بە دیمەن

'خواستی ئاکەپە قوڵکردنەوەی کێشەکانە نەک چارەسەرکردنی'

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاماژەی بەوەدا لە پڕۆسەی دوای دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا لێدوانەکانی سەرۆککۆماری دەوڵەتی تورک و ئاکەپە بە مەبەستی چارەسەری نییە، بەڵکو بۆ قۆڵکردنەوەی کێشەکانە.

جەمیل بایک لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤییدا دەربارەی پێشهاتەکانی دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و شاندەکەی ئیمراڵیی دەم پارتی هەڵسەنگاندی گرنگی کرد. جەمیل بایک باسی لەوەکرد تا ئێستا هیچ زانیاریی و قسەیەک نە لە ڕێبەر ئاپۆ و نە لە دەوڵەتەوە پێیان نەگەیشتووە و دیاریکرد لە دۆخی ئێستادا دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی شەڕێکی بەرفراوان بەڕێوەدەبات. بایک گوتی، گەر دەوڵەتی تورک بەڕاستی دەیەوێت پەرە بە خوشک-برایەتی بدات دەبێت مافەکانی کورد بە بنەما بگرێت.

بایک قسەکانی دوای دیدارەکەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و پەیامەکانی سەرۆککۆماری دەوڵەتی تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی هەڵسەنگاند و دەستنیشانیکرد نزیکبوونەوەی ئاکەپە لە بابەتەکەدا جددی نییە.

تەواوی چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ هاوسەرۆکی کەجەکە جەمیل بایک بەم شێوەیە:

"لە دوای گۆشەگیرییەکی ماوە درێژ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتن ئەنجامدرا. سەرەتا بنەماڵەکەی ڕۆشت و دواتری شاندێکی دەم پارتی ڕۆشتنە ئیمراڵی و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا دیدارییان ئەنجامدا. لەو چاوپێکەوتنانەدا بۆ چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا ڕێبەر ئاپۆ جەختی لەوەکردەوە دەتوانێت لە چوارچێوەیەکی یاسایی و سیاسییدا پرسەکان چارەسەر بکات. کۆبوونەوەکانی شاندەی ئیمراڵی لەگەڵ پارت و لایەنەکاندا لە ئارادایە. ئێوە چۆن ئەم پێشهاتانە هەڵدەسەنگێنن؟

هەرچەندە شاندەکە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کۆبوونەوە بەڵام گۆشەگیری بەردەوامە و کۆتایی نەهاتووە. لەو بارودۆخەی گۆشەگییردا ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. گەر دەوڵەتی تورک بەڕاستی دەیەوێت کێشەکانی تورکیا چارەسەر ببن، پرسی کورد لە نێو ئەو پرسانەدا پرسێکی بنەڕەتییە. ئەمە لەم مانگانەی کۆتییدا زۆرتر ڕوونبووەوە. بۆئەوەی کێشەکان چارەسەر ببێت، دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنێت. لە نێو هەلومەرجی گۆشەگیرییدا داوای چارەسەری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. ئەمە کارێکی نا مرۆڤانە، نا ئەخلاقی و نا یاساییە. ڕێبەر ئاپۆ لەژێر گۆشەگیرییەکی ڕەهادایە. لە ژێر گۆشەگیرییەکی لەم شێوەیەدا چۆن بتوانێت ڕۆڵی خۆی جێبەجێ بکات!. ڕێبەر ئاپۆ دەبینێت تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پرسی زۆر قوڵ و جددیدا تێپەڕدەبن. بۆیە دەیەوێت ئەم پرسانە چارەسەر بکات. یانی ڕۆڵێکی مێژووی دەگرێتە ئەستۆی خۆی. خواستێتی خزمەتێکی گەورە بە گەلی کورد، گەلی تورکیا، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی بکات. لەسەر ئەم بنەمایە ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی ٧ خاڵی بڵاوکردەوە. ئەمە بۆچارەسەری کێشەکان مانیفیستۆیەکە. لێرەدا رێبەر ئاپۆ بە ئاشکرا ڕوانگەی خۆی دەربڕی. زۆر بە ئاشکرا ئەوەی دەرخست کە پرسەکان چۆن چارەسەر بکرێن. کاتێک کە ڕێبەر ئاپۆ ئەم ٧ خاڵەی دیاری کرد، لە نێو کۆمەڵگەی تورکیادا ئاسوودەیەکی هێنایە ئاراوە. ئەمە داهاتووی گەلانی تورکیای دیاری کرد. بۆیە دەڵێین ئەمە مانیفێستێکە. وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە ڕۆڵی خۆی دەربڕی، دەبێت دەوڵەتی تورکیش بە ئاشکرا بیرکردنەوە و ڕوانگەی خۆی دیاری بکات. ئەو شاندەی کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتنی کرد، لێدوانی دا و گوتی، هەڵوێستی دەوڵەتی تورک لە بابەتەکەدا ڕوون نییە. وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ بۆ پرسەکانی تورکیا پەرەی بە چارەسەرییەکاندا، دەبێت دەوڵەتی تورکیش بە ئاشکرا لەم بابەتەدا ڕوانگەی خۆی دەربڕێت. وەڵامییان چی بێت، چی هەنگاوێ هەڵگرن، دەبێت دیاری بکەن. هەمووان لە چاوەڕوانی ئەمەدایە. دەوڵەتی تورک لەم بابەتەدا هەنگاوی نەناوە، بۆیە ئەمە گومان درووستەکات. دەبێت ئەم گومانە بڕەوێتەوە.

