگال لە ڕاستیدا لەسەر ئەمە بنەمایەیە.

بۆ نموونە هەندێک هێز دەڵێن جینۆساید بووە بەڵام هیچیان نەکردووە بۆ نموونە، ئاڵمانیا. پێم وایە بە جوانی و سەرنجڕاکێشانیان بۆ لای خۆت، هەندێک سوودی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی دەبێت. وتیان: "ئەمە جینۆسایدە، بەڵام ئێمە هیچ کردەوەیەکمان لە دژی داعش نەبینیوە. هەموو هەفتەیەک سکاڵا لە دژی پەکەکە تۆمار دەکات. یاسا و دادگا و داواکاری گشتی ئەڵمانیا کە زۆر بە پەرۆشن بۆ تۆمارکردنی کەیسی پەکەکە هێرشەکەی داعش لە شەنگال بە جینۆساید دادەنێن بەڵام تاکە کەیسێکیان بۆ دادگاییکردنی هێرشبەران تۆمار نەکردووە. ئەو دژی هێرشەکانی پەدەکە و ئاکەپە قسە ناکەن کە هەوڵ دەدەن بەردەوام بن لە کۆمەڵکوژییەکانیان. بە پێچەوانەوە، ڕەخنە لەو کەسانە دەگرن کە هێرشیان دەکرێتە سەر. ئەوە کێیە؟ پەکەکەیە. چەند ساڵ پێش پەکەکه وتی دەکشێینەوه و ڕۆڵی ئێمە کۆتایی هات و پاشەکشەی کرد. لەوێ هۆشیاری ئازادی و دیموکراسی هەیە. کۆمەڵگا ئێستا ئیرادەی خۆی هەیە. دەڵێن لە هەر شوێنێک کۆمەڵگایەک بوو بە خاوەن ئیرادە، ژنان ئیرادەیان بەدەست بهێنن، کرێکاران ببنە خاوەن ئیرادە و هۆشیاری و بەڕێکخراوایی دروست بێ، ئەوە لەوێ پەکەکەیە. کەواتە بێگومان پەکەکە بەم ئاراستەیەدا کار دەکات. ئەگەر ئەوەندە کاریگەر بێت، کەواتە پەکەکە دەبێ خۆشحاڵ بێت. وەک سەرکەوتنی پەکەکە وایە. بەڵام ئەومە تەنها کاری پەکەکە نییە. هەمووان بۆ ئەمە مەبەستە تێکۆشان دەکەن.

بەکورتی واقیعی شەنگال و بڕیاری جینۆساید و بەرخۆدانی بەرامبەری هەموو شتێکی ڕوون کردەوە لە ڕاستیدا با ئاماژە بەم خاڵە کۆتاییەش بکەم: ئەگەر ئەو دۆخە بە باشی هەڵسەنگاندن و تێگەیشتنی بۆ بکرایە ئەگەر بارودۆخی پەدەکە کە لەگەڵ داعش ڕێککەوتبوو و دواتر کوردانی ئێزیدی خستە چنگی کۆمەڵکوژی داعشەوە و هەڵهات و داعش کۆمەڵکوژی ئەنجامدا و سیاسەت و ئامانجی بارزانیەکان بەباشی ڕووبکرایەوە ئەوا ئەو هێرشانە لە هێڵی ڕۆژئاوای باشوری کوردستان ڕووی نەدەدا و هەروەها هێرشی داگیرکردن و لکاندنی بەشێکی باشووری کوردستان بە تورکیەوە لەلایەن ئاکەپە و مەهەپە پێش نەدەهات. واتە لەو کاتەدا باشتر ڕوون دەبووەوە پەدەکە مەبەستی لەم کارانە چیە. هاوکاری و خیانەت سنوورێکی نییە. کەواتە هیچ شتێک نییە کە نەتوانێت بیکات. بۆیە دەتوانین بڵێین دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بکەین و ئاگاداری هەموو شتێک بین. ئەگەر نەتوانرا بکرێت، ئەگەر کەموکوڕییەک لەم کارەدا هەبێت، مانای چییە: واتە ئەوەی لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا لە شەنگال ڕوویداوە وەکوو پێویست تێنەگەیشتووین. بە تەواوی لە وانەکان فێر ئەزموونمان وەر نەگرتووە. بەلایەنی کەمەوە لە دەیەمین ساڵیادی ئەم کارەساتەدا دەبێت ئەم وانانە باشتر تێبگەین. بەم شێوەیە دەتوانین ماوەی ئەم ١٠ ساڵە هەڵبسەنگێنین. ئێمە ئەمە وەک پرۆسەیەک دەبینین کە دەبێت باشترین وانەی لێ فێر بین. ئەم ١٠ساڵە زۆر گرنگ بوو. من داوا لە هەمووان دەکەم ئەم شێوازە بگرنەبەر. ئەمە ڕێگایەکی ڕاستە. جارێکی تر بەو پەڕی تووڕە بوونەوە من ئەم کۆمەڵکوژییە شەرمەزار دەکەم و سڵاو لە بەرخۆدانی قارەمانانی ئازادی شەنگال دەکەم.

هەڵمەتی ١٥ی تەباخ (ئاب)

بەڵێ ئێمە لە چلەمین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخداین. پێش ئێستا کە هەڵسەنگاندنی بۆ ١٤ی تەمموزدا کرد، ئاماژەت بەوەدا کە پێویستە بپرسین، ئەگەر ١٤ی تەمموز ڕووی نەدابا، چی ڕووی دەدا؟ ئەگەر هەمان پرسیار بۆ هەڵمەت و قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ بکەین چی دەڵێن؟

ئەگەر هەڵمەتی گەریلایی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ ڕووی نەدابا، ئەگەر ٤٠ ساڵ شەڕی ئازادی بە ئیرادە و بوێرییەوە ئەنجام نەدرابا، چی لە کوردستان بە ناوی کوردایەتییەوە دەمایەوە؟ کوردستان لە چ دۆخێکدا دەبوو؟ کەواتە دۆخی تورکیا چۆن دەبوو، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆن دەبوو؟ پێویستە گەل پرسیاری ئەمە بکەن سەبارەت بە ١٥ی تەباخ. هەروەها بۆ بەرخۆدانی ڕۆژووی مەزنی مەرگ (١٤ی تەمموز) هەمان شت دەڵێم. چونکە ئەمانە پەیوەندییان وەکوو ئێسک و گۆشت وایە.

بڕیاری بەرخۆدان بۆ ئازادی لە زینداندا درا. مەزڵومەکان، فەرهادەکان، خەیریەکان، کەماڵەکان بڕیاریاندا. بە بەرخۆدانی ڕۆژووی گەورەی مردنی ١٤ی تەمموزەوە دراوە. ئەوانەی لەسەر بنەمای هەنگاوی ١٥ی تەباخ ئەم بڕیارەیان جێبەجێ کرد، گەریلا بوون کە کردیان بە چالاکی و ڕێکخستن. ئەم حیزبەیان بەشێوەی گەریلایی ڕێکخست. پێشەنگایەتی گەنجان بەشێوەی گەریلایی دەستی پێکرد. بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، تێکۆشانی ئازادی ژنان لە نێو گەریلادا سەری هەڵدا. تیۆری و هێڵ و بیرۆکەکانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموز و هەنگاوی ١٥ی تەباخ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەردووکیان جێبەجێکردنی سەرکەوتنە کە هێڵی ئاپۆیی جێبەجێی کرد. کێشە و هەڵەی هەبوو. بەڵام ئەو ئەنجامەی کە دروست بوو سەرکەوتنی بەدەست هێنا. سەرەتا پێویستە مرۆڤ ئاماژە بەم بابەتە بکات. ئەم هەنگاوە گەورەیە ئێستا لە ٤٠ ـەمین ساڵەی خۆیدایە. ٤٠ ساڵە گەل و ژنان و گەنجانی کورد لەسەر هێڵی ئاپۆیی و بە پێشەنگایەتی گەریلا تێکۆشان بۆ ئازادی دەکەن. ئەم شەڕە شەڕێکی  بێوچانە. لە ساڵانی١٩٧٠ دا شەڕی سەربەخۆیی ڤیەتنام لەسەر زمانەکان بوو. لە ساڵانی ٧٠ و ٧٣ و ٧٤ شەڕەکە زۆر بەرفراوان بوو. شەڕی سەربەخۆیی ڤیەتنام نزیکەی ٢٠ ساڵ درێژەی کێشا، هەمووان دەیانگوت ئەم شەڕە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە، ئەم گەلە چۆن بەرەنگاری بووەوە. لەکوردستان ئەمە لە کاتێکدا گوترا کە کێشەی نەتەوەیی، پرسەکانی تێکۆشانی ئازادی، بارودۆخی شەڕ قسەوباسی لەسەر دەکرا. ئایا دەکرێت شەڕێکی وا درێژخایەن لە کوردستان بەڕێوەبچێت؟ ئەم شەڕە ئێستا ٤٠ ساڵی تێپەڕاندووە. بە دڵنیاییەوە پێش ئەوە ماوەی ١٠ ساڵ ئامادەکاری بۆ کرابوو، ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە دەڵێت گرنگ پێش ئەوە بوو واتە لەو ١٠ ساڵەدا. چونکە هەموو بناغەکان لەوکاتەدا دانراون. لەوێدا زانیارییەکان وەرگیراون. هەنگاوی ١٥ی تەباخ پراکتیکی ئەو سەردەمە بوو. ڕۆح، هەست، بیرکردنەوە، پێوەر، ڕێکخستن، چەمکی ئەو میتۆدە چی بوو کە ئەو کردەوەیەی خوڵقاند؟ هەموو ئەمانە لە ١٠ ساڵی پێش ئەوەدا هاتنەدی. بەرخۆدانی سەرەتایی کورد بەپەکەکەوە دەستی پێ نەکردووە. لانیکەم لە ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا، لە سەدەی ١٩ و ٢٠ـەمدا، بەردەوام بەرخۆدان بووە کە لە بوارە جیاوازەکاندا بەرخۆدانیان کردووە. بەڵام بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا تێکۆشانی ئەم  ٤٠ ساڵە بە زانست و پلان، ڕێکخستن و بێ وەستان بەڕێوەچووە. ئەمە شتێکی نوێیە. لە مێژووی کوردستاندا وێنەی نییە. لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلانی جیهاندا، لە هەموو ئەوانی تر تێپەڕیوە. ئەم تێکۆشانە دوو ئەوەندەی ڤیەتنام زیاترە لە ڕووی کاتەوە.

