کاڵکان: ئەوەی پەکەکە بە بەهێزی رادەگرێت تایبەتمەندییە سۆسیالیستیەکەیەتی

دوران کاڵکان: جەوهەری سۆسیالیزم کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا بەرجستە بووە، سیستمی ژیانی کۆمۆناڵ و خەباتی هاوبەشە. سەرچاوەی سەرەکی هێزی پەکەکەیە. ئەو تایبەتمەندیە بنچینەییەی پەکەکە کردە گیانباز، بەهێزی کرد، سەرباری هەموو هێرشەکان لەسەر پێ رایگرتووە، ئەمەیە.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی پەکەکە دوران کاڵکان سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی سۆسیالیست کە لە کەسایەتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا بەرجستەبووە، بەرەوپێشچوونی پراتیکی لە کەسایەتی تیۆری عەبدوڵا ئۆجالان و بەکۆمەڵایەتی بوون ئەو قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:

بابەتەکەمان بریتیە لە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی سۆسیالیست کە لە رێبەر ئاپۆدا بەرجستەبووە. واتە پرسیارەکە بەم جۆرەیە؛ پەیوەندی نێوان سۆسیالیزم و رێبەر ئاپۆ بە چ شێوەیەکە؟

مرۆڤ دەتوانێت وەڵامێکی تیۆریکی گشتی بداتەوە بەم پرسیارە؛ مرۆڤ دەتوانێت تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی سۆسیالیست، یەک لە دوای یەک بژمێرێت. دیموکراتە، حەز بە هاوبەشیکردن دەکات، ئازادیخوازە، یەکسانی خوازە، گرنگی بە پەیوەندی هاوڕێیەتی دەدات، پابەندی بەڵێنەکانیەتی، خاوەن کردارە، جەنگاوەرە، تیۆری و پراتیک ئاوێتەی یەک دەکات.. دەتوانین هەموو ئەمانە لەبارەی رێبەر ئاپۆوە بڵێین.هەموو ئەمانەش لەلایەکەوە پەیوەندییان بە واقیعەوە هەیە. بەڵام رێبەر ئاپۆ و ئەو تایبەتمەندیانە بە تەواوەتی بە گوێرەی یەکتر نین، لە راستیدا ئەوانەی ئەو تایبەتمەندیانە دەخەنەڕوو، زۆر مەرجەکانیان جێبەجێ ناکەن.

لاوازییەکی بەم جۆرە لە کەسایەتیی سۆسیالیستەکاندا هەیە. لەبری ئەوەی سۆسیالیزم وەک کەسایەتییەک، شێوازێکی ژیان، ئایدۆلۆژیای ژیان تێبگەن، وەک تیۆرییەک لێی دەڕوانن. هەندێک تەنها لە ڕەهەندی تیۆرییەکەی دەڕوانن. وتە و هەڵسەنگاندنی جیاجیا وەک سۆسیالیزم پێناسە دەکرێن. هەندێکیش تەنیا لە لایەنی کردارییەوە لێی دەڕوانن. وەک کەسایەتییەکی جەنگاوەری، پراکتیکی، سۆسیالیستی دەڕوانرێت و سەیری لایەنەکەی دیکەی ناکرێت.

لە راستیدا کەسایەتی و جەوهەری گرنگی سۆسیالیستی چییە و چی نییە؟ تایبەتمەندییەکانی کامانەن، دەبێت چۆن بێت؟ بە شێوەیەکی وردتر، کەسایەتی سۆسیالیستی و ژیانی سۆسیالیستی دەبێ چۆن بێت؟ رێبەر ئاپۆ چۆن وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە؟

ڕاستی رێبەرایەتی پەیوەستە بە ژیانی زیندووەوە

کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ و ڕێپێوانی ٥٠ ساڵەی تێکۆشانی رێبەرایەتی چۆن وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە، چۆن وەڵامی ئەم پرسیارانەی دایەوە و هەربۆیە چ جۆرە بەرجستەکردنەوەیەکی چۆن بوو؛ زۆر گرنگە لەم بابەتانە بکۆڵینەوە. چونکە جیاوازیان هەیە. تەنها بەم تایبەتمەندیانە بەم جۆرە نامێنێتەوە. راستی رێبەرایەتی بەستراوەتەوە بە تایبەتمەندییە ئەبستراکت و بەرچاوانەوە، بەڵکو بە ژیانی زیندووەوە پەیوەستە. هەروەها پارچە پارچە و دابڕاو نییە، بەڵکو گشتگیرە. یەک لایەنە نییە، هەموویان دەگرێتەوە. هەم تیۆری و هەم پراکتیک. لە ڕێبەر ئاپۆدا یەکگرتنی وتە و کردار، تیۆری و پراکتیک بەتەواوەتی بوونی هەیە.

ئەو کەسەیە کە ئەوەی دەیڵێت دەیکات و ئەوەشی دەیکات دەیڵێت. ئەوەی نەیکردووە هەرگیز ناکاتە تیۆری و ناشیڵێت. ئەو کارانەی کە خۆی نەیکردوون بە کەسانی تر ناڵێت بیکەن. وەک کۆڵەکەی سۆسیالیزم نایخاتە ڕوو. ئەو دەیەوێت ئەوانی تریش ئەو کارانە بکەن کە ئەو دەیکات و دەتوانێت بیانکات. بەڵێنەکانی دەباتەسەر. بە واتایەکی تر مرۆڤ شتێکی جیاواز ناڵێت و جیاواز ناژی و ناجوڵێتەوە. ئەمە لایەنێکی زۆر سەرەکی ڕێبەر ئاپۆیە. لە بنچینەدا پێویستە لێرەدا ببینرێت. یەکانگیرییەکی بەو جۆرە هەیە، زیندووبوون هەیە.

کاتێک کە گەیشت بە راستی سۆسیالیست، لە ژیانی سیستەم جیا بوویەوە

لە لایەکی ترەوە ڕێبەر ئاپۆ کاتێک کە گەیشت بە کەسایەتییەکی سۆسیالیست لە سیستەم جیا بووەوە. کەواتە تیۆری جیابوونەوە گرنگ بوو، بنەما بوو. هەرچەندە تا ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ نەیتوانی بە تەواوی لە پارادایمی دەسەڵاتداری-دەوڵەتپارێز جیاببێتەوە، هەرچەندە کە نەگەیشتووە بە ئاستێک کە لە هەموو بابەتەکان تێبگات و پێناسەی بکات و بیکاتە تیۆری، بەرنامە، ستراتیژی، ڕێکخستن. هەر لەسەرەتاوە جیاببوەوە لە سیستەمی دەسەڵاتداری و دەوڵەتپارێزی، سیاسەت و عەقڵیەتی پیاوسالاری. لە ژیانی سیستەم جیا بووەوە. بێگومان جیابوونەوە لە ژیانی سیستەم لەسەر بنەمایەک نەبوو کە سیستەمێکی ژیانی جێگرەوە نەبووبێت یان بە شێوەیەکی پێناسە نەکراو و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بێ پێوەر بوو بێت. مرۆڤ دەتوانێت لە ژیانی ڕێک و پێک داببڕێت؛ دەتوانی واز لە ژیانی قوتابخانە بهێنیت، واز لە کارەکەت بهێنیت، واز لە ژینگەی خێزانەکەت بهێنیت. زۆر کەس بەدوای شتی بێ مانا دەگەرێن و سەرگەردانن. لومپانیزم پێناسەی ئایدیۆلۆژی و تیۆری ئەمەیە. ئەوانەی کە بەم شێوەیەن زۆرن. هەروەها بە کەسانی ناسیستەم ناویان دەبەن. بێگومان لای ڕێبەر ئاپۆ جیابوونەوە بەم شێوەیە نییە. جیابوونەوە لە سیستەم بە دڵنیاییەوە بەو شێوەیە نییە. چی لە خۆ دەگرێت؟ سیستەمێکی ژیانی جێگرەوە لەخۆدەگرێت. کاتێک لەو عەقڵییەت و پێکهاتە سیاسییەی کە گەلی کورد پشتگوێ دەخات و دەیەوێت لەناوی ببات، جیادەبێتەوە، پشت دەبەستێت بە دامەزراندنی سیستمێکی نوێی ژیان لەسەر بنەمای بوون و ئازادیی کورد و پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکانی. ژیانێکی بەو جۆرە لە کەسایەتی خۆیدا وەک فکر و تەڤگەر دروست دەکات. کاتێک کە وەک کەسێک لە سیستەم جیا دەبیتەوە، دژی سیستەم سیستەمێکی جێگرەوە، سیستەمی ژیانە. لێرەدا تایبەتمەندییەکی کەسایەتی بەو جۆرە دەردەکەوێت.

