خانەوادەی گەریلاکان کە بێسەروشوێنکراون دەیانەوێت پەدەکە رونکردنەوە بڵاوبکاتەوە

خانەودەی دژوار بەرخۆدان گەریلای هەپەگە کە دوای هێرشی پەدەکە لە ٢٦ی تەمووزدا چارەنوسی نادیارە، داوایان لە پەدەکە کرد رونکردنەوەیان پێبدات و راگەیەنراوێک بڵاوبکاتەوە.

لە ٢٦ی تەمووزدا لە نزیک گوندی بێخمەی خەلیفانی باشوری کوردستان هێرش کرایە سەر ژمارەیەک پێشمەرگە.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە ٣١ی تەمووز راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بانگی لە پەدەکە کردبوو کە لەبارەی گەریلا بێسەروشوێنەکان رونکردنەوە بڵاوبکاتەوە.

خانەوادەی دژوار بەرخۆدان گەریلای هەپەگە کە خەڵکی حەسەکەیە لەبارەی چارەنوسی کوڕەکەیان سەردانی دەروازەی سنوری سێمالکایان کرد. شەریف خەلەف باوکی دژوار بەرخۆدان و دایکی رۆز وەلی خەلیل و براکانی کاوە حەسەن خەلەف و دیار حەسەن خەلەف سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی دەروازەی سێمالکایان کرد.

تاوەکو ئێستا نازانرێت، رێگە بە خانەوادەکەدراوە کە سەردانی باشوری کوردستان بکات یان نا!

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو بابەتەوە رایگەیاندبوو:

"ئێمە پێشتر بە گەلەکەمان و رای گشتیمان راگەیاندبوو، کە لە ٢٦ی تەممووزەوە پەیوەندیمان لەگەڵ دەستەیەک لە هاوڕێکانماندا لە گوندێ بێخمەی سەر بە ناوچەى خەلیفان لە باشووری کوردستان نەماوە. رامانگەیاندبوو، لەسەر رووداوەکە چاوەڕێی راگەیاندراو و روونکردنەوەى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ین.

ئەو دەستەیە، کە پەیوەندیمان لەگەڵیاندا پچڕاوە، دەستەى هاوڕێ سەروەر سەرحەدن لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئەیالەتی خواکورک دان. لەگەڵ هاوڕی سەروەر، هاوڕێیان دژوار بەرخودان، وارگەش چراڤ هەبوون و ئەو ٣ هاوڕێیە پێکەوە کەوتونەتەڕێ بۆ رۆیشتن بۆ ناوچەى بادینان. هاوڕێ سەروەر یەکێک لە فەرماندە زۆر بە ئەزموون و لێهاتووەکانی قۆناغی بەرخودانی باکووری کوردستانە. کاتێک بۆ ئەرکێکی نوێ لە فەرماندەیی ئەیالەتەکەیدا ئەرکدارکرابوو، بۆ ئەوەى بڕوات بۆ بادینان کەوتبوونەڕێ، ئەوە بۆ ئێمە روون بووەتەوە، کە لە دەورووبەری بێخمە لە ناوچەى خەلیفان هێرشیان کراوەتەسەر. لەبارەی ئەنجامی هێرشەکەوە هیچ زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە.

لەبارەی چارەنووسی ئەو هاوڕێیانەمانەوە تاوەکو ئێستا لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هیچ زانیاری و ئاگادارییەک نەخراوەتەڕوو. لەو بابەتەدا ئێمە جارێکیتر ئەوە بۆ رای گشتی بڵاو دەکەینەو، کە چاوەڕێی روونکردنەوە و راگەیاندراوی پەدەکەین".

ف.ق