'خاوەنداریکردن لە کەلتور خاوەنداریکردنە لە وڵات'

بەشداربووانی ٢مین کۆنفڕانسی بزوتنەوەی کەلتوری ژنانی کەوانی زێڕین وتیان، " پێویستە گەلی کوردستان خاوەنداری لە کەلتوری خۆیان بکەن. لەبەرئەوەی خاوەنداریکردن لە کەلتور واتە خاوەنداریکردنە لە وڵات."

٢مین کۆنفڕانسی بزوتنەوەی کەلتوری ژنانی کەوانی زێڕین بە دروشمی ' بە شەڕی گەلی شۆڕشگێری و بە پێشەنگایەتی ژنان، شۆڕشی کەلتوری سەردەکەوێت' ئەنجامدرا. لە چوار پارچەی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە دەرەوەی وڵات، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەیان کرد کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامدرا.

روحا ئامانۆس، تێکۆشین جودی، سارای گۆلان، ئادار گابار، ئارین جودی و کوردێ تاڤیا بەشداربوانی کۆنفڕانسەکە لە بارەی هێرشەکانی دژی کەلتوری کوردی، ئامانجەکانی کۆنفڕانسەکە و بریارەکان قسەیان کرد.

ڕوحا ئامانۆس بەبیری هێنایەوە کە کۆنفرانسەکە لە پرۆسەیەکی زۆر هەستیار و دژواردا بەڕێوەچوو و ئاماژەی بە زیادبوونی هێرشە کەلتوری و جەستەیی و قڕکردنی کوردستان کرد. ئامانۆس باسی لە چۆنیەتی شەڕکردن لە دژی ئەو هێرشانە کرد و وتی: یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکەمان چۆنیەتی پێشەنگایەتیکردنی ژنان بوو لە تێکۆشانی دژ بە جینۆسایدی کلتوری لە دژی سیستەمی کاپیتالیستی. سیستەمی ژنانمان لەسەر مۆدێرنیتەی دیموکراتی و دژی سیستەمی باوکسالاری بنەما دەگرین. ئێمە سەرکردایەتی ئەمە دەکەین. مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی دەڵێت هونەر بۆ هونەرە، بەڵام ئێمە دەڵێین؛ هونەر بۆ کۆمەڵگایە. ئێمە هونەرمان خستە خزمەتی کۆمەڵگاوە. لە هەموو رووەکانی هونەردا، ئێمە ئەمە بۆ خۆمان وەک بناغە وەردەگرین.

'ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا دەتوانن کار بکەن'

ئادار گابار ئەوەشی خستەڕوو، کە سیستمی سەرمایەداری بەتایبەتی هێرش دەکاتە سەر ژنانی خۆڕاگر و تێکۆشەر و وتی: "ژنان هەموو ڕۆژێک کۆمەڵکوژ دەکرێن. ئامانجەکە ئەوەیە کە سەری ژنان دانەوێنن. هێرشی قڕکردنی کلتوری و جەستەیی لە دژی ژنان هەموو ڕۆژێک ئەنجامدەدرێت. بۆ نموونە هەموو ڕۆژێک لە ڕۆژئاوا هێرشی جەستەیی دەکرێتە سەر ئەو ژنانەی کە خۆیان ڕێکخستووە و لە ناوچە سیاسی و سەربازییەکاندا فێری شەڕ بوون. هەڤرین خەلەف، شەهید ڤیان، شەهید مزگین و سەدان هەڤاڵمان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا شەهیدکران.

ژنان دەبێت مێژووی خۆیان بزانن. لەم سەردەمەی ئێستادا ژنان لە قاڵبێکدا دانراون و لەو چوارچێوەیەدا پێیان دەگوترێت "تۆ تەنیا دەتوانیت ژنی ماڵەوە بیت". ئێمە شەرمان لە دەنگ و پێکەنینمان دەکرد کە تازە چوونە نێو بزووتنەوەکە. ئێمەیان بەم شێوەیە پەروەردە کردبوو. بەڵام ڕێبەرتی ئەمەی شکاند. ئەو پێی وتین کە خۆتان بناسن، بە ئەخلاق و لەسەرخۆبن، خۆتان بە هزری خۆتان بپارێزن. نەک تەنها بە چەک، ژنان دەتوانن بە هزر و ئیرادە و ئازایەتی خۆیان بپارێزن. ژنان دەتوانن لە هەموو ناوچەیەکدا ئەمە بکەن. ئەم پرسانە لە کۆنفرانسەکەماندا بە قووڵی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. ژنان دەتوانن نەک تەنها لە سینەما، مۆسیقا یان شانۆدا، بەڵکو لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کار بکەن."

دەلیلای وەک هونەرمەند و هەم وەک شۆرشگێر دەتوانرێت وەک نمونە ببینرێت

تێکۆشین جودیش وتی، "دوژمنێک کە دەیان بۆمب لە ناوچەیەکی بچوکی کوردستان دەبارێنێت، ئایا ڕێگە بە مۆسیقای کوردی دەدات" و ئەو منداڵە کوردانەی بەبیرهێنایەوە کە بە زمانی خۆیان بەهۆی گۆرانی وتن کۆمەڵکوژ کران. تێکۆشان جودی ڕایگەیاند کە هەموو کوردێک کە کاری هونەر دەکات، دەبێت بزانێت کە بە ئەرکێکی شۆڕشگێڕی هەستاوە و دەبێت بەو پێیە هەڵسوکەوت بکات و گوتی: ئەو شەڕەی ئێستا ڕوودەدات شەڕێکی کەلتوورییە، بۆیە گەورەترین ئەرک دەکەوێتە سەر هونەرمەندانی ژن. پێویستە هەنگاوێک بنێت و لە بەرامبەر ئەم سیستەمە بوەستێت. هونەرمەندانی وەک ئایشەشان، مەریەم خان بە دەنگ و هونەرەوە ئازاری گەلی کوردیان پیشان دەدا. ئێمە میراتێکی زۆر بەهێزمان هەیە.

