خۆبەڕێوەبەریی شەنگال: چارەسەری کێشەکانی عێراق لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدایە
خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لە ژێر ناونیشانی "چارەسەری کێشەکانی عێراق لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدایە" کۆڕبەندێک ساز دەکات.
خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لە ژێر ناونیشانی "چارەسەری کێشەکانی عێراق لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدایە" کۆڕبەندێک ساز دەکات.
بڕیارە سبەینێ، خۆبەڕێوەبەری شنگال، بۆ ناساندنی زیاتری هزری نەتەوەی دیموكراتی ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کۆڕبەندێک بە ناونیشانی “چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق لەناو سیستمی نەتەوەی دیموكراتیكدا” لە شارۆچكەكە ساز بكات.
لە چوارچێوەی تێكۆشان لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بەهێزكردنی كەمپەینی “كات كاتی ئازادییە”، زنجیرە چالاكی و تێكۆشانی خۆبەڕێوەبەری شنگال بەردەوامە.
بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە كاتژمێر ٩:٠٠ سبەینێ، کۆڕبەندێک بەناونیشانی “چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق لەناو سیستمی نەتەوەی دیموكراتیدا”، لە هۆڵی ئازادی لە سەنتەری شنگال بەڕێوەبچێت.
کۆڕبەندەکە لەلایەن خۆبەڕێوەبەری شنگال ڕێكخراوە و تێیدا ژمارەیەك نووسەر، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار و نوێنەری پێكهاتە ئایینییەكان لە باشووری كوردستان و شارەكانی تری عێراق بانگهێشت كراون، جگە لەوەش ڕێكخراو و دامەزراوەكانی شنگالیش بەشداری تێدا دەكەن، هەروەها دەرگا بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا بكەن كراوەیە.
بە پێی زانیارییەكان کۆڕبەندەکە بۆ ماوەی یەك ڕۆژە و تێیدا ئەو كێشانەی دیموكراسی و ئازادی كە لە عێراق بوونیان هەیە بە گوێرەی هزری ڕێبەر ئۆجالان چارەسەریان بۆ دەدۆزرێتەوە و ڕاوەستەیان لەسەر دەكرێت.
ئەو تەوەرە سەرەكیانەی كە لە کۆڕبەندەکەدا باس دەكرێن بەم شێوەیەن؛
كێشەكانی عێراق و ناوچەكە، چارەسەری ئەو كێشانە لە نەتەوەی دیموكراتیكدا
ناساندنی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیك
بزوتنەوەی ژنان و گەنجان پێش فەرمان و دوای فەرمان لەسەر بنەمای پاراستنی جەوهەری، پاراستنی گەلان.
هـ. ب