'کاتێک بابەتەکە دێتە سەر کورد، ئۆپۆزسیۆن خراپتر لە ئاکەپە مامەڵە دەکەن'

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید رەخنەی لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا گرت و وتی، "کاتێک باسەکە بێتە سەر کورد، پرسی ئازادی و هەبوونی کورد، لە ئاکەپە خراپتر مامەڵە دەکەن".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی کەناڵی مەدیا خەبەر کرد. هێلین ئومید باسی لەوەکرد کە ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا بە کوردان دەڵێت ئەوان دژی ئاکەپەن، بەڵام لەراستیدا ئەوان خۆیشیان دژایەتی کورد دەکەن و وتی، "ئۆپۆزسیۆن کاتێک بابەتەکە دێتە سەر پرسی کورد ، پرسی هەبوون و ئازادی کورد و دۆخی ئەو کەسانەی لەو چوارچێوەدا تێدەکۆشن، راستەوخۆ لە ئاکەپە خراپتر هەڵوێست وەردەگرن".

هەندێک لە بابەتە سەرەکیەکانی هەڵسەنگاندنەکانی هێلین ئومید بەم جۆرەیە:

سەرەتا خۆشەویست و تامەزرۆییمان بۆ رێبەر ئاپۆ دەردەبڕین کە بۆ ٢٨ مانگ دەچێت ناتوانی هیچ هەواڵێکی بزانین. نوسینگەی یاسایی سەدە رایگەیاند، بە دژوارترین قۆناغی گۆشەگیری سەر رێبەرایەتیدا تێپەڕدەبین، بەراستیش ئەوە دەستنیشانکردن و پێناسەیەکی راستە. ئەوانە بە دروستی سیستمی پاکتاوی ئیمراڵی دەخوێننەوە دەتوانن لە رێگەی ئەوەوە ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک بخوێننەوە.

لە تورکیا ئەو شوێنەی سیاسەت تیایدا دیاری دەکرێت، رژێمی پاکتاوی ئیمراڵییە. هەڵبەت لە دژی ئەوەش ئیمراڵی ناوەندی بەرخودان و چەقی تێکۆشانە. بەرخودانی رێبەرمان لە دژی راستی قڕکردن لە ئیمراڵی لە مێژوودا هاوتا و هاوشێوەی نییە. ئێمە بە پێداگرییەوە سەرنج بۆ سەر رژێمی پاکتاوکردنی ئیمراڵی و کردەوەکان لەوێ رادەکێشین. ئەم سیاسەتە تەنیا بەسەر رێبەرمان پەیڕەو ناکرێت. دەبێت باش لەوە تێبگەین.

سیستمی دەوڵەتی تورک، رژێمێکی قڕکردن و کۆمەڵکوژییە

هەر کەس هەوڵ دەدات بە گوێرەی خۆی رژێمی دەوڵەتی تورک پێناسە بکات. هەندێک بە رژێمی کۆشک، هەندێک بە رژێمی دیکتاتۆری، هەندێک بە رژێمی تاکەکەسی، هەندێکیش دەڵێن رژێمی پیلانگێڕی و هەندێکیش بە رژێمی فاشیست ناوی دەبەن. گەڕانێک بە دوای پێناسەکردندا هەیە. سیستم لە تورکیا چییە؟ ئاشکرایە کە نادیموکراتیکە، بەڵام هەموو کەس لە هەوڵدان پێناسەیەک بخەنەڕوو.

ئەم راستیە لێرەدا راستی پاکتاوکردن لە ئیمراڵی ئەوە دەخاتە روو کە سیستمی دەوڵەتی تورک بۆ کوردان رژێمێکی قڕکەر و کۆمەڵکوژکارە. لەبەر ئەوەی لە ئیمراڵی سیاسەتی قڕکردن و پاکتاو بەڕێوەدەچێت. تا ئەو راستیە نەبینرێت و بەهەند وەرنەگیرێت، نە لە سەر ناوی کورد و نە لەسەر ناوی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و ئازادی لە تورکیا دەتوانرێت سیاسەت پەیڕەو بکرێت. وەستانەوە یاخود هەڵوێستێک نایاتە ئاراوە. دەبێت درک بەوە بکرێت.

رووی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە رێگەی سیستمی قڕکردنی ئیمراڵیەوە زیاتر ئاشکرا بوو

خاڵی دووەم ئەوەیە کە لە رێگەی سیستمی پاکتاوی ئیمراڵییەوە مرۆڤ دەتوانێت سیستمی جیهانی بخوێنێتەوە. ئاشکرا دەبێت کە سیستمی ئیمراڵی چەندە ساختەیە و چەندە لە سەر درۆ دامەزراوە و  بێ بەهایە. بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا هەن، ئێستا راگەیەندراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هەیە لە بارەی دەوڵەتی تورکەوە کە دەبێت رێگە بە دیداری رێبەر ئاپۆ و پارێزەران بدات، بەڵام ئەوانە لە راگەیەندراو تێناپەڕن. لەم رووەوە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە هەوڵ دەدات بەشێوەی مافی مرۆڤ، ئازادی و مافی تاکەکەسی گوزارشت لە خۆی بکات و خۆی وەک بژاردەیەک بە جیهان بناسێنێت، لە تاوانی پاکتاوکردن لە ئیمڕاڵی تێوەگلاوە و ئەوەس بۆ هەموان ئاشکرا بووە.