لەم قۆناغەدا ڕێز و سڵاو ئاراستەی گەلی کورد، گەنجان و ژنان و گەریلاکانی کورد دەکەم کە لەم ٤٠ ساڵەدا تێکۆشانیان بەڕێوە بردووە. هەستانەوەی نەتەوەیی و ڕۆژی گەریلا لە سەرجەم هەڤاڵانم بەتایبەتی سەرۆک ئاپۆ، هێزەکانی گەریلا، فەرماندەیی و تێکۆشەرانی هەپەگە و یەژاستار، گەل و دۆستانمان پیرۆز دەکەم.

لە کەسایەتی فەرماندەی نەمری هەڵمەتی ١٥ی تەباخ هەڤاڵ عەگید، کە هەڤاڵ زیلانیش لەم پرۆسەدا بەشداری کرد، پێشەنگایەی بزووتنەوەی گەریلایی ژنانی کرد، لە کەسایەتی هەڤاڵ عەگید و زیلاندا، سەرجەم شەهیدە قارەمانەکانی ئەم هەنگاوە مێژووییە بەڕێز و پێزانینەوە بەبیر دێنمەوە. ئایا دەکرێت بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ تیکۆشانێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدرێت؟ بێگومان ئامانج ئەوە بوو. لەو بوارەوە جۆش و خرۆش، بڕوا و ئیرادەیەکی بەرز هەبوو. ڕێبەر ئاپۆ وتی: "هەنگاوی بڕوا و ئیرادەیە. وای وت کاتێک پێناسەی ١٥ی تەباخی کرد. وتی، دوا هەنگاوە لە مرۆڤبووندا. هەنگاوی ١٥ی تەباخ بە مرۆڤدۆستانەترین هەنگاوی دەبینی. هەر بۆیە ئەمەش ڕوویدا. بەڵام وەک بیرۆکە، ئارەزوو و ئامانجێکیش بوو. بەڵام کاتێک پێداچوونەوەم بە بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزدا کرد، وتی، ئەوانەی ئەم ڕۆژە نابینن ناتوانن ڕووبەڕووی ببنەوە. هەروەها ئەمە ١٥ی تەباخیش دەگرێتەوە. بۆ هێزی پێشەنگی ١٥ی تەباخ، بۆ شۆڕشگێڕان، فەرماندە، ئازادیخوازان، بۆ عەگیدان، زیلانان، ئەرداڵان هەمان پێناسە دەگرێتەوە. ئەگەر ئەم ڕاستیەیان نەبینیبا، نەیاندەتوانی بە متمانەیەکی زۆرەوە ئەو هەنگاوانە هەڵبگرن. هەموو ئەمانە بەرهەمی بیری ڕێبەر ئاپۆن. لە ئەنجامی تێکۆشانی خوڵقێنەرانە و تێگەیشتنی ڕێبەر ئاپۆ دروست بوون. بەڵام ژنان و گەنجانی کورد بە فیداکارییەکی زۆرەوە بەرفراوانیان کردەوە. بۆیە پێویستە ئەم فیداکاریی و ئازایەتییە بە باشی ببینرێت. ئەو ڕاستیانەی ڕوویاندا ڕاستی شەهیدان بوون. خوڵقاندنی ئەم ٤٠ ساڵە شەهیدە قارەمان و پێشەنگەکانی هەنگاوی ١٥ی تەباخ بوون. ئەم ڕاستییە دەبێ بەم شێوەیە ببینرێت.

ئێستا دێینە سەر پرسیارەکە، کاتێک لەمرۆدا لەو شتانە دەڕوانین کە روودەدەن، لە کردەوەکان و مامەڵەی هێزە جیاجیاکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەڕوانین، دەبینین کە بۆ لەناوبردنی پەکەکە، لەناوبردنی گەریلا و تەواوکردنی قڕکردنی کوردا لەگەڵ هەندێک لایەندا هاوپەیمانیان سازکردووە و بە شێوەی دڕندانە هێرش دەکات. کاتێک لەو خەونانەیان دەڕوانین، ئێمە راستی دەبینین. سەرباری ئەو هەمووە تێکۆشان و ئەو هەموو بەهایانەی تێکۆشان، ئێمە وتمان؛ ٤٢ ساڵە لە ژێر هەموو پێشکەوتنەکاندا لەسەر ناوی ئازادی لە کوردستاندا، واژۆی بەرخودانی گەورەی زیندانەکان چالاکی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز هەیە. ٤٠ ساڵە بەو هێزە ئافرێنەرە هەڵمەتی ١٥ی ئاب و شەری گەریلا هەیە.

سەرباری ئەوەش هێشتا ئەوانەی خەونی بەو جۆرە دەبینن، هەن. ئەو کەسانەی لەسەر ئەو بنەمایە هێرش دەکەن بوونیان هەیە. واتە ئەگەر تێکۆشانێکی قارەمانانەی بەو جۆرە نەبوایە، هەموو رۆژێک شەهید نەدرایە و ئەو شەڕە نەکرایە، بەناوی کوردایەتی، ئازادی، مرۆڤایەتی لە کوردستان، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ شتێک نەدەمایەوە. لە جیهانیشدا نەدەما. ئێستا ئەگەر خەون بە جیهانێکی ئازاد و دیموکراتیکەوە دەبینرێت، ئەوە سەرچاوەکەی بۆ تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەگەڕێتەوە. لەو بەهایانەی ئەو تێکۆشانە هێناویەتە کایەوە، لە شۆڕشی ئازادی ژن و تێکۆشانی گەریلاوەش لە بنەڕەتدا کاریگەری خۆی لە پاڕادایمی ئیکۆلۆژیک، دیموکراتیک و ئازادیخوازی ژنەوە وەردەگرێت. ئەگەر ئەوانە نەبوونایە لەسەر ناوی ئازادی و دیموکراسی، ژیانی ئەڵترناتیڤ هیچ شتێک نەدەمایەوە.

سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، هێزە دەسەڵاتدارەکان و دەوڵەتەکان بە هێرشە دڕندانەکانیان هەمووشتێک دەکوژن. قڕکردن ئەنجام دەدرێت. رێبەر ئاپۆ ناوی قڕکردنی کۆمەڵایەتی لەسەر دان. لە رێگەی قڕکردنی کۆمەڵایەتیەوە دەتوانرێت بوترێت مرۆڤایەتی دەکوژرا، لەناودەبرا. شەڕی ئازادی ٤٠ ساڵە لە دژی ئەوە خۆڕاگری کردووە، بەو بۆنەوە ژیانی کۆمەڵایەتی دەخوڵقێنێت و بە هەمووانی نیشان دەدات کە ژیانی ئازاد لە سەر بنەمای ئازادی ژن دێتەئاراوە.

