خانەوادەی شەنیاشار: دەست لە دۆز و مافی خۆمان هەڵناگرین

خانەواەی شەنیاشار کە لە روحا بۆ دادپەروەری دەستی بە چالاکی ئیشکگری کردووە، بە عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکی وت، "ئێمە دەست لە دۆز و مافی رەوای خۆمان هەڵناگرین."

ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەر و دوو کوڕی لەلایەن خزمەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەل کوڕەکەی فەرید شەنیاشار کە ئەویش بریندار ببوو، ٦٧ رۆژە دەستیان بە چالاکی ئیشکگری کردووە.

دادپەروەری ئیشکگری بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ، لە ٣٠ی نیسانەوە لەبەردەم دادگای روحا ناتوانن چالاکی ئەنجام بدەن و بۆیەش لە ماڵەوە چالاکیەکەیان بەردەوامە.

خانەوادەی شەنیاشار لە ٦٧مین رۆژی چالاکیەکەدا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیماێکی بڵاوکردەوە.

خانەوادەی شەنیاشار پەیامەکەی ئاڕاستەی عەبدولحەمید گول وەزیری داد کرد و وتی، "ئێمە لەبەرانبەر ئەم نادادپەروەریە بێدەنگ نابین. خۆڕاگرتن لەبەرانبەر ئەم ئازار و نادادپەروەریە قوڕسیش بێت، ئێمە هیوادارین دادپەروەری جێبەجێ بکرێێت. دەست لە دۆز و مافی رەوای خۆمان هەڵناگرین."

ف.ق