کاتێک کە لە سیستەم جیا دەبێتەوە، دەگات بە کۆمەلگا

ئەگەر ئێمە بپرسین لەسەر چ بنەمایەک ئەمەیان پێش خستووە، دەبێت مرۆڤ جارێکی  تر ئەم پرسیارە بکات. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە ئەمەی دەگوت؛ ئەگەر نەمتوانیبا کەسایەتی خۆم لەگەڵ بوون و بەهاکانی کۆمەڵگەی کوردی و تایبەتمەندیەکانی کەسایەتی خۆم لەگەڵ سیمای کۆمەڵگەی کوردی لە بەرزترین ئاستدا تێکەڵیان بکەم، نەمدەتوانی بیر لە زۆر شت بکەمەوە، ئەو هەموو چالاکییە بکەم، فکر و پراکتیکی لەو جۆرە پێش بخەم. من نەمتوانی لەو ئاستەدە هێزی پەرەپێدانی ڕامان و پراکتیک نیشان بدەم. کاتێک مرۆڤ لە سیستەم جیا دەبێتەوە، بوون بە سیستەمێکی ئاڵتەرناتیڤ بە پەیوەستبوون بە کۆمەڵگاوە بەم شێوەیەیە. کەسایەتییەکی وەهایە کۆمەڵایەتییە، بەڵام  کۆمەڵگایەکی نوێ، کۆمەڵگەیەکی ئازاد، کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک، ژیانێکی ئازاد، ژیانێک کە لەسەر بنەمای ئازادی ژن دامەزراوە، لە یەک کەسایەتیدا بەرجەستە دەبێت و قاڵب دەگرێت. لە کەسایەتییەکدا کۆمەڵگایەک دەردەکەوێت. ئەمەی لەبارەی هەڤاڵ عەگید باس کرد. وتی، کەسایەتییەکە لە دڵی خۆیدا نوێنەرایەتی تەواوی گەل و کۆمەڵگا دەکات. ئەمەش بە تەواوی و بە شێوەیەکی سیستماتیک لە واقیعی ڕێبەرایەتی، لە کەسایەتی ئاپۆیی دا، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بەرجەستە دەبێت. ئەم لایەنە وەک سەرەتا گرنگە. واتا دەبێت کۆمەڵایەتی بوون، سۆسیالیزم و پێوەندییەکان بە کۆمەڵگاوە بە باشی ببیندرێت. کاتێک لە سیستەم جیا دەبێتەوە، دەگات بە کۆمەڵگا. کاتێک لە دەسەڵات و سیستەمی دەوڵەت جیا دەبێتەوە کۆمەڵایەتی دەبێت. پێشبینی کۆمەڵگایەکی نوێ دەکات کە لەسەر بنەمای ژیانی ئازاد و سیستەمێکی دیموکراتیک. لە کەسایەتی خۆیدا نوێنەرایەتی کۆمەڵگەیەکی لەو جۆرە دەکات و تایبەتمەندییەکانی دەخۆڵقێنێت.

چۆن ئەم تایبەتمەندیانەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە؟ ڕێبەر ئاپۆ چۆن  گەشەسەندنی پراکتیکی  ئەنجامدا؟

سەرەتا لەسەر ئەم بنەمایە خۆی پەروەردە کرد. خۆی لە  سیستەم جیاکردەوە و کردی بە کۆمەڵایەتی. واتا کردی بە سیستەمێکی جێگرەوە. شۆڕشێکی کەسایەتی بەو شێوەیە پێک هینا.

گروپی ئاپۆیی لە رێگەی دابڕانێکی لەو جۆرەوە دامەزرا

دوای ئەوەش ئەوەندەی جێبەجێی کرد و تێیگەیشت، هاوبەشی پێکرد. ئەو کاتەی ئەوەی لە کەسایەتی خۆیدا بەرەوپێش برد، بە بنەمای گرت و بە چواردەوری خۆیدا بڵاویکردەوە. واتە نەیگوت، من جێبەجێم کرد، با بەمنەوە سنووردار بمێنێتەوە، ببمە هێزێکی تاکەکەسی. لەبەر ئەوەی تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای هەبوو، پلانی هەبوو کە کۆمەڵگای نوێی خۆی بخوڵقێنێت. بەم جۆرە پلانی دانا، کە تایبەتمەندییەکانی خۆی بڵاوبکاتەوە. ئەوەش لە رێگەی پەروەردەکردنی چواردەورییەکانی، پرۆپاگەندە، بڵاوکردنەوەی ئەندێشەکانی و خۆ گەیاندن بە راستی دەستەبەر دەبوو. ئەوەش بووە مایەی ئەوەی کە هەموو کەس وەک ئەو شۆڕشی دابران لە سیستم، دابڕان لە دەسەڵاتداری و سیستمی دەوڵەتپارێز ئەنجام بدات و بەم جۆرە دەست بە شۆڕشی کەسایەتی بکەن. واتە گروپی ئاپۆیی، پەکەکە بە دابڕانێکی بەو جۆرە دامەزرا. هەرچەندە پارادایمەکەی هێشتا دەسەڵات و دەوڵەتی لە خەیاڵدابوو، بەڵام لە ڕاستیدا دابڕانێکی لەگەڵ دەسەڵات و سیستەمی دەوڵەتپارێزی جیهانیدا هێنایە ئاراوە کە پشتگوێی دەخست و دەیانویست کوردا لەناو ببەن. نەیتدەتوانی لەگەڵ رێبەرایەتیدا کە لەوێوە دابراوە یەکبگرێت. نەیتوانیبوو بکەوێتە سیستمی کۆمەڵایەتی، سیستمێکی ژیان کە بە رێبەرایتەیەکی بەو جۆرە وێنا دەکرا. لەو ئاستەدا ناکۆکی هاتنە ئاراوە. یا ناکۆکیەکانی چارەسەر دەکرد، شۆڕشەکەی پێکدەهێنا و لەگەڵ رێبەرایەتی هەنگاوی دەنا، یاخود دەگەڕایەوە. کەسانی لەم جۆرە لەناو رێکخستندا هەبوو؟ بەڵێ زۆر هەبوون. لە ساڵی ١٩٧٥ بەدواوە، کەسانی بەم جۆرە دەرکەوتن. بەردەوامیش هەبوون. بەڵام ئایا کەسانێک هەبوون کە لە رێبەرایەتی تێگەیشتن و پەسەندیان کرد، لەگەڵ رێبەرایەتیدا بوونە یەک و لە بەرزترین ئاستدا بەشداری بە کۆمەڵایەتیبوونی رێبەرایەتیان کرد؟ بەڵێ. هێندەی رێبەرایەتی بڵێت "رۆحی شاراوەی من" هەبوو. حەقی قەرارەکان، کەمال پیرەکان، مەزڵوم دۆغانەکان و ساراکان بەم جۆرە هاتنە ئاراوە. کەمال پیر دەیگوت، رۆحی رێبەر ئاپۆ رۆحی هەموومانە. بەم جۆرە رێوشوێنی شۆڕشگێڕی وەرگرت. رێبەر ئاپۆ لەبارەی حەقی قەرارەوە وتی، "ئەو رۆحی شاراوەی منە". زۆر کەسایەتی کە لە کەسایەتی رێبەرایەتی و کەسایەتی ئاپۆیی تێگەیشتوون و ئاوێتەی بوون، هاتنە ئاراوە. ئێمە دەڵێین یەکێتی و ئاوێتەبوونی رۆحی. هەڵگرتنی رۆحێکی هاوبەش. ئەمە زۆر گرنگە. لەبەر ئەمە لەو ئاستەدا تێگەیشتن و بەشداربوون لە راستی رێبەرایەتیدا هەبوو.

لە ژیاندا یەکگرتوویی، لە ئەندێشە و پراکتیکیشدا یەکگرتوویی و یەکڕیزی ھێنایە ئاراوە

کەواتە ڕێبەر ئاپۆ چۆن ئەو مرۆڤانەی گەیاندووەتە ئەو دۆخە؟ چۆن وایکرد ئەندێشەکانی لەلایەن مرۆڤەکانەوە قبوڵ بکرێت؟ چۆن توانی ئەوەندە کاریگەری ھەبێت؟ پێنج قوروش پارەی نەبوو. بە هاوکاری هەندێک کەسی تر ژیانی دەکرد. هیچ جۆرە چەک و ھێزێکی نەبوو. واتە ھێزی ماددی و دارایی نەبوو. نە هێزی چەک و نە ناوبانگێکیشی ھەبوو. ھیچ کەسێک نەیدەناسی، لەبارەیەوە نەیدەزانی، بەڵام ئەو کەسانەی پەیوەندی لەگەڵیاندا دروست کرد، تا مردن بە خۆیەوە بەستنەوە. بە چی؟ بە پێکەوە ژیان... دەتوانین بە یەک وشە یان یەک ڕستە بەمشێوەیە وەڵام بدەینەوە. لە ژیاندا بوون بە یەک... یەکگرتن لە ژیاندا لە ئەندێشە و پراکتیکدا یەکگرتوویی و یەکڕیزی هێنایە ئاراوە. ئەوەی بەرەو ئاستێکی بەرزتر برد. یەکگرتوویی ھەست و ڕۆحی هێنایە ئاراوە. ڕێبەر ئاپۆ هەموو کات یەکگرتووییەکی بەو جۆرەی بە بنەما گرت.