تێکۆشانی گەورەی مانگی ئابیش هەیە. هەڵمەتی ١٥ی تەباخ (ئاب) لەدایکبوونەوەی کوردانە. مێژووی ئازادی کورد بە ١٥ی تەباخەوە دەستیپێکرد. بە تێکۆشانیش بەردەوامە. هەربۆیە هەموو ساڵیادێک بووە شایەت و گەواهیدەری تێکۆشانی گەورە. شەهیدانی گەورەی مانگی ئابیش هەن. ئەرداڵ هەیە، هەر دوو ئەرداڵەکانیش هاوڕێی ئابن. لە ئابدا شەهیدبوون. هاوڕێ زەکی شەنگالیش لە مانگی ئابدا شەهید بوو. هاوڕی ئاتاکان ماهیر، هاوڕێ ئیبراهیم، هاوڕێی حسێن ماهیر، هاوڕێی عەزیمە، بە سەدان شەهیدی مانگی ئاب هەیە. هەموو ئەو شەهیدانە بەم بۆنەوە بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەمەوە. چلەمین ساڵیاد گرنگە. ئێمە زانابوون و ئاستی رێکخستنبوونی گەلێک کە ٤٠ ساڵە شەڕی ئازادی دەکات، ئازایەتی و گیانبازی لەبەرچاودەگرین. هیچ کەس چیتر ناتوانێت کۆمەڵگەی کورد بەرەو دواوە ببات. ناتوانێت گەلی کورد، ژنان و گەنجان تێکبشکێنێت؛ ناتوانێت ئیرادەیان بشکێنێت. ناتوانێت لە ئازادی دایانبرێت. چەندە دەیەوێت با هێرش بکات. چی دەکات با بیکات، لە کۆتاییدا بە دڵنیاییەوە خۆیان دەیدۆڕێنن. دەڵێن لە خوێنی رشتوودا دەخنکێن. ئەوان لەو خوێنەی رشتوویانە دەخنکێن. لەو رووەوە دەبێت ئێمە بەو جۆرە لەلای خۆمانەوە هەڵیسەنگێنین. کاتێک هەڵمەتێکی بەو جۆرە سازکرا، ئامادەکرا ئەوانەی کە لە دژی ئەوە وەستانەوە هەبوون. دەبێت ئێمە بەباشی بیبینین. ئەوانەی لەسەر ناوی کوردایەتیش ئەوەیان دەکرد هەبوون. ئەوانەشی هەبوو کە لەژێر ناوی چەپگرییەوە دەیانکرد. تەنانەت دەتوانم بڵێم: یەکێتیەکی قەرەباڵغی رێکخراوە جیاجیاکانی تورکیا و کوردستان لە دژی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دامەزرابوو. لە ئەوروپا ئەوەیان کرد. هەندێک کەس بانگەوازیان لە کەنعان ئەڤرەنی کودەتا چی کرد، "رێگە بدەن بۆ لەناوبردنی پەکەکە من پێشەنگایەتیتان بۆ بکەم". ئێمە ئەوەمان لەبیر ناچێت. ئێمە هەرگیز هاوکاری و خیانەت لەبیرناکەین. لە دژی هەڵمەتی ١٥ی تەباخیش هاوکاری و خیانەت هەبوو. لە ئابی ١٩٨٥ بەدواوە بارزانی لە دژی ئەو هەڵمەتە شەڕ دەکات. تەنیا هەر ئێستا نییە کە شەڕ دەکەن. هەر ئەو کات دەستیان بەو شەڕە کرد. خۆی پێشتریش هەوڵیاندا رێگری لێبکەن. کاتێک نەیانتوانی رێگریی لێبکەن و کاتێک هەڵمەتەکە دەستیپێکرد، ئەوکاتە لەگەڵ دەوڵەتی تورک یەکیانگرت و بۆ بێکاریگەرکردنی گەریلا دەستیان بە هێرش کرد. ئەمرۆش هێرش دەکەن. ئەونەشی سەیریان دەکردن هەبوو. دەبێت هەرگیز ئەوەش لەبیرنەکەین. زۆر لەوە زیاتر، هێشتا زۆر شت هەیە کە ئێمە لە تێکۆشانەوە فێربووین. ئەزمونی ٤٠ ساڵە هەگبە و خەزێنەیەکی گەورەی گەلی کوردە. ئەگەر وانە لەو شتانەی ٤٠ ساڵە روودەدەن هەڵبنجێندرێن، ئەگەر مرۆڤ ئەو تێکۆشانە ٤٠ ساڵیە تێبگات، بیگۆڕن بۆ زانابوون، خاوەنداری لێبکەن، ئەوان دەبنە بەهێزترین ئازادیخواز، دەبنە وڵاتپاڕێز، شۆڕشگێڕ، کۆمەڵایەتی و راستی هەموو شتێک دەزانن و باشترین کاردەکەن. هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و شەڕی ئازادی ٤٠ ساڵە بۆ ئەوەی هەمووان بگەیەنێتە ئەو ئاستە، بەس و پڕ و پێوانە. هەربۆیە دەبێت زیاتر وانەی لێوەفێربین.

٤٠ ساڵی رابردوو چۆن تێپەڕبوو؟ ئەو شەڕە چۆن بەڕێوەچوو؟ هەر ساتێکی بە دژواری تێپەڕی. رێبەر ئاپۆ وتی، پرۆسەیەکە کە هەناسە بە هەناسە بەدەستهێنرا. بەراستیش دەبێت مرۆڤە ئەو هەڵسەنگاندنەی رێبەر ئاپۆ تێبگات و خاوەنداری لێبکات. دەبێت مرۆڤ هەر ساتێکی ئەو شەڕە تێبگات، وانەی لێوە فێربێت و خاوەنداری لێبکات. ئەوە ئێمە زانا دەکات، بە رێکخستنمان دەکات، بڕوامان پتەو دەکات و کەس ناتوانێت بمانبەزێنێت. واتە دەمانگەیەنێتە بەهێزترین دۆخ.

بەبۆنەی چلەمین ساڵیادەوە دەمەوێت بانگەواز لە هەموو کەس بکەم کە لە شەڕی ئازادی ٤٠ ساڵە تێبگەن، وانەی لێوەربگرن، بەپێی پێیویست لە پێشەنگایەتی پارتەکەمان، گەریلا، واتا و گرنگی بەرخودانی گەل تێبگەن. لە کاتی دەستپێکردنی بەرخودانی ١٤ی تەمووزدا هاوڕێ خەیری بەتایبەتی سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەوە. وتی، ئەوەی دەڵێت بۆ ئازادی و رزگاری کوردستان تێدەکۆشم، دەبێت تێکۆشانی چەکداری بە بنەما بگرێت. ئەوە رێنمایی و راسپاردەیەک بوو. گەلەکەمان، گەلی کورد، گەنجان و ژنان پێویستە ئەو راسپاردە و فەرمانە جێبەجێ بکەن. با شەهیدانمان بە ئارامی بنون. هەموو گەریلا، پارت، گەل، گەنجان، بزوتنەوەی ژنان لەهەموو ئەوانە بەهێزترن، زاناتر، رێکخراوتر، ئازاتر و گیانبازترن. هەمووشیان بوونە ئەندامی هێڵی گیانبازی ئاپۆیی. شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزی لە کوردستان وەک گیانبازی ئاپۆیی بەرجستەبووە. هەربۆیە هەرگیز پاشەکشێ ناکات، زیاتر بەرەوپێش دەچێت. بۆ زیندووکردنەوەی ئامانج و یادی شەهیدانمان، تێکۆشانی ئازادی بەردەوام زیاتر بەرەوپێش دەچێت. سڵاو لە هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دەکەم، شەهیدان بە رێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنمەوە و پیرۆزبایی جەژنی گەریلامان دەکەم.

دۆخی شەڕی ئێستا: راستیەکان دەشارنەوە، گەریلا قارەمانەکان رێگەیان بە داگیرکەری نەداوە

