خانەوادەی شەنیاشار: لەو جێگەیەی دادپەروەری نەبێت، نانیش نابێت

خانەوادەی شەنیاشار کە لە روحا نزیکەی ساڵێکە، چالاکی ئیشکگری دادپەروەری ئەنجام دەدات، ئاماژەی بە قەیرانی ئابۆری لە تورکیادا و وتی، " لەو جێگەیەی دادپەروەری نەبێت، نانیش نابێت."

دایە ئەمینە شەنیاشار لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەى پرسوسی رحا هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لەلایەن کەسوکاری ئیبراهیم حەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕێدا، کە ئەویش لەو هێرشەدا بریندار بوو بوو، لە بەردەم دادگای رحا بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگرییان بۆ دادپەروەری. چالاکیەکە لە ٩ی ئازاردا دەستیپێکردبوو.

خانەوادەی شەنیاشار لە ٢٨٤ رۆژی چالاکیەکەدا لەسەر تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، " لەو جێگەیەی دادپەروەری نەبێت، نانیش نابێت. دادوەرەکانیش لە ترسا ناتوانن ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن."

ف.ق