لە ناوەندی هاوپەیمانییدا، دیموکراتیک بوون هەیە. یانی تورکیا چۆن ببێتە وڵاتێکی دیموکراتیک؟ تا ئەوەی لە تورکیادا دیموکراتیکبوون نەیەتەئاراوە، پرسی کورد و پرسەکانی دیکە چارەسەر نابن. ئەمە لای هەموو کەسێک ئاشکرایە. تابێت گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا درووستەبێت، ئەمانە پرسەکان زۆر بەرفروانتر دەکات. لە ئێستادا لەسەر کوردستان شەڕێکی مەزن دەگوزەرێت. لە حەماسەوە دەستیپێکرد، دواتر حیزبوڵا و لە کۆتایشدا ڕێژمی بەعسی سووریا هەڵوەشایەوە. شەڕێک لە ئارادایە و ئیدی گەیشتووە بە کوردستان. کوردستان چارەنووسی هەموو کەس و لایەنێک دیاری دەکات. بۆیە هەندێک ناوەند و لایەن هەیە لەسەر کوردستان شەڕ دەکەن. یانی هەر لایەنێک کوردستانی دەستهێنا ئەوا ئەنجامی بەدەستهێناوە. ڕێبەر ئاپۆ بە تەنها پرسەکان نیشان نادات بەڵکو چارەسەریشیان دەخاتە ڕوو. یانی بەم شێوەیە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئاست گەلی کورد، گەلی تورکیا، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی دەگرێتەئەستۆ. لەبەرانبەر ئەمەدا دەبێت هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی دیاری بکات، دەوڵەتی تورک هەنگاو بنێت، بۆیە شاندەکە دەڵێت گومان هەیە. گەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوکاتە گومانەکان زیاتر دەبن. پرسی تورکیا دیموکراتیکبوونە. دەوڵەتی تورکیش هیچ کاتێک هەنگاوی بۆ ئەمە نانێت. لەبەرئەوەی گەر دیموکراتیکبوون لە تورکیادا پێشبکەوێت، لە هەموو کەسێک زیاتر کوردان لێی سوودمەند دەبن. بۆئەوەی کورد سوود وەرنەگرێت، دەوڵەتی تورک دیموکراتیکبوون پێشناخات. گەر پەرە بە دیموکراتیک بوون نادات ئەوا هۆکارەکەی پرسی کورددە. لەبەرئەوەی خواستێتی کۆتایی بە کوردان بهێنێت. ئەوەی هەڵگری ئەم عەقڵێتەبێت پەرە بە دیموکراتیکبوون نادات. هۆکاری دیموکراتیک نەبوونی تورکیاش هەر ئەمەیە. لە ئێستادا تورکیا گەیشتووە بە قۆناغێک، ئیدی ناتوانێت وەک پێشوو بەردەوام بێت. بۆ تورکیا دیموکراتیکبوون مەرجە، گەر قبوڵی نەکات و عەقڵێتی نەگۆڕێت ئەوا تەنگەتاو دەبێت و گورزی گەورەی بەرەکەوێت. لێرەدا ڕێبەرئاپۆ دەور وەرەگرێ، دەیەوێت تورکیا هەنگاوبنێت بۆ ئەوەی کۆتاییەکەی وەک عوسمانییەکان نەبێت. لەبەرئەوەی دۆخی ئێستای تورکیا هاوشێوەی کۆتا دۆخەکانی عوسمانییە. ئەمەش مەترسییەکی مەزنە بۆ تورکیا. لێرەدا ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی مێژووی خۆیی پێکدێنێت، پێویستە دەوڵەتیش ئەمە ببینێ و لەسەر ئەم بنەمایە ئەرکی خۆی جێبەجێکات.

لە پرۆسەیەکی لەم شێوەیدا قسەوباسی زۆر دەکرێت، ڕۆژانە پڕوپاگەندە بەڕێوەدەبرێت. دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'بۆ چارەسەرییەکی یاسایایی و سیاسی ئامەدەم'، پەیوەندی ئێوە وەک تەڤگەر یان وەک لایەنی سێهەم بە ڕێبەر ئاپۆ یان بە دەڵەتەوە درووستبووە یان نا؟