ئەگەر ئێمە هەوڵ دەدەین رژێمی پاکتاوکردن و سیاسەتەکان لە ئیمراڵی لە دۆخی سیستمی نێونەتەوەیی و راستی تورکیا بخوێنینەوە، ئەو کاتە دەردەکەوێت کە سیستمی جیهانی چەندە لاوازە. ئەو دامەزراوانەی وەک نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا کە لەلایەن مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە دروستکراون چەندە لاوازن، ئەگەرچی خۆشیان وەک تاکە بژاردەی ئەم سەردەمەش نیشان بدەن. مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بژاردەیەکە بەڵام خاوەنی رێکخستن و پێکهاتەی پێویست نییە. ئێمە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، شارستانیەتی ئەوروپا و مۆدێرنیتەی رۆژئاوا وەک هەنگاوی بچوک، سیستمی هەژمونیکی پارچەکراو پێناسە دەکەین. کاتێک باسی سیستمی قڕکردنی ئیمراڵیش دەکەین ئەوە دەبینین. سیستمی دەوڵەتی تورکیش ئەوە وەک بۆشاییەک دەبینێت و بەکاری دەهێنێت. بەردەوام دەڵێن، قەیرانێکی پێکهاتەیی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناتوانێت هەبوونی خۆی بەڕێوەببات، پەنا بۆ شەڕ، گوشار و چەوساندنەوە دەبات. جیالەوە هەموو رژێمە فاسیستەکانی جیهان هەوڵ دەدەن خۆیان بەهێز بکەن. رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەم لە ناوچەکە و هەم لە تورکیا ئەوە بۆ خۆی بە دەرفەت دەبینێت و ئەو بۆشاییانە دەقۆزێتەوە.

تێکۆشانی جەوهەری گەلەکەمان ئەو دامەزراوە ناچار دەکات رۆڵ بگێڕن

کاتێک بابەتەکە تورکیا بێت، کاتێک بابەتەکە دەبێتە ئەو هێزانەی هەڵقوڵاوی نەریتی بەهێزی دەسەڵاتداری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، ئێمە رووبەڕووی راستییەکی کۆنترۆڵنەکراو دەبینەوە کە ناچێتە چوارچێوەی هیچ یاسایەکەوە. بەم جۆرە سیستمی پاکتاو بە شێوەیەکی بێباکانە هەڵدەکوتێتە سەر ئیمراڵی. ئەو بڕیارەی کە کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان بە تورکیای راگەیاندووە دەبێت لەو چوارچێوەدا هەڵبسەنگێندرێت. نابێت زۆر هیوا و چاوەڕوانی لەسەر هەڵبچندرێت. بەڵام ئەو بڕیارە لەهەمان کاتدا گرنگە. نابێت بە کەم سەیر بکرێت. بۆ ئەوەی دەزگا و دامەزراوەی دیموکراتیک کە بە تێکۆشانی دیموکراسی لە جیهان، تێکۆشانی یەکێتی گەلان دروست بوون، دەبێت لە سەر ئاستی نێونەتەوەییدا گوڕ بە تێکۆشان بدرێت و بەردەوام بێت.

بەڵام ئەوەی کە ئەو دەزگا و دامەزراوانە دەخاتەگەڕ تێکۆشانی گەلەکەمانە. دەبێت زۆر لە مافناسانی ئەوان بێ هیوا نەبین، رەنگە لە ئیمراڵی بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو پێکنەیات، بەڵام دەبێت بزانین کاتێک هێزە دیموکراتیکەکان بە تایبەتی گەلی کورد بکەونە جوڵە، چالاکی ئەنجام بدەن، کەمپین رێکبخەن، خۆیان لە رێبەرایەتی نزیک بکەنەوە، رێگە و رێبازی دەوڵەمەند بگرنەبەر، ئەو کاتە تێکۆشانێکی راستە. گەر ئێمە بەم جۆرە مامەڵە بکەین و تێکۆشانمان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لەسەر ئەو بنەمایە ببەینە قۆناغێکی دیکەوە، ئەو دامەزراوانە دەبنە خاوەنی واتا. ئەو کاتە ئەو دامەزراوانە زیاتر خاوەنداری لەو بڕیارانە دەکەن. لە سەر ئەو بنەمایە بەرەوپێشچوون دێتە ئاراوە. بەر لە هەموو شتێک لە هەڵوێستی رێبەرایەتیدا بەرخودان هەیە.

ئامانج لە سیستمی پاکتاو کردنی ئیمراڵی ئەوەیە کە گەلی کورد بێ سەرۆک بهێڵنەوە و بیخەنە ژێر دەسەلاتی هێزەکانی دیکە و بەم جۆرە پرۆسە کۆمەڵکوژی بەرەوپێش ببەن. ئامانجی دووەمیشیان ئەوەبوو کە رێبەرایەتی وەک بارمتە لە بەرامبەر گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادی بەکاربهێنن، پرۆسەی پاکتاوی ساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٤ لەسەر ئەو بنەمایەبوو.