ئەو گروپە لە کوێ دامەزرا؟ حەقی و کەمال لەگەڵ هەڤاڵان. لەو ماڵەی کە تێیدا دەمانەوە. پێکەوە دەژیان، پێکەوە دەمانەوە، هەموو شتێکیان پێکەوە ھاوبەش دەکرد. هەمووان بینیان کە ڕێبەر ئاپۆ چۆن ژیانی دەکرد. جێگەیەکی تایبەتی نەبوو. ژیانێکی تایبەتی نەبوو.

ھەڤاڵ حەقی خانوویەکی بەکڕی گرت. بۆ خۆی ماڵێکی گرت. کەمال پیر هەرگیز خانووی بەکرێ نەگرت. بۆ نموونە، ئەو لە نێو خەباتێکی شۆڕشگێڕانەی پڕ جموجۆڵ و چالاکتردا بەشدار بوو. ماڵێک بوو بە دوو ماڵ. لە ماڵەوە دەمایەوە و دواتر دەڕۆشت. لەگەڵ خەڵکدا دەژیا. خواردن و خواردنەوەیان پێکەوە بوو. لە ھەر کوێیەک بووایە، پێوەری ژیانی خۆی دەستنیشان دەکرد. مرۆڤ چۆن هەستێت و دانیشێت، چۆن جل و بەرگ بپۆشێت؟ چی ڕاستە، چی قبوڵ و پەسەند دەکرێت، چی ڕەتدەکرێتەوە؟ چۆن پەیوەندی دروست بکەین، چۆن ڕێز و خۆشەویستی و دڵسۆزییان بۆ یەکتر ھەبێت، چۆن خزمەت بە یەکتر بکەین؛ خۆی هەموو شتێکی نیشان دا و دەستنیشانی کرد. لە ژیاندا، نەک بە قسە، بەڵکو بە ژیانی ڕۆژانە، سات بە سات و پێکەوە، ئەوەی نیشان دەدا. لە ھەر کوێیەکدا کەموکوڕی و هەڵەیەکی دەبینی، دەیوت، ئەمە هەڵەیە، ئەوە دروستەکەیەتی، پێویستە بە دروستی ئەنجام بدرێت. هەموو کات ڕەخنەی دەگرت. ئەو ڕەخنەیە بە جۆرێک نەبوو کە کەسی بەرامبەر سەرکۆنە بکات، بەڵکو بە شێوەیەک بوو کە پەروەردەی دەکرد و بەرەو ڕاستیی دەبرد.

 

سۆسیالیزمی وەک شێوازێکی ژیان پێشبینی کرد

ڕێبەر ئاپۆ هەوڵیدا چالاکی  ڕێکخستنی سۆسیالیستی پێش بخات، لەم چالاکییە دا سۆسیالیزمی وەک ڕوانگەیەک، حاڵەتێکی دەروونی، فەلسەفە، چوارچێوەیەکی تیۆری وەرگرت، وەک هێڵێکی ئایدیۆلۆژی-سیاسی هەلسەنگاندنی بۆ کرد و لە بنەڕەتدا هەوڵیدا کە وەک شێوازێکی ژیان پەرە بە سۆسیالیزم بدات. پێوەندی کۆمەلایەتی و مرۆڤایەتی تازەی دروست کرد. ئەو ئەمەی لە کەسایەتی خۆیدا خۆڵقاند و لەسەر ئەم بنەمایە دەوروبەر، هاورێکانی پەروەردە کرد. لەسەر ئەو پێوەر و پرەنسیپانە کۆمەڵگای خۆی دامەزراند. هەمیشە بەم شێوەیە بووە. جگە لەمە هیچ ژیانێکی تری نەبوو.

زۆر کەس باسی سوسیالیزم دەکات، بەلام پراکتیکیان لە سوسیالیزم جیا یان ئەکاتەوە. ڕێبەرایەتی سۆسیالیستێکی زارەکی نییە. سوسیالیزم ئەوە نییە کە هەست بە فکر و قسەکان بکەیت و دانیشی مناقەشەی لەسەر بکەی، و لەهەمان کاتدا پراکتیکەکانت جیا بێت لەوەی کە ئەیلێی. بە پێچەوانەوە؛ بەڵێ، ئەو کەسەی کە تەنیا قسەدەکەن گرینگ نیین، ئەوانەی کە سەرەکین ئەوانەن کە دەیکەن بە پراکتیکی ژیانیان.

لە فکری سۆسیالیستیدا تێگەیشتنی هەڵە هی دەسەڵاتداری-دەوڵەتە

زۆرێک لە سۆسیالیستەکان جیاوازی دادەنێن لە نێوان گۆفتار و کرداردا. گوایە زۆر شت دەڵێت؛ پرێنسیپی ئازادی، پرەنسیی هاوبەشی پێکردن، کۆمۆنالیزمی دیموکراتیک و هتد... بەڵام کاتێک کە سەرەی کردار دێت، دەبینیت کە بە شێوازێکی تاکگەرا، بچووک و بۆرژوازی دەژین. ژیانی جیاواز، جیهانی جیاواز، شوێنی جیاواز و موڵکی تایبەتیان هەیە. ئەوان سۆسیالیزم بە رووکەشی پێشبینی دەکەن، وەک وشەیەک، وەک وتارێک پێشبینی دەکەن. پاشان دەڵێن کە ئەنجام دەگرێت.

باسی شۆرشێک دەکرێت؛ دوای شۆڕش سۆسیالیزم دروست دەبێت. ئەوەی پێی دەڵێن شۆڕش، دەسەڵاتدارییە. دەڵێن ئەگەر ئێوە دەسەڵات بخەنە دەست ئەوا دەتوانن وەک سۆسیالیستێک بژین، بەڵام ئەگەر نەتوانن ببن بە دەسەڵاتدار، ناتوانن وەک سۆسیالیستێک بژین. بەڵام هەرخۆی  دەسەڵات و سۆسیالیزم  پێچەوانەی یەکترن. دەسەڵاتداری; سیستەمی بەرژەوەندی و داگیرکەڕییە. سۆسیالیزم  بە پێچەوانەوە سیستمی هاوبەشی و پشگیرییە. کاتێک بووی بە دەسەڵاتدار، واتا تۆ ئیتر سۆسیالیست نیت. چۆن دەبن بە سۆسیالیست؟ دەسەڵاتی سۆسیالیستی نییە، دەوڵەت نییە.

تێگەیشتنێکی بەم جۆرە لە سۆسیالیست هەڵەیە . گەورەترین هەڵەی تەڤگەری سۆسیالیستی ئەوەیە کە پارادایمی دەسەڵات و دەوڵەت وەک ئامرازێک ببینێت کە لە ڕێگەیەوە بنەماکانی سۆسیالیزم بۆ ئازادی، یەکسانی، هاوبەشی و کۆمۆنالیزم جێبەجێ بکات. گەورەترین هەڵەی هەموو تەڤگەرەکانی ئازادی پێش سۆسیالیزمیش ئەوە بوو. لە ڕاستیدا گەورەترین دەستکەوتی حکومەت و سیستەمی دەوڵەت لە ٥ هەزار ساڵ حوکمڕانیدا ئەوە بوو کە هەموو نەیارەکانی خۆی وەک ئامرازی سەرەکی قبوڵ کرد. دەتوانین بەم شێوەیە پێناسەی بکەین. گەورەترین سەرکەوتنی لێرەدایە. پێش هەموو شتێک لای ئەو کەسانەی کە دژایەتی دەکەن خۆی رەوا دەکات. دەڵێت. تۆلەگەل منیت، وادەکات دان بەمەدا بنێیت و خۆشت ئەوە بڵێیت. کاتێک کە ئێوە ئەمە وەک ئامرازێک بەکار بهێنن، هەر خۆی پەیوەندیتان لەگەڵ ئامانجەکەتاندا  لەدەست دەدەن. ئامرازەکە بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی ئاراستەی ئەو شوێنەت دەکات کە مەبەستیەتی. ئێوە ئامانج و پرەنسیپەکانتان لەبیر دەکەن. سۆسیالیزمی ڕاستەقینەش بەو شێوەیە بوو. پرەنسیپی ئازادی، پرەنسیپی یەکسانی، پرەنسیپی دیموکراسی لە لایەک دانرا. دەوڵەت جێگەی هەموو شتێکی گرتەوە. هەژموون جێگەی هەموو شتێکی گرتۆتەوە. لەژێر ناوی پاراستن و پاراستنی یەکێتی سۆڤیەت هەموو پرەنسیپەکان وەلا نران. دەستیان لە هەموو پرەنسیپەکان بەردا. هەموو شتێک لە لایەن هێلی پاراستنی یەکێتی سۆڤیەت دەستنیشان کرا.

رێبەر ئاپۆ ئەوەی بە گونجاو نەزانی کە دوای سەرکەوتنی شۆڕش سۆسیالیزم جێبەجێ بکرێت

کاتێک کە ئەوە لە سەر رێکخستن و کەسەکان جێبەجێ بکەیت، ئەوە دەبێتە بەرژەوەندیگەرایی. هەبوونی هێزی دارایی بەواتای هەبوونی تاکگەرییە. رێبەر ئاپۆ کەسێکی لەو جۆرە نەبوو. ئەو بەردەوام لە بەرزترین ئاستدا ئامانج و ئامراز، تیۆری و پراتیکی مسۆگەر دەکرد. وتە و پراتیکی ئەو لەیەک دابڕاو نەبوون. بەنووە کەسایەتیکی دووفاقی. سۆسیالیزمی بەو جۆرە دانانەنا کە دوای شۆڕش و دوای دەسەڵاتداری جێبەجێ بکرێت.