تا ئێستاکە هیچ شتیك نە لە دەوڵەت، نە لە ڕێبەر ئاپۆوە پێمان نەگەیشتووە. هەر لە ڕاگایەیاندنەکانەوە ئەو مشتومڕانەی دەکرێن هەڵدەسەنگێنین. دەمانەوێت تێبگەین. یانی بە فەرمی هیچ شتێکمان بۆ نەهاتووە، بۆیە هیچ شتێک نییە کە دەست و پێمان گرێ بدات. لە ئێستادا دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد و تەڤگەرمان شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەبات. هەموو ڕۆژێک ڕاگەیاندراو دەدات، دەڵێن ئەوەندە ئۆپەراسیۆنمان کردووە، ئەوەندمان گرتووە و ئەوەندمان کوشتووە. یانی ئەوان بۆخۆیان دان بەمەدا دەنێن. لە نزیکایەتی دەوڵەتی تورکدا هیچ گۆڕانێک لە ئارادا نییە. لە لایەکەوە دەڵێت، پەرە بە خوشک-برایەتی دەدەین، مێژوویەکی گەورەمان لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی هەیە. لایەکی دیکەوە هیچ کاتێک لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی ناجوڵێتەوە. گەر بەڕاستی خوشک-براین، گەر بە ڕاستی دەیەوێت پەرە بە خوشک-برایەتی بدات، ئەوکاتە دەبێت مافەکانی کورد جێبەجێ بکەن. وەک چۆن ئەوەی بۆ گەلی تورک کاردەکەن، دەبێت بەهەمان شێوەش مافەکانی گەلی کورد جێبەجێ بکەن. دەبینین هەموو شتێک بۆ گەلی تورک پێشەخەن، بەڵام بۆ گەلی کورد هەموو شتێک لەناوەبەن. یانی لەناوبردنی گەلی کورد بە بنەما دەگرن. ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک-برایەتییەوە نییە. تەنها خۆ فریودانە. یانی بەڕاستی کەسێک بیەوێت پرسەکان چارەسەر بکات، پەرە بە خوشک-برایەتی و یەکسانی بدات ئەوا دەبێت ئەو سیاسەتەی لە بەرانبەر گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت، کۆتایی پێبهێنێت و زیهنییەتی خۆی بگۆڕێت. هەلێکی مێژووی هاتووەتە ئاراوە، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت لە زیهنییەتیاندا گۆڕانکاری درووست بکات. گەر ئەو زیهنییەتی تا ئێستا بەکاریانهێناوە نەیگۆڕن، گورزێکی گەورە دەخۆن. لە تورکیادا هەندێک کەس شتەکە دەبینن و دەیانەوێت ئەو زیهنییەتە بخەنەلاوە کە نکۆڵی لە گەلی کورد دەکات. بەڵام لە دەوڵەتدا هێشتا ئەو زیهنییەتە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و بەردەوامە. ڕەنگە لە هەندێکیاندا گۆڕابێت، بەڵام هێشتا هەندێکییان مکوڕن لەسەری. یانی مرۆڤ لە پراکتیکدا ئەوانە دەبینێت. هەندێک کەس دەڵێن ڕێبەر ئاپۆ هەندێک پەیام و نامەی ناردووە بۆ پەکەکە، بەڵام هیچ شتێکی لەم شێوەیە نییە. لە دەوڵەتیشدا تا ئێستا هیچ گۆڕانێک نییە. یانی وەک هەمووان ئێمەیش لە ڕاگەیاندنەکانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەین و هەوڵەدەدەین لە دۆخەکە تێبگەین. دەوڵەتی تورکیش بەردەوامی دەدات بە کارەکانی، ئێمەیش لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین و ئەوەمان کردووە. تا ئەم زیهنییەتە نەگۆڕدرێت، لە ناوییدا هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕانکاری بەسەردا نەهێندرێت، تا لە پەڕلەماندا کۆمسیۆن درووست نەبێت، لە لایەنی یاساییەوە هەنگاوی بۆ نەنرێت، ئێمە لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک ڕۆژانە بە هەموو چەک و هێرشێک دەدات بەسەرماندا. ئەوان خۆیان ئەمە دیاری دەکەن. هەڵبەتە ئێمەیش درێژە دەدەین بە تێکۆشانمان.

بەڕاستی ئەو پەیامە ٧ خاڵییە مۆراڵ و هیوایەکی لە تورکیادا درووستکرد. بەڵام لە هەندێک لە کەسانی ئاکەپە و بەتایبەت ئەردۆغان زمانێکی ژەهراوی و ئیستغلالیانە بەکاردەهێنن. ئەم جۆرە زمانە تورکیا بەرەوو کوێ دەبات و لە نێو کۆمەڵگەی تورکیادا لەبەرانبەر پرۆسەکەدا چ دۆخێک دێنێتەئاراوە؟

وەک سەرەتا گوتم، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ ئەو مانیفستیۆیەیی ڕاگەیاند، لەگەڵییدا لەسەر کۆمەڵگەی تورکیا ئاسوودەیەکی هێنایە ئاراوە. یانی کۆمەڵگە بە پرۆسەکە دڵخۆش بوو وە هەناسەیەکی وەرگرت. ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ شاندەکەدا چاوپێکەوتنی کرد و پێی گوتن، لەگەڵ پارتەکانی پەڕلەماندا کۆببنەوە، بۆچوونیان وەرگرن، دەمەوێت پرسەکانی گەلی کورد و تورکیا چارەسەر بکەم و لەم ڕووەوە هێزی چارەسەریم هەیە. بۆیە لە لایەنی تیۆری و پراکتییەکەوە هێزی چارەسەریم هەیە و باوەڕم بە خۆمە. بۆیە گوتی، بڕۆن بۆچوون و ڕوانگەی کۆیی ئەو لایەنانە وەرگرن و بۆمی بهێننەوە. لەسەر ئەم بنەمایە شاندەکە لە پەڕلەماناندا کۆبوونەوەکانی ئەنجامدا. جگە لە ئاکەپە پارتەکانی دیکە لێدوانی ئەرێنیان دا. دەڵێن، گەر بەڕاستی دەوڵەت دڵسۆزە و دەیەوێت پرسەکانی گەلی کورد چارەسەر بکات، ئێمە ئامادەین هەموو پشتیوانی و هاوکارییەک بکەین. یانی لەوڕووە هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە. ئەم نیشاندەری چییە، مانای ئەوەیە لە سیاسەتی تورکیادا هەندێک گۆڕانکاری پێشدەکەوێت، بەڵام پێشتر ئەمە نەبوو. عەڵێتێکی دەسەڵاتدار هەبوو، هەموویان لەناوبردنی گەلی کوردییان بە بنەما دەگرت. بەڵام لە ئێستادا لە قسەکانیانەوە وا دەردەکەوێت دەیانەوێت بۆ چارەسەرییەک بۆ ئەم پرسە بدۆزنەوە. ئەمە پێشکەوتنێکی گرنگە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت لە تورکیادا سیاسەتێکی نوێ پێشدەکەوێت. لەسەر ئەمە گفتوگۆ درووستەبن. ئەمە دۆخێکی ئەرێنییە. بەڵام کاتێک مرۆڤ تەماشای ئاکەپە دەکات، کاتێک کە شاندەکە چوو لەگەڵ ئاکەپەدا کۆبوونەوە بکات، چی لێدوانێکیان دا، گوتیان قسەمان کرد. یانی ئەوەندە جددی نزیکەبنەوە! یانی ئەو شاندە بۆ قسەکردن نەچووەتە ئەوێ. لەمەوە مرۆڤ تێدەگات لەوەی ئامانجی ئاکەپەدا چارەسەرکردنی پرسی کورد بوونی نییە، پێشخستنی دیموکراتیکبوون لە تورکیادا لە ئامانجیاندا نییە، گەر هەبووایە ئەوا زمانێکی لەم شێوەیان بەکار نەدەهێنا، وە جدییانە نزیک دەبوونەوە. بۆ نمونە پارتەکانی دیکە جددیانە نزیکبوونەوە ڕەخنە و پێشنیاری خۆیا باس کرد. بەڵام ئاکەپە بە تەنها گوتی قسەمان کردووە. وەک ئەوەی گاڵتە بەخۆی بکات. بەڵام گەر لە لێدوانەکانی ئەردۆغان و ئاکەپە بڕوانین، هیچ پەیوەندییەکی بە چارەسەرکردنی پرسەکانەوە نییە. دەیانەوێت پرسەکان قوڵتر بکەنەوە. لەسەر ئەو بنەمایە لێدوان دەدەن. یانی خواستیانە تێگەیەکی لەوشێوەیە لەناو کۆمەڵگەدا بێننە ئاراوە کە هیچ ڕێگەیەک بۆ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە نەمێنێتەوە؛ بیانەوێت ملکەچی درووستکەن و ملکەچمان بکەن، دەبێت چەکمان دانێین. یانی بەدەر لە کوشتنکاری حیساب بۆ هیچ شتێکی دیکە ناکەن. گەر چارەسەری لە ئامانجیاندا هەبێت، ئاخۆ زمانێکی ئاوا بەکاردەهێنن؟ نا هەرگیز بەکاری ناهێنن.