ئەگەر باس لە شەڕی ئەم قۆناغە بکەین، وای ٤٠ ساڵ دۆخی شەڕ لە ئێستادا چۆنە؟

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری مانگی تەمووزیشی بڵاوکردەوە. هەمووان دەتوانن لە ئامارەکە بڕوانن. چونکە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، وەزارەتی بەرگریی تورک، فەرماندەیی گشتیی ئەنجامەکانی شەڕ دەشارنەوە، لە راستیدا هەموو شتێک دەشارنەوە. بە شێوەیەکی نامەردانە هێرشی داگیرکەری و لکاندن بەڕێوەدەبەن، هیچ وشەیەک نییە، لە راگەیاندنی تورکدا، لە راگەیاندنی ئاکەپە-مەهەپەدا. هەوڵ دەدات کردەوەکانی لە هەمووان بشارێتەوە. لە دژی ئەوە هەپەگە رۆژانە رای گشتیی ئاگادار دەکاتەوە. مانگانە ئاگاداریان دەکاتەوە. دوو سکۆرسکی خرانەخوارەوە. فرۆکەی شەڕ خرایە خوارەوە. بە دەیان داگیرکەری هێرشکار سزادران. برینداریان هەیە. زۆر شت لەناوبراون، زیاتر لە ٢٠٠ چالاکی کراون. دوژمنیش نەوەستاوە هەڵبەت. زۆر زیاتر بەسەدان هێرش و بۆردومانی ئەنجام داوە، چەکی کیمیایی بەکارهێنا، بۆمبی تاکتیکی ئەتۆمی و بۆمبی تێرمۆباریکی بەکارهێنا، بۆمبی فۆسفۆڕی بەکارهێنا. ئەوانە لە راگەیەندراوەکانی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا بەردەوام بوونیان هەیە. ئێستا بە دژواری لە زاپ و مەتینا شەڕ درێژەی هەیە. بەڵام لە باکوری کوردستان، هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، لە هەموو شوێنێک هەیە. وەک لە چیا، لە شارەکانیش جەنگاوەرانی هەبەدەهە و هێزەکانی یەپەسە شەڕ دەکەن. بە گوێرەی ئاستی خۆیان چالاکی دەکەن. لەو رووەوە بەرخودانێکی گەورە هەیە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، هێزەکانی خۆپاراستن هەمووشی لە ساڵیادی ٤٠ەمینی هەڵمەتی ١٥ی تەباخدا زیاتر شەڕ بەرەوپێش دەبەن، پیرۆزی دەکەن و تیایدا دەژین. وەفادارن بەو هێڵەوە. بۆ زیندووکردنەوەی رۆحی هەڵمەتەکە، هێڵ و ئامانجەکانی لە هەموو شوێنێک بە گیانبازییەوە دەجەنگن. بەردەوام شەڕێکی قارەمانانە هەیە. بەراستیش گەریلا رێگەی بە داگیرکەری قڕکەر و فاشیست و لکاندن نەدا. هەموو رۆژێک یەک لە دوای یەک چالاکی دەکات. لە ناو ئەو هەموو هێرشەی رەوە و مێگەلەدا ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست ناتوانن ئەنجام بەدەستبهێنن. لەسەر ناوی بەڕێوەبەرایەتی پارتەکەمان سڵاو لەو بەرخودانە قارەمانانەی هەپەگە و یەژاستار دەکەم. پیرۆزبایی سەرکەوتنیان لێدەکەم. من بەتایبەتی پیرۆزبایی لەوانە دەکەم کە رەنج و ماندووبونیان لە خستنەخوارەوە هەلیکۆپتەر و فرۆکەی سیخوڕیدا هەیە. شەهیدانی قارەمان بە خۆشەویستی، رێز و پێزانینەوە یاد دەکەموە. بە بەهێزترین شێوە خاوەنداری لە مێژووی ٤٠ ساڵە دەکەن. سڵ لە هیچ بەربەستێکی دژوار ناکەنەوە. بە ئازایەتی، ئیرادە و جۆش و خرۆشێکی گەورە دەچنە سەر دوژمنی فاشیست، کۆلۆنیالیست و قڕکەر و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەن. تۆڵەی گەلی کورد، ژنان و گەلان دەکەنەوە. گەریلا وەک هێزێکی تۆڵەسەندنەوە، هێزی لێپرسینەوە، رۆژانە لێپێچینەوە دەکات. هەربۆیە کردەوە ستەمکارانەکان بەسەریەوە ناچێت. لە ساڵی ٤١ەمینیشدا ئەم تێکۆشانە بەم جۆرە بەردەوام دەبێت.

با کەس نەڵێت نەمانبیست؛ هەر هێزێک بێتە ناوەوە با بێت، ئێمە لە بەرامبەری شەڕ دەکەین

بەم بۆنەیەوە ئاماژە بەم بابەتانە دەکەم؛ دەوترێت لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا چەتەکان دەهێنن بۆ ناوچە داگیرکراوەکان، لێرە و لەوێوە جەردەوانەکان دەهێنن. هێزی جیاجیا جێگیر دەکرێن. ئێمە لە ئەیلولی ٢٠٠٢دا راگەیەندراوێکمان هەبوو، سەبارەت بەوەی ئەو ناوچانە گۆڕەپانی ئازاد و رزگارکراون. کێ هێرش بکات، لە دژی شەڕ دەکەین. ئێستا با هەموو کەس بزانێت. با دواتر کەس نەڵێت نەمانبیست. کێ دەبێت با ببێت، هەر هێزێک بێتە ناوەوە با بگەڕێتەوە بۆ راگەیەندراوەکەی ئەیلولی ٢٠٠٢، بۆ ئەمڕۆش و سبەینێس ئەوە راستە. کێ بیەوێت ئەو ناوچانە داگیربکات، بە بێ مۆڵەتی گەریلا بێتە ناو ئەو ناوچانە، لە بەرامبەریدا شەڕدەکەین. لە دژی ئەوان خۆڕاگری دەکەین، شەڕ دەکەین و لێپێچینەوە دەکەین. با هەمووان بە دروستی لێکدانەوە بکەن.

'نەک هەر چاوپۆشیان کردووە، بەڵکوو لەگەڵیدا ئۆپراسیۆن بەڕێوەدەبەن'

لەلایەکی دیکەوە هەندێک شتمان وت بەڵام وادیار بە باشی تێنەگەیشتوون. لە ٣ی تەمووزەوە گۆڕانکارییەک هەیە. ئەو گۆڕانکارییە بە چ شێوەیەک بوو؟ مێگەل و رەوەی ئاکەپە مەهەپە چوونە سەر تەپۆڵکەکان. لە سنوری تورکیاوە رێگە دەکەنەوە، بە گردەکانیەوە دەبەستنەوە وبەم جۆرە هەوڵ دەدەن داگیری بکەن. ئەو هەمووە هەوڵیاندا، هەندێک شوێنیان گرت بەڵام ئەو شوێنانەیان بۆ داگیرنەکرا کە دەیانویست. ئەوەی لە ٣ی تەمووزەوە روودەدات، لەوە جیاوازترە. دیسان ئەو سیستمە بەرێوەدەبەن، بەڵام ناتوانن سەربکەون. بۆ ئەوەی سەربکەون لەگەڵ پەدەکە و حکومەتی عێراق لە هێڵی رێگەی باتوفا، بامەڕنی، ئەنیشکێ، قادیش، ئامێدی، دێرەلوک و سێلادزێ واتە یەکینەی زرێپۆش بە تانکەوە سنوری نوێیان سازکردووە. لە باشوریشەوە گەمارۆ دەدەن. لەلایەکیشەوە لە باکورەوە دێنەناوەوە، هێرش دەکەنە سەر رێگەکان و لەلایەکیشەوە لەو ناوچانەوە هێرش دەکەن. بەتەواوەتی ئەو گۆڕەپانە گەمارۆ دەدەن. گرنگی ئەوە لە چیدایە؟ لە هەموو ئەو شارۆچکە و شارانەدا کە ئاماژەم پێدان حکومەتی عێراق و پەدەکە بوونیان هەیە. بە رێگەپێدانی ئەوان تێپەڕ دەبەن. لەگەڵ ئەوان تێدەپەڕن. بەدەیان هەزار سەربازی سوپای تورک، بە سەدان تانک، یەکینەی زرێپۆش، لەگەڵ هێزەکانی پەدەکە و عێراقن. لەو رووەوە سنوری دەوڵەتی تورک کەوتووەتە سەر ئەو هێڵە. دەووڵەتی تورک، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لێکدانەوە بۆ ئەو هەموو شوێنە دەکات کە داگیری کردوون و دەیانلکێنێت. ئێستا هەندێک کەس دەڵێن کە پەدەکە پشتیوانی لێدەکات، نازانم دەوڵەتی عێراق چاوی دەنوقێنێت... پشتیوانی و چاونوقاندن نییە، ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەش هەیە، هەر سێ هێزەکە پێکەوە ئەو ئۆپراسیۆنە ئەنجام دەدەن. دەوڵەتی تورک لە ژێر ناوی هەرێمی تامپۆن و دابڕاودا ئەو ناوچانە داگیردەکات. حکومەتی عێراق و پەدەکە و بارزانیەکانیش ئەو ناوچانەیان بە دەوڵەتی تورک فرۆشتووە. تەنیا نەیانفرۆشتووە، بۆ ئەوەی داگیریان بکات و بیانلکێنێت بە خاکەکەیەوە لە دژی گەریلاکانی ئازادی شەڕ دەکەن. گەریلا لە بەرامبەر ئەو داگیرکەری و لکاندنەدا خۆڕاگری دەکات. واتە بەو ڕادەیە ئاشکرایە. کەس باس لەو فرۆشتنە ناکات. ئایا لە بەرامبەری چی دەیفرۆشێت؟ بۆ وێنە حکومەتی عێراق لە بەرامبەر چیدا لە ٣ی تەمووزەوە ئەو مۆڵەتەی پێدا، لە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشدا گۆڕەپانێکی بەرفراوان کە پێی دەڵێت خاکی منە، بۆ داگیرکەری دەوڵەتی تورک جێدەهێڵێت. هەندێک کارەبا وەردەگرێت. ئاو وەردەگرێت. لە بەرامبەر کارەبا و ئاو سات و سەودا بە خاکەکەیانەوە دەکەن. پەدەکە جی دەکات؟ پارەی دەست دەکەوێت. واتە بە نهێنی نەوت دەفرۆشێت. بازرگانی دەکات. بارزانیەکان چوونە ریزی دەوڵەمەندەکانی جیهانەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای هاوکاری شاراوە لەگەڵ دەوڵەتی تورک، لەگەڵ ئاکەپە-مەهەپەیە. واتە بۆ ئەوانە ئەم کارە دەکات.