سۆسیالیزم دەوڵەت دروست ناکات، دەسەڵاتداری بونیادنانێت. سۆسیالیزم لە کەسایەتیدا، لە کۆمەڵگادا بەرجستە دەبێت. لە بنەڕەتیدا هێندەی هێزی ئەندێشەییە، شێوازێکی ژیانە. پرەنسیپ و پێودانگی ژیانە. لەبەر ئەوە چەندە سۆسیالیستە؛ واتە ئەگەر ئێوە بە ئازادی، لەسەر کەناڵ و رێڕەوی جیاجیا، بە شێوەیەکی یەکسان، بەشێوەیەکی کۆمۆناڵ بژین، ئەو کاتە ئێوە سۆسیالیستن؛ تۆچەندە لەو ژیانە دوور بیت، ئەوەندەش لە سۆسیالیزم دادەبڕی. ئەو پرەنسیپەی بە بنەما گرت.

وەک هەموو کەسێک زۆر باسی لە سۆسیالیزم نەدەکرد. بۆ نمونە وتەی سۆسیالیستی زۆر بەکارنەدەهێنا. بەردەوام زۆر پەسنی سۆسیالیزمی نەدەدا. ئەو بە پەسندانی ئەو چەمکە نەبوو بە سۆسیالیست. بە درک کردن بەوە، بە زیندووراگرتنی، بە جێبەجێکردنی پرەنسیپەکانی سۆسیالیزم لە هەموو شوێنێک، لە کەسایەتی خۆیدا، لە گروپەکەی خۆیدا، لە هاوڕێیانیدا، لە رێکخستنبوونی خۆیدا ژیاندنی، بە ئەنجامدانی پڕۆپاگەندە لە رێکخستنبووندا و خەباتی رێکخستنی شەڕی گەریلایەتیدا؛ ئەو ئەمەی بە جێبەجێکردنی شەڕی گەریلایی جێبەجێ کرد. لەبەر ئەوەی رۆحی بە بەریداکرد و ژیاندی و لەوێ جێبەجێی کرد. تەواوی ژیانی خۆی بە گوێرەی بنەما و پێوەرەکانی سۆسیالیزم ژیا. نەبووە کەسێک کە باس لە سۆسیالیزم دەکات، بووە کەسێک کە لە راستیدا ئەوەدا دەژی.

لە گرووپی یەکەمەوە ھەتا ئەمڕۆ، بنەماکانی ژیانی کۆموناڵ دەستەبەر کران

کەسایەتی ئەو بەو شێوەیەیە و کەسایەتییەکی وەھاشی فێری پەکەکە کرد و پەروەردەی کرد. نەیوت ئێوە بەمجۆرە و بەوجۆرە بن. ئەوە نەبوو دابنیشێت و بنوسێت و بڵێت با هەموو کەسێک بەو شێوەیە بێت. بە مانگان و ساڵان پێکەوە ژیان و ژیانێکی بەو جۆرەیان بونیاد نا. پەکەکە بەو شێوەیە لە دۆخی گروپێکی بچووک ھاتەدەروە و گەورە بوو و بە ھەموو شوێنێکدا بڵاوبووەوە.

پەکەکە وەک ئەو سیستمە پەروەردەییانە وایە، کە لە شوێنی حەوانەوەی سەردەمانی پێشوو دامەزراون، نوێنەرێک دەچێتە شوێنێک و بڵاویدەکاتەوە؛ گروپەکانی وەکوو ئەو کادرانەی پەکەکە دروستی کردوون، بڵاوکردنەوەی گروپی ئایدیۆلۆژیک لە گۆڕەپانەکانی خەبات، گەڕانەوە بۆ کوردستان، بڵاوکردنەوە لە شارەکانی کوردستان و لە ھەر شارێکیش دروستکردنی گروپ و تیمی زیندووی سۆسیالیست و ڕێکخستنی بەرەوپێش خران. ڕێکخستنی پەکەکە و سۆسیالیزم کە لە نێو پەکەکە دروست بوو، بەو شێوەیە بونیادنرا. دەبێت بەو شێوەیە ببینرێت. ڕێبەر ئاپۆ لە ئەنقەرە بە هیچ شێوەیەک، لە ڕێکخستن و گروپەکەی دانەبڕابوو. ئەوەی هەیبوو ھاوبەشی پێکرد. ھاوڕێکانیشی ھەموو شتێکیان بە گوێرەی سیستمی ژیانی نوێی سۆسیالیستی هاوبەشی پێکرد. لە دامەزراندنی گروپی یەکەمەوە، یەکەم گروپی ئایدیۆلۆژیک لە ئەنقەرە، تا پەرەوپێشچوونی پەکەکەی ئەم سەردەمە، پرەنسیپی بنەڕەتی ژیانی کۆموناڵ بەڕێوەبرا. هەمووان بە پێی دەرفەتی خۆیان بەشداریان کرد، ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد، بوو بە کردار. ئەوپەڕی هێزی خۆی لە خەباتە هاوبەشەکاندا خستەکار و ئەوەندەی کە پێویست بوو بەکاری هێنا. پێویستی بە ھەر شتێک ھەبوایە، بەوجۆرە بەکاری دەهێنا. ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی وەها کۆموناڵی لە سەردەمی گروپی یەکەمەوە لە دەوری خۆی خوڵقاند.

هەرخۆی دژوارترین کارەکانی ئەنجامدا، نەبووە خاوەنی هیچ سامانێک

بۆ نمونە نەیگوت، من ئەوەندە بەشدار دەبم. ئەوەندە تێدەکۆشم. هەموو دەرفەت و هەموو هێزی خۆی خستەگەڕ. ئەو کارانە هەبوون کە هاوڕێکانی تیایدا تووشی تەنگوچەڵەم بن؟ ئەو لە ئەستۆی دەگرت و جێبەجێی دەکرد. دژوارترین کارەکان هەر خودی خۆی دەیکردن. وتی، ئەو کارانەی کە کەس ناتوانێت بیکات، من لە ئەستۆی دەگرم و جێبەجێ دەکردن. کارە ئاسانەکانم بۆ هاوڕێکانم جێهێست. وتی، ئاسانترین کارەکان، ئەوانەی پڕ جۆش و خرۆشن، وەک گەریلایەتی لە چیا، من بۆ هاوڕێیانم جێهێشت. وتی، من دژوارترین کارەکانم لە ئەستۆ گرت. هەرگیز گلەییم نەکرد کە کارە دژوارەکان بۆ من جێبهێڵدرێن. وتی، ئەگەر هاوڕێیان ناتوانن بیکەن، من دەیکەم. وەک کادرێک بەردەوام خەباتی دەکرد، ئەرک و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرت. کادرێک دروست بکات، ئەوەی لە سەرکەوتووترین ئاستدا کرد. دوای ئەوەش هاوکاری خەباتی کەسانی دیکەی دەکرد. یارمەتیدەر بوو. سەرکردایەتی، سەرۆکایەتی و رێبەرایەتی رێبەر ئاپۆ بە هەڵبژاردن، ئەرکدارکردن و پلەبەندی نەهاتە ئاراوە. وتی، لەناو یەکسانیدا لەپێناو خزمەتکردندا من یەکەمینم. ئایا لە ناو پەکەکەدا یەکسانی هەیە؟ هیچ جیاکارییەک بەرامبەر بە هیچ کادرێک نییە. وتی، کاتێک دەوترێت کەسی یەکەم، ئەمە لەبەر ئەوەیە کە لە هەمووان زیاتر خزمەت دەکەم. یاخود نەک لەبەر تایبەتمەندی دیکە، وەک هەموو کەس منیش وەک کادرێک خەبات دەکەم. هێز بە خەباتی هەموو کەس دەبەخشم. هەربۆیە هەمووان هەوڵ دەدەن پشتیوانی من بەدەست بهێنن. من بە یەکەم دادەنێت. لە بەر ئەوە ئێوە بەمن دەڵێن سەرۆک، رێبەر. ئەگینا لەبەر شتێکی دیکە نییە.

