خەڵکی مەخمور لە بەردەم زرێپۆشەکاندا ڕاوەستاون

لە بەرامبەر هەوڵەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوپای عێراق، کە خواستیان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تێلی دڕکاوی کامپی پەنابەرانی مەخمور گەمارۆ بدەن، خەڵک بەرەوڕوویان ڕۆیشتن سوپای عێراقیان ڕاگرت.

سوپای عێراق بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەوڵیدا بە دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، چەک، پۆلیس و هێزی تایبەت و تێلی دڕکاوی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) لە چەند لایەکەوە گەمارۆ بدات.

خەڵکی بەرەنگاری مەخمور لە بەرامبەر ئەو هەوڵە وەستانەوە و چوونە بەردەم ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان و ڕایانگرتن. بەپێی زانیارییەکان، لانیکەم سوپای عێراق دەیەوێت لە پێنج شوین و قۆڵەوە بچێتە ناو کامپی مەخمور و دەست بە دانان و چەقاندنی تێلە دڕکاوییەکان بکەن.

خەڵکی مەخمور ڕێگرییان لێکردوون و لە بەرامبەریاندا بەرەنگاری دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە، شاندێکی بەرپرسانی مەخمور لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە کۆبوونەوەدان.

ژ.ت