لە ساڵی ٩٩ەوە کە رێبەرایەتی بە دیل گیرا تا ئەمڕۆ بەرخودان دەکات، لە ساڵی ٢٠١٠ بووە خاوەنی هەڵوێست و وتبوو ' ئیتر گەمەکە کۆتایی هات'.دوای بەرخودانی مانگرتن لە خواردن دوژمن چووە بەردەم پێڵاوەکانی رێبەرایەتی. خۆیان بە راستگۆ نیشاندا ، بەڵام رێبەرایەتی وتبوو ئەو گەمانە کۆتاییان هات و ناهێڵم کەس بمخەڵەتێنێت. لە ٢٠١٠ەوە رێبەرایەتی خاوەنی هەڵوێستێکی بەم جۆرەیە. سەرنج بدەن لەم ماوەی رابردوودا پرۆسەی هەڵبژاردن هەبوو. پێشتریش هەڵبژاردنی هەرێمی هەبوو، بەردەوام ویستیان رێبەرایەتی بەکاربهێنن، بەڵام رێبەرایەتی بەرامبەر بەوە هەڵوێستی وەرگرت. ئەم هەڵوێستەی رێبەرایەتیمان راستی قڕکردن لە ئیمراڵی دەگۆرێت بۆ لاوازی تورکیا.

سیستمی ئیمراڵی چیتر ناشاردرێتەوە

ئەوەی بە شێوەی گشتی لە بارەی سیستمی پاکتاوی ئیمراڵییەوە دەوترێت، دەرخەری راستین. وەک من وتم، ئەوە بە ئیرادەی خۆیان نییە، لەبەر ئەوەیە کە ئەو سیستمە چیتر ناشاردرێتەوە و پەردەپۆش ناکرێت. لە تورکیا سیستمی زیندان هەیە و لە یاسادا جێیکراوەتەوە. دەڵێت کە ئەوە لە ئیمراڵی جێبەجێ ناکرێت. مەردان یانارداغ دەڵێت ئەو بابەتە عەیبەیەکی گەورەیە بۆ تورکیا و هەوڵ دەدات تورکیا بپارێزێت. بەڵام لەبەر ئەوەی لە ئیمراڵی رێبەر ئاپۆ بەدیل گیراوە، شێوەی بابەتە گۆڕدرا. بەراستیش ئەو شەپۆلە لەگەڵ هەڵبژاردندا هەندێک زیاتر بووە. بەشێک هەن کە خۆیان وەک دیموکرات، ئۆپۆزسیۆن ناودێر دەکەن، دەڵێن من دژی ئاکەپەم و لە رێگەی دژایەتی ئاکەپەشەوە هەوڵ دەدات جێپێ قایم بکات. دەیانەوێت کوردیش پەلکێشی لای خۆیان بکەن. بۆ ئەمەش گەمەی ئالیجەنگیز دەکەن. لەلایەکەوە بە کوردان دەڵێن دژی ئاکەپەین، وەرن لەلای ئێمە بن. بەڵام ئۆپۆزسیۆن کاتێک باسەکە دێتە سەر پرسی کورد، پرسی هەبوون و ئازادی کوردەکان و دۆخی ئەو کەسانەی لەو بارەوە تێدەکۆشن، راستەوخۆ لە ئاکەپە خراپتر هەڵوێست دەگرن. پێویستە ئەقڵیەتی کۆمەڵکوژی لە تەواوی تورکیا ببینرێت. ئەگەر قاچێکی ئەو کۆمەڵکوژیە ئاکەپە-مەهەپە بێت، قاچەکەی دیکە ئەوانەن کە بە خۆیان دەڵێن ئۆپۆزسیۆن، لەبنەڕەتدا بەشداری لە کۆمەڵکوژکردنی کورداندا دەکەن. لە سیاسەتی تورکیادا راستیەکی بەم جۆرە هەیە. هەربۆیە من مەردان یانارداغ هەم وەک ئەکتەر وهەمیش وەک قوربانی ئەم گەمەیەی شەڕی تایبەت دادەنێم. وەک کەمالیست وەک نەتەوەپەرست لە دژی ئاکەپەیە، لە دژی حکومەتی ئاکەپەیە. بەڵام ئەویش لە دڵ و گیانەوە لەگەڵ پرۆژەی کۆمەڵکوژی کوردانە کە کەمالیزم لە سەرەتاوە بونیادی نا. لە دژی ئەو سیستمە کورد خاوەنی بەرنامەیەکە کە لە گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیکدا خۆی نیشان دەدات، نەخشەڕێگەی خۆی دیاری دەکات لە رێگەی رێکخستنی خۆیەوە خۆی پێدەگەینێت. تائێستا سەرباری ئەو هەموو هێرش، گوشار و قەدەغەیە گەلی کوردی بەدەستهێناوە. بەڵام لێرەدا ئۆپۆزسیۆن هەیە، باڵێک هەیە کە دەڵێت ئۆپۆزسیۆن و بەرهەڵستکاری ئاکەپەیە، بەڵام زۆر جار لە هەڵبژاردنەکاندا شکستی هێناوە زۆر جار رووبەڕووی دابڕان لە کۆمەڵگای تورکیا بووە و لەم بوارەدا هیچ گۆڕانکاری و وەرچەرخانێک نەهاتووەتە ئاراوە.