یەکەمبوون چییە، رێبەرایەتی چییە، سەرۆکایەتی چییە؟ یەکەمبوون خزمەتە. زیاترین خزمەت دەکات، زیاترین بەرهەمهێنانی هەیە. بەڵام هەرگیز بەرامبەر بەوەی بەرهەمیهێناوە هیچی وەرنەگرتووە. نەیگوت، من ئەو کارەم کرد، ئەوەم نوسی، ئەو هەموو شتەم بەرهەمهێنا؛ ئەو کاتە ئەو ئەنجامانەی لەوێوە بەدەستدێن، قازانج بە کەسایەتی من نابەخشن. نەیگوت، ئەوە دەبێتە سامانی من. هیچ موڵکێک و سامانێکی تایبەتی نەبوو. هەموو ئەوەی بە دەستیەوە هەبوو، هەر لە سەرەتاوە بە رێکخستنی بەخشی. دوای ئەوە هەموو شتێک بە رێکخستن دەبێت. لەناو حزبدا کۆمۆنیالیزم، کاری پێکەوەیی لە ئاستێکی پێشەکەوتوودا بەرەوپێشچوو. رێبەر ئاپۆ ئەوەی بەرەوپێش برد. هەموانیش بەو جۆرە بەشدارییان کرد. ئەوە لە ماڵە کۆمینەکاندا، بە ژیانی کۆمین بەرەوپێش خرا. گەریلا بە پەروەردەی گەریلایەتی بەرەوپێشچوو. پێشبینی کرد کە لەناو رێکخستنبوونی حزبدا، رێکخستنەکانی گەلانی دیکە لە رێگەی کۆمیتە، دواتر بە ئەنجومەن و کۆمین بخوڵقێنێت. هەمووی بە شێوەی پێکەوەبەستراو و هەماهەنگ بەرەوپێش برد. نەیگوت، ئەوەی زیاترین کار دەکات منم، بۆچی کەسێکی دیکە خەبات ناکات. بۆ نمونە نە کەسی نەگوت، من ئەوەم کرد، تۆش ئەمە بکە. واتە ئەگەر کارێک بۆ شۆڕش هەبوایە، ئەو لە ئەستۆی دەگرت. بانگی هەموانی دەکرد کە ئەوانیش کارێک بکەن، بەشداری بکات و هاوکاری هەبێت. هۆشمەندی و رۆحێکی بەم جۆرەی بەخشی.

لە کوردستان بەمجۆرە دروست بوو. چووە بەیروت، چووە دیمەشق؛ نەبووە ئەو کەسەی کە شتێکی تایبەت بۆ خۆی بونیاد بنێت، ژیانێکی تایبەت بۆ خۆی دروست بکات. حزبی بەرێکخستن کرد. کۆمۆنیالیزم و کۆمەڵگەرایی حزبی بە ڕێکخستن کرد. بۆ هەر شوێنێک چووە حزبی ئافراند و لە دۆخێکی حزبی و پێکەوە کارکردن ژیانی کرد. کەمپەکان دروستکران. ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز بونیاد نرا؛ لە کەمپەکاندا لەگەڵ گەریلاکان ژیانی کرد. ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکمازی کردە ناوەند و بڕیارگەی ژیان و کارەکانی. گۆڕی بۆ بڕیارگەی کار و خەباتی تیۆری، بڕیارگەی بەڕێوەبردنی حزب، بڕیارگەی پەروەردەی گەریلا و بڕیاگەی بەڕێوەبردنی تێکۆشان. گۆڕی بۆ ژینگەیەکی پەروەردەیی و گۆڕەپانێکی خەبات و شوێنێک کە هەموو ئەو کار و خەباتانەی تێیدا ئەنجام بدرێت.

کاتێک مرۆڤەکان ئەو دۆخەیان بینی، سەرسام بوون. لە هەر ئەندامێکی پەکەکە بپرسن؛ تۆ بە چی سەرسام بوویت، دەڵێت: من بە شێوازی ژیانی پەکەکە، پەیوەندی ھاوڕێیەتی، شێوازی کار و خەبات کردن سەرسام بووم. ئهوه چی دەگەیەنێت؟ سەرسامی ژیانی کۆموناڵی هاوبەش و کار و خەباتی پێکەوەیی بووە. ئەوە جەوهەری سۆسیالیزمە کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بەرجەستە بووە. سۆسیالیزم، هاوبەشی پێکردن، ژیانی کۆموناڵ، کار و خەباتی ھەرەوەزی و ئیرادەی هاوبەش لەسەر ئەو بنەمایە بونیاد دەنرێت. ئەوانە هەموویان بە شێوەگرتنی کەسایەتییەکی بەو جۆرە ھاتنە ئاراوە.

دوای ١٢ی ئەیلول، لە گۆڕەپانی لوبنان-فەلەستین پەروەردەی گەریلا بەڕێوەدەچوو. لەو کاتەدا سەنگەرێکمان بە ناوی سەنگەری یەکگرتوو لە دژی فاشیزم ڕێکخست. لەوێ دۆستمان هەبوون. لەناو ئەو ڕێکخستنانەدا زۆر ڕەخنەیان لە بەرپرسانی خۆیان گرت؛ دەیانوت، جیاواز دەژین، سەربەخۆ دەژین، ژیانێکی تایبەتیان ھەیە، نایەن بۆلای ئێمە. ڕێبەر ئاپۆیان بە نموونە دەھێنایەوە و دەیانوت؛ سەیری ئاپۆ بکەن، ئایاهەرگیز کەمپەکە بەجێدەھێڵێت؟ ئایا خۆی لە ھەڤاڵانی جیادەکاتەوە؟ ئایا شتێکی جیاوازی هەیە؟ نیەتی. هەموویان پێکەوەن. پێکەوە خەبات دەکەن، پێکەوە دەژین، پێکەوە شەڕ دەکەن. هەموو شتێک پێکەوە دەکەن، پێکەوە بەرهەم دەهێنن، پێکەوە بەکاری دەهێنن. ئەوان دەرفەت بە تاکگەرایی و موڵکی تایبەت نادەن.

بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەموو کەمپەکان شوێنی کار و خەباتی ھەرەوەزی و ژیانی کۆموناڵ بوون. خۆی لە هەموو شوێنێک بوو. سێ رۆژ لە شوێنێک، ٥ ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە، هەموو کەمپەکانی بەسەردەکردەوە. هەمووان دەیانوت؛ ڕێبەر هات بۆلای من، ڕێبەر ئاپۆ بەشداری گروپەکەی ئێمە بوو. پاشان سەیریان دەکرد ڕێبەرایەتی لە هەموو شوێنێکە، نەک ھەر لە شوێنێک. ناوەستێت و ماندوو نابێت.

کۆمۆنیالیزم و کۆلێکتیڤیزمی بەرەو هێڵی گیانبازی برد

هەروەها هەر ماڵێک کە پێی دەوترا ماڵی کۆموناڵ، کردییە شوێنی پەروەردە کردن. پێش هەشتاکان ماڵە کۆمینەکان شوێنی پێکەوە ژیان و کاری پێکەوەیی بوون. شوێنی پەروەردەکردن، بەڕێوەبەری بوو، شوێنێک کە تێیدا پلان بۆ کار و خەبات دادەڕێژرا. ھەربۆیە وەک بڕیارگەی حزب وابوو. لە نێو گەریلادا خەباتی کۆمیناڵ و کۆلێکتیف بەو شێوەیە دروست بوو. ھەموو ژینگەی گەریلا بەو شێوەیە ئافرێندرا. سەرەڕای گەریلا، لە ماڵان پەروەردەیەکی بەو جۆرەی بەرەوپێش برد. پەکەکە لە بنەڕەتدا بە پێی سیستمێکی لەو شێوەیەیی پێکەوە ژیان و کاری پێکەوەیی و ھەرەوەزی دامەزراوە. ئەمانە تایبەتمەندییە بنچینەییەکانین.

تایبەتمەندی کەسایەتی سۆسیالیستی ڕێبەر ئاپۆ و گرێدراوبوونی بە سۆسیالیزمەوەیە. بەو جۆرە تەواوی حزبەکە بونیاد نرا. بەو شێوەیە تەواوی گەریلا ئامادە کرا. بەو جۆرە پێکەوە ژیان و کاری پێکەوەیی کە لە گەریلا و پەکەکەدا گوزارشتی لێدەکرێت ھاتە ئاراوە. بێگومان ئەوە ڕێگەی لەبەردەم هێڵی گیانبازی کردەوە. لە کۆمۆنالیزم و کۆلێکتیڤیزم هێڵی فیداکاری تەواوەتی، لەگەڵ خۆیدا کەسایەتییەکی دروست کرد، کە بۆ ئامانجەکەی هەموو شتێکی فیدا دەکات و هەموو هێز و وزەی خۆی بەکاردەهێنێت. ئەخلاقی ژیان و خەباتیش بەپێی ئەوە بونیاد نرا. پێوەرەکانی قبوڵکردن-ڕەتکردنەوە بە گوێرەی ئەوە دامەزران. تایبەتمەندییەکانی ژیان و پێوەرەکانی کەسایەتی بەپێی ئەو دروست بوون.

هەر کە هێزی شۆڕشگێڕیی ژنانی بینی، زیاتر بە جۆش و خرۆش بوو

رێبەر ئاپۆ پاڕادایمی نوێی وەک پاڕادایمی سۆسیالیستی دیموکراتیک لە سەر بنەمای ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن پێناسە کرد. هەرچەندە لە سەرەتادا لە پایتەختی کۆلۆنیالیزم لە ئەنقەرە لە ناو گەنجانی خوێندنی باڵادا ژمارەی پیاوان لە دامەزراندنی گروپەکەدا زۆر بوو، خەباتەکەش بەم جۆرە دەستیپێکرابوو، تا پارتیبوون گەورەبوو، بە جەماوەری بوو و لەگەڵ کۆمەڵگادا گەورەبوو، بەشداربوونی ژنانیش کە وەک نیوەی کۆمەڵ دەستیپێکرد. لە هەمان کاتدا بەشداری و رۆڵی ئەوانیش بەرەوپێشچوو. رێبەر ئاپۆ دەرگاکانی ئەوەی بە کراوەیی هێشتەوە.

تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی سۆسیالیست، شێوازی ژیانی کۆمیناڵ و پرەنسیپەکانی خەباتی پێکەوەیی کە بەرەوپێشی بردبوو، وایکرد کە لەگەڵ پیاواندا پەیوەندییەک کە یەکێتی رۆحی پێشکەوتووی سازکردبوو جێبەجێی بکات و وایکرد کە لەگەڵ ژناندا لەهەمان ئاستدا پەیوەندی زۆر بەهێز و پەیوەندی ژیانی هاوبەش و سیستماتیک بونیاد بنێت. لەم رووەوە هیچ جیاوازیەکی نەکردووە. بەتایبەتیش کۆمەڵگاکەی کۆلێکتیڤیزمی بە بنەما گرت. یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بە بنەما گرت. بەشداربوونی ژنانی بینی و بەرەوپێشیبرد. لەبەر ئەوەی هێزی بەشداربوونی ژنان و رۆڵی ئەوانی لە ژیانی کۆمیناڵ و سیستمی خەباتی کۆلێکتیڤدا بینی، زیاتر بە جۆش و خرۆش بوو و گرنگی بە بەشداربوونی ژناندا. باشتر لەسەر کۆیلایەتی ژنان و شۆڕشی ئازادی ژنان وردبوونەوەی ئەنجامدا.

لەسەرەتادا وردبوونەوە و بەدواداچوون لەسەر پرسی کورد بوو. هەڵبەت لەسەر پرسی نەتەوەیی، کێشەی چینایەتی بوو. ئەمانە پێودانگەکانی سۆسیالیزمی چەپ و ریاڵ بوون. بەڵام کاتێک تێکۆشانی کوردستان بەرەو گەریلایەتی چوو و تەنگوچەڵەمەکانی گەریلایەتی و هێرشەکانی دوژمن هاتنە ئاراوە، ئەو هێزەی کە ئەو ئاستەنگیانە تێپەڕێنێتەوە و تێکۆشان بەهێزتر بکات؛ بەشداری تەواوی گەل بوو. زیاتر ئەوەی دەبینی کە دەبێت بەرخودانی گەریلا و تێکۆشانی ئازادی لەگەڵ هەموو گەل بەڕێوەببرێت. لێرەدا بەشداربوونی ژنانی وەک تەواوکاری پراتیکی، وەک هێزێک کە پێی زیاد دەکات، بینی و بە بەشداربوونی لە ناو تێکۆشاندا ئاستی جەنگاوەری، گیانبازی و لە ئاستی جەنگاوەریدا بە گۆڕانکارییەک کە بە بەرەوپێشچوونی ژنان لەناو کۆمەڵگادا دێتە ئاراوە، بینی. لە کۆمەڵگادا هەموو جۆرە هۆشمەندی و سیاسەتێکی پیاوسالاری، بەرەوپێشبردنی ئازادی ژنان، گۆڕینی بیردۆزی، وەرچەرخان و پێشکەوتنی شۆڕشگێڕی کە بە بەرەوپێشبردنی ئازادی ژن لە کۆمەڵگادا ئافراندوویەتی، بینی. تێگەیشت کە ئەوە هێزێکی شۆڕشگێڕیی و هێندەی گەریلا یاخود زیاتر لەوە گرنگە و وردبوونەوە و بەدواداچوونی قووڵی ئەنجامدا. لە رێگەی ئەوانەوە داکۆکی لە ئازادی ژنی گۆڕی بۆ زانست و ژنۆلۆژی بەرەوپێش برد. ئازادی ژنانی کرد بە بنەمای هەموو ئازادییەکان. شۆڕشی ئازادی ژنی وەک بنەمای کۆی شۆڕشی ئازادی دەستنیشان کرد.

پارتی بوون  و بە سوپابوونی ژنانی پێش خست

جاران دەگوترا بە پێی سۆسیالیزمی ڕاستی، بەم شێوەیە بوو. دەگوترا کۆمەڵگایەک کە کۆمەڵگایەکی تر دەچەوسێنێتەوە ناتوانێت ئازاد بێت، بەڵام لە پراکتیکدا هاوتایەکی بۆ ئەمە نییە. دەگوترا کۆمەڵگایەک کە ژن تێیدا ئازاد نەبێت ئازاد نابێت، وە هەروەها  بنەمای  ئازادی کۆمەڵگایان دەبەستەوە بە ئازادی ژن. ئەمانە پێناسەی تیۆری گشتی بوون و لە پراکتیکدا هاوواتایان نەبوو. ڕێبەر ئاپۆ بڕوای بەو قسانە نەبوو. دەتوانین بڵێین کە هەرگیز باسیشی نەکردووە. هەرچەندە ئەو ئەوەندە قسەی کردووە و نووسیویەتی، بەڵام ڕەنگە ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسە بێت کە کەمترین جار ئەم چەمکانەی بەکار هێناوە. بەڵام ئەوە ئەو کەسە بوو کە نەک بە قسە بەڵکو لە پراکتیکدا ئەنجامی دا. ئەو بینی کە چۆن گەشەسەندنی ئازادیخوازانەی ژنان بووە هۆی گۆڕانکارییەکی شۆڕشگێڕانە، گۆڕانکارییەکی ئازادیخوازانە لە کۆمەڵگادا و لە ڕاستیدا ئەمەی جێبەجێی کرد. بەم بنەمایە پەرەی بە  خەباتی ژنان داوە. بە گوێرەی ئەمە سەرلە نوێی هەلسەنگاندنی بۆ بیرکردنەوەکانی خۆی لەبەرامبەر ژنان کرد. لەسەر ئەم بنەمایەش پەرەی بە رێکخستنی ژنان، پێکهێنانی جەنگاوەری ژن، پیکهێنانی پارتی ژنان و پێکهێنانی گەریلا دا.

ھێڵی ئازادی ژن هێڵی بنەڕەتی شۆڕشی ئازادییە

کاتێک هەموو ئەمانەی ئەنجامدەدا، لایەنێکی زۆر گرنگ ئەوە بوو؛ هەرگیز پیاوێکی وەک پێوەرێک بە بنەما نەگرت. نەیدەویست ژنان لە پیاوان بچن. ژنی بە پێی پێوەرەکانی پیاوان هەڵنەسەنگاند، ڕەخنەی لە ژن نەگرت، ژنی پەروەردە نەکرد. سەرەتا ژنی بە پێوەرەکانی وەک ڕەگەز، لەگەڵ بوونی خۆی هەڵسەنگاند. کاتێک ڕەخنەی لە کاریگەریی سیاسەت و مێشکی باڵادەستی پیاو و لایەنە نەرێنییەکانی گرت، ڕاستی جەوھەری ژنی وەک ڕەگەز، تایبەتمەندییەکانی ڕاستی بوونی خۆی وەک ژن هەڵسەنگاند. زیاتر لەوە بینی کە ئاستی ئازادی ژن، ئازادی کۆمەڵگا دیاری دەکات. ئەو کات ئازادیی ژن، بەرەو پێشچوونی ئازادیی ژن، تێکۆشانی بۆ ئازادیی ژن، بەو واتایە دەھات کە بناغەی شۆڕشی ئازادی بونیاد دەنێت و پێشەنگایەتیشی بۆ دەکات. خۆی ئەوەی جێبەجێ کرد. ھەر بۆیە نە تەنیا پەروەردەی ژن، بەڵکو ھاوکات ئازادی ژنیش وەک بناغەی پەروەردەی کۆمەڵگا و پەروەردەی ئازادی پیاوان دانرا. بەو شێوەیە هێڵی ئازادی ژنی کردە ھێڵی بنەڕەتی شۆڕشی ئازادی.

بۆ نموونە پارادایمە نوێیەکەمان پێشبینی جڤاکێکی دیموکراتیک دەکات. دەخوازرێت خۆی لە سیستەمی سەرمایەداری و پیشەسازی و دەوڵەت-نەتەوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ڕزگار بکات. پێوەرە سەرەکییەکەی ئازادی ژنانە. ئەگەر هێڵی بنەڕەتی جڤاکێکی دیموکراتیک بێت، ئەوا لەسەر بناغەی ئازادی ژن دادەمەزرێت، بەڵام ئازادی ژن بە هاومانای یەکسانی نێوان ژن و پیاو نایەت. لەسەر بناغەی ئەو ڕاستییە دەبێت، ژنان دەتوانن بە ئازادی وەک ژن خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان ڕێکخستن بکەن و بە ئازادی بەشداری لە یەکێتیی ژیاندا بکەن. جیاوازی ژن وەک ڕەگەز ڕەچاو دەکرێت. هەر بۆیە ڕێبەرێتی تێگەی یەکسانی بەشێوەیەکی سەرانسەری نەگرتە دەست. یەکسانییەک هەیە لەسەر بناغەی جیاوازی. ڕێبەرێتی ژنانی وەک ڕەگەزێکی جیاواز لە پیاوان بە تایبەتمەندی و خۆسەرییەوە ڕەچاو دەکرد و دەنرخاند. پێشبینی پێشکەوتنی پێوەرەکانی خۆی دەکرد. یەکسانی پیاوان، یەکسانی ژن و پیاوانی لەسەر بناغەی جیاوازییەکی لەو شێوەیە و لەسەر بنا‌غەی جیاوازی پێشخست. خەباتە داهێنەرەکانی خۆی لەسەر ئەم بناغەیە دادەڕشت، ئەمەی وەک ئاستی ئازادی ژنان دەبینی.

