خەتیب دیجلە: قەوارە و ستاتۆی باشوری كوردستان لەمەترسیدایە
سیاسەتمەداری كورد خەتیب دیجلە، كاردانەوەی بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەدژی باشوری كوردستان نیشاندا و ووتی: "ستاتۆ و قەوارەی باشوری كوردستان لە مەترسیدایە".
سیاسەتمەداری كورد خەتیب دیجلە، كاردانەوەی بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەدژی باشوری كوردستان نیشاندا و ووتی: "ستاتۆ و قەوارەی باشوری كوردستان لە مەترسیدایە".
سیاسەتمەداری كورد خەتیب دیجلە، كاردانەوەی بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەدژی باشوری كوردستان نیشاندا و ووتی: "ستاتۆ و قەوارەی باشوری كوردستان لە مەترسیدایە".
سیاسەتمەداری خاوەن ئەزموون خەتیب دیجلە، بۆ ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا قسەی كردووە و هێرشی دەوڵەتی توركی داگیركەری بۆ سەر باشوری كوردستان هەڵسەنگاندووە.
دیجلە رایگەیاندووە؛ دوای ئەوەی دەوڵەتی تورك دانۆستاندنەكانی ئیمرالی راوەستاند، لە دژی كوردان پیلانی لەناوبردنی دەست پێكرد.ئەم پیلانە ماوەی حەوت ساڵە بەردەوامە و دەیانەوێت بەم پیلانە "پیلانی لەناوبردن"، هەموو كوردان و كوردستان بەگشتی لەناو ببەن. دەوڵەت دەیەوێت لە دژی هەموو كوردان لەلایەك لەناوبردنی جەستەیی و لەلایەكی تریش لەلایەنی كەلتوورییەوە كوردان لەناو ببات. رایگەیاندوە؛ لەبەر ئەوەش دەستی بەم پیلانە كرد. بەگشتی حەوت ساڵی بەدوادا هات. لەم حەوت ساڵەدا لەهەموو بەشەكانی كوردستان سیاسەتی لەناوبردن بەرێوە برا. ئەو پیلانەشی ئەمڕۆكە رووبەرووی بووینەتەوە، بەردەوامی هەمان پیلانی لەناوبردنە كە ئەمڕۆ كەوتووەتەوە رۆژەڤەوە.
ئەمریكا ئەم پیلانەی ئەرێ كردووە
دیجلە راشیگەیاندووە؛ پیلانی لەناوبردن كە لەدژی كوردان پێكدێت، تا ئێستا شتێكی بەدەست نەهێناوە و ئەو هێزانەی كە ئەم پیلانەیان داڕشتووە، خۆیان گەیشتوونەتە ئاستی لەناوچوون. هێرشی سەر گەلی كورد وەكو پیلانگێڕیەكە و ووتی:"تەماشا بكەن، هەم لەباكور، هەم لەباشور و لەرۆژئاواش و تەنانەت لەشەنگاڵ و دیار نییە لە رۆژانی داهاتوودا لە کوێ تر، لە مەخموریش واتا لە هەموو لای كوردستان دەسكەوتەكانی كوردستانیان رووبەرووی هێرشی قورس و گران كردووتەوە. ئەم پیلانی هێرشكردنە لەدژی بەشەكانی كوردستان دەستی پێكردووە، بەروونی دیارە بە ئەرێ كردنی ئەمریكا پێكدێت. لەبەر ئەوەی كە تورك بەتەنیا و بەئیرادەی خۆیان ناتوانن پیلانێكی وەها بەرفراوان بەرێوە ببەن. هاوكات بەشداربوونی پەدەكەش لەم خیانەتدا ئەمە بەئاشكرا نیشان دەدات.
پەدەكە و توركیا خەرێكە لەناو دەچن
دیجلە سەبارەت بە شەڕی دوایی كە پەدەكە و ئاكەپە بەیەكەوە جموجۆڵ دەكەن قسەی كردووە و دەڵێت: "ئێستاكە هەم توركیا و هەمیش پەدەكە لەسەر رێگەی لەناوچوونن. دەبێت مرۆڤ بەیەكەوە بوون و پشتیوانی یەكتركردنی ئەم دوو هێزە وەكو دوو دز ببینێت. بەڵام دەبێت بزانین كە ئەم دووانە دەیانەوێت بەم یەكگرتن و هاوكارییە ساختەیە، پێش بەو رەوشەی تێكەوتوون و لەناوچوونی خۆیان بگرن. بەڵام سەرەڕای هەموو شتێكیش دەبێت بزانین ئەو دوو هێزە بەیەكەوە لەناو دەچن.
