خانەوادەی شەنیاشار: دەوڵەت پارێزگاری لە کۆمەڵکوژی دەکات
خانەوادەی شەنیاشار کە ٩٢ رۆژە لە بەرخۆداندایە وتی، "دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە پارێزگاری لە کۆمەڵکوژی دەکات.
خانەوادەی شەنیاشار کە ٩٢ رۆژە لە بەرخۆداندایە وتی، "دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە پارێزگاری لە کۆمەڵکوژی دەکات.
ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار بۆ ئەوەی بکوژانی ئەندامانی خانەوادەیان دادگایی بکرێن، ٩٢ رۆژە لە بەرانبەر باڵەخانەی روحا دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردووە و ئەمڕۆ دۆڤیزی (دادپەروەری)یان بەرز کردەوە و لە بەردەم دادگای روحا بەردەوامیان بە چالاکیەکەیاندا.
خانەوادەی شەنیاشار لە تویتەر هاشتاکی وەزیری دادی تورکیا و وەزارەتی دادی تورکیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پەرلەمەنتار ئیبراهیم خەلیل یڵدز هەیە کە لە پەرلەمان دەستی بەرز دەکات و دادەگرێت، لە روحا دادوەر هەیە."خانەوادەی شەنیاشار بەم شێوەیە تەعلیقیان لە دەوڵەتدا و ئەم دۆخە ٣ ساڵە بەردەوامە. لە نەخۆشخانەی دەوڵەت کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا، ئایا دەوڵەت کەی دادپەروەری جێبەجێ دەکات؟
خانەوادەکە وێنەی ئیبراهیم جەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای کۆمەڵکوژیەکە ئێمە بەهێزتر بووین.
ف.ق