کۆڵبەرێکی کورد بە دەستی چەکدارانی رژیمی ئێران کوژرا

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران، کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەری گرتووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە خاڵی سنووری “هەنگەژاڵ” سەربە شاری بانەی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی  ئێران هێرشیان کردووەتە سەر گروپێک لە کۆڵبەران.

بەپێی زانیارییەکان، لەو هێرشەدا بە تەقەی ڕاستەو خۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، کۆڵبەرێک بەناوی “جەبار عارفی” تەمەن ٢١ ساڵ کوژراوە.

ک-ش