کاڵکان: کاتی ئەوەیە شۆڕش سەربکەوێت
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، ئەم پرۆسە و قۆناغە بۆ فاشیزمی دەوڵەت – نەتەوەی تورک شەڕی مان و نەمانە و وتی، "بۆ ئەوەی شۆڕش سەربکەوێت پێویستی بە بوێری و ئازایەتی هەیە".
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، ئەم پرۆسە و قۆناغە بۆ فاشیزمی دەوڵەت – نەتەوەی تورک شەڕی مان و نەمانە و وتی، "بۆ ئەوەی شۆڕش سەربکەوێت پێویستی بە بوێری و ئازایەتی هەیە".
دوران کاڵکان ڕایگەیاند، ئەرکی سەرەکی ئەوەیە لەسەر بنەمای ڕاستی، گەل ڕێکبخرێت و وتی: "بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە هێزەکانی بەرخۆدانی گەریلای پرۆفیشناڵ و هێزەکانی بەرخودانی هەرێمی، هێزەکانی خۆپاراستن لە هەر چوار پارچەی کوردستان، کە هەموو کۆمەڵگە تیادا بەشدار بن، لە ئاستی پێویستدا بەهێز بکرێن، پەروەردە و ڕاهێنان و ڕێکخستنیان بۆ بکرێت. بەڕاستی ئەوانەی بە دروستی لەو ئەرکانە تێبگەن، پلانی بۆ دادەڕێژن تاوەکو بە کردەوە لە پراتیکدا بە شێوەیەکی دروست لێ تێگەیشتنی بۆ دروست بێت و بە دڵنیاییەوە سەربکەون".
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، ئاستی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و شەڕی نێوان هێزە جیهانییەکانی شیکردەوە و ئەرکی بۆ پێکهێنانی هەڵمەتی سەرفیرازی لەلایەن گەلی کورد و تەڤگەری ئازادییەوە بۆ جێبەجێکردنی هەڵمەتی سەرکەوتن خستەڕوو. وتارەکەی دوران کاڵکان لە ماڵپەڕی پەکەکە بڵاوکرایەوە لە وتارەکەدا هاتووە:
"ئێستا تورکیا لە پرۆسەیەکدایە، کە ناکۆکی و شەڕی کۆمەڵایەتی زیادی کردووە. مرۆڤ دەتوانێت پێی بڵێت، پرۆسەی هەڵوەشاندنەوە و ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە. لە بەرامبەرماندا ڕاستییەکی دوژمن لە دژی ئێمە هەیە، کە چووەتە ناو پرۆسەى هەڵوەشاندنەوە و ڕووخانی قوڵەوە.
لەم دۆخەدا لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە نێو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا و هەموو چەوساوەکان و کرێکاران دا هیوایان بە پەکەکە هەیە. بە پێی کاراکتەری جیهانی لە دایکبوونی سێیەمی ڕێیەرایەتی، بزووتنەوەکەمان خۆی بە مرۆڤایەتی ناساندووە. هەموو ئەو شوێنانە، کە خۆی پێ گەیاندووە جۆش و خرۆش و ورەی تیادا دروست کردووە. ورە و هێز دەداتە هەموو کەسەکان و بەرەو تێکۆشان دەبات. ئەوە چاوەڕوانییەکی گەورە دروست دەکات. هەموو ئەو کەسانەی ئاگاداری پەکەکەن، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕاستی ڕێبەری ئاپۆیان ناسیوە، کەوتوونەتە چاوەڕوانییەکی گەورەوە. کاتێک شۆڕشی کوردستان گەورە بکرێت، بەرەو سەرکەوتن بڕوات و شۆڕشی کوردستان وەرچەرخێت بۆ شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک، بە دڵنیاییەوە مرۆڤ چاوەڕێی ئەنجامی هەنگاوی شۆڕشی دیموکراتیک دەکات. بۆ ئەوەی مرۆڤ وەڵامی ئەو چاوەڕوانییانە بداتەوە، پێویستە فەرمانەکانی ڕێبەرایەتی و شەهیدان بێ کەموکوڕی جێبەجێ بکەن.