پەیوەندی لەگەڵ سرووشت گوزارشتە لە پەیوەندیی نێوخۆیی جڤاک لەگەڵ خۆیدا

وەک دەزانین، بەشەکەی تر ئیکۆلۆژیایە. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە ئەمەی دەگوت، "کەسێکی وەک من ناتوانێت مێروویەک بکوژێت و بیفلیقێنێتەوە"، کاتێک دەیگوت ئیکۆلۆژی، مەبەستی تێگەیەکی گشتی نەبووە. بە مانای هەستیارییە لە ژیاندا، هەستیارییە لە پەیوەندییەکاندا... لە ڕاستیدا ئەگەر ئیکۆلۆژیا پەیوەندییە لەگەڵ سرووشتدا، ئەوا پەیوەندی لەگەڵ سروشت، هاوزەمان گوزارشتە لە پەیوەندی نێوخۆیی جڤاک. پەیوەندی لەگەڵ جڤاک و پەیوەندی لەگەڵ سروشت پێکەوەبەندن.بۆیە ژیانێکی کۆمۆناڵ و خەباتی کۆڵەتیڤی لەم شێوەیە لەنێو جڤاکدا، وا دەکات پەیوەندی نێوان گەلان بەجۆرێک بێت، ژنان بە ئیرادەی ئازادەوە خۆیان پەروەردە و ڕێکخستن بکەن و ئازادانە بەشداری ژیان بکەن. پێشبینی خۆی دەربارەی پەیوەندی لەسەر بناغەی یەکێتیی تەواو لەگەڵ سرووشت، هاوئاهەنگی تەواو لەگەڵ سرووشت دەربڕی.  ئەمەش بە مانای هەستیارییە لە ژیاندا. شتێک لە پەیوەندییەکانی مرۆڤیشدا گوزارشتە لە هەستیاری. هەروەها لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سرووشتدا هەستیارە. هەستیاری بناغەی ئیکۆلۆژییە. ئەم هەستیارییە لای ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە لە بەرزترین ئاستدا بووە.

بۆیە شۆڕشی ئیکۆلۆژی لە ئاستێکی بەرزدا گوتارێکی تیۆری نییە. پیسبوونی ئەتمۆسفیر زیان بە گەردوون ناگەیەنێت؛ بناغەی پێشینەیی ئەمانە، پێش هەموو شتێک پەیوەندی تاکە لەگەڵ ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژی، چەندە زیان بەو ژینگەیە دەگەیەنێت کە تێیدا دەژی، چەندە لەگەڵ ژینگەدا دەگونجێت، چەندە دۆستی ژینگەکەیەتی، چەندە هەستیارە، چەندە هۆشیار و ڕێکخراو و دیسپلینکراوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژینگە؟ خۆی گوزارشتە لەم ڕاستییە. بەڕاستی ڕێبەر ئاپۆ هێزێکی وەها دیسیپلین بوو. زۆر وابەستەی سەوزایی بوو، زۆر وابەستەی دیاردە سروشتییەکان بوو. ئەو نرخاندنی دەکرد. هەمیشە لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوە سروشتی و ژیانییەکان دەکرد. هەر بۆیە ئەو وتەیەی "ناتوانێت مێروویەک بفلیقێنێتەوە". هەرگیز زیانی بە ڕووەکێک و گوڵێک نەگەیاندووە. هێندەی مرۆڤەکان، بەهای دەدایە هەموو زیندەوەران. تا ئەم ڕادەیە پەیوەست بوو بە سروشتەوە. بەهۆی ئەمەوە گرنگی بە ژینگەی سروشتی دەدا، خۆی لەگەڵ سروشتدا یەکخست و پاک و خاوێنی هێشتەوە و پیسی نەکرد و زیانی پێ نەگەیاند. پێشبینی سودەوەرگرتن سرووشتی کرد و ئەمەی کردە بناغە. ئەوەندەی سودی لە سرووشت وەرگرتووە، بەهەمان ئاست سودی بە سرووشت گەیاندووە. نزیکایەتی وی لەگەڵ گیانەوەران وەها بوو، نزیکایەتی وی لەگەڵ ڕووەکەکان وەها بوو.

شۆڕشی ئیکۆلۆژی، پێش هەموو شتێک، سیستەمی ژیانی مرۆڤەکانە

شێوازی ژیانی بەو شێوەیە بوو. زۆر ڕێک و پێک بوو، زۆر دیسیپلین بوو، گرنگی بە پاکوخاوێنی و ڕێکوپێکی دەدا، هیچ شتێکی تێک نەدەدا، پێشبینی ئەوەی دەکرد، هەموو شتێک بە باشی لە سیستەمێکدا کار بکات و ژیان زۆر خۆش و هاوسەنگ و ڕێک و پێک و بەجۆش بێت. ئاگاداری ئەمە بوو. لەم هەڵانە خۆش نەدەبوو، بە بێ مانا نەیدەبینی، دەستوەردانی دەکرد. ئەو دەیویست ڕاستیەکان پێش بکەون. خۆی پەروەردە کرد و بەو پێیە ژینگە و مرۆڤەکانی گۆڕی. بە دڵنیاییەوە، پێشبینی ئەوەی کردووە کە هەمووان گرنگی بەم بابەتە بدەن.

شۆڕشی ئیکۆلۆژی لە بنەڕەتدا ڕێکخستنی ژیانی مرۆڤەکانە. پەیوەندی مرۆڤەکانە لەگەڵ ئەو ژینگەیەی کە تێیدا دەژین. بە واتایەکی تر نزیکبوونەوە لە سروشت. ئەو بەهایەی دەیداتە سروشت. نزیکبوونەوە و بەهای ئەو بۆ جڤاک و کەسانی دەوروبەری هاوشێوەی نزیکبوونەوەیەتی لە سروشت و ڕووداوە سروشتییەکان. بۆیە ناتوانرێت لە یەکتر جیابکرێنەوە. ڕێبەر ئاپۆ ئەم جۆرە پچڕانەی نییە. یەکێتییەکی تەواو هەیە. پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژنان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ مرۆڤەکان بەگشتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ سروشت و ژینگە یەکبوونێک پێکدەهێنن. هەمیشە بەم شێوەیە ژیاوە و بەم شێوەیە پەکەکەی بنیات نا.

هەندێک کەس ڕەخنە لە پەکەکە دەگرن کە گرنگییەکی زۆر دەداتە سۆسیالیزم. بۆیە دەڵێن سۆسیالیزم ڕێگرە لە چارەسەری پرسی کورد. چۆن ئەمە بڵێین؛ کەسانێک نە لە کوردستان، نە لە پرسی کورد، نە لە ژیان تێناگەن، دەکرێ بە تاکگەرایی، مەحکوم بە سیستمی دەسەڵاتداری و دەوڵەت، خاوەن هەڵوێستی ماددی و زیهنی و کەسێتی وەسف بکرێن. هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستییەوە نییە. ئەو هێزە سەرەکیەی کە پەکەکە دەکاتە ئەو پەکەکەیەی بتوانێت ئەوەندە پێشکەوتن بئافرێنێت، سەرەڕای ئەو هەموو هێرشانە بە زیندوویی هێشتوویەتییەوە و ڕێگەی نەداوە شکست بهێنێت، تایبەتمەندییە سۆسیالیستییەکەیەتی. سیستەمی ژیانی کۆمۆناڵ و کاری کۆڵێکتیڤ لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا جێی گرتووە و لە ڕێگەی پەکەکەوە بڵاو دەبێتەوە. سۆسیالیزم پاش ناخات، بەپێچەوانەوە، هەوڵەکە ئەوەیە، لە کەسێتی و جەنگاوەرە شۆڕشگێڕەکان و وڵاتپارێزاندا گەشە پێ دەدات،  ڕێگەی دەدات لەنێو پارتەکەدا، لەنێو پرەنسیپەکانی پارتەکەدا، لەنێو گەریلادا، لە خەباتی ژنان و گەنجاندا پێش بکەوێت.  شتێک نییە دواتر ڕووبدات. بەڵکو ڕووداوێکە هەر لە سەرەتاوە، هەنگاو بە هەنگاو، پێش دەخرێت و ئەزموون دەکرێت و ڕادەگەیەنرێت. پەکەکە لەسەر ئەم بناغەیە بنیات نراوە. سەرچاوەی سەرەکی هێز لەم ژیانە کۆمۆناڵ و کاری کۆڵێکتیڤەوە سەرچاوە دەگرێت. فیداکاری لێرەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەم هەمووە باوەڕ و دڵسۆزی و بوێری و فیداکارییە لەمەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمە سەرچاوەی ئەو ئاستە دڵسۆزییەیە بۆ ڕێبەر ئاپۆ.

