له راگهیهنراوهكهیدا ئهنجومهنی ههماههنگی كهجهره باسی لهوه كردووه، " گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خەباتدان بۆ بەدەستهێنانی شوناسی نەتەوەیی خۆیان، و بۆ گەیشتن بە کوردستانێکی ئازاد، تەنیا پشت بە هێزی جەوهەری خۆیان دەبەستن و درۆکانی رژێمی فاشیستیش کە دەڵێن ئەم شۆڕشە ژن بە هێزە بیانییەکانەوە دەبەستێتەوە، بەشێکی ڕاستەقینەیە لە شەڕی تایبەتی ماشێنی درۆزنانەی ڕژێمی فاشیست و داگیرکەری ئێران. ئازایەتی گەنجی کورد لە شەقامەکاندا مشتێکی بەهێزن لە دەمی داگیرکەرانی کوردستان و بۆچوونە کورتبینەکانیان".
دهقی راگهیهنراوهكه:
قۆناغی یەکەمی شۆڕشی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە شاری سەقز هەڵگیرسا و وردە وردە هەموو ئێرانی گرتەوە، ئەمڕۆ ئەم شۆڕشە بەپێشاهەنگی گەنجان و ژنان لە تێکۆشانی ئازادیدا چووەتە قۆناغێکی نوێی تێکۆشان. بە تایبەت بە سەرهەڵدانی خرۆشاوی گەنجانی شاری سنە. قوتابیان بە خەباتی دێموکراتیکیان سەر لە نوێ چوونەتە ناو ڕیزەکانی خەبات و زانکۆ و قوتابخانەکان کە بەشێکن لە ناوەندە تایبەتەکانی ڕژێمی فاشیست و داگیرکەری ئێران یان پووچەڵ کردۆتەوە بە خەباتی دیموکراسی ڕازاندۆتەوە. شەقامەکان لە دەستی ژنان و گەنجان دایە. قۆناغی نوێی شۆڕشی ژنان هاوکاتە لەگەڵ یادی ٢٤هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری ئاپۆ و گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش وەک ساڵی ١٩٩٩ بە پاراستنی بیری ڕێبەری ئاپۆ، پیلانگێڕی دژی ڕێبەری گەلان یان پووچەڵ کردەوە و بە وتنەوەی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” کۆڵانەکان دەخرۆشێنن.
گەنجان له ههموو قۆناغه مێژووییهكاندا پێشهنگی کۆمەڵگا بووەنە و رۆڵی جهوهەرییان له پێشخستنی كۆمهڵگا بهرهو دیموكراسی ههبووه. ئهمڕۆش له رۆژههڵاتی كوردستان و ئێراندا گهنجان وهك جاران شۆڕشی دیموكراسی پێش دهخهن، له كاتێكدا بهرپرسانی ڕژێمی داگیرکەر کە دەسەڵاتی ئێران ئیدارە دەکات، بە ناونیشانی وەک اختشاشگەر و فیتنەخواز و نەزان سەرهەڵدێرەکان تۆمەتبار دەکرێن، لە کاتێکدا هەمان ڕژێم بە تاڵانکردنی دەسکەوتی جەوانانی شۆڕشگێڕ لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی توانی زاڵ بێت بەسەر سیستەمی ڕێوەبردنی ئێراندا، بۆیە تەنانەت لەمڕۆشدا، ڕژێمی فاشیستی ئێران، بۆ لە ناو بردنی شۆڕشی ژنان و لەبەر ئەوەی دەبینێت بناغەکانی لەبەردەم گەنجان لاوازە، هێرش دەکاتە سەر گەنجان، ماشێنی سەرکوتکردنی ڕژێمی فاشیست ڕۆژانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەلوچستان، تەبرێز، ڕەشت، تاران،خوراسان،ئەحواز و … ژن و گەنج دەکوژێت. بەڵام سەرکوت و کوشتن تەنیا ڕق و کینەی گەلی کورد و گەلانی دیکە بەرامبەر بە ڕژێم زیاتر دەکات، چونکە شۆڕشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گەیشتووەتە شوێنگەلێکی نەگەڕاوە و ژنانی تێکۆشەر و گەنجانی شۆڕشگێڕ و تێکۆشانیان بەرەو سەرکەوتن دەبەن.
گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خەباتدان بۆ بەدەستهێنانی شوناسی نەتەوەیی خۆیان، و بۆ گەیشتن بە کوردستانێکی ئازاد، تەنیا پشت بە هێزی جەوهەری خۆیان دەبەستن و درۆکانی رژێمی فاشیستیش کە دەڵێن ئەم شۆڕشە ژن بە هێزە بیانییەکانەوە دەبەستێتەوە، بەشێکی ڕاستەقینەیە لە شەڕی تایبەتی ماشێنی درۆزنانەی ڕژێمی فاشیست و داگیرکەری ئێران. ئازایەتی گەنجی کورد لە شەقامەکاندا مشتێکی بەهێزن لە دەمی داگیرکەرانی کوردستان و بۆچوونە کورتبینەکانیان.
ئێمەش وەک کۆمەڵگەی گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان سڵاوی شۆڕشگێڕانەی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەنجان و ژنانی تێکۆشەر دەکەین، هەروەها رێز لە شەهیدانی شۆڕشی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەگرین. بە تایبەتی یادی شەهیدانی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سنە، بە ناوی پەیمان منبەری و داریوش عەلیزادە بەرز ڕادەگرین. و بۆیە داوا لە سەرجەم قوتابیان دەکەین بە فراوانکردنی تێکۆشان و سەرهەڵدانەکانیان لە سەرجەم زانکۆ و قوتابخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوام بن. هەروەها بە چڕکردنەوەی خەباتەکانیان لە شەقامەکان، تۆڵەی خوێنی شەهیدانی شۆڕشی ژنان لە رژێمی فاشیست بکەنەوە. ههروهها پێویسته بۆ ههموو چین و توێژ و جەوانانی كۆمهڵگای رۆژههڵاتی كوردستان و ئێران به تایبهت قوتابیان، كرێكاران، وهرزشكاران و هونهرمهندان، بۆ ئهوهی سهركهوتن بهدهست بێنن، خۆڕێكخستنهوهی خۆیان فراوانتر بكهن و خۆیان بپارێزن. هەروەها بە میکانیزمی بەرگری ڕەوا دۆژمن بن بخەن.
لە کۆتاییدا هیوادارین گوڵەکانی ئەم شۆڕشە هیوا و فەلسەفەی “ئێستا کاتی ئازادی هاتووە” لە مێشکی هەموو مرۆڤێکی ئازادیخوازدا بەرجەستە بکات و ئەم شۆڕشە بە فەلسەفەی “بەرخۆدان ژیانە” ببێتە سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی گەلەکەمان.
ئەنجومەنی هەماهەنگی کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان – KCR
١٨ی ڕەزبەر ١٤٠١
هـ . ب