لە نەورۆزی ٥٠هەمینی ڕێبەرایەتیدا لووتکەیەک دامەزرا
بۆ درێژەدان بەو جۆرە تێکۆشانە دەرفەت و دەرچەی زۆر هەیە. ئەو دەرچە و دەرفەتانە زوو بە زوو ناکەوێتە دەستی مرۆڤ. بەم تێکۆشانە هەلومەرجی شۆڕش بەهێزتر و قووڵتر بووە. لە ٥٠هەمین ساڵی ڕێبەرایەتی و حیزب‌دا ئەمەمان بە شێوەیەکی ئەرێنی و ئاشکرا بینی. بە ڕۆحی هەنگاوی شۆڕشگێڕانە و ئیرادەکەی، چووینە ناو ساڵی پێنجەمەوە، ئەم ڕۆحە تێکۆشەرە کاریگەری زۆری لەسەر هەموو بەشەکانی کوردستان و مرۆڤایەتی جیهان وەک ورە کاریگەریی گەورەی دروستکردووە. لە ساڵی ٢٠٢١دا گەریلاکان لە دەشت و دۆڵ و شارەکاندا بەرەنگاری هێرشی فاشیستی و پاکتاوکارانە بوونەوە و ئەمەش ئێمەی گەیاندە ئەم ئاستەی ئێستا.
شەڕی شۆڕشگێڕیی گەلی کوردستان لە کاتێکدا دەچێتە ساڵێکی نوێی هەڵمەتەکەیەوە لە نەورۆزی ٥٠هەمینی ڕێەرایەتیدا لە ڕووی پراکتیکەوە هەڵمەتێک پێکهات و ئەو دۆخەی گەیاندە لوتکە. ئەو ئاستەی بەدەست هێنرا، کە فاشیزمی نەتەوە - دەوڵەت لە کوردستان گەینرایەوە لێواری هەڵوەشاندنەوە و ڕووخاندن. دوژمن بۆ ڕێگری‌کردن لەو هەنگاوە، کە ئەوی بەرەو لەناوچوون و هەڵوەشاندنەوە بردوە، دەستی بە هێرشی دوژمنانە و دژبەرانە کرد. بە وتەی تەیب ئەردۆغان، بەڕێوبەرایەتییەکەی، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە باشترین پاراستن هێرشکردنە. چونکە دەزانن ئەگەر بوەستن ئەوا دەڕووخێن، بۆیە هەمیشە هێرش دەکەن. دەیانەوێت بە هێرشی بەردەوام ڕێگری لە لەناوچوون و ڕووخانی خۆیان بکەن. بۆ ئەوەی هەڵنەوەشینەوە و تەمەنی خۆیان درێژبکاتەوە ئەو هێرشە دژبەرانە ئەنجام دەدەن. ئەو هێرشانە بەرامبەر بە گەشەسەندن و پەرەسەندنی شۆڕشگێڕانەیە.
فاشیزمی دەوڵەت - نەتەوەی تورک دەڕووخێت
لە زۆرێک لە ناوچەکان وەک بزاوتی داگیرکەری پلانیان بۆ ئەو هێرشە دژبەرانە داڕشتوە. بەوەش دەیانەوێت لە نێوان باکور و باشووردا شتێکی وەک ئەوەی لەسەر سنووری رۆژئاوا کردوویانە، دیوار و بەند و بەربەرست دروست بکەن، دەیانەوێت باکووری کوردستان بکەنە زیندان.
گوشاری قورسی دەروونی، تیرۆر و گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ دەیانەوێت بەردەوام بن لە هێرشە داگیرکەرییەکان. دەیانەوێت بە هێرشی دژبەرانەی لەو شێوەیە هەبوونی کوردان پاکتاو بکەن و ئایندەی فاشیزمی دەوڵەت نەتەوەی تورک بنیات بنێن.
