کاروباری هەڵبژاردن لە شەمزینان
یونس ئوزکویونجو هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ رایگەیاند کە ئەوان لە مێژە دەستیان بە کاروباری هەڵبژاردن کردووە و وتی، " هەڤاڵانمان هەمووان بە خەمخۆریەکی زۆرەوە کار دەکەن."
یونس ئوزکویونجو هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ رایگەیاند کە ئەوان لە مێژە دەستیان بە کاروباری هەڵبژاردن کردووە و وتی، " هەڤاڵانمان هەمووان بە خەمخۆریەکی زۆرەوە کار دەکەن."
پارتی چەپی سەوز کە لە جۆلەمێرگ پشتگیریەکی زۆر بە دەست دەهێنێت، دەیەوێت لەو شارە سێ کورسی پەرلەمان بە دەست بهێنێت. لە ناوچەی شەمزینان کە بەرخۆدان، سروشت و مێژووی کوردستان تێیدا رەنگی داوەتەوە، هاوسنورە لەگەڵ رۆژهەڵاتی و باشوری کوردستان.
یونس ئوزکویونجو هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شەمزینان رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار هەڵبژاردنی فیناڵە و وتی، " پێویستە هەموو کەسێک بە ویژدانەوە بجووڵێتەوە و کۆتایی بەم زوڵم و زۆردەستیە بهێنێت. گەلی کورد وڵامێکی بەهێز لە ١٤ی ئایاردا دەداتەوە. دەسەڵات لە دەنگداندا شکست دەهێنێت. لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەوە ١٠٠ کورسی پەرلەمان بەدەست دەهێنێن."
ئەگەر دەست لەناو دەست بکەین هیچ یاریەک کاریگەری لەسەر ئێمە دروست ناکات
ئوزکویونجو رایگەیاند کە ئەوان لە مێژو لە شەمزینان دەستیان بە کاروباری هەڵبژاردن کردووە و وتی، " هەڤاڵانمان هەمووان بە خەمخۆریەکی گەورەوە کار دەکەن. بەڕێوەبەر و هەڤاڵانمان هەمووان کار دەکەن. لە هەموو گەڕەکێک کار دەکەن. گەلەکەمان دەیەوێت دوای هەڵبژاردنی ٢٠٢٣ هەناسەیەک بدات. هەم لە رووی ئابوری هەم لە رووی سیاسیەوە دەیەوێت ئارام ببێت. لە ١٤ی ئایاردا دیکتاتۆری هەڵدەوەشێنین. فرت فێڵ لەناو دەبەین. پێویستە گەلەکەمان بزانێت کە ئێمە یاریەکان تێکدەدەین. تاوەکو کۆتایی لەگەڵ گەلی خۆمان دەبین. دوای ئەوەی دەستمان لەناو دەست کرد، هیچ یاریەک ناتوانێت کاریگەریمان لەسەر دروست بکات. ئێمە یەک شتمان لە گەلەکەمان دەوێت، ئەوەیە کە لە ١٤ی ئایاردا خاوەنداری لە دەنگی خۆمان بکەین، دەنگی خۆمان بۆ ئاشتی و ئازادی بەکار بهێنین."
ف.ق