لێرەوە بەدواوە کەس ناتوانێت گەلی کورد فریوبدات

لەڕووی ئایدۆلۆژییەوە، سێ هێڵی سیاسی لە تورکیا هەن، لەلایەک دەوڵەت و ‌هێزەکانی سەر بە دەوڵەت هەن، بەم مانایە، ئاکەپە و مەهەپە وەک هاوپەیمانیی کۆمار پۆلێن دەکرێن؛ ئەوانیتر بریتیین لە جەهەپە و ئیی پارتی و پارتی دیموکراتی و پێشکەوتن و هاوپەیمانیی میللەت. بەڵام هەموویان چارەسەری دەوڵەتپارێزن. هەموویان سیاسەتیان بەو جۆرەیە، چۆن سیاسەتی ئێستەی دەوڵەتی تورک بپارێزین، هەرگیز گۆڕانکاری نەبۆتە ڕۆژەڤ بەلایانەوە.

لە تورکیادا، هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی نوێنەری ڕێگەی سێیەم و هێزی سەرەکی گۆڕانکاریی و کۆماری دیموکراتیک و دەوڵەتی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیکە؛ تابلۆیەکی وەها هەیە. بەم مانایە، وەختێک پرسەکە پەیوەستە بە کوردەوە، شتێک دەشکێت. هەرکەس ڕەنگی خۆی هەڵدەبژێرێت. بە ڕوانین لە گەلی کورد و تێکۆشانی لەپێناو ئازادی و هەبوون و سیستەمی بەهاکانی، دەزانین کێ دیموکراتی ڕاستەقینەیە، کێ ڕۆشنبیری ڕاستەقینەیە. بەئاسانی دەتوانین بڵێین؛ لێرە بەدواوە، کەس ناتوانێت گەلی کورد فریوبدات، خۆی وەک دیموکراتیک پیشانبدات.

نیازی ڕاستەقینەی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەرکەوت، گەلی کورد هیچ باوەڕێکی پێی نییە. بڕۆنە ماڵی کوردەکان، بڕواننە زمانی دایکانی کورد و گوێیان لێ بگرن، هەموویان نەفرەت دەکەن. چونکە ئەوکات پشتیوانی ئاکەپەیان کرد لەبەرئەوەی بەڵێنی دابوو بە چارەسەری پرسی کورد، کەچی ئێستە قێزەونترین و توندوتیژترین هێرش دەکات. بەناوی دیموکراسییەوە، بەناوی دۆستایەتی گەلی کوردەوە، بەناوی مافی مرۆڤەوە کوردەکانیان فریودا و دەنگیان پێ کۆکردنەوە، ئەم بەکارهێنانە زۆر قێزەونە. ئێستە هەڵبژاردنی هەرێمی لەپێشمانە. سیاسەتی دیموکراتیکی کورد و سیاسەتی دیموکراتیک بەگشتی لەپێناو دیموکراتیزەکردنی تورکیا ئامادەیە. سیاسەتی دیموکراتیزەکردنی تورکیا نەوەک هەر بەتەنها بۆ چارەسەری پرسی کورد، بەڵکو لەسەر بناغەی چارەسەری پرسی کورد بەڕێوەدەچێت، ئەمە بەسودە بۆ هەموو گەلانی تورکیا، بۆ کرێکاران و ژنانی تورکیا، پێویستە وەها لێی تێبگەین.  

بۆچی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵییە. دەبێت هەمووان بپرسن: بۆچی ئەو لە ئیمراڵییە؟ تەنها لەبەر یەک هۆکار، ئەویش بەرگرییە لە زمان و هەبوونی گەلی کورد، بەڵام مەگەر ئەمە سادەترین مافی مرۆڤ نییە؟ با بڕوانینە دەستووری ئێستە، یان نموونەی دەستوورەکانی جیهان، مەگەر بەرخۆدان دژی ستەم مافێکی هەرە سەرەتایی مرۆڤ نییە؟ مەگەر ئەمە سادەترین مافی یاسایی نییە؟ ڕێبەرمان چی گوت؟ گوتی: "من مەحکومم بە ڕاستییەکی جڤاکی"، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن سیستەمی قڕکەری ئیمراڵییەوە ئەم هێرشە توندەی لەسەرە، هۆکارەکەی پەیوەستە بەو ڕاستییە جڤاکییەوە. چونکە داوای هەبوون و ئازادی گەلی کورد دەکات؛ ڕۆشنبیرانی ڕاستەقینە و دیموکراتی ڕاستەقینە ئەو کەسانەن کە بەرگری لەمە دەکەن.

ڕاستی شەهیدبوون پیشانمان دەدات چۆن پاشەڕۆژمان بونیاد بنێین

بە ڕێز و سوپاسەوە یادی هەڤاڵە شەهیدەکانی مانگی حوزەیران دەکەمەوە. ناوەندی فەرماندەیی هەپەگە زانیاری ورد دەخاتەڕوو. دەربارەی ڕەوشی شەڕ، دەتوانم بەئاسانی ئەوە بڵێم. مانگی حوزەیران مانگێکە بەناوی ڕۆح و شێوازی زیلانەوە. پاش کۆتایهاتنی بڕیاری وەستاندنی چالاکی، چالاکییە سەرکەوتووەکانی گەریلا دەستیپێکرد. دووبارە پیرۆزبایی لە سەرکەوتنەکانی یەژاستار و گەریلاکانی هەپەگە دەکەم.