هەر خۆی ئەو پرۆسەیە، کە ئێمەی تێیداین، بۆ فاشیزمی دەوڵەت - نەتەوەی تورک پرۆسەی مان و نەمانە. ئەگەر تورکیا هەموو توانایی و دەرفەتەکانی خۆی کۆ بکاتەوە و بیانخاتە کار لە پێناو ئەو شەڕەدا ئەوە هەر خۆی بۆ خۆی دەڕووخێت. بۆ ئەوەی لەسەر پێی خۆیان بن دەبێت ئەوانەی بەرامبەر خۆیان و دژبەرەکانیان لەناوببەن. بەهۆی ئەو هێرشە فاشیستییە پاکتاوکارانیە سەرەڕای تیرۆری دەوڵەت کۆمەڵکوژی و کوشتاریش ئەنجام دەدەن. لەلایەک لە ڕووی سەربازییەوە ئەمجۆرە کۆمەڵکوژی و پاکتاوریانە درێژە پێدەدەن و لەلایەکی دیکەشەوە دەیانەوێت هێزی ناوچەیی و جیهانی بخەنە پاڵ خۆیان. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەموو بەها و نرخەکانی تورکیای پێشکەش کردوون. گوشار دەخەنە سەر هەمووان، هەڕەشەیان لێدەکەن، باجیان پێدەدەن و سازیشیان لەگەڵ دەکات و دەیانەوێت کورد لەناوبەرن و مرۆڤەکان بۆ سیستمی نکۆڵیکردن و لەناوبردن ڕازی بکەن. ئەوە ئامانجی هێرشی سەربازی و جموجوڵە داگیرکارییەکانە.
مەرگی خۆیان لە ئازادیی کورد دا دەبینن
بەڕێوەبەریی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە سیستمی سەربازیی فاشیستیی ١٢ی ئەیلول، کە پلانی بۆ دانابوو، بەڵام نەیانتوانی بەهۆی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە جێبەجێ بکات، چونکە فاشیزمی ئێستای دەوڵەت - نەتەوە لەسەر بنەمای دوژمنایەتیی کوردان دامەزراوە بووە سیستەمێکی ناوچەییە. سیستەمێکی جیهانییە. دەیانەوێت ئەم کارەکتەرەی سیستەمەکە بپارێزن. ئەوان دەزانن لێرەدا کون و ترازانێکی بچووک دروست بێت، ئەو سیستەمە، کە کورد بە نەبوو دەزانێت، بە دڵنیاییەوە شکست دەهێنێت و ئەوەش دەبێتە هۆی کۆتایهاتنی دەسەڵاتەکەیان. لەبەر ئەوەش فاشیزم ئاکەپە - مەهەپەوە ئازادیی کوردان بە مەرگی خۆی دەزانێت، چونکە بوونی خۆیان و سەروەری و باڵادەستیی خۆیان لەسەر جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی کورد بنیاتناوە. لە ئێستادا ئەم تێکۆشانە لەسەر ئەم بنەمایە بەردەوامە.
لەباکوری کوردستان تەنها شۆڕشی کوردستان نییە
ئەوەی سیستەمی دەوڵەت – نەتەوەی تورک سەرنجی خستووەتە سەر، شۆڕشی ئازادیی کوردستانە، بۆیە شۆڕشی ئازادیی باکووری کوردستان تەنها شۆڕشی پارچەیەک، یان شۆڕشی کوردستان نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا تەنها شۆڕشی تورکیاش نییە، چونکە لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا هەوڵ لە شەڕی جیهانیی سێیەم دا پێشەنگایەتی بۆ شۆرشی دیموکراتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات. بۆیە پێویستە داهێنەر بین، قووڵ بیر بکەینەوە، نەرمبوون و ڕادیکاڵبوون لە کاتی پێویستدا بەکاربهێنین.
