خەڵكی مەخمور بۆ پەدەكە: خیانەتەكەتان لەبیری گەلی کورد ناچێت

هێرشی دەوڵەتی تورک و پەدەکە بۆ سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە خەلیفان لە بەیاننامەیەکدا لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور شەرمەزار کرا.

لە کەمپی شەهید روستەم جودی (مەخموور) بۆ ئیدانەکردنی هێرشی دەوڵەتی تورک و پەدەکە لە ٥ی ئەیلولدا، کاتێک گروپێک لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە خەلیفان کرانە ئامانج و لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ٣ گەریلا شەهید بوون، ٢ گەریلاش برینداربوون لەلایەن پەدەکەوە دەستبەسەر کران، ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە.

بە سەدان دانیشتووی کەمپەکە لە بەردەم ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی مەخمور کۆبونەوە و دوای خولەیك ڕێزگرتن بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ئازادی کوردستان مامۆستا بێریڤان کایا گوتەبێژی بواری پەروەردەی کەمپی مەخمور راگەیەنراوێکی خوێندەوە.

بێریڤان کایا لە سەرەتای قسەکانیدا خیانەتی پەدەکەی لەبەرانبەر گەلی کورد وەبیرهێنایەوە و وتی: پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات. هەروەها لێرەدا ڕوونە کە خۆفروشی پەدەکە کۆتایی نەهاتوە. دەوڵەتی تورک دوژمنی گەلی کوردە و بەو شێوەیەی کە هێرش دەکاتە سەر ڕۆژاوا و شەنگال و مەخمور و هەریمەکانی پاراستنی میدا و چیا ئازادەکان ژەهراوی دەکات، ڕۆژێک دێت هێرش دەکاتە سەر پەدەکە بە هەمان شێوە. ئەگەر بڵێی ئێمە پارتی دیموکراتی کوردستانین، بەهۆی ئەو وشەیەی کوردستانیش بێت، رۆژێک نۆرەی ئێەوە دێت. ئێمە بەم ڕووداوە دڵگرانین، گەلی کوردستان زەلیلی ئێوە لەبیر ناکات و تۆڵەی ئەو شەهیدانەتان لێ دەسەندرێتەوە. لە ئەمڕۆوە تا سەد ساڵی داهاتوو نە گەلی کورد و نە مێژوو ئەمە لەبیر ناکات".

کایا لە کۆتاییدا بانگەوازی لە پەدەکە کرد واز لە خیانەت لە گەلی کوردستان بهێنێت و گوتی: "بەسە خاکی کوردستانت فرۆشت و بە سەرکردایەتی ئەردۆغان بوویتە قوربانیی عوسمانیزم. خۆت لە خیانەت و خۆفرۆشی دوور بکەرەوە.

گردبونەوەکە بە دروشمەکانی "شەهیدان نامرن"، "مردن بۆ خیانەت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

ف.ق