شەهیدانی شەڕ بەشێکن لە ڕاستی شەڕ. نامانەوێت هیچ شتێک بەسەر هەڤاڵەکانماندا بێت. بە نیسبەت ئێمەوە، هاوڕێیەتی دیاردەیەکی ترە. گەریلا بۆ ئێمە بواری ژیانێکی ئازادە، ناوەندی ژیانی ئازاد و بواری ژیانی نوێیە. ئێمە لەگەڵ هاوڕێکانمان ژیانێکی نوێ بونیاد دەنێین. بەم مانایە، هەموو شەهیدبوونێک ئاراستەمان دەکات بەرەو ژیانی ئازاد، لەم ژیانە ئازادەدا دەتوانین پەیوەندی نوێ و گڕێدراو بە سەرکەوتنەوە بەهێزبکەین. ئەمە بۆ سەرتاپای ڕێکخستنەکەمان ڕاستە. شەهیدبوون قورسایی پێکدەهێنێت، ئەرکەکانیان قورسە. بەڵام ڕاستی شەهیدبوون ڕێگەمان پێدەدات بەهێزەوە بوەستینەوە لە کوردستانی ئازاددا، لەو ژیانە جڤاکییەی پێکەوە لەنێو ژیانێکی ئازاددا بونیاد دەنرێت، وا دەکات هەست و هزرمان بەهێزتر بێت. بەم مانایە، پەیامی گرنگ بۆ شەهیدانی ئەم مانگە نوسراوە.هەڤاڵ ئازاد یەکێکە لە شەهیدەکان. لە ئەڵمانیاوە هاتەڕیزەکانەوە. هەروەها هاوڕێیەک لە ئۆردوەوە هات. هەروەها شەهید ئاسیا ڕۆحی ڕەسەنی دەریای ڕەشی گواستەوە بۆ چیاکانی کوردستان. هاوڕێ کۆچەر ناوی خۆی گۆڕی بۆ سەعید، بەزەحمەت دەمانتوانی سەعید لای خۆمان بهێڵینەوە، ڕقی بەرامبەر دوژمن زۆر بوو، گەڕانی بەدوای ئازادی زۆر بوو. گەڕانی بەدوای هاوڕێیەتی لەگەڵ ژنان و گەڕان بەدوای هاوڕێیەتی و گەڕانی بەدوای ناسینی ئەم ڕاستییە، زۆر بوو. لەم بارەیەوە، دەیویست گەڕانەکەی بکاتە پراکتیک. هاوڕێ سەعید زۆر خێرا لەگەڵ ژینگەی ئێرە خۆی گونجاند و چالاکانە بەشداری کرد. دووبارە بە ڕێز و سوپاسەوە یادی دەکەینەوە.

بەم مانایە، ڕاستی شەهیدان، ڕاستی ئەم هاوڕێیانە لە ئەڵمانیا و تورکیا و دەریای ڕەش و کوردستانەوە، پاشەڕۆژمان پیشان دەدەن، چۆنێتی بونیادنانی پاشەڕۆژمان بۆ ڕوون دەکەنەوە. هەروەها نەتەوەی دیموکراتیک و یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیک و پێکەوەژیان و هاوپشتی و تێکۆشان دەردەخەن. بەم مانایە، وەک یەکینەیەکی سەرەکی زیهنیەتی نەتەوەی دیموکراتیک تێدەکۆشان.

ئاسیا لە دەریای ڕەشەوە لەبەرئەوەی ژیانی ڕاستەقینەی نێو پەکەکەی بینی، دڵسۆزییەکی مەزنی پیشاندا

دەگوترێت نەوەک هەر لە تورکیا، بەڵکو نەتەوەپەرستی لە جیهاندا زیادی کردووە، لە فەرەنسا و یۆنان و ئەمریکا. دەگوترێت نەتەوەپەرستی لە هەموو شوێنێک زیادی کردووە. نەتەوەپەرستی ئایدۆلۆژیای مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە. دەریان ڕەش ئێستە بۆتە ناوەندی شەڕی تایبەت. ئۆردو و گیرسون و تەرابزۆن بوونەتە ناوەندی گلادیۆ. شتێک هەیە گەلی دەریای ڕەش دژی کورد دەجووڵێنێت. ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا بە گەنجێک بەناوی ئارین و ویستیان گەلی دەریای ڕەش بکەنە دوژمنی کورد. بەڵام شتێکی وەها لە سرووشتی گەلاندا نییە. لای ئێمە بەم جۆرەیە، دایکم دەیگوت: هەموو گەلێک خاوەنی باش و خراپە. دایکم نەچۆتە قوتابخانە، بەڵام دنیادیدە بوو.

