كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوان و لقی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ئیهه‌ده) له ئامه‌د به داواكاری "با بێسه‌روشوێنكراوان بدۆزرێنه‌وه و بكوژان دادگایی بكرێن" له هه‌فته‌ی ٧٠٩ههمیندا له به‌رده‌م نوسینگه‌ی مافی ژیان له پاركی كۆشیوڵوی ئامه‌د كۆبوونه‌وه. لهچالاكیهكهی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا داوای چارهسنوری شێخموس ئه‌رئۆغڵو كرا كه له ٢١ ی ئه‌یلولی ١٩٥ له‌لایه‌ن جاشه‌كان و سه‌ربازه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرابوو و ماوه‌ی ٢٧ ساڵه هیچ زانیارییه‌ك له باره‌یه‌وه نازانرێت.
چیرۆكی ئه‌رئۆغڵو له‌لایه‌ن ئه‌ندامی كۆمسیۆنی كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوانی لقی ئیهه‌ده‌ی ئامه‌د فرات ئاكدهنیزهوه خوێندرایه‌وه. ئاكده‌نیز به‌م جۆره باسی چیرۆكی ئهرئۆغڵوی كرد: "شه‌یموس ئه‌رئۆغڵو له ساڵی ١٩٣٠ له میدیادی مێردین له‌دایكبوو. هاوسه‌رگیری كردبوو ٧ منداڵ هه‌بوو. كاتێك له گوندی خۆی ده‌ژییا، سه‌رباز و جاشه‌كان زۆر سته‌م و زۆردارییان لێ‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جاش. زۆر جار ئه‌و براكه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران. له‌به‌ر ئه‌و گوشارانه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رئۆغڵو ناچاربوون له گونده‌كه بار بكه‌ن. چه‌ند ساڵ له ئیلیح ژیان.
سه‌رباز و جاشه‌كان له نیوه‌شه‌وی ٢١ی ئه‌یلولی ١٩٩٥ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی ئه‌رئۆغڵو، ئه‌ویان ده‌ستگیركرد و بردیان بۆ مێردین. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رئۆغڵو بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی كوڕه‌كه‌یان بزانن، زۆرجار سه‌ردانیان ئه‌نجامدا. به‌ڵام هه‌رگیز سه‌ردانه‌كانیان ئه‌نجامی نه‌بوو. به‌رپرسیاران نه هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و نه ده‌ستگیركردنی ئهرئۆغڵویان نه‌گرته ئه‌ستۆ. به‌ڵام كه‌سێك كه له گه‌ڵ ئه‌رئۆغڵو ده‌ستگیركرابوو باسی له‌وه‌كرد، ‘ئه‌رئۆغڵو له چاودێریدایه. زۆر ئه‌شكه‌نجه درا و داتر ئازادكرا‘. هه‌روه‌ها شایه‌تحاڵێكی تر بوتی، ‘له مێردین ئازاد كراوه. له ئۆتۆمبێلی تیمه تایبهتهكاندابوو‘. له‌و رۆژه‌وه‌ی ئه‌رئۆغڵو ده‌ستگیركرا و تائێستا زانیاری له باره‌یه‌وه نازانرێت، به‌ڵام چه‌ند ساڵیش به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕبن با ببن، ئێمه ده‌ستبه‌رداری گه‌ڕان و سۆراغگرتنی بێسه‌روشوێنكراوان نابین".
به‌شداربووان دوای خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌رئۆغڵو، چالاكی دانیشتنیان ساز كرد و چالاكیه‌كه كۆتاییهات.
هـ . ب