ڕەنگە بپرسرێت بۆچی خەبات لەباکوری کوردستان زۆر درێژەی هەیە و قورس بووە. وەڵاممان ئەوەیە، کە خەبات لە باکوری کوردستان تەنها خەبات و تێکۆشانی پارچەیەک نییە، تەنها خەباتی کوردستان، یان تورکیای دیموکراتیک نییە، بەڵکو ئەم تێکۆشانە دەیەوێت شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی بنیات بنێت، رێگا بۆ ئەو شۆڕش دەکاتەوە و پێشەنگایەتیی بۆ دەکات. بۆ ئەوەشە ئەو تێکۆشانە دژوارە، بەرپرسیارێتی، بەرخودان، ئازایەتی و بوێریی و قارەمانێتیی گەورەی دەوێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان بۆ ئازادی له‌سه‌روبه‌ندی سه‌ركه‌وتندایه
تێكۆشانمان له پێناو ئازادی له سه‌روبه‌ندی سه‌ركه‌وتندایه. ئێستا ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه: ئێمه ده‌توانین ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی سه‌ركه‌وتن جێبه‌جێ بكه‌ین یان نا؟ فاشیزم به پێشه‌نگایه‌تی ئاكه‌په و مه‌هه‌په خۆی نوێده‌كاته‌وه، هه‌وڵ ده‌دات بۆ شكستپێهێنان به شۆڕشه‌كه‌مان. جگه له‌وه ئاكه‌په و مه‌هه‌په ناتوانن بژین. سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و هه‌ندێك هێزی ناوچه‌كه ده‌یانه‌وێت سود له‌و دۆخه خراپه‌ی توركیا وه‌ربگرن. لێره‌دا پێویسته راستی هه‌موو ئه‌و هێزانه به باشی دركیان پێبكرێت. ئه‌م شه‌ڕ و ناكۆكیانه‌ی له ئارادان، زیان به گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌یه‌نن. ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌ر به‌و زیانانه بگیرێت و گه‌ل له‌و شتانه رزگار بكه‌ین. به‌ڵام نابێت وابزانرێت كه هه‌موو كه‌س وه‌ك ئێمه‌ن. بۆ نمونه هێزه جیهانیه‌كان وه‌ك ئێمه نین. به پێچه‌وانه‌وه به دۆخێكی به‌م جۆره پڕ ئاڵۆزی و شه‌ڕه دڵخۆشن. نه‌ك ئه‌وه ده‌شیانه‌وێت شه‌ڕ و ناكۆكی زیاتر بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌نده له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاڵۆزی و شه‌ڕ دروست بێت، ئه‌وانیش به‌و راده‌یه ده‌توانن سیاسه‌ت بكه‌ن، كاركێكی سیاسی و سه‌ربازی بگرنه ده‌ست. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یانه‌وێت زیاتر پارچه‌بوون بێنه ئاراوه، ناكۆكیه‌كان زیاتر بكه‌ن و شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنن.
ئه‌وه‌ی هێزه جیهانیه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامیاندا به‌سه‌ر خۆیاندا هاته‌وه
هێزه جیهانیه‌كانیش له‌ناوخۆیاندا له شه‌ڕدان. به‌ڵام ئه‌و هێزه‌یان نییه كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌موو كه‌س ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه شتێك به‌ده‌ستبهێنن. بینیان كه كورد له ناوچه‌كه خاوه‌نی هێزێكی گه‌وره‌ن و ئاكته‌ری سه‌ره‌كین. گه‌لی كورد له سایه‌تی هزری رێبه‌ر ئاپۆ و تێكۆشانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه بوونه كاراكته‌ری سیاسی و سه‌ربازی . داینه‌مۆی هێزیان دروست كردووه. ئه‌و بابه‌ته له بواری سه‌ربازی، سیاسه‌ت و ئابوریشدا ده‌بینرێت. ئه‌و هێزانه پێشتر بوونه به‌شێك له نكۆڵی و له‌ناوبردنی گه‌لی كورد. پشتگیری ئه‌وه‌یان كرد كه نه‌ژادپه‌رستی تورك، عه‌ره‌ب و فارس له ناوچه‌كه باڵاده‌ست بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كردیان ئه‌وه‌بوو كه روویان كرده ئه‌وان و لایه‌نی ئه‌وانیان گرت. ئیتر وه‌ك پێشوو ناتوانن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شتێك به‌ده‌ستبهێنن و خوێن بخۆنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تی خۆیان بگۆڕن.