شۆڕش لەسەر بناغەی سۆسیالیزمی ئاپۆیی پێشدەکەوێت

٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی ڕاگیراوە، بۆ ئەوەی بیری هەمووانی ببنەوە، پیشانی کەسی نادەن. کەس لەبیری نەکرد. چونکە کەسانێک هەبوون ئەویان بینیوە. جەنگاوەرانی پارتەکە هەن، ئەوەی بینیویانە باسیان کردووە. پەیوەندی لەگەڵ جڤاکدا هەبووە و بە ڕامانەکانی ئەم تێگەیشتنەی پەرەپێداوە. ئەوانەی پێیان وابوو سەردەکەون، بە پێچەوانەوە، دەبوو ڕووبەڕووی هەڵبژاردنی زۆرێک لە سۆسیالیستەکان ببنەوە. بەگوێرەی هەمان ئەو تایبەتمەندییانەی لەسەر ئەم سیستەمە بونیادی ناوە، ژیانی خۆی لە ئیمراڵی درێژە پێ دەدات.

کاریگەری لەسەر هەموو جڤاک، هەموو پارتەکە، گەریلا هەیە. شۆڕش لەسەر ئەم بناغەیە گەشە دەکات. گۆڕانکاری لە بواری ئایدیۆلۆژیدا، لە شێوازی ژیاندا دێتە دی. بۆیە گۆڕانکاری دەکات. ژن دەگۆڕێت، گەنج دەگۆڕێت، کرێکار دەگۆڕێت، چوار پارچەی کوردستان دەگۆڕێت، لە دەرەوە دەگۆڕێت، دۆستەکان دەگۆڕێت. هێزی بنەڕەتی گۆڕانکارییە. ئەمەش بە شۆڕش ناودەبرێت.

بینینی شۆڕش وەک هێزێکی سیاسی هەڵەیەکی مەزنە. گەورەترین هەڵەیە. شتێکی وا نییە. شۆڕش هیچ پەیوەندییەکی بە دەسەڵاتداری و دەوڵەتەوە نییە. چەواشەکاری و هەڵەی هەرە مەزن، پێشتر لەمەوە پێکهات.  دەبێت چاکی بکەین. شۆڕش لە ڕاستیدا گۆڕان و گۆڕینی شێوازی ژیان و تایبەتمەندیی کەسێتی و زیهنیەتە. لە ڕووی پێوەرەکانی ڕەتکردنەوە و قبوڵکردنەوە، گۆڕینی پەیوەندییە مرۆییەکان، واتای گۆڕانی پەیوەندییە جڤاکییەکانە. پەکەکە لە هەمووان زیاتر ئەمە ئەزموون دەکات. ئەو ئاستەی پەکەکە پێی گەیشتووە، لە ئاسۆی ژیانی ئازادیخواز و یەکسانیخوازی، دەگەڕێتەوە بۆ فرە ڕەنگی.

ئەو تایبەتمەندییە بنەڕەتییەی پەکەکە دەکاتە فیداکار، بەهێزی دەکات، سەرەڕای ئەو هەموو هێرشە ڕێگە نادات شکست بهێنێت، هەر ئەمەیە. ئەم مرۆڤانە بەم شێوەیە بەیەکەوە گرێدراون. بەم شێوەیە جڤاک بەستراوەتەوە بە پێشەنگانەوە. هەموو جۆرە دادپەروەری و ڕاستی و مافێک لە حیزبدا دەبینێت. ئەو خراپە و هەڵە دەکات، بەڵام پارتەکە نایکات. حیزب نادادپەروەری ناکات، خراپە ناکات. ئەو ئەم باوەڕە دەبینێت. ئەمەش ژیانی کۆمۆناڵ و کاری کۆڵێکتیڤی دامەزراند. ئەمە سۆسیالیزمە، ئەمە سۆسیالیزمی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەمە ئەو سۆسیالیزمەیە کە لەناو پەکەکەدا پێکهاتووە. بۆیە ئەمە پێوەری بنەڕەتیمانە، سەرچاوەی هێزمانە.

دوژمن هەوڵی زۆر دەدات بۆ شکاندنی ئەم سیستەمە

ئەمانە ئەو تایبەتمەندیانەن کە دوژمن زۆرترین هێرش دەکاتە سەریان. بە تایبەتی ئەم هێرشە لەسەر بناغەی تاکگەرایی و ماتریاڵیزم پێک دەهێنێت. ئەمەش بە پەرەپێدانی تایبەتمەندی و پێوەرەکانی وردە بۆرژوازی ئەنجام دەدات. دەیەوێت وردە بۆرژوازی لە هەموو شوێنێک بڵاوبکاتەوە. ئەوان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی سیاسەتی زیهنیەتی پیاوسالاری نەتەوەپەرست و ماتریاڵیست، هەوڵی نەهێشتنی ئەم بەجڤاکبوونە و لەناوبردنی سیستەمی ژیانی کۆمۆناڵ و کاری کۆڵێکتیڤ دەدەن. لەبەرئەوەی سەرچاوەی سەرەکی هێزی پەکەکە لێرەدایە، بۆ بڵاوەپێکردن و لاوازکردنی ئەم هێزە لێرەدا هێرش دەکەن. ئەمەش بە پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی هەموو جۆرە نزیکایەتییەکی تاکگەرایی و نزیکایەتییەکی مادی. بەمەش هەوڵ دەدەن ڵیبرالیزم بخەنە ناو ئێمەوە. پێویستە هەمووان لەم ڕووەوە هۆشیار بن.

با تاکگەرایی وردە بۆرژوازی لەناوببەین

پێویستە هەموو جەنگاوەرانی پارتەکە، هەموو وڵاتپارێزێک، هەموو پارتەکە، گەریلاکانمان، تەڤگەری ژنان و گەنجان ئەم ڕاستییە ببینن و تێبگەن. هەر بۆیە پێویستە هەمووان بزانن چۆن بوەستن و هەڵوێستیان هەبێت بۆ بینین و شکستپێهێنانی هێرشی دوژمن بۆ سەر سەرچاوەی سەرەکی هێزمان. با ئەم تاکگەراییە وردە بۆرژوازییە لەناو ببەین. تاکگەرایی وردە بۆرژوازی بناغەی قۆرخکاری، بناغەی فاشیزم پێکدەهێنێت. بناغەی هەموویان، کەسێتییەکی نەتەوەپەرستی وردە بۆرژوازی موڵکایەتی و تاکگەراییە. پەکەکە بە تێکشکاندنی ئەو تایبەتمەندییانە، بە دروستکردنی کۆڵێکتیڤ و کۆمۆنیزم ئەم هێزەی هێنایە پێشەوە. جڤاک هێزی خۆی دەرخست.

بۆ لاوازکردنی پەکەکە هەوڵی پێشخستنی تاکگەرایی دەدەن. بۆیە پێویستە دژی ئەم تاکگەراییەی وردە بورژوازی و ماتریاڵیزم و نەتەوەپەرستی لە هەموو گۆڕەپانێکدا تێکۆشانێکی هۆشیارانە و ڕێکخراو ئەنجام بدەین. پێویستە کەسێتی سۆسیالیستییانەی ڕێبەر ئاپۆ باش تێبگەین. پێویستە لە ژیانی کۆمۆناڵ و سیستەمی کاری کۆڵێکتیڤی خۆمان، ئەو سیستەم و تایبەتمەندییانەمان کە لەسەر بناغەی کەسێتی ڕێبەر ئاپۆ بنیات نراون و لە گەریلادا جێیان گرتووە، باش تێبگەین، هەمیشە قووڵتریان بکەین و پێشیان بخەین. پێویستە دژی ئەو قسە و کردار و هەڵوێستانەی دەیانەوێت ئەمە لەناوببەن یان لاوازی بکەن، بەرخۆدان و تێکۆشان بکەین. بە پێشخستنی تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی، ڕێکخستنی، تێکۆشانی چینایەتی و جێندەری خۆمان لەسەر ئەم بناغەیە، پێویستە ژیانی ئازاد و سیستەمی کۆمۆنی دیموکراتیک کە لەسەر بناغەی ئازادی ژن و ئیکۆلۆژیا دامەزراوە لە ئاستی ئەو تایبەتمەندیانەی هەمیشە لە پارتەکە و گەریلادا دەردەکەون، پێش بخەین. ئەوەی وا دەکات بەردەوام سەرکەوتن بەدەست بهێنین، هەر ئەمەیە. کاتێک ئەم کارە دەکەین، هەمیشە سەرکەوتوو دەبین. ئێمە باوەڕمان بەم شتە هەیە و بانگی هەمووان دەکەین هەمان شت بکەن.