وەک ئەوەی دەیڵێن، ڕێگەی پێش پەکەکە نەگیراوە. بۆ پەکەکە چەندین ڕێگە درووستبووە، لە ئێستادا پەکەکە لە زۆر ڕووەوە دەتوانێت بجوڵێتەوە و کار بکات. یانی نابێت خۆیان فریوو بدەن. ئێستا دەڵێن، یان دەبێت تەسلیم ببن، یان لە لەگەڵ چەکەکانیاندا دەیاننێژین! دەبێت باش بیرکەنەوە خۆیان فریوو نەدەن. خۆیان دەنێژرێن. ئەم زمانە زمانی شەڕە، نەک زمانی ئاشتی، نەک زمانی خوشک-برایەتی و نە زمانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. هەرخۆی بە گوێرەی ئەو زمانە کردەوەکانیان بەڕێوەدەبەن. یانی شتەکە هەر ئەوەنییە مرۆڤ بڵێت زمانی پروپاگەندەیە، لە بنەمادا دەیانەوێت پرسەکانی کورد بە توندوتیژی و تیرۆر کۆتایی پێبهێنن. ئەوەی دەیکەن هەمووی لەسەر ئەم بنامایە. هەموو قسەکانیان لەسەر مردن و کوشتنە. چۆن بکوژێت و بریندار بکات، بەدەرلەمە لە هیچ شتێکی دیکە بیرناکاتەوە و دەرنابرێ. یانی بەراستی ئەم زمانە خزمەتی چارەسەری ناکات، دەبێت گەلی تورک ئەمە ببینێت. ڕۆشنبیر، هونەرمەند، ئەکادیمی، ئەو کەسەی بە راستی تورکیایی خۆش دەوێت و وڵاتپارێز، دەبێت ئەمە ببینن و لە دژی بوەستنەوە. یانی بەرژەوەندی هەموو کەسێک لەمەدایە. دەبێت دەستبەرداری ئەم زمان و عەقڵێتە ببێت. بەرژوەندی تورکیا لەمەدایە. بەرژەوەندی ئاکەپەش لەمەدایە. گەر بەم شێوەیەیی ئێستایان بەردەوام بن لەگەڵ خۆیاندا تورکیاش لەناودەبەن.

*ئێوە باستان لەوەکرد سەرەڕای ئەمە زمانی پراکتیک و هێرشەکانیان بەردەوامە. ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا. هەروەها دەیانەوێت هەموو گروپە چەتەکان لەدژی ڕۆژئاوا بەکار بێرن، دەیانەوێ هەتەشە لەگەڵ ڕۆژئاوا شەڕ بکات. لە لایەکی ترەوە سیاسەتی قەیومەکان بەردەوامە. بەم پێیە دۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات؟

