خەڵکی سلێمانی بە گڕوتینەوە پێشوازییان لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد

پاش دیدارەکەی شاندی ئیمراڵی، بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ خرایەڕوو، خەڵکی سلێمانی بە گڕوتینێکی مەزنەوە تەماشای بانگەوازەکەیان کرد.

خەڵکی سلێمانی بەشێوەی جەماوەریی لە پارکی ئازادی لەبەردەم شاشەیەکی گەورە کۆبوونەوە.

بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لێ کرا.