خەڵکی شەنگال یادی شەهید زیلانیان بەرزڕاگرت
خەڵکی شەنگال یادی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)یان بەرزڕاگرت کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم چالاکی گیانبازی ئەنجامدابوو.
خەڵکی شەنگال یادی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)یان بەرزڕاگرت کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم چالاکی گیانبازی ئەنجامدابوو.
شەهید زیلان (زەینەب کناجی) لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە دژی هێرشەکانی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دێرسیم لە بەرامبەر سەربازانی تورک چالاکی گیانبازی ئەنجامدا و ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مێژووی کوردستاندا نوسیەوە.
بەپێشەنگایەتی تاژێ و بەشداربوونی ئەندامانی ئەنجومەن، رێکخرا و دامودەزگاکانی شەنگال بە سمینارێک یادی شەهید زیلان کرایەوە. سمینارەکە لە ئەنجومەنی گەلی خانەسۆر بەڕێوەچوو.
لە خانەسۆر سمینارەکە بە خولەکێک رێزلێنان لە گیانی شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر بەڵگەفیلمێک لەسەر کەسایەتی و تێکۆشانی شەهید زیلان نمایش کرا. هەروەها نامەی شەهید زیلان کە لە دوای خۆی جێیهێشتبوو لە سمینارەکەدا خوێندرایەوە.
لە سمینارەکەدا بەشداربووان روانینی خۆیان هێنایە بەرباس و رایانگەیاند کە شەهید زیلان پێشەنگی شۆڕشی گەلان بوو، خاوەنداری لە رەنجی شەهیدان بە خۆرێکخستن دەستەبەر دەبێت. هەروەها دەستنیشان کرا کە کۆمەڵگای ئێزدی دوای ناسینی هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ تێگەیشتن کە ژیانی ئازادی بە بێ قوربانیدان ناکرێت و ئێزدییەکانیش لەو پێناوەدا چەندین کەسی پێشەنگیان بەخت کردووە.
سمینارەکە بە وتنەوەی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتاییهات.
هـ . ب