ئێستا، زمانێک کە بەکاریدەهێنن، زمانی سووکایەتییە. یانێ هەم سوکایەتی بە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەکەن هەم بە گەلی کورد سووکایەتی دەکەن. دەبینن کە پرسی کورد چارەنووسی هەمووان دیاری دەکات. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت لێرەدا ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕێت. ئەوان دەیانەوێت ڕێگری لەم پێشکەوتنانە بگرن. بۆیە سوکایەتی دەکەن. دیسان بە کردەوە پەرە بە قەیومەکان دەدەن، کەس دەگرن، سزا دەسەپێنن، درێژە بە شەڕ دەدەن، کۆمەڵکوژییەکان بەردەوام دەکەن و هەموو ڕۆژێک ڕۆژئاوا بوردومان دەکەن. هەموو ئەمانە بە ئامانجی لەناوبردنی ئیرادەی گەل و شەڕڤانانی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێن. بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن گومان دروست بکەن. سەیرکەن، ڕێبەر ئاپۆ هەوڵ دەدات هەندێک هەنگاو بنێت، دەوڵەتی تورک بە پێچەوانەوە مامەڵە دەکات، بەم حاڵە ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت ڕەوڵی مێژوویی بنوێنێ. بەم شێوەیە دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ بچووک و بێ کاریگەر بکەن، بۆ ئەوەی نەتوانێت ڕۆڵی مێژوویی بنوێنێت. ئەوان نایانەوێت گەلی کورد سەربکەوێت، دەیانەوێت ڕێگری بکەن. لە ئێستادا لە ژێر ناوی چەتەکانی SNA لە گەڵ ڕۆژئاوا شەڕ دەکەن ئامانە سوپای نیشتمانی سوریا نیین بەڵکوو هەموویان لە چیچان، قوبرس، لیبیا و زۆر شوێنی ترەوە هێنراون و دەوڵەتی تورک بۆ بەرژوەندییەکانی بەکاریان دەهێنێت، لە نێویاندا تورکیش هەیە. یانێ هێزی تایبەتی تورک ئەفسەر و پلە باڵاکان لە نێوانیاندا ئەم شەڕە بەڕێوە دەبەن. ئەو ناوە بۆ فریودانی هەموو لایەک و ئەوەی کەس نەزانێت ئەم چەتانە لە ڕێگای تورکیاوە بەڕێوە دەبرێن. فریودان یەکێک لە کارەکتەرەکانی دەوڵەتی تورکە، کولتوورێکی تورکیایە ئەوان لەم کارەدا شارەزان. ئەو شەڕەی ئێستا لە قەرەقۆزاق، تشرین و شوێنەکانی تر بەڕێوەدەچێت، هەمووی تورکیا بۆخۆی بەڕێوەی دەبات. بەڵام لە ژێر ئەو ناوەدا شەڕەکە بەڕێوە دەچێت، پێویستە هەمووان ئەمە ڕاستیە ببینن. زانیاریمان پێگەیشتووە کە بەشێک لە ئەفسەر و ژەنەڕاڵەکانی تورکیا لەم شەڕەدا کوژراون. ئەڵبەت بە تەواوی نازانین چەند کەس، بەڵام زانیاریی وا هەیە.

دەوڵەتی تورکیا وا تێگەیشتوە کە لە سوریا هەنگاوێکی گەورەی ناوە. ئەمە بەس خۆفریودانێکی گەورەیە. ڕەنگە ئێستا ئەم پڕوپاگەندەیە بکەن، یانێ پێیان وایە هەندێک کاریگەرییان زیاد کردووە. بەڵام ئەمە ڕاست نییە. بە واتایەکی تر تورکیا کێشراوەتە ناو پڕۆسەیەکەوە. ئەوان ئەوەی دەیانویست بیکەن، بە تورکیایان کرد، یانێ بە ئەردۆغانیان کرد. بەهەمان شێوە لە مەسەلەی حەماس و سوریاشدا ئەردۆغانیان بەکارهێنا. یانێ بەم شێوەیە لە نێوان تورکیا و عەرەبەکاندا کێشەیان دروست کرد. یانێ ئارمانجێکی وەهایان هەیە. بە واتایەکی تر تورکیا لە سوریا سەر نەکەوتووە و کەسیش بە ئاسانی سوریا ڕادەستی تورکیا ناکات. بەهێنانی هەتەشە بۆ سەر دەسەڵات، پلانێکی جیاواز جێبەجێکرا. مەبەستم ئەوەیە دەبێت هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. واتە هەتەشە بە هیزی خۆی نەگەیشتە دەسەڵات. هەندێک هێز هێنایانە سەر دەسەڵات. ئەمە یانێ سوریایەکی نوێ دادەمەزرێت، لەسەر چ بنەمایەک ئەوە بکرێت، دیارە لەسەر بنەمای پاراستنی ئیسرائیل و جیهانی سەرمایەداری دەکرێت. ئیسرائیل نوێنەرایەتی پڕۆسەی سەرمایەداری جیهانی و سیستەمی کاپیتالیزم دەکات. یانێ پاراستنی ئیسرائیل بەواتای پاراستنی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە. یانێ ڕژێمی بەعس بۆ ئەوە نەڕووخێندرا کە خزمەت بە تورکیا بکات. ئەم پرۆسەیە دۆخێکی جدییە بۆ تورکیا. ئەڵبەت ئەمە لە داهاتوودا باشتر ڕوون دەبێتەوە.

ئارمانجی تورکیا چییە؟ دەیەوێت بنکە و دەسەڵاتی خۆی لە سوریا بەهێزتر بکات. ئەویش بە رێگای چەتەکانی سوپای نیشتمانی دەیەوێت زیان بە سیستەمی خۆبەرێوەبەری لە سوریا بدات و ئەم سیستەمە لەناو ببات. یانێ دەیەوێت لە رێگای هەتەشەوە لە سوریا شوێنی خۆی بکاتەوە. لەهەمان کاتدا دەیەوێت هەتەشە و SNA لە دژی گەلی کورد، عەرەب، سریانی و ئەرمەنی بەکاربهێنێت، هەتا ڕێگە لە دیموکراتیزەکردنی سوریا بگرێت. ئەڵبەت کەس بە ئاسانی قبوڵی ناکات ئەوە لە سوریا جێبەجێ بکات. بە واتایەکی تر مەحاڵە سوریا بکەوێتە ژێر خزمەتی تورکیاوە. هەمووان دەزانن کە پەیمانی ئیبراهیمی بوونی هەیە. ئەم پەیمانە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەشە کردندایە. ڕەنگە ڕۆڵی تورکیا بەتەواوی کۆتایی بێت، هەرچەندە ئێستاش وەک جاران نەماوە. هەمووان دەڵێن ئێران گورزێکی گەورەی بەرکەوت. ڕاستە، ڕەنگە کەمێک ئێستا هاوسەنگییەکان لە بەرژەوەندی تورکیادا بێت. بەڵام لەڕاستیدا تورکیاش گورزێکی گەورەی بەرکەوت. چونکە لە ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا دایە، پێشتر دەسەڵاتی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر بوو، بەڵام ئێستا ئەو دەسەڵاتەی لەدەستداوە. بۆ نموونە لە ئیتالیا کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە سوریا هەبوو، بەڵام تورکیا بانگهێشت نەکرابوو. بە واتایەکی تر سوریایەکی چۆن دامەزرێنن، تورکیا دژی رادەوەستا. بە واتایەکی تر هەوڵدەدات دەرفەتی ئابووری لە سوریا بەدەست بهێنێت، ئەگەر بتوانێت ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئێستا هەڵبوەشێنێتەوە و پێگەی خۆی لە سوریا بەهێز بکات. بەڵام ناتوانن بە تەواوی لە سوریا بمێننەوە، تەنانەت لەوێ کۆتایین بەخۆیان دێنن. بۆ ئەوەی ئەم لەناوچوون ڕوونەدات لەهەوڵداندان. بە دوای دەوڵەتانی عەرەبیدا کەوتوون، بە دوای ئەمریکا و بریتانیا کەوتوون. یانێ بەم شێوەیە دەیانەوێت سیاسەتەکانی خۆیان لە سوریا بەرەوپێش ببەن و هەبوونی خۆیان لەوێ جێگیر بکەن هەتا مەجبوور بە پاشەکشە نەبن. بەڵام ئەمە مەحاڵە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ عێراق، کوردستان، ئێران و تورکیای گرتووتەوە. هەروەها پرسی قوبرس لە ئارادایە.

