"خۆسەریی شەنگال مافی گەلی ئێزدییە"
فارس جوەیجاتی بەرپرسی دامەزراوەی بەڵگنامەی وەفاداری رۆشنبیری بۆ پەرسەندن و بنیادنان، سەبارەت بەڕیگەچارە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی گەلی ئێزدی، خۆسەری شەنگال بە پێویست دەزانێت.
فارس جوەیجاتی بەرپرسی دامەزراوەی بەڵگنامەی وەفاداری رۆشنبیری بۆ پەرسەندن و بنیادنان، سەبارەت بەڕیگەچارە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی گەلی ئێزدی، خۆسەری شەنگال بە پێویست دەزانێت.
دوای ئەوی گەلی ئێزدی بەهاوکاریی گەریلا و شەڕڤانەکانی بزوتنەوەی ئازدیی گەل توانیان شەنگال لە دەستی چەتەکانی داعش ئازاد بکەن، بەڕێوەبەریی خۆسەر شەنگال ڕاگەیاندرا، چونکە دوای تەسلیم کردنیان بە داعش لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) گەلی ئێزدی لەو ڕاستیە تێگەیشت، کە تەنها خۆیان دەتوانن پارێزگاری لەناوچەکانیان بکەن.
بەڵام ئەو خۆسەرییەی شەنگاڵ بەردەوام لەژێر هەڕەشەیە، کە بەردەوام لەلایەن تورکیا و نۆکەرەکانی لە باشور بە سەرکردایەتیی (پەدەکە) و هەروەها ووڵاتی ئەمریکا و ئەو لایەنانەی لە حکومەتی عێراق کە لە ئەمریکا و تورکیاوە نزیکن بەردەوام لەهەوڵدان بۆ لەباربردنی بەڕێوەبەریی خۆسەر شەنگال، کە کۆتا جاریش ڕێکەوتنێکی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەگەڵ حکومەتەکەی کازمی بوو، بەڵام بە بەهێزی ئیردەی گەلی شەنگاڵ پلانەکەی (پەدەکە) و کازمی و تورکیا سەری نەگرت، لە ئیستاشدا هێرشەکانی تورکیا و هەڕەشەکانی حکومەتەکەی کازمی بەردەوامیی هەیە لەسەر بوونی بەڕێوەبەری خۆسەر شەنگال.
لەئیستاشدا پرۆژەیەک پێشکەش کراوە بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە بەهەرێم کردنی پارێزگای نەینەوا، کردنی ئەو پارێزگایە بە هەرێمی بەڕیوبەری نەینەوا، کە تیدا داواکراوە شاری موسڵ وەکو پایتەختی ئەو هەرێمە دیاری بکرێت و ناوچەکانی دیکەی دەشتی نەینەوا کە شەنگالیش یەکیکە لەو ناوچانە، بکرێت بە پارێزگایەکی خۆسەر لە چوارچێوەی هەرێمی نەینەوا، پێشکەشکاری ئەم پرۆژەیە پرۆژەکەی بە پرۆژەیەکی یاسایی و دەستوری ناوبرد.
پارێزگای نەینەوا بەوە ناسراوە، کە پاریزگایەکە کە تەواوی نەتەوە و بیروباوەرە ئاینیە جیاوازەکانی عیراقی لەخۆ گرتووە.
فارس جوەیجاتی بەرپرسی دامەزراوەی بەڵگەنامەی وەفاداری رۆشنبیری بۆ پەرسەندن و بنیادنان، جوەیجاتی پرۆژەی بەهەرێم کردنی پارێزگای نەینەوای پێشکەش کردووە، هەروەها دەربارەی کاریگەریی خۆسەری بەرێوەبردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی پێکهاتەکانی نەینەوا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
لەپێناو چارەسەریی کێشەی پێکهاتەکان پێویستمان بە بەڕیوەبردنی خۆسەر هەیە
فارس جوەیجاتی، بەپرسی پرۆژەی بەڕێوەبەریی نەینەوا و بەرپرسی دامەزراوەی بەڵگەنامەی وەفاداری رۆشنبیری بۆ پەرسەندن و بنیادنان، دەربارەی پرژەی بە هەرێم کردنی پارێزگای نەینەوا و پارێزگارکردنی ناوچەکانی نەینەوا ووتی: "لەپیناو خزمەتکردنی بەرژەوەندی و سەروەریی عێراق و لەهەمان کاتدا بۆ بەهێزکردنی پارێزگای نەینەوا، هەروەها لە پێناو چارەسەریی کێشەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی نەینەوا لە نێوانیشاندا پێکهاتەی ئێزدیی خوشەویست، بەپیویستمان زانی پرۆژەی هەرێمی بەرێوبەری نەینەوا پێشکەش بکەین" .
لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەند کراوە
دەربارەی یاسایبوونی ئەو پرۆژە بڕیارە لە دەستوری عێراقدا، فارس جوەیجاتی وتی: "پرۆژەی بە هەرێم کردنی پاریزگای نەینەوا بەپێی دەستور داوایەکی یاساییە، بەپێی یاسای ژمارەی ١٣ی پەسەندکراو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٨دا، بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەی بە هەرێم کردنی بەرێوەبەری نەینەوا" .
خۆسەریی شەنگاڵ ڕێگە چارەیە بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی
دەربارەی خۆسەریی شەنگال و گەلی ئێزدی لە هەرێمی نەینەوا ناوبراو ووتی: "لە چوارچیوەی کیانی سیاسیی ئەنجومەنی هەرێمی بەڕێوەبەریی نەینەوا، پێمانوایە ڕوڵەکانی شەنگال مافی خۆیانە کە ناوچەکەیان بکرێتە پارێزگایەکی خۆسەری سەر بە هەرێمی نەینەوا، و بە پاریزگاکردنی شەنگال باشترین چارەسەری کێشەکانە لە چوارچێوەی یاسا و دەستوری عیراقدا بۆ شەنگال و دەشتایەکانی نەینەوا".
بەپی مادەی دەستوری شەنگال دەتوانێت خۆسەربێت لە بەڕێوەبردندا
لە کۆتایدا سەبارەت بە مافی ئێزدییەکان بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکانیان بەپی دەستوری عێراق فارس جوەیجاتی ڕایگەیاند: "مادەی ١٢٥ی دەستوری عێراق باس لەوە دەکات، کە شەنگال دەتوانێت بەشیوەیکی خۆسەر خۆی بەڕێوەببات، نابێت لە عێراق بۆ چارەسەکردنی کێشەکان بگەڕینەوە بۆ دواوە، خەڵکی شەنگال خۆیان بەرژەوەندی و چارەنووسی خۆیان باشتر دەزانن، بەڕێوبەرییەکی خۆسەر بۆ شەنگاڵ لە بەرژەوەندی گەلی ئێزدییە و مافی خۆیانە ناوچەکانی خۆیان بەڕێوەبەرن، بەڵام ئەو بەڕیوبەرییە لە چوارچیوەی یاسا و دەستوری عیراقی و لە چوارچێوەی پەیماننامەی پرۆژەی بە هەرێم کردنی بەڕێوبەری نەینەوا بێت" .
ژ.ت