نەتەوەپەرستی ئایدۆلۆژیایەکی دەستکرد و ساختەیە و لەڕێگەی هێزەوە سەردەخرێت. ئەمڕۆ جڤاکی سیاسی تورکیایان دابەشکردووە بەسەر ڕاستڕەو و چەپڕەودا. ئاکەپە و مەهەپە خراونەتە ناوەندی ڕاستڕەوەکان، جەهەپە خراوەتە ناوەندی چەپڕەوەکان، ئاکشنەریش میانڕەو. بەم ڕێگەیە هەردوو لایەنەکەیان گرێدراوە بە نەتەوەپەرستییەوە و ئەم ئایدۆلۆژییەیان سەپاندووە بسەر گەلی تورکیشدا.

هاوڕێ سارا لەسەر هێڵی فیداکاری بوو. خۆی پەروەردە کرد و پەکەکەی ناسی. بۆچی دڵسۆز بوو بۆ پەکەکە؟ چونکە ژیانی ئازاد و ژیانی جڤاکی و ژیانی ڕاستەقینەی پەکەکەی بینی.

پەدەکە ئامرازی هێرشە دژی گەلی کورد

ناخوازرێت گەلی کورد لە تورکیا و هیچ جێگەیەکی جیهان ستاتویەکی سیاسی هەبێت. بۆیە هێرشەکان تەنها لەنێو سنووری تورکیا نامێننەوە، بەڵکو لە هەموو جێگەیەک ڕوودەدەن. بەشێوەیەکی سەرەکی لە کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان هێرشەکان پێکدێن. بەڵام ئەگەر دەرفەت هەبێت، هێرشەکان دەگەنە ئەوروپاش.

لە باشوری کوردستان دەوڵەتی تورک بەتەنها ئەم کارە ناکات. کاتێک هەڤاڵ باران شەهیدبوو، مەسرور بارزانی چووە تورکیا. سەردانی مەسرور بارزانی بۆ تورکیا لەکاتی شەهیدبوونی حوسێن ئاراسان ڕێکەوت و سودفە نییە. لە سیاسەتدا سودفە بوونی نییە. بەم مانایە، پەدەکە ئامرازی هێرشە بۆ سەر هەبوون و ئازادی گەلی کورد. هێرشکەران هەڵدێن بەرەو هەولێر، واتە خاوەن و سەرکردەکانیان لەوێن.

ئەگەر ئێران هاوپەیمانی لەگەڵ گەلی کورد پێکبهێنێت، ئەوا کاریگەری لەسەر هەرێمەکە دەبێت

ئامانجی گفتوگۆکانی ئاستانە و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ئەوەیە، گەلی کورد نەبێتە خاوەن ستاتویەکی سیاسی. لە ئاستانە ئەم بڕیارەیان دا. ویستیان سود لەم ڕەوشەی سوریا ببینن، ئەو هێزانەی گەیشتوونەتە دەسەڵات قبووڵ نەکەن. لەسەر ئەم بناغەیە، زیادبوونی هێرشەکانی تورکیایان قبووڵکرد.

دەبێت ڕۆڵی ڕوسیا و ئێران لێرەدا ببینین. دەتوانم بڵێم، فارسەکان سودمەند دەبن لە هاوپەیمانی کوردی_فارسی. هاوپەیمانی لەنێوان تورک و فارس نییە. هەلومەرجی مێژوویی و ئایدۆلۆژی ڕێگە بەمە نادەن. دەوڵەتی ئێران یەکێکە لە دەوڵەتە تەقلیدییەکان. ئێران لە نزیکەوە تورکەکان دەناسێت. کاتێک تورک لە ئاسیای ناوەڕاستەوە هاتن، لە ئێرانەوە فێری دەوڵەتداری بوون. ئێران لەژێر فشاری ئیسرائیل دایە بە هاوکاری ناتۆ. هەروەها بابەتی ئازرەبایجان پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە. هاوپەیمانی لەگەڵ گەلی کورد، ئێران دەکاتە دەوڵەتێکی دیموکرات و کاریگەرتر لە پاشەڕۆژدا.

ڕۆژئاوا زیهنیەتی داعش دەهەژێنێت

هەریەک لە هاوڕێیان یوسرا دەروێش و لێمان شوێش و فورات توما شەهیدبوون. ڕۆژئاوا شوێنێکی بچوکە، بەڵام زیهنیەتی دەوڵەتی نەتەوەیی و زیهنیەتی داعش دەهەژێنێت. هەڤاڵەکانمان بەهۆی سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە کوژران. شۆڕشی ڕۆژئاوا بە قوربانی مەزن گەیشتە ئەم ئاستە، ئەم هێرشانە دڵسۆزی گەل و ژنان بۆ شۆڕش لەناونابات. بۆیە، هێرشەکان لەم قۆناغەدا چاوەڕوانمانن. هێزە هەرێمییەکان دەیانەوێت هاوپەیمانییەک نەوەک هەر لەگەڵ تورکیا، بەڵکو لەگەڵ هێزە جیاوازەکانی تریش پێکبهێنن تاوەکو گەلی کورد نەگاتە ئامانج. بەڵام وەک چۆن میدییەکان ڕۆڵیان لە مێژوودا گێڕا و ئازادی گەلانی هەرێمەکەیان فەراهەم کرد. لەمڕۆدا، وەک تەڤگەری میدیای هاوچەرخ، کوردایەتی ئازاد ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت.