هەروەها پرسیاری ئەوەی کە بۆچی شارەوانی ئاکدەنیز دەستی بەسەردا گیرا، پەیوەندی بە پرسی قوبرسەوە هەیە. ئەوان دەیانەوێت لە لایەنی قوبرسەوە ڕێوشوێن دەگرێتەبەر. تورکیا لەسەر ئەو بنەمایە لە هەوڵداندایە، بەهیوای بەدەستهێنانی ئەنجامە، بەڵام ئەمە مەحاڵە.

* ئەردۆغان و وەزیری دەرەوە و هەموو بەرپرسانی تورکیا دەڵێن ئێمە مەرجمان بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا داناوە. ئایا ئەو شتەی داوای دەکات دەتوانێت بەدەستی بهێنێت؟

 

تورکیا شەڕی دەروونی تایبەت ئەنجام دەدات. یانێ وەها باسی دەکات کە لە ماوەیەکی کورتدا باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە تەواوی لەناو دەبات. دەیەوێت بەمە شەڕە دەروونیە ئەمە بە هەرکەسێ قەناعەت پێ بهێنێ. ئەگەر دەرفەتێک بەدەست بهێنێت، دەستی بەسەردا بگرێت یانێ داگیری بکات. لەدووی دەرفەتەکان دەگەڕێت. هەروەها دەیەوێت لە ڕێگای دیپلۆماسی ئاستەنگیەکانی بەردەمی لاببات هەتا بتوانێ دەستوەردان بکات. یەک لە دوای یەک هەڕەشە دەکەن. میدیا تورکییەکان هەموو ڕۆژێک دەڵێن ئەمڕۆ یان سبەی دەچینە ئەودیوی سنوور. یانێ بەو شێوەیە گوشارێکی بەرفراوان بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دروست دەکەن. لە لایەکەوە دەیانەوێت هەتەشە لەگەڵ خۆیان بەشدار بکەن. هەروەها لەلایەک دەیەوێت ناتۆ ڕێگری لێ نەکات و لەلایەکی دیکەوە دەیەوێت وڵاتە عەرەبیەکان لەگەڵ خۆی هاوڕا بکات. کار بۆ نەهێشتنی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات. بەڵام ئێستا پێگەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پێشوو بەهێزترە ئەمەش ئاشکرایە. بە واتایەکی تر لە سوریا هێزی زۆرن، هێزی دروزی و عەلەوی کە دژی هەتەشەن، بۆ هەموویان باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک بنکەیەکە. بە هەمان شێوە بۆ هاوپەیمانییش بەهەمان شێوە. هەمووان گومانیان لە هەتەشە هەیە. ئێستا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا تێکۆشانێک بەڕێوە دەچێت. بەم بۆنەوە سڵاو و ڕێزی خۆم ئاراستەی گەلەکەمان و تێکۆشانیان دەکەم لە ڕۆژئاوا. گەل و شەڕڤانان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پێکەوە بەرخۆدان دکەن. ئەوان قارەمانانە بەرەنگاری هێرشەکان دەبنەوە. گەل هەموو ڕۆژێک ڕوودەکەنە تشرین و لەوێ بەرخۆدان دەکەن و ئامادەی مردن و هەموو شتێکن. ئەرکێکی مێژوویی بەڕێوە دەبەن. دەوڵەتی تورک پلانی ئەوە بوو کە بچێتە ناو منبج و هەتا دێرەزۆر دەست بە پێشڕەویی بکات و بەم شێوەیە دیمەشق بەدەست بگرێت. ئەمە حیساباتی ئەوان بوو. بەڵام لە قەرەقۆزاق و تشرین ڕێگریان لێکرا و نەیانتوانی هیچ پشڕەوییەک بکەن. هەموو ڕۆژێک گورزی قورسیان بەردەکەوێت. لەوانەیە تاکتیکی نوێ بگرێتەبەر. یانێ ئەگەرێکی وەها هەیە. بە واتایەکی تر ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن، دەوڵەتی تورک دەکەوێتە ئاستەنگیەکی مەزنەوە و گورزی گەورەتری بەردەکەوێت.

