"خۆبەڕێوبەری باشترین ڕێگەیە بۆ پتەوکردنی پێکەوەژیان لە کەرکوک"
هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان دەڵێت: "بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک پێویستە خۆبەڕێبەرییەکی دیموکراتی لە شارەکە جێبەجێ بکرێت" .
هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان دەڵێت: "بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک پێویستە خۆبەڕێبەرییەکی دیموکراتی لە شارەکە جێبەجێ بکرێت" .
چوار رۆژ لەمەوبەر سێیەمین کۆنفراسی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە ژێر درووشمی (باهەمووان پێکەوە تەڤگەر بە پەروەردە و ڕێکخستن بکەینە پێشەنگ) لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو، لە کۆنفراسەکە باسی کێشە و گرفتە سیاسی و کۆمەڵایەتی ئابورییەکانی کەرکوک کرا و هەروەها ئەنجمونەی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، باسی سەرلەنوێ پێشکەشکردنی پرۆژەی خۆسەری دیموکراتی کرد بۆ چەسپاندنی دیموکراتی و پێکەوەژیان لەنێوان تەواوی نەتەوە و پێکهاتەکان لە کەرکوک.
سەبارەت بە پرۆژەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان بۆ شاری کەرکوک، ڕووناک مەجید هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەلگای کوردستان، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک
ڕووناک مەجید هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، سەبارەت بە بوونی پرۆژەی تەڤگەری ئازدی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک ناوبراو ووتی: "بۆ چارسەری کردنی کێشەکانی ئەم بارودۆخەی ئێستای کەرکوک کە تیدا تێدەپەڕێت و بۆ پتەوکردنی پێکەوەژیان لە شارەکە تەڤگەری ئازادی پێشتر و ئیشتا پرۆژەی هەیە، کەرکوک شارێکی پێکەوەژیانە و دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی، بۆیە گەڕانەوە جارێکی دیکە گەڕنەوە بۆ سیستەمی دیموکراتیزە کردنی کۆمەڵگا و ئەنجومەنی شارەکە باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک" .
خۆبەڕێوبەری باشترین ڕێگەیە بۆ پتەوکردنی پێکەوەژیان لە کەرکوک
هەروەها سەبارەت بە چۆنیەتی پتەوکردنی پێکەوە ژیان لە شارەکە، ڕووناک مەجید ووتیشی: "پێویستە لەشاری کەرکوک بەڕێگەی ئەنجومەنێکی کارا کە پێکهاتبێ لە تەواوی نەتەوە و پێکهاتە ئاینیە جیاوازەکانی شارەکە، لەڕێگەی ئەم ئەنجومەنەوە خۆبەڕێوەبەرێکی خۆسەر و ئازاد ئەنجام بدرێت کە ئەوەش باشترین ڕێگەیە بۆ پتەوکردنی پێکەوەژیان لەشارەکە" .
تا بتوانین کێشەکانی کەرکوک چارەسەر بکەین
سەبارەت بە پرۆژەی تەڤگەری ئازادی لە کەرکوک، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان ووتیشی: "پێشتر پرۆژەمان پێشکەش بە ڕێکخراوی (یونامی) کردووە، جارێکی دیکە پرۆژەی تازەکراو پێشکەش بە یۆنامی و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەینەوە تا بتوانین کێشەکانی شاری کەرکوک بەگشتی چارەسەر بکەین" .
لە تەواوی عێراق دیموکراسی جێبەجێ بکەین
لەکۆتایدا سەبارەت بە گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک، ڕووناک مەجید هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان ڕایگەیاند: "کەرکوک بەهۆی ئەوەی تەواوی نەتەوە و پێکهاتە ئاینیە جیاوازەکانی شارەکەی لەخۆ گرتووە بەعێراق بچووک نابراوە، ئێمەش کە توانیمان پرۆژەی بەدیموکراتیزە کردنی کەرکوک جێبەجێ بکەین ئەوەی دەتوانین لە تەواوی عێراق دیموکراسی جێبەجێ بکەین" .
ژ.ت