خەڵکی نسێبین وەڵامی پۆلیسە هێرشبەرەکانیان دایەوە: ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین

پۆلیسی لەکاتی کردنەوەی بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنان هێرشی کردە ئامادەبوان. سەدان کەس لە مەراسیمی کردنەوەی بنکەکەدا بوون و بە دروشمی 'ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وەڵامی پۆلیسە هێرشبەرەکانیان دایەوە.

پارتی چەپی سەوز بە شێوەیەکی جەماوەری بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنانی لە شەقامی ساکاریا لە ناوچەی نسێبین لە مێردین  کردەوە. پاڵێوراوانی پارێزگای مێردین و سەدان کەس بەشدارییان لە کردنەوەی بنکەکەدا کرد. جەماوەر بە دەم وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردن دا پاڵێوراوی پەرلەمان بێریتان گۆنەش ڕایگەیاند، ژنان ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە دژی دەسەڵات مێژوو دەنووسنەوە، کە چەندین ساڵە هەوڵی لەناوبردنی خەباتی ژنان دەدات، بەڵام بە دڵنیاییەوە ژنان دەسەڵاتی ئاکەپە دەڕوخێنن. دوای ئەو پاڵێوراوی پەرلەمان لەیلا کایا ڕایگەیاند، هەموو کۆمەڵگا لەو خەبات و تێکۆشانەی ژنانی کورد بەرێوەی دەبەن هێز و ورە وەردەگرێت و ڕاشیگەیاند، بەو خەبات و تێکۆشانەوە بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنان دەکرێنەوە. کایا وتیشی، تۆوی ئاشتی، ئازادی و دیموکراسییان چاندووە و لە ١٤ی ئایاردا ئەو تۆوانە شین دەبن.

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، قردێلەی بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردن بە دەم وتنەوەی دروشمەوە بڕدرا و نووسینگەکە کرایەوە. جەماوەری گەل بە هەلهەلەوە گۆڤەند و هەڵپەڕێکییان گێڕا.

پۆلیسی تورک بەرگەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین"، کە لە کاتی گۆڤەند و هەڵپەڕکێدا لەلایەن گەلەوە دەوترایەوە، بۆیە هەوڵیاندا ئەو کەسانە دەستگیربکەن، کە دروشمەکان دەڵێنەوە. دوای ئەوەی جەماوەر بە هەمان دروشم  لە دژی پۆلیسەکان وەستانەوە، پۆلیس بە گازی بیبەر و ئاوی بەهێز هێرشیان کردە سەر خەڵکەکە. پۆلیس چەندین کەسی دەستگیرکرد، خەڵکەکە بەردەوام بوون لە وتنەوەی دروشمەکان لە بەردەم نووسینگە و سەر شەقامەکاندا.

ژ.ت