سەرجەم ئەو پلانانەی کە دەیانەوێت لە سەرانسەری سوریادا ئەنجامی بدەن، تووشی شکست دەبنەوە. ئەگەر پلانەکانیان شکستی هێنا، ئیتر ئەردۆغان ناتوانێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. بۆیە دەیانەوێت هەوڵدانی نوێ دەست پێبکەن. بۆیە پێویستە گەل و شەڕڤانانی ئەوێ هەموو شتێک لەبەر چاو بگرن. ئەڵبەت بۆ تورکیا هێندە کارێکی ئاسان نییە بتوانێت بەسەر ئەو تێکۆشاندا سەربکەوێت، مەحاڵە. بۆیە بە هێزەوە شەڕێکی دەروونی تایبەت بەڕێوە دەبەن و دەیانەوێت هەر کەسێ بترسێنن هەتا بگەن بە ئارمانجەکانیان. چونکە تا ئێستا لە هەر شوێنێک بە ڕێگەی گوشار و شەڕی دەروونییەوە ئەنجامیان بەدەستهێناوە، خەڵکیان ترساندووە و ئەنجامیان وەرگرتووە. بۆیە ئێستا دەیانەوێت هەمان ڕێبازی پێشوو بەڕێوەببەن. ئەوان پێیان وایە لەوێش بە هەمان ڕێباز ئەنجام بەدەست دەهێنن. بەڵام بۆیان دەرکەوتووە کە ئیتر ڕیبازەکەیان وڵام ناداتەوە، لەبەر ئەم هۆکارە وەک وتم، لەوانەیە گۆڕانکاری لە ڕێباز و پلانەکانیاندا بکەن. بۆیە پێویستە هەم گەل و هەم شەڕڤانانی ئەوێ بە وریاییەوە خۆیان ئامادەی هەموو شتێک بکەن.

*لە هەندێک لایەنەوە لێکدانەوەیەکی وەهایش دەکرێت؛ بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠١٤ دەوڵەتی تورک بە رێگەی داعشەوەی گەلی کوردی بەئامانج گرت. داعشی بە هەموو شێوەیەک پڕ چەک کرد و دژی کورد بەکاریانی هێنا. هەموو سەرنجەکان ڕوویان لە ڕۆژئاوای کوردستان بوو. لەمڕۆشدا زۆر کەس دەڵێن دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی خۆی لە سوریا بگەیەنێتە دەسەڵات، دەیەوێت هەتەشە بەرامبەر کورد بەکار بهێنێت، لەوێ شەڕ بکەن و دەوڵەتی تورکیش بە ڕێگەی چەتەکانیەوە بەرەو دیمەشق پێشڕەوی بکات، وەک وتت ڕەنگە بەو شێوەیە تەنانەت دیمەشقیش بگرێت. ئایا سیناریۆیەکی وەها عەجیب نییە؟

ئێستا دەوڵەتی تورک پەرە بە چی دەدات؟ 'با پەکەکە لەوێ دەرکەوێت و ئەوانەی لە دەرەوە هاتوون لەوێ نەمێنن'. داواکارییەکی وەها دەکات، 'دەبێت قەسەدە هەڵبوەشێتەوە و لەناوببرێت'. یانێ بەم شێوەیە پڕوپاگەندە ئەنجام دەدەن. ئەوان دەیانەوێت ئەم داواکارییانەیان بە هەتەشە بقبوڵێنن. پێشتر لەسەر ئەم بنەمایە چەتەکانی سوپای نیشتمانییان جێگیر کرد. بەم بیانووە دەوڵەتی تورک ڕەوڵی خۆی دەشارێتەوە و شەڕەکە بەرەوپێش دەبات. ئەوانەی لە ڕێزی SNA دان خەڵکی سوریا نین. لە هەموو وڵاتێکەوە تێیدان. دەوڵەتی تورک پارەی پێیان پێدەدات و مووچە و هەموو پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکات. پێویستە گەلی تورکیا ئاگاداری ئەم ڕاستیە بێت. گەلانی تورکیا لە برسێتیدان، دەوڵەتی تورکیاش دەڵێت دەرفەتیان لەبەر دەست نییە و لەو بارەوە هیچ ناکات، بەڵام هەموو شتێک بۆ چەتەکانی SNA دەکات. پێویستە گەلانی تورکیا ئەم بابەتە بخەنە بەر باسەوە. پێویستە بڵێین 'ئێمە تووشی قەیرانی ئابووری هاتووین، مەبەست لەم هاوکارییانە کە دەوڵەت بەم چەتانە دەبەخشێت چییە؟' بۆچی لە بژێوی ژیانمان دەبڕێت و بۆ چەتەکان بەکاری دەهێنێت؟' پێویستە باس لەسەر بابەتە بکەن. لەبەر ئەوەی لێپرسینەوە لەم بابەتە ناکرێت، ئەردۆغانیش بە خواستی خۆی هەڵدەسووڕێت. بەڵام پێویستە باس و لێپرسینەوەی لەسەر بکەن. لەبەر ئەوەی ئەردۆغان چی دەکات دەیشارێتەوە. بۆیە دەڵێن با پەکەکە بڕوات، ئەڵبەت هەموو چەتەکانی SNA بیانین. تەنانەت لە هەتەشەیشدا بیانییەکان زۆرن. تەنانەت هەندێک فەرماندە کراون بە هاوڵاتی سوریا. یانێ ئەوان بە گەلی سوریا دەڵێن، ئەوانەی شەڕیان بۆ پاراستنی گەلی سوریا کرد و گیانیان بەخشی، لەوێ نەمێنن. پێویستە هەموو کەسێک ئەم ڕاستیانە وەها ببینێت.