ڕێبەر و شەهید زیلان بە هەموو خانەکانیانەوە هەستیان بە یەکتر کرد

یادی ٢٧ ساڵەی شەهیدبوونی زیلانە، ئەم هەموو ساڵە بەسەر چالاکییە فیداکارییەکەی تێپەڕی. ڕێبەر گوتی: "لەپێناو یادی زیلان هاوپەیمانیمان بەست لەگەڵ ژیانی ئازاد. ویستمان ژیانی ئازاد پەرە پێ بدەین". بانگەوازی حوزەیران، بانگەوازە بۆ ژیانی ئازاد. ڕێبەر زۆر بەم چالاکییە کاریگەر بوو. کاتێک بیستی، هێشتا ڕاپۆرتەکەی هەڤاڵ زیلان نەگەیشتبوو. ڕێبەر هەندێک پرسیاری لێ کردین، بۆ نموونە: بیرکەنەوە مانای چییە بە هەموو خانەکانتەوە خۆت بتەقێنیتەوە؟ ئەمە بەڵگەیە بۆ ئەوەی زیلان بە هەموو خانەکانییەوە هەستی بە ڕێبەر کردبوو. پاشان ڕاپۆرتەکەی هەڤاڵ زیلان گەیشت. دەتوانم بڵێم، ئەو شەوە کەس نەیتوانی بخەوێت. ڕێبەر ئەو شەوە نرخاندنی بۆ ڕاپۆرتەکەی کرد. پاش گەیشتنی نامەکەی زیلان، ڕێبەر گوتی: "منیش لەژێر فەرماندەیی زیلانم". پاشان ڕێبەر گوتی: "زیلان مانیفێستە، بانگەوازی ژیانی ئازادە".

ئەوانەی بەدوای مانا دەگەڕێن، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە پەکەکەوە

ڕاستییەکەی، لەمڕۆدا شیکارییەکان دەربارەی ئازادی زۆر کەمە. ئەم قسەیەم بەتایبەت بۆ گەنجانە. ئازادی چییە، ژیانی ئازاد چییە، دەبێت چۆن بێت، مانای چییە؟ ئێمە پێویستمان بە ئازادییە، بوونی نییە؟ ئەوانەی بەدوای مانادا دەگەڕێن، دەتوانن ڕووبکەنە پەکەکە. ئەوانەی بەدوای عەشقی ڕاستەقینە و هاوڕێیەتی و هاوبەشی دەگەڕێن، دەتوانن ڕووبکەنە پەکەکە. ئەمە سرووشتی پەکەکە. کاتێک دەگوترێت زیلان، ئەم شتانە بە زیهنمدا دێن.

هەروەها بە ڕێز و سوپاسەوە یادی هەڤاڵ هەڵمەت دەکەمەوە. کاتێک زیلان چالاکییەکەی ئەنجامدا، هەڤاڵ هەڵمەت لە گۆڕەپانی ڕێبەر بوو. یەکێک بوو لەو هەڤاڵانەی لەسەر هێڵی زیلان ڕۆیشت. بەڵێن دەدەین هێڵێکی ڕاستەقینەی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان بونیادبنێین لەپێناو یادی وی، تۆڵەی کۆمەڵکوژییەکانی باشوری کوردستان دەکەینەوە.

ئەگەر نامانەوێت مادیماک دووبارە ببێتەوە، دەبێت ڕێگەی سێیەم دابمەزرێنین

بەڕێزەوە یادی ئەو ٣٣ کەسە دەکەمەوە لە هوتێل مادیماک سوتان. ئەوان شەهیدی دیموکراسیین. هەمیشە لەسەردەمی عوسمانی کۆمەڵکوژی دژی جڤاکی عەلەوی هەبووە. کۆماری تورکیا خۆی بە درێژکراوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەزانێت. نەوەک هەر لەڕووی جوگرافییەوە، بەڵکو وەک کەلتور و سیاسەت و بنکەی دەسەڵات. جڤاکی عەلەوی ڕێکخستنی خۆی دەپارێزێت. ڕێبەر لە دەرکەوتنی پەکەکە و دواتریش، جڤاکی عەلەوی بە بناغە وەرگرت. بایەخێکی تایبەتی بەخشییە دێرسیم. سەرەتا پەکەکە خۆی وەک تەڤگەری تۆڵەکردنەوەی کۆمەڵکوژی دێرسیم ڕێکخست.

ئەگەر کۆمەڵکوژی نوێ و مادیماکی نوێمان ناوێت، ئەگەر دەمانەوێت جڤاکی عەلەوی لەم جوگرافیایە بە ڕەنگ و باوەڕ و سیستەمی جڤاکی خۆی بژی، پێویستە سیاسەتی دیموکراتیکی وەک ڕێگەی سێیەم لە تورکیا دابمەزرێنین.

