کۆدار: زمانی کوردی، زمانی بەهێزی دەربڕینی واتای ڕاستەقینەی شۆڕش و ئازادییە
کۆمیتەی ڕۆشنبیری و پەروەردە و زمانی کۆدار بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
کۆمیتەی ڕۆشنبیری و پەروەردە و زمانی کۆدار بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوی کۆمیتەیى ڕۆشنبیری، پەروەردە و زمانی کۆدار:
"زمانی کوردی، زمانی بەهێزی دەربڕینی واتای ڕاستەقینەی شۆڕش و ئازادییە
لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دا بە پێداگریی نەتەوەی دیموکراتیکی کورد، زمانی دایکی لە پێناو بڵاوکردنەوەی رۆشنبیریی کۆمەڵگەدا دەپارێزین. "کۆمیتەی ڕۆشنبیری، پەروەردە و زمان"ی "کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)" ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پیرۆز دەکات و داوا لە گەلی کورد و هەموو گەلانی چەوساوە دەکات لە پێناو پارێزگاریکردن و پاراستنی زمان و رۆشنبیریی خۆیاندا تێبکۆشن.
ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کوردی بە ڕستەی "کوردستان کۆلۆنییەکە" دەستپێکرد و بە بوژاندنەوەی ناسنامەی ڕۆشنبیری، زمان و پەروەردە، رۆشنبیریی کوردیی پاراسست و گرنگیی پێدا. لە رێگای ئازادیی گەلەکەمان دا و لە رێگای پاراستنی ئەم رۆشنبیرییە دەوڵەمەند و مرۆدۆستانەیەدا، دەیان هەزار شەهید پیشکەشکراون و یادی هەموویان بەرز ڕادەگرین.
بێگومان بە لەناوبردنی هەر زمانێکی زیندو لەم دونیایەدا، زۆرێک لە بەها موراڵی و رۆشنبیرییەکان لە ناو دەچن، کە بەهرەکەى لە زمانەکانی تردا نییە. لەبەر ئەوە هەموو زمانێکی دایکی دەوڵەمەندییەکی گرنگ و تایبەت بەخۆی هەیە و بەهایەکە، کە دووبارە نابێتە. ڕەتکردنەوە و نکۆڵیکردنی زمان و ناسنامە بە مانای نەبوونی کۆمەڵگەی ئازاد و جینۆسایدی کولتوری و ڕۆشنبیرییە. بە دڵنیاییەوە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" پاراستنی بەهادارترین زمانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. زمانەکانی کوردی، بەلوچی، عەرەبی، ئازەری، تورکمەنی، گیلەکی و مازەنی لە پاڵ زمانی فارسی دا گەورەترین دەستکەوتە ڕۆشنبیری و مێژووییەکانی بۆ مرۆڤایەتی دروستکردووە. ستەم لەم ڕۆشنبیری و کولتور و زمانانە، خواست و پێویستییەکی ناچاری و پاساوێکە بۆ ڕاپەڕین و شۆڕشی ئەمڕۆمان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی".
"کۆمیتەی ڕۆشنبیری و پەروەردە و زمانی کۆدار" هاوکات لەگەڵ پیرۆزبایکردنی رۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کورد، داوا لە هەموو وڵاتپارێزان دەکات، کە لە چوارچێوەی شۆڕشی "ژن، یان، ئازادی" دا هەموو شوێنێک و ماڵێک بکەنە خوێندنگەیەک بۆ گەشەپێدانی رۆشنبیری و زمانی کوردی. زمانی کوردی بۆ گەلی کورد لە ڕەوتی شۆڕشی بەهادارماندا، زمانی بەهێزی دەربڕینی واتای ڕاستەقینەی شۆڕش و ئازادییە. پارێزگاریکردن و پاراستنی زمانی کوردی و گەشەپێدانی ئەرکی یەک بە یەکی وڵاتپارێزان و تێکۆشانی دیموکراتیکی گەل تەوەرە".
ژ.ت