پێش هەموو شتێک پێویستە هونەرمەندانی ژن ئەم هەموو پرسیارە لە خۆیان بکەن، ئایا ئەو مۆسیقایەی ئێستا بەرهەمی دەهێنین، سەرکردایەتی شۆڕش دەکات؟ هونەرمەندانی ژنمان چونکە بەرەو سیستەم دەڕۆن، بەڵام نمونەیەکمان هەیە وەک هەڤاڵ دەلیلا، هەم هونەرمەند، هەم شۆرشگێر. هەڤاڵ مزگینیش بەو شێوەیە بوو. ئێمە مەریەم خان و ئایشەشانمان وەک نمونە هێنایەوە. ئەم هونەرمەندانە پێشەنگایەتی ئێمەیان کرد. هونەرمەندانی ئێمە کە ئێستا لەسەر موسیقای کورد کار دەکەن پێویستە بزانن کە ئەگەر مۆسیقاکەیان سەرکردایەتی شۆڕش و بەرخۆدان و ڕاپەڕین و سەرکەوتن نەکات، دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ڕابردوویان. دەبێت ئاگاداری ئەوە بن کاتی ئەوە هاتووە کە دەنگی مزگین و ئایشەشانەکان زیندوو بکەینەوە. ئەمە ئەرکی ژنانی هونەرمەندی کوردە و تەنیا بە ڕۆحی بەرخۆدان دەتوانرێ پەرەی پێ بدرێت.

'هێرش لەبەرانبەر کەلتور و هونەر ئەنجام دەدرێت'

کوردێ تاڤیاش ئەوەی خستەڕوو، ساڵانە لە هەموو ناوچەیەکدا هێرش بۆ سەر کۆمەڵگا ئەنجامدەدرێت، بەڵام بەم دواییانە هێرشەکە زۆر دڕندانە بووە و وتیشی:" کلتور و هونەری کورد لە  ئامانجی ئەو هێرشانەدایە. بۆ نمونە قەدەغەکراوە کە زۆرێک لە هاوڕێ شانۆکارەکانمان هونەریان پێشکەش بکەن. هۆکاری قەدەغەکردنەکە شانۆی کوردیە. سیستەمی سەرمایەداری دەزانێت کە لەناو دەچێت، بەڵام دەڵێت " من تۆ لەگەڵ خۆم لەناو دەبەم" لە دژی ئەمە، پێویستە لە هەموو بوارێکدا هونەرەکەمان پیشان بدەین. ماڵ بە ماڵ و شەقام و شەقام دەبێت بگەینە شانۆی کوردی بۆ گەل. بە گۆرانی و سینەما و شانۆکانمان دەبێت خاوەنداری لە کەلتور و هونەری کوردی بکەین."

'پێویستە گەنجان خۆیان لە هێڵی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست رزگار بکەن'

ئارین جودیش ئەوەی خستەڕوو، کە دووەمین کۆنفرانسی کەوانی زێڕین بە جۆش و خڕۆشەوە ئەنجامدرا و وتی: هێرشەکان بۆسەر کەلتوری کورد هەمیشە زیادی کردووە. ئارین جودی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر بەها ئەخلاقی و کەلتوورییەکانی گەلی کورد و وتی: پێویستە گەنجان لەدژی ئەوە بەرخۆدان بکەن. بۆیە دەبێت ئەو گەنجانەی کە لە بواری ڕۆشنبیری و هونەریدا کار دەکەن خۆیان لە هێڵی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ڕزگار بکەن. پێویستە گەنجانی کورد خاوەنداری لە کەلتور و هونەر و بەهاکانی خۆیان بکەن. چونکە خاوەنداریکردن لە کەلتور خاوەندارێتیکردنە لە وڵات. بۆیە دەبێت بە شەڕی گەلی شۆڕشگێری، شۆڕشی کەلتوری ئەنجام بدەین."

'ژنە هونەرمەندەکان پیویستە هیچ کاتێک دەست لە هونەر هەڵنەگرن'

ساریا گۆلانیش بانەوازی ئاڕاستەی هونەرمەندانی کورد کرد و وتی، " قڕکردنی کلتوری دژ بە گەلی کورد نەک هەر لە کوردستان بەڵکو لە هەموو شوێنێک ئەنجام دەدرێت بەڵام توندترین هێرش دژ بە کەلتوری کوردی لە کوردستان ئەنجام دەدرێت. ئەو موزیکژەنانەی بە کوردی هونەرەکەیان پێشکەش دەکەن، ئەو شانۆگەرانەی بە کوردی شانۆ پێشکەش دەکەن، ئاستەنگ دەکرێن. سینەما قەدەغە دەکرێت. سەرەڕای ئەو فشارانە هونەرمەندانی کورد لەهەوڵدان بۆ گەیشتن بە گەل. بەتایبەتی ژنانی هونەرمەند نابێت واز لە هونەر و خەباتی خۆیان بهێنن. هونەر خۆشەویستی، بەرخۆدان، تێکۆشان، هەبوونە."

ف.ق