خەڵکی بناری قەندیل ١٥ ی ئابیان پیرۆز کرد
خەڵکی بناری قەندیل جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابیان بە ئاهەنگێک پیرۆز کرد. لە ئاهەنگەکەدا دووپاتکرایەوە، بە ١٥ ی ئاب هەموو زیهنیەتەکان دژی گەلی کورد شکستی هێنا.
خەڵکی بناری قەندیل جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابیان بە ئاهەنگێک پیرۆز کرد. لە ئاهەنگەکەدا دووپاتکرایەوە، بە ١٥ ی ئاب هەموو زیهنیەتەکان دژی گەلی کورد شکستی هێنا.
ئاهەنگەکان بەبۆنەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا، دوێنێ شەو لە بناری قەندیل ئاهەنگێک ئەنجامدرا.
هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل سەروین جەلال، گوتی: "ئەمڕۆ جەژنی دژی داگیرکاری و جەژنی ژیانەوەیە، ئەم جەژنە لە ڕێبەر ئۆجالان و گەریلاکانی ئازادی پیرۆز دەکەین".
پاشان پەیامی ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل و گەنجانی وڵاتپارێز خوێنرایەوە، لە پەیامەکاندا جەختکرایەوە، ئەگەر هەڵمەتی ١٥ ی ئاب نەبوایە، بڕیاری لەناوبردنی چوار پارچەی کوردستان دەدرا، بەڵام بەم هەڵمەتە هەموو زیهنیەتەکان دژی گەلی کورد شکستی هێنا.
هەروەها دووپاتکرایەوە، شەڕڤان و گەریلاکانی ئازادی ئەمڕۆ بوونەتە پارێزەری هەموو کوردان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەم هەڵمەتە مێژووییەکی نوێی ئافراند، کورد ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر لە سەرکەوتن نزیک بووەتەوە.