شوێنێکی سەرەکی هەیە بۆ تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی هاوبەش

بەم شێوەیە، لە ڕوانگەی نەتەوەی دیموکراتیکەوە کە ڕێبەر ئاپۆ پێشنیاری دەکات، تێکۆشانی شۆڕشگێڕی هاوبەش شوێنێکی سەرەکی دەگرێت. پێش ٥٣ ساڵ، لە ١٥-١٦ ی حوزەیرانی ١٩٧٠، بەرخۆدانی کرێکاران پەرەی سەند. مرۆڤ دەتوانێت وەک زەمینەی تێکۆشانی هاوبەش نرخاندنی بۆ بکات. ئەنجامی مەزنی هەبووە، بەهۆی بەرخۆدانەوە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پیران هەڵوەشایەوە. وەک بەرئەنجامی بەرخۆدانی سەرکەوتوو. لەژێر پێشەنگایەتی تەڤگەری شۆڕشگێڕیی هاوبەش، هەڵوێستێکی ستراتیژیمان وەرگرت بۆ تێکۆشانی هاوبەش وەک تەڤگەر. بەم شێوەیە، هاوپەیمانییەکەمان لە تورکیا سەرکەوتوو بوو.

ئاکەپە و جەهەپە لە بەرخۆدانی ١٥_١٦ ی حوزەیران هەبوون. ئێستە ئاکەپە و جەهەپە دەتوانن هەموو بڕیارێک لە پەرلەمان بدەن. بەڵام ئەگەر گەل و چەوساوەکان وریا بن و خۆیان ڕێکبخەن و نرخی ژیان بزانن، دەتوانن ئەمە بهەژێنن. ئەمە پەیامی سەرەکی ١٥_١٦ ی حوزەیرانە. ئەمە بایەخی ڕێکخستن و تێکۆشانی هاوبەشە.

ناوی ئێمە چییە؟ پەکەکە. پەکەکە پارتی کرێکار و ڕەنجدەرانە. پارتی ئازادی کرێکارانە. پارتی هەژار و بێبەش و کرێکارانە. کرێکاران و ڕەنجدەران دەتوانن خاوەندارێتی لە خەباتی خۆیان بکەن. پێوست بە هێزە جیاوازەکان ناکات.

پەکەکە هێزی سیاسەت و بیرکردنەوەیە

ئێمە لەبەردەم هێرشێکداین دەیەوێت پەکەکە وەک ڕێکخستنی شەڕ دەربخات و بەم ڕێگەیە لەناوی ببات. بەڵام گەلی کورد و کەسانی بە ویژدان دەزانن پەکەکە تاکە تەڤگەر نییە خەباتی چەکداری کردبێت. پەکەکە تەڤگەری بیرکردنەوە و فیکرە. ئەگەر وا نەبێت، نەیدەتوانی کاریگەری بکاتە سەر گەلی کورد. نەیدەتوانی ئارگۆمێنتی سیاسی بەرهەم بهێنێت. بێگومان بە پێشەنگایەتی ڕێبەرمان پێشکەوت. ڕێبەر لە سەرەتاوە گوتی: "ئەگەر ڕێگەیەکی تر هەبێت، ئەگەر هێرشی قورسی سەر زیندانەکان نەبایە لە ساڵانی ١٩٨٠_١٩٨٢، ئەگەر ئەشکەنجە و قڕکردن نەبایە، پەکەکە زیاتر وەک تەڤگەرێکی ئایدۆلۆژی پێشدەکەوت".

لەم بارەیەوە، بێگومان پەکەکە هێزێکی سیاسییە، هێزی سیاسی گەلی کوردە. نایانەوێت گەلی کورد بە هێزی خۆی سیاسەت بکات. دەوڵەت_نەتەوەیەکی جیاواز لە بەرنامەی پەکەکە نییە، بەڵام لای هێزەکانی تر دەبینرێت. سەربەخۆیی و فیدراڵیان دەوێت، وە نازانم چیتریان دەوێت. دەتوانن قسە بکەن، بەڵام بۆچی ئەم مافە بۆ پەکەکە نییە. لە هەمانکاتدا، حساباتەکە لێرەدا جودایە.

هێرشێک هەیە دەیەوێت پەکەکە بکاتە پارتێکی تیرۆریست. پەکەکە بریتییە لە گەل. ئێمە وەهامان بە گەل نەگوتووە، گەل وەها دەڵێت، "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە". دەبێت گەل هەمیشە ئەم درووشمە دووبارە بکاتەوە. چونکە پەکەکە هەر بەڕاستی گەلە. پەکەکە بۆتە گەل و هێزێکی جیهانی. کەس نکۆڵی لەمە ناکات. قڕکردنی پەکەکە واتە قڕکردنی کورد. ئەوە ٥٠ ساڵە ئێمە شەهید دەبەخشین لەسەر ئەم خاکە. کوردایەتی بە زیندوویی دەهێڵینەوە. بەهەرحاڵ، گەل مافمان دەداتێ قسە لەسەر گەلی کورد و پرسەکانی بکەین. ئەمە بەردەوام دەبێت و کەس ناتوانێت ڕێگەی لێ بگرێت. لەم بارەیەوە، ڕێبازی گەلەکەمان بەم شێوەیە بەردەوامە. هەموو قوربانییەکی بەخشیووە لەسەر ئەم هێڵی شەهیدانە، واتە لە چوارچێوەی ڕاستی بەرخۆدانی پەکەکە. لێرە بەدواش هەر بەردەوام دەبێت".