ئێستا پەدەکە دەڵێت، نازانم وەزیری عێراق چی دەڵێت، پەکەکە لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە، نازانم ئاگر لە هەموو شوێنێک بەردەدەن. ئەمانە هەمووی درۆن. با بیسەلمێنن، ئەگینا وەک درۆزن پێناسە دەکرێن. بۆچی ئەم قسانە دەکەن؟ چونکە ئەگەر گەلی باشووری کوردستان و گەلی عێراق تێبگەن کەئەوان چی دەکەن، پەدەکە و ئیدارەی عێراق لە کەوچکێکدا دەخنکێنن. واتە بە ڕوونی تاوان ئەنجام دەدەن.کام کۆمەڵگا ئەمە قبوڵ دەکات؟ لەم ڕوانگەیەوە داوا لە گەلی باشوور و عێراق دەکەین کە ڕاستییەکان باشتر ببینن. هەڤاڵانمان بانگەوازیان کرد، ئێمەش بەشداری دەبین. با کەس باوەڕ بە دیماگۆژییەکان نەکات. ئەمانە هەمووی درۆن. بۆ ئەوەی هاوکاری و خیانەتەکانیان پەردەپۆش بکەن، وەک پەدەکە درۆ دروست دەکەن. هەوڵی گۆڕینی ئەو ڕۆژەڤانە دەدەن کە ڕۆژانە لەئارادایە. ئاخر ڕۆژنامەگەری پەدەکە، وەک ڕۆژنامەگەری ئاکەپە-مەهەپە، هەموو ڕۆژێک سەرقاڵی شەڕی تایبەتە، شەڕێکی دەروونی بەڕێوەدەبات. با کەس باوەڕی پێ نەکات. کەواتە با ڕاستییەکان بەخۆیان ببینین. با باشتر لە دۆخی ئێستا تێبگەین. شەڕ لە نێوان پەکەکە و پارتی دیموکراتی کوردستاندا نییە، هێرشی داگیرکاریی و دابڕاندنی بەشێک لەباشوور بۆسەر دەوڵەتی تورکەوە هەیە و شەڕ لەگەڵ هاوکارەکەیان پەدەکە هەیە. هاوکاری هەیە، خیانەت هەیە. بۆ بەرژوەندی ماددی خۆیان بە کوردستانەوە بازرگانی دەکەن، دەیفرۆشن. گەریلاکانی ئازادی کوردستان، گەریلاکانی پەکەکە ڕووبەڕووی ئەمە دەبنەوە. ئەگەر بەرخۆدانی نەکردبایە چی بکردبا؟ هاوکاری بکردبا، خیانەتی بکردبا؟ نا بەڵکوو گەریلاکانی ئازادیی سوێندیان خواردووە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و پاراستنی گەلانی هەرێمەکە. هەموو جۆرە تێکۆشانێک بکەن و لە مردن ناترسن و بەڵێنی خۆیان بەجێ دێنن.

پەکەکە دژی هاوکاری و خیانەت دەجەنگێت. ئەمڕۆ زۆرترین ماسکی هاوکاری و خیانەت لادراوە. داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە خۆی بە وڵاتپارێز دەزانێت، ئەم ڕاستییە ببینێت و بەشداری شەڕ دژی هاوکاری و خیانەت بێت. با پشتیوانی ئەم تێکۆشانە بین. هەمیشە بانگەوازیامان لەسەر ئەم بنەمایە بووە. بۆچی بانگەوازی دەکەین؟ چونکە وڵاتپارێزی ئەمەی دەوێت. ئێمە دەمانەوێت ئەرکی خۆمان بەجێبهێنین. وەک بزووتنەوەیەک تا ئێستا لەو بارەوە تێکۆشانمان کردووە و تا دوا سات درێژە بەم تێکۆشانە دەدەین.

'بکەونە ناو هەڵەوە، فاشیزم کاریگەری زیاتر دەبێت، بەرخۆدانی ڕادیکاڵ لەناو دەچێت'

بێگومان فاشیزم بەردەوام هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگا. ئەجێندایەکی وا هەیە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باس لە هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی زمان، سروشت و کولتوور دەکرێت. قسەوباس هەیە. ئەم قسەوباسانە تا چەند ڕاستن؟ هەڵوێستەکان تا چەند راستن؟ لە ڕوانگەی ئێوەو هەڵوێستی دروست دەبێت چۆن بێت؟

لە پێوەندی لەگەڵ ئەم بابەتەدا، هەڤاڵان هەفتەی ڕابردوو لێدوانی وردیان دا. هەروەها هەڤاڵ جومعە باسیان لەو چالاکییانە کرد کە دەکرێت و ئەو وەڵامەی کە پێویستە گەلی کورد و ژنان و بەتایبەتی گەنجان نیشانی بدەن و چۆن بە شێوەیەکی ڕوون تێکۆشانیان پەرە پێ بدەن. واتە ئێمە دەنگمان دەخەینە پاڵ هەموو ئەوانە. هیچ شتێکمان نییە بە قسەکانی هەڤاڵ جومعە زیادی بکەین. ئاکەپە-مەهەپە هێرش دەکاتە سەر کولتوور و زمانی گەلی کورد. واتە گەنجان دەسبەسەر و ئەشکەنجە دەدات. ئێستاش ئەم کارە دەکەن. هەندێک کەس بەم شتە سەریان سوڕماوە. لە ڕاستیدا ئێمەش لێیان سەرمان سوڕماوە. دەوڵەتی تورک و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بەتازەیی دەستیان بەم هێرشانە نەکردووە. ئەم دەوڵەتە سەد ساڵە ئەم کارە دەکات. مەبەستم ئەوەیە یانێ تا ئێستا نەبینراوە و نەزانراوە؟ باشە ئەگەر بینراوە و زانراوە چیان کردووە؟ لەڕاستیدا غافڵ بوونێک هەیە، هێڵێک هەیە. شتێکی زۆر خراپە و دەمەوێت سەرنجی بۆ ڕابکێشم. غافڵ بوون دۆخێکی زۆر مەترسیدارە. دەبێ ئەم غافڵ بوونە کۆتایی بێت. ئەمڕۆ دەسەڵات لە دەستی مەهەپەدایە، ئەوەی لە ڕووی ئایدۆلۆژی و تێگەیشتن و سیاسەت و پراکتیکەوە سەرکردایەتی دەوڵەتی تورک دەکات، مەهەپەیە. باشە تەیب ئەردۆغان ساڵانێکە پشتی بە چی بەستووە و لەسەر پێی ماوەتەوە؟ ئایا جگە لە مەهەپە هیچ پارتێکی فاشیستی تر لە تورکیا هەیە؟ ئایا هێزێک هەیە زیاتر دوژمنایەتی گەل و ژن و مرۆڤایەتی و گەلی کورد بکات؟ نەخێر. ئەم حکومەتەی ئێمە باسی دەکەین ئێستا دەسەڵاتی بەدەستەوەیە. باشە هەندێک لایەن لەم دەسەڵاتە چی تێدەگەن؟ بەڕاستی پێم سەیرە. ئەگینا دەتوانرێت لەگەڵ مەهەپە بژی. بەڵام هەندێک لایەن مەهەپە وەک فاشیست نابینن. کەواتە بە گوێرەی هەندێک کەس مەهەپە گۆڕاوە و نەرم بووە؟ بەڕاستی وەها نییە. هەمیشە دەیگوت شەڕ دژی فاشیزم دەبێت یەکلا کەرەوە بێت. چونکە فاشیزم هێرشێکی هەمەلایەنەیە. چی دەڵێن؟ بێدەنگ مەبە، کە بێدەنگ بیت نۆرەی تۆش دەبێت. ئێستا ئەو کاتەیە. سەرەتا هێرش دەکاتە سەر ڕێبەر ئاپۆ، پاشان هێرش دەکاتە سەر گەریلا و پەکەکە. ئەگەر یەکگرتوویی خۆیان دروست نەکەن، بێگومان هێرش دەکەنە سەر زمان، کولتوور و خاک، دارستان و هەموو سەرچاوە سەرزەوی و ژێرزەمینییەکان. ئێستا دەستیان پێ نەکردووە. پێشتر ئەم هێڕشانە هەر هەبوون. پێویستە هەموو کەسێک ئەمانە ببینێت. پێویستە مرۆڤەکان خۆیان لەو جۆرە بیرۆکە هەڵە و تەسکانە بەدوور بگرن. دۆخێکی وا هەیە. با هەمووان بەهۆشدا بێنەوە و ڕاستییەکان ببینن. دەبێت خۆمان لەخەوی غەفڵەت ڕزگار بکەین. پێویستە چاو و دڵ و دەروونمان بکەینەوە. دەبێت بزانین کورد بوون ڕووبەڕووی چ جۆرە هێرشێکی هەمەلایەنە بووەتەوە. ڕێبەر ئاپۆ چەندین جار هۆشداری داوە. زۆرجار دەیگوت 'لە داهاتوودا ناتوانن بە زمانی خۆتان قسە بکەن، ناتوانن لە گوندەکانتان بمێننەوە و بژێوی ژیانتان دابین بکەن و ناوی خۆتان بڵێنەوە. وتی تەنانەت شوێنی ناشتنت پێ نادەن'. بەڵێ ئێمە دەڵێین هەموو شتێک بە پێی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبەین، بەڵام قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەبیر دەکەین. نابێت لەبیرمان بچێت. نابێ فریو بدرێین. هێرشێکی توند لە دژی کۆمەڵگا و سروشت، هەموو شتێکی گەلی کورد و کوردستان هەیە. مرۆڤایەتی دەکوژرێت. دەستدرێژی جددی دەکرێتە سەر گەنجان، ژنان و منداڵان. هەموو جۆرە هێرشێک لەئارادایە. هێرش دەکەنە سەر مردوو و زیندووەکان. زیندانەکان پڕن لە کەسانی ئازادیخواز. هێرش دەکرێتە سەر سروشت. سامانی سەرزەوی و ژێرزەمینی کوردستان ساڵانێکە تاڵان دەکرێت. دارستانەکان تاڵان دەکرێن. بازرگانی بە ئاوی کوردستانەوە دەکەن و لەپێناو کوشتنی کوردان بە عێراقی دەفرۆشن. ئەمانە ڕاستییەکی ئاشکران و هەمووان دەبێ ئەم ڕاستیانە وەک خۆی ببینن. بۆچوونێکی وەها کە لە تورکیا هەمیشە ئیدارەیەکی دیموکراسی هەیە و هەموو شتێک بە ڕێکۆپێکی دەڕوات و دوو سێ هێرش هەیە. پێویستە لە دژی هەستین و ڕاستیەکان ئاشکرا بکەین. هێرشێکی بەرفراوانی فاشیست، تاڵانچی و بکوژەکان لە تورکیا ئەنجام دەدرێت. لەماوەی ئەم ١٠ساڵەی ڕابردوودا لە باکوری کوردستان هێرش بۆ سەر گەلی کورد بەبەردەوامی ئەنجامدراوە، لەو فەرمانەی داعش کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە سەر شەنگالدا ئەنجامیدا تووندترە. پێویستە ئەم ڕاستیانە بە باشی ببینرێن و تێکۆشانێکی جددیتر و کاریگەر لە دژی فاشیست بەڕێوەبچێت. من ناڵێم ئەمەو و ئەوە بکەن. هەڤاڵ جومعە بە بەرفراوانی سەبارەت بەمانە لێدوانی دا و منیش بەشداریی دەبم. دەبێت ڕادیکاڵتر و کاریگەرتر و جیهانی بین. کاتێک بەو شێوەیە هێرش دەکەنە سەر زمانەکەتان، کەموکوڕی لەو بوارەدا هەیە. وادەکەن موحتاجی زمانی ئەوان بیت. ئەو کاتە دەتوانن بایکۆتی قسەکردن بە زمانی تورکی بکەن؟ دەتوانین بایکۆتی قوتابخانەی زمانی تورکی بکەین؟ ئایا گەلی کورد دەتوانێت ئیرادەیەکی لەو شێوەیە پیشان بدات؟ دەبێت ئەمانە لەبەرچاو بگرین. دەبێت بیر لەمانە بکەینەوە. فاشیزم بە تێکۆشانێکی ئاوا چالاک و کاریگەر دەکرێت شکست بهێنێت. پێویستە بتوانین بە شێوەیەکی باشتر کردەوەکانی فاشیزم پیشانی کۆمەڵگا، ژنان، کرێکاران ،گەنجانی تورکیا و گەلانی جیهان بدەین. ئەو کات یان قبوڵی دەکەن یان دژایەتی دەکەن.

'ئەگەر بەهێزتر تێکۆشان بکرابا، ئەوەندە هێرشیان نەدەکرد، دەبێ بە تەواوی خۆیان لە سیستەم بەدوور بگرن'

بەهۆی ئەمەوە پێویستە گەنجان زیاتر وریا، یەکگرتوو و بەڕێکخستنی تر بن. پێویستە زیاتر تێکۆشەر و چالاکتر بن. باسی تێکۆشانی ڕادیکاڵم کرد. پێویست بە ڕادیکاڵبوون هەیە. چونکە بێ هەڵوێستی ڕێگەی بۆ فاشیزم کردەوە. ئەم جۆرە هەڵوێستە پاسیڤ بوون، لیبڕاڵی،  لاواز و سنووردارانە ڕێگەیان بۆ فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کردەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجام بدات. ئەگەر تێکۆشانێکی بەهێزتر هەبوایە ئەمە ڕووی نەدەدا. دەبینن کاتێک هێرش دەکەن، ئەوانەی دژایەتیان دەکەن بەڕێکخستنی نیین، دەچەوسێندرێنەوە و زیاتر دەترسێندرێن و ئاسمیلە دەکرێن. لە ئەنجامدا کۆمەڵکوژی ڕوودەدات و بە تورک کردن دەسەپێندرێت. ئێستا ئەو کاتەیە پێویستە گەلی کورد خۆی لە تورکبوون دوور بخاتەوە و بە چڕی سەرنجی لەسەر کوردبوون بێت. پێویستە وەک کورد خۆتان بنیات بنێنەوە و بژین. هەروەها بە ڕێکخستن ئەم کارە دەکرێت. مەبەستم ئەوەیە بڕوانامە لە قوتابخانە دەوڵەتییەکانی تورکیا وەردەگریت و چی لێدەکەیت؟ بەسە مرۆڤەکان دەبێت بزانن بە زمانی خۆیان بخوێننەوە و بنووسن. چی لەوە جوانترە؟ شتەکانی تر هیچت پێ زیاد ناکەن. ڕێبەر ئاپۆ ٤٠ ساڵ لەمەوبەر چی گوت؟ وتی: "من چوومە باشترین قوتابخانەکان، بەڵام ئەوانەی منیان دەناسی لەبیریان کردم." باشە گەنجانی کورد لەو قوتابخانانەدا بەدوای چیدا دەگەڕێن؟ هەوڵی دۆزینەوەی چی دەدەن؟ ئایا ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە چاوی نەکەوت ئایا ئێوە بەتەمان بیبینن؟ بە دڵنیاییەوە ناتوانن بەدەستی بێنن.

گەنجان زیاتر لە هەموو کەسێک لەم بارەیەوە بەرپرسیارن. بەڕاستی پێویستە گەنجان بەباشی بیر لەهەموو شتێک بکەنەوە، بە چاوێکی فراوانتر سەیر بکەن و خۆیان لە غەفڵەت ڕزگار بکەن. ئەمەش پێی دەوترێت سیستماتیکی و بەردەوامە. گەورەترین تاوان سیستماتیک بوونە واتە خۆت لەگەڵ سیستەم گونجاندنە. کەواتە دەبێت خۆمان لە سیستەم ڕزگار بکەین. تەنانەت ئێمەش بە هەموو شێوەیەکی ڕادیکاڵ خۆمان لێی ڕزگار دەکەین. ئێمە خۆمان لەم عەقڵیەت و سیاسەت و عەقڵیەتی پیاوسالارییە ڕزگار دەکەین کە دوژمنایەتی گەل، ژن و گەلانی کورد دەکات. ئێمە ژیانمان بنیات دەنێینەوە. دەبێت ئەمانە لەبەرچاو بگرین. دەبێت کۆمەڵگایەکی لەو شێوە لەبەرچاو بگرین. ئەمە تەنها بۆ گەلی کورد ڕەوا نییە. ڕزگاری هەموو چین و توێژەکان، گەنجان و کرێکاران گرێدراوی ئەمەیە. هیچ دەربازبوونێک لەم سیستەمە جیا لەو شێوە نییە. کاتێک لەم سیستەمە ڕزگار بوویت، ئەوکات دەتوانیت خۆت ڕزگار بکەیت واتە بەئازادیی بژیی. داوا لە هەموو لایەک دەکەم، ڕاستیەکان تێبگەن و لەسەر ئەو بنەمایە دەست بە تێکۆشانی خۆیان بکەن.

"دەوڵەتی تورک دەیەوێت شەڕی ئێران-ئیسرائیل دەستی پێ بکات"

ئەگەر باس لە ڕەوشی هەنوکەی پڕ شەڕ و ناکۆکی ڕۆژهەڵاتی ناوین بکەین، لە تاران بەپرسی نووسینگەی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل هەنیە کوژرا. واتە وەها دەگوترێت. پێش هەموو شتێک، کام هێز، هێرشێکی وەهای ئەنجامدا و بۆچی لە تاران ئەنجامدرا؟

ڕاستییەکەی ئێمە هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتانە دەکەین. بەڵام بەڕێوەبەرێتی ئێمە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەم ڕووداوە نەکردووە. هیچ لێدوانێکی نەدا. ئەگەر پێویست بکات لێدوان دەدات. لەم بارەیەوە، دەتوانم بە کورتی بۆچوونی خۆم دەرببڕم. شەڕی غەززە چی بوو و ڕووداوەکەی تاران چی بوو؟ ئەمانە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. لەیەک دابڕاو نین. دەرئەنجامی شەڕی غەززە بەو جۆرە بوایە. بێگومان هیچ شتێکی تری جیاواز لەمە ڕووی نەدەدا. لە ڕاستیدا ملیۆنان کەس لە غەززە لەسەر بەرژەوەندی بچووکی ماددی کوژران. ئەمە لەبەرچاوی هەمووان ڕوویدا. لەم پێناوەدا شەڕ ڕوویدا. کەسانێک هەبوون کە ئەمەیان دەویست. بۆچی ئیدارەی ئیسرائیل دەستبەجێ هێرشی کرد؟ پێشتر خۆی بۆ شتێکی لەم شێوەیە ئامادە کردبوو. ئەمریکا و هێزەکانی تر چۆن یارمەتیان دا؟ ئەوان ئامادە بوون. باشە کێ ئامادەکاری کرد و ئاژاوەیەکی وای نایەوە؟ تەیب ئەردۆگان. هەمووان ئەمە دەزانن. ئەردۆغان پێشتر داعشی ڕەوانەی کۆبانێ کرد بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئەوێ. ئەردۆگان حەماسی هاندا بۆ ئەم شەڕە، ویستی ڕێڕەوی وزەی ئیسرائیل هەڵبوەشێنێتەوە و وا بکات سیستەم ڕێگاکەی خۆی قبووڵ بکات. بەڵام دوای بینینی ئیرادەی ئیسرائیل و ئەمریکا دەستی کرد بە پاڕانەوە. ٩ مانگە داوای ئاگربەست دەکات. باشە مادام ئاگربەستتان دەویست بۆ هێرشتان کرد و شەڕتان دەست پێ کرد؟ لە ڕاستیدا ئاگربەستی ناوێت. کاتێک بینی شەڕ بە دڵی ئەو ناچێتەپێش و لەلایەن چەند هێزێکەوە فریودراوە و وەک ئاژاوەگێڕ بەکارهێنراوە، ویستی خۆی دەرباز بکات، بەڵام نەیتوانی.

دووەم: دوای دەستپێکردنی شەڕ، هەرچەندە بینیمان شەڕەکە لەلایەن هێزێکی زۆرەوە دەستیپێکرد، هەندێک هەن دەڵێن ئێران شەڕەکەی دەست پێ کردووە، شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەستی پێ کرد و ئەمڕۆ یان سبەی دەست پێ دەکات. مەبەستم ئەوەیە سەرمان سوڕما. زۆر لایەن هەن کە دەیانویست شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دەست پێ بکات. چەند هێز هەیە کە بوون و بەرژەوەندی خۆیان بە شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە دەبەستەوە. ئەمەمان بینی. باشە کێ پێشڕەوی ئەمەیە؟ تەیب ئەردۆگان و ئیدارەی ئاکەپە. لە لێدوان و چاپەمەنی و کۆبوونەوەکانی ٩ مانگی ڕابردوویان بڕوانن. بە هەموو هێزیانەوە هەوڵیاندا بزانن چۆن شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەست پێ بکەن. ئەوان دەیانەوێت لە غەززە ئەم کارە بکەن. بەڵام ڕووی نەدا. ئەوان دەیانەوێت لەسەر لوبنان بەدی بهێنن. بە واتایەکی تر دەیانەوێت ئەمجارە شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حزبوڵڵا بەرەو پێشەوە ببەن. لەناو ئیسرائیل هەندێک هێز دەیانەوێت ئەمە بکەن. ناتوانن لەبارەی هەموویانەوە هەمان شت بڵێم. بەڵام ئیدارەی ئاکەپە-مەهەپە لە هەمووان زیاتر خوازیاری ئەمەیە. بۆچی ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا نەوەک شوێنێکی تر. کەمترین کات لە تاران دەمایەوە. زۆرجار لە تورکیا بوو، پاسپۆرتی دەوڵەتی تورکی هەبوو. دەزانین لە تورکیاوە چووەتە ئەوێ. لەلایەن میتەوە دەپارێزرا. لە قەتەر دەمایەوە. هەمووان ئەمە دەزانن. واتە دەوترێت و دەنووسرێت. بۆچی لەو شوێنانە نەکرا و لە تاران کرا؟ لەبەر ئەو هۆیانەی کە باسم کرد، واتە بۆ دەستپێکردنی شەڕی ئێران و ئیسرائیل. ئێستا ئەگەر دیسان سەیری بەرنامەکانی دوای ڕووداوەکان بکەن کە ئیدارەی ئاکەپە ئامادەی کردوون، دەبینن. دەڵێت ئێستا شەڕ دەستی پێکردووە. پێشتر لەگەڵ حزبوڵڵا پێکهات. ئێستا ئەمە کۆتایی بوو. بۆ ئەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەست پێ بکات، لە هەوڵ و تەقەلادایە. بەرژەوەندییەکانی بە شەڕەوە گرێداوە. ئەگەر ئێران و ئیسرائیل شەڕ بکەن. هەردوولا پێویستیان بە تورکیا دەبێت، و هەموو شتێک لە هەرێمەکە دەگۆڕێت و خۆی ڕزگار دەکات. ئەگەر وا نەبێت، سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و سیاسەتی ئێستەی ئاکەپە-مەهەپە ناکۆک دەبن و شەڕ ڕوودەدات. ئەگەر لە لوبنان شەڕی حزبوڵڵا و ئیسرائیل دەست پێ نەکات، ئەوکات لە قوبرس خۆی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەوێتە شەڕەوە. ئەوکات نۆرەی قوبرس دێت. لەمە دەترسێت. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە تورکیا ڕووبەڕووی کارەسات دەکاتەوە. ڕێبەر ئاپۆ دەیان جار باسی ئەم بابەتەی کرد و هۆشداری دا. ئاماژەی بەوەشکرد، گرێدراو بە ئازادی کوردەوە، ڕۆژهەڵاتی ناوینێکی دیموکراتیک بۆ هەمووان باشە. پێشنیاری کۆنفیدراڵیزمێکی دیموکراتیکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین کرد. گەورەترین کارەسات لە تورکیا ڕوودەدات. ئیدارەی تەیب ئەردۆگان کارەساتێکی گەورەی بەسەر تورکیادا هێنا و هەوڵی ئەوە دەدات ئێران بخاتە ناو شەڕێکەوە و خۆی لەم ڕەوشە ڕزگار بکات. هەوڵ دەدات ڕێگری لە قووڵبوونەوەی کارەساتەکە بکات. لە هەموو ئەمانە دەگەمە چ ئەنجامێک ؟ کێ کردی؟ ئاماژە بە ئیسرائیل دەکەن، ڕەنگە. پێدەچێت هەندێک هێز ئەمەیان کردبێت. بەڵام بۆچی لە ئێران ڕوویدا؟ بێگومان بۆ بەدەستهێنانی شەڕی ئێران و ئیسرائیل. کێ لە هەمووان زیاتر ئەم شەڕەی پێ خۆشە؟ ئیدارەی ئاکەپە-مەهەپە. پاشان پێم سەیرە بۆچی کەس لەپشتی ئەم ڕووداوەوە، بۆ نموونە بەدوای هاکان فیدان و میت و تەیب ئەردۆگاندا ناگەڕێت؟ ئیسماعیل هەنیە لە تورکیا دەمایەوە. بە پاسپۆرتی دەوڵەتی تورکەوە گەشت دەکات. ئایا تورکیا نەیپاراست؟ بۆچی خاوەنداری لێ نەکرد؟ بۆچی سەلامەتی ئیسماعیل هەنیەیان نەپاراست؟ ئایا گوتیان حەماس کۆتایی هاتووە و هیچ کارێکمان بە هەنیە نەماوە... بوونە هاوکاری ئەم ڕووداوە؟ ئەوانەی بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە دەکەن پێویستە لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی تەیب ئەردۆگان بکەن. بەبێ ئەوە، بە دڵنیاییەوە هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنیت. ئەمە زۆر ئاشکرایە. چونکە دەڵێن ئەوەی زۆرترین سوود لە ڕووداوێک وەردەگرێت ئەو کەسەیە کە لە پشت ڕووداوەکەوەیە. ئێستا دەگوترێت ئەم ڕووداوە دەبێتە هۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل. ئەگەر ئەوە ڕووبدات بۆ ئاکەپە-مەهەپە باشترینە. چونکە ئەوان خوازیاری ئەم شەڕەن. ئەمەیان بەسەر ئیسماعیل هەنیە هێنا و ئێستا مەحمود عەباس بانگهێشت دەکەن و لەڕێگەی ئەوەوە هەوڵی ڕزگارکردنی خۆیان دەدەن. تەنها ئەمە بەسە بۆ ئەوەی خەڵک لە پشت ئەم ڕووداوەوە بەدوای تورکیادا بگەڕێن.

ئێمە وەک تەڤگەر دژی شەڕێکی لەم جۆرەین. بێگومان لە ئەنجامی شەڕێکی لەم جۆرە گەل دەچەوسێتەوە. وەک چۆن گەلی غەززە چەوسایەوە، بەهەمانشێوە لە ئەنجامی شەڕێکی وەهادا ئەو گەلانەی تریش دەچەوسێنەوە. ئەمە شەڕی ئازادی و دیموکراسی و دژە فاشیزم نییە. شەڕی تاڵانکردنە. شەڕی بەرژەوەندییە. شەڕی ئیمپریالیستەکانە. پێویستە دژی شەڕی تاڵانکردن بوەستینەوە. دەتوانم ئەمە بە ئیدارەی ئێران بڵێم. ئیدارەی ئێران لە هاندانەکانی پەیوەست بە غەززە بەڕاستی بەشێوەیەکی ستراتیژی مامەڵەی کرد. بەرامبەر هاندانەکان فریوی نەخوارد. ئێستە هاندەکان سەختترە. لە ئێران ئیدارەیەکی نوێ دامەزرا. سەرۆککۆمار و ئیدارەکەی گۆڕا. بەهیواین ئیدارەی نوێ باشتر لە ڕاستییەکان تێ بگات و هەڵسەنگاندنی بۆ بکات. بەهیواین فریوی ئەم هاندانانە نەخوات و هەڵوێستێکی ستراتیژی نیشان بدات. ئەگەر وا بکات بۆ ئێران باش دەبێت. هەروەها دەبێت بەرامبەر هاندانەکانی تورکیا و هێزەکانی تر فریو نەخوات. نابێت ببێتە لایەنێک لە شەڕێکی وەهادا.

بڕیارەکانی لەسێدارەدان لە ئێران

لە ئێران سزای سێدارە بۆ دوو چالاکوانی ژن دەرکرا. ناڕەزایەتی هەیە. باسی ئیدارەی نوێتان کرد، لەم بارەیەوە چ دەڵێن؟

تەڤگەرەکانی ژنان لەوەش هەستیارترن. زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان ڕاگەیاندراویان هەبوو. بانگەوازیان کرد، ڕەخنەیان گرت. ویستیان ڕێگری بکەن. ئەمانە گرنگ و واتادارن. بەگرنگییەوە لەم هەڵوێست و بانگەوازانە دەڕوانین.

ئەو بزووتنەوە جەماوەرییەی بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سەریهەڵدا، بەڕاستی لە ئێران بوو بە شۆڕشێكی ئایدۆلۆژی و کەلتووری. لە مانگی ئەیلولدا دووەمین ساڵی خۆی تەواو دەکات. واتە بزووتنەوەیەکی زۆر گرنگ بوو. وەک شۆڕشێکی کەلتووریی مەزن بوو. ئەمەش بە هێزی ژنان ئەنجامدرا. لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرا. ژنان شتێکی لەم شێوەیەیان پەرەپێدا و ئەمەش گرنگییەکی جیاوازی بەو ڕووداوە بەخشی. مادام ژن بەم شێوەیە کاریگەرە، ئەوەندە هۆشیار و ڕێکخراوە، واتە لەوێ شتێک هەیە.

پێشتریش گوتمان، واتە بۆچی ئیدارەی ئێران ئەوەندە دژایەتی ئەمەی کرد... ئەوەندە هێرشیان ئەنجامدا، لەسێدارەدانیان سەپاند، خەڵکیان زیندانی کرد. ئەمە مایەی تێگەیشتن نییە. بەڵام ئەمە شەرەف و شکۆی ئێران بوو. ئەم هەڵوێستەی ژنانی ڕۆژهەڵات و ئێران، پێشەنگایەتی ژنانی جیهانی کرد. شەرەفی ئێرانی لە جیهاندا ڕزگارکرد، بوو بە شکۆی ئێران. بەڕاستی دەبوو هەڵوێستێکی ڕێزدارانە و سوپاسگوزارانە نیشان بدرێت. بەڵام لەوە تێ ناگەین بۆچی ئەوەندە هێرشیان کرد. زۆر سیاسی نەبوو. بە تایبەت لە دونیای ئەمڕۆدا. بەڵام لەسەر ئەو بناغەیە، ئیدارەی ئێستای ئێران دەتوانێت زۆرێک لە هێرشەکانی جیهان، هێرشەکانی دژ بە خۆی تێکبشکێنێت. ئەوان چیان دەگووت؟ هێزی دەرەکی لە پشتێتی. ژنانی ڕۆژهەڵات و ئێران ئازادییان دەوێت. هەروەها دەیانەوێت جلەکانی بەریان بگۆڕن و ئارام بن. ئەمە چی پەیوەندی بە هێزی دەرەکییەوە هەیە؟ کێ ئەوانی ڕێکخست. ئەو ژنانە لەکوێن، بەکام هێزی دەرەکیەوە گرێدراون و سیخووڕیان بۆ دەکەن؟ جێی سەرسوڕمانە. لەلایەکی ترەوە، ئیدارەی نوێ هەڵبژێردرا. لەو کاتەدا سەرۆک کۆماری ئێستا ڕەخنەی لە توندوتیژی بەرامبەر ئەو بزووتنەوەیانە گرت. وتیشی، پێویستە کێشەکە چارەسەر بکرێت، پێویستە گوێ لە داخوازییەکانی ژنان بگیرێت. دووپاتی کردەوە، خۆی ئەو کارە دەکات. واتە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم سەرۆککۆمارە بوو. پێویستە سەرۆککۆماریش ئەمە بزانێت. یەکەم: بەڵێنی دا. دووەم: لەسەر بناغەی ئەم بزووتنەوەیە هەڵبژاردنی بردەوە. ئێستا لەسەر دەسەڵاتە، بێگومان هەمووان چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی لێ دەکەن، چاوەڕێن مامەڵەیەکی گونجاو بکات. ئەم سێدارە و فشار و گرتنە بە تایبەت دژی ژنان دەبێ کۆتایی بێت. بە واتایەکی تر پێویستە گۆڕانکاری و هەنگاوی ئازادیخوازانە بنرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێران لە هەموو لایەکەوە. وەک تەڤگەری ئازادی کورد ئەم باوەڕەمان هەیە. حەتمەن هەنگاوێکی لەم جۆرە ئێران لاواز ناکات، لە هەموو لایەکەوە بەهێزی دەکات. بۆیە چاوەڕوانیمان ئەوەیە، ئەم شتانە دەستبەجێ بوەستێنرێن. هەروەها پێویستە گوێ لە ژنان و گەنجان بگیرێت، لە داواکانیان تێ بگەن. ئەوان پایەی سەرەکی جڤاکەکەن. پێویستە بەپێی خواستی ئەوان گۆڕانکاری بێتەدی. ئەمە ئێران لاواز ناکات، بەڵکو بەهێزتری دەکات و پێشی دەخات. دەیگۆڕێت بۆ هێزێک لەسەر بناغەی جڤاک، ئەمەش ئێران لەگەڵ مێژووەکەی یەکدەخاتەوە. هەموو هەڵمەتەکانی ئازادی، تەڤگەرەکانی ئازادی، تەڤگەرەکانی ئازادیی ژنان هەمیشە لە ئێراندا پەیدابوون. ئەگەر ئەمە دوو ساڵە ژنانی ئێران ڕاپەڕیون، لەڕێگەی ژن ژیان ئازادییەوە داوای ئازادی دەکەن، ئەوەندە کاریگەری لەسەر جیهان دەکەن، ئەوە لەسایەی مێژووەکەیەتی. بۆیە ئێران لەگەڵ مێژووەکەی یەکدەگرێتەوە. بەهیواین ئیدارەی نوێ پەیوەست بەم بابەتە، گۆڕانکاری و ڕاستکردنەوەی گونجاو پێش بخات.