*لەهەمانکاتدا هێرش دەکرێتە سەر پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک. سەرکردایەتی تازە دەستی بە شەڕی سوریا کرد، دەیانگوت هاوپەیمانی گەورە لەنێوان کورد و عەرەبان. واتە هاوپەیمانییەکی ستراتیژی. بۆ ئەمەش هەوڵدان کرا. هەروەها ناویان لێنا باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا. دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت زیانێکی گەورە بە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بدات. لەم بارەوە بانگەوازی و هۆشدارییەکان چین؟ یان هەڵسەنگاندنی ئێوە سەبارەت بە ئەم مەترسیانە چییە؟ یانێ پێگەی پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سریانی و چەرکەس لەم چوارچێوەیەدا چۆن دەبن؟

ئێستا، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا نەتەوەی دیموکراتیک پەرەی پێدراوە. هەروەها بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی ژنانیش پێشکەوتووە. بە واتایەکی تر ئەمە ئەو ڕاستیەیە کە گەلانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و تێدا دەژین و ئەزموونیان کردووە. مەحاڵە بتوانن نەتەوەی دێموکراتیک لەناو ببەن. یانێ ئەمە ئامانجی ئەوانە، بەڵام ناتوانن دەستیان پێ بگات. گەلانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێگە بەم کارە نادەن. هەروەها بە ئاشکرا هەڵوێستی خۆیان دیار کردووە. سریانی، عەرەب و کوردانیش بە هەمان شێوە هەڵوێستی خۆیان دیار کردووە. هەموو کەسێک ئەمە هەڵوێستیەتی. ئەوان خاوەنداری لە بەهاکانیان و شۆڕشەکەیان دەکەن. کێشەی ئەوێ پرسی کورد و دەستکەوتی تەنها کورد نییە. بەڵکوو کێشەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایە. ئەو گەلەیە کە لەوێ دەژین. کێشەی نەتەوەی دێموکراتیکە. هەروەها ئەو دەستکەوتانەیە کە بە ڕەنج و تێکۆشانی گەلان بەدەست هاتووە. دەوڵەتی تورکیا بەزانابوون کورد و دەستکەوتەکانی بە ئامانج دەگرێت. یانێ بۆ ئەوەی گەلانی تر خاوەنداری لێ نەکەن لە دەرەوە بمێنەوە. بەمشێوەیە حەیلە و چەواشەکارییەکانی بەرەوپێش دەبات و پێموایە هەموو کەسێ لەم سیاسەتانەی دەوڵەتی تورک تێدەگەن. دەوڵەتی تورک دەیەوێت گەلان دابەش بکات و شەڕ لە نێوان گەلاندا بەرپا بکات. بۆ ئەوەی دەسەڵاتداری خۆی بەرەو پێش ببات بەدوای هەر سیاسەتێکی گڵاودا دەگەڕێت. بەئاشکرا دەڵێت ئێمە سیاسەتی عوسمانی بەڕێوە دەبەین، سەرەتا دەبێت میساقی-میلی جێبەجێ بکەین و عوسمانییەکان دەستیان بەسەر هەر شوێنێکدا گرتبێت، دیسان دەستی بەسەردا دەگرینەوە. بە زمانی خۆیان باسی ئەمە دەکەن. چۆن ئەم کارە دەکەین؟ ئەوان دەیانەوێت بە دوژمنایەتی لە نێوان گەلان و جیاکردنەوەی گەلی کورد لە گەلانی دیکە ئەم کارە بکەن. گەلی کورد ئاگاداری ئەم سیاسەتەیە و گەلانی دیکەش بەهەمان شێوە. بۆیە دەوڵەتی تورک ناتوانێت لەم سیاسەتەدا سەربکەوێت و ئەنجام وەربگرێت.

*دەمەوێت ئاماژە بە بابەتێکی تر بکەم. ئێستا جەنگی جیهانی سێیەم لەئارادایە. ناوەندی ئەو شەڕە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانە. لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا ڕێککەوتننامەی سایکس پیکۆ واژۆ کرا و ئەم جوگرافیایە دابەشکرا. لە ئەنجامدا بەتایبەتی کوردستان دابەش بوو بەسەر چوار وڵاتدا، بەهەمان شیوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دابەش بوو. ئێستا لە جەنگی جیهانی سێیەمدا، بەتایبەتی لە شەڕی سوریادا، دەرکەوت کە پەیماننامەی سایکس پیکۆ هەڵوەشاوەتەوە. یانێ پەیمانێکی نوێ دەستی پێکردووە، کە پێی دەوترێت 'پەیمانی ئیبراهیمی'. هەروەها لە قسەکانتدا ئاماژەت پێدا. شەڕ لە فەلەستین دەستی پێکرد. پاشان لوبنانی گرتەوە و بە ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سوریا بەردەوامی بوو. زۆر شت ئاماژە بەوە دەکەن کە شەڕ وگۆرانکارییەکان بەرەو ئێرانیش دەڕوات. بەڵام قۆناغێکی تریش هەیە و ئەویش عێراقە. لەوێ هەم مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هەم زلهێزە هەرێمیەکانی وەک دەوڵەتی تورک لەو هەوڵەداندان. دۆخی ئێستا و دۆخی ئێران و عێراق هەروەها چۆن هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەیت؟

ڕاستە لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین کرایەوە. کوردستان دابەش بوو بەسەر وڵاتانی دیکەدا. هەروەها عەرەبەکان پارچە پارچە بوون. لەسەر ئەم بنەمایە سیستەمێکی جیهانی دامەزرا. ئەوانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەسەڵاتیان بەدەستەوە بوو، ئێستا دیسان دەسەڵات دەگرنەوە دەست. یانێ ئەوانە بوون کە لە ڕابردوودا ئەو پارچەبوونەیان دروست کرد و هەر ئەوانن کە دیانەوێ هەڵیوەشێننەوە. بۆ چی؟ لەبەر ئەوە جەنگی جیهانی سێیەم خزمەتیان پێدەکات. بە واتایەکی تر مۆدێرنیتە