له‌پێناو گۆڕانكاری قه‌واره دوو گۆڕه‌پانی گرنگ
بۆ گۆڕینی ستاتۆی نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت دوو گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی هه‌یه. یه‌كیان عه‌ره‌بستانه و ئه‌وه‌یتریشیان كوردستانه. له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا هه‌م كوردستان و هه‌م عه‌ره‌بستانیان پارچه كرد. عه‌ره‌ب بوونه كۆمه‌ڵگای چینی ئاستی دووه‌م. كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ی قه‌بوڵ نه‌كرد. كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب خاوه‌نی راستیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی مێژووییه. له نیئۆلۆتیك و سۆمه‌ریه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. له بواری شۆڕشی ئیسماعیل و ئافراندنی ئایینه تاك خوداییهكادا پشكیان هه‌یه. ئه‌وانه وێنای دوایین شۆڕشی ئیسماعیل ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت ببنه كۆمه‌ڵگای چینی دووه‌م. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی پێكهات. دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانیش وه‌ك شۆڕشی سه‌ربازی رادیكاڵ له عێراق ده‌ستیپێكرد و تا میسر له زۆر وڵاتان له پشت كوده‌تای نه‌ژادپه‌ره‌ستی ئه‌و بابه‌ته هه‌یه. به كورتی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب ئه‌و قه‌واره‌یه ره‌تده‌كاته‌وه كه به‌سه‌ر ئه‌واندا سه‌پێنراوه.
كوردانیش له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و سیستمه‌یان ره‌تكرده‌وه و خۆڕاگرییان كرد. له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان خۆڕاگرییان كرد، به‌ڵام بێ رێكخستن بوون و په‌رت و بڵاوبوون. هێزیان به‌شی نه‌كرد، كه ئه‌و هێرشانه تێكبشكێنن و تێكیان بده‌ن. له‌سایه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ توانیان ئه‌و سیستمه بناسن و بۆ شكستپێهێنانی له سه‌ر ئاستی تیۆریك و تاكتیك تێبكۆشن. ئه‌وه به په‌كه‌كه‌وه په‌ره‌ی سه‌ند. له ئه‌نجامی ئه‌و شتانه‌دا كوردستان هه‌یه. شۆڕشی ئازادی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردان له‌و چوارچێوه‌دا له ناوچه‌كه رۆڵ ده‌گێڕێت. ئێستا هێزه جیهانیه‌كان ئه‌و دۆخه باش ده‌بینن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه بگۆڕن و سودی لێوه‌ربگرن، ده‌یانه‌وێت پشت به كورد و عه‌ره‌ب ببه‌ستن.
له‌و دۆخه‌دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای گۆڕانكاری ده‌كه‌ن ده‌بێت سه‌رنج بده‌نه كوردان و عه‌ره‌به‌كان و تێكۆشانی ئه‌وان. به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت پشت به‌وان بسپێرن. هه‌ر هێزێك پشت به‌وان نه‌به‌ستێت ناتوانێت له ناوچه‌كه ستاتۆ و قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت بگۆڕێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر كوردستان و عه‌ره‌بستان. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی له عه‌ره‌بستان و كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه ده‌یانه‌وێت هه‌ندێك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕن و له‌سه‌ر بنه‌مای خۆیان دایڕێژنه‌وه و سود لهپهرهسهندنهكانی ئه‌وێ وه‌ربگرن.
'پێویسته ئێمه خۆمان له‌سه‌ر بنه‌مای راستی گه‌لی شه‌ڕكه‌ر به رێكخستن بكه‌ین'
ئه‌ركی ئێستامان ئه‌وه‌یه كه ئاستی هه‌نوكه‌یی تێكۆشان به سه‌ركه‌وتنه‌وه ببه‌ستینه‌وه و په‌ره به تێكۆشان بده‌ین. سه‌ربازی، سیاسی، راپه‌ڕین، دیپلۆماسی و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك پێویست به پێی پێداویستییه‌كانی ئه‌وه ئه‌نجام بدرێن. له‌و چوارچێوه‌دا كات كاتی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشی گه‌وره‌یه. كاتی سه‌رخستنی شۆڕشه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌ركی هه‌ره بنچینه‌یی ئێمه ئه‌وه‌یه كه خۆمان له‌سه‌ر بنه‌مای راستی گه‌لی شه‌ڕكه‌ر رێكبخه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ش، وه‌ك هێزی به‌رخودانی پڕۆفیشناڵ، گه‌ریلا و وه‌ك هێزی به‌رخودانی خۆجێیی، هێزه‌كانی خۆپاراستن ده‌بێت له چوار پارچه‌ی كوردستان ته‌واوی كۆمه‌ڵگا بگرێته خۆی و بیگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاست و رێكخستنه‌ی كه رۆژانه بتوانێت تێبكۆشێت. ئه‌وانه‌ی باش له‌و ئه‌ركه تێده‌گه‌ن، پلان دابڕێژن و به شێوه‌یه‌كی راست له پڕاكتیكدا پێكیبهێنن، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌ون.
ئه‌وه بۆ گه‌ریلا، بۆ بزوتنه‌وه‌كانی ژنان و گه‌نجان، به كورتیش بۆ هه‌ر كارێك پێویسته. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌بێت خۆمان بگه‌یه‌نینه وشیاری، بڕیارداری، بوێری، گیانبازی و فره‌ڕه‌هه‌ندی سه‌رده‌مه‌كه كه ئه‌ركه‌كان به جێبگه‌یه‌نین. بێ گومان پێویسته ئێمه ئه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای راستی گه‌لی شه‌ڕكه‌ر پێكده‌هێنین، ئه‌ركی سه‌ره‌كیه كه هێزه‌كانی گه‌ریلا و هێزه‌كانی خۆپاراستن له هه‌موو شوێنێك په‌روه‌رده بكرێن، رێكبخرێت و گه‌وره بكرێن.
'ئه‌وه‌ی بنه‌مایه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بوێرێت خۆی بگۆڕێت'
لێره‌دا ئه‌وه‌ی بنه‌مایه ئه‌وه‌یه كه خۆی به پێی ئه‌ركه‌كانی سه‌رده‌م بگۆڕێت، به ئازایه‌تی ئه‌وه بكات. لێره‌دا پێویسته گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانی گه‌وره، ئه‌ركه‌كانی سه‌رده‌می نوێ قه‌بوڵ بكرێن و مرۆڤ خۆی بگه‌یه‌نێته بڕیارداری سه‌رده‌م و به‌رپرسیارێتی.
شۆڕش ئه‌و كاره‌یه كه له هه‌موو ساتێك‌دا بۆ ده‌رفه‌ت و هه‌له‌كان ئاماده بێت. بنه‌مای هونه‌ری شۆڕشگێڕی و هونه‌ری سیاسه‌ت لێره‌دا شاراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر تۆ ئاماده بیت له هه‌موو ساتێك‌دا هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌كان به‌كاربهێنه. ئه‌گه‌ر هه‌ست، هزر، رۆح، رێكخستن و پراكتیكی تۆ ئاماده‌بێت، ئه‌گه‌ر ٢٤ كاتژمێر تۆ به پارتی، به گه‌ریلایه‌تی و هێڵی ژیان له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تی وه‌فادار بیت، تۆ به ئاسانی ده‌رفه‌ت و هه‌له‌كان له هه‌موو ساتێك‌دا ده‌دۆزیته‌وه و به‌كارده‌هێنیت. شێوازی سه‌رده‌مه‌كه به دڵنیاییه‌وه به‌و جۆره‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه به رێبازێكی به‌و جۆره مامه‌ڵه بكه‌ین ئێمه ده‌توانین ئه‌ركی سه‌رده‌مه‌كه سه‌ربخه‌ین. هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕ به دڵنیاییه‌وه ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن".
ژ. ت / هـ. ب