توركیا دەیەوێت ئەو سیاسەتە لەرۆژئاوا لە باشوری كوردستانیش بەرێوە ببات
خەتیب دیجلە وتەی "ئەو هەڵەیەی لەباكوری عێراق كردمان، ئێمە لەسوریا دووبارە نەكەین" كە سەرۆككۆماری تورك و سەرۆكی ئاكەپە ئەردۆغانی بەبیرهێنایەوە و وتی:"لەم قۆناخەی تێدا دەژین دەوڵەتی توركی داگیركەر لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا هەندێک شوێنی داگیركردووە. ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی تورك لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە هەمانكاتیشدا بۆ باشوری كوردستان دەرباز دەبێت. ئەوەی راستی بێت چاوپێكەوتنی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان نیشانی دەدات، كە هەڵوێستی ئەردۆغان بەهەمانشێوەیە. كاتێك مرۆڤ لەوێنەكانی ئەردۆغان و مەسرور تەماشا دەكات، ئەردۆغان بەشێوەیەكی ئاشكرا بە پەدەكە دەڵێت؛ من ئێوە وەكو سیاسی ناناسم، دەبێت پەدەكە ئەمە باش ببینێت. دەبێتە حیسابی ئەمە بدەنە گەلی كورد. لەبەر ئەوەی كە پەدەكە كەوتووەتە ناو شەرمەزارییەكی مەزن لەبەرامبەر بەگەلی كورد.
ستاتۆ و پێگەی باشوری كوردستان لە مەترسیدایە
دیجلە دەڵێت: "لەم رووەوە ستاتۆی باشوری كوردستان رووبەرووی مەترسی بووەتەوە. بەمسۆگەری ئارمانجی دەوڵەتی تورك ئەوەیە كە كوردستان بەگشتی داگیر بكات و دەیەوێت كوردان هەم لەبواری جەستەیی و هەمیش لەبواری كەلتووری رووبەرووی لەناو بردن بكاتەوە. دەوڵەتی تورك نایەوێت گەلی كورد لەم سەدەیەدا ببێتە خاوەن ستاتۆیەك. دەیەوێت پێش بەكوردان بگرێت. دەوڵەتی تورك ستاتۆی باشوری كوردستان بۆ خۆی بە مەترسی دەزانێت و لەبەرامبەر بەوەش وەكو دۆژمنێك هەڵسوكەوت دەكات. ئارمانجی دەوڵەتی تورك لەقۆناخی یەكەمدا لەناوبردنی ستاتۆی باشوری كوردستانە، لەبەر ئەوەش ئەو حەماقەتەی پەدەكە كەوتووەتە ناوی، ئەوا تەنیا زیانی بۆ پەدەكە نابێت، زیان لە هەموو گەلی كورد دەدات.
دەبێت گەلەكەمان لەباشوری كوردستان ناڕەزایەتی نیشان بدەن
خەتیب دیجلە دەستنیشانی دەكات، دەبێت گەلەكەمان لەباشوری كوردستان لەدژی ئەوەی روودەدات، رۆشنبیران، سیاسەتمەداران بەگشتی گەلەكەمان لەئاستێكی هەرە بڵنددا راپەڕن و ناڕەزایەتی نیشان بدەن و لە دژی هێرشی دەوڵەتی داگیركەری تورك ببنە خاوەن هەڵوێست. دەبێت گەلەكەمان پشتیوانی بەرخۆدانی گەریلا بێت تا ئەو هەوا و هەوەسەی دەوڵەتی توركی داگیركەر لەناخیدا بخنكێنن. دەبێـت گەلەكەمان لەباشوری كوردستان مەترسی لەناوچوونی ستاتۆی باشوری كوردستان ببینن و خاوەنداری لەگەریلا و ستاتۆ و قەوارەكەی خۆیان بكەن.
ئامانج ئەوەیە كە كوردان بێ ستاتۆ بهێڵنەوە
دیجلە باس لەوەشدەكات، ئامانجی ئەو هێرشانە لەناوبردنی دەسكەوتی كوردانە بەگشتی و لەشەڕی جیهانی سێهەمیندا كوردان بێ ستاتۆ بهێڵنەوە. ئامانج ئەوەیە كە كوردان لەسەر كۆرسی ئاشتی شەڕی جیهانی سێیەم جێگە و پێگەیەكیان نەبێت و نەبن بە خاوەن ستاتۆ و پێگە. لەم چوارچێوەیەدا دەبێت هەموو هێزە دیموكراتیكخوازەكان و ئۆپۆزسیۆنی توركیا لە دژی شەڕ بن و بەمسۆگەری ئەگەر ئەم بەشەی كۆمەڵگەی ناڕەزایەتی نیشان بدەن، ئەوە فاشیزم شكست دەهێنێت و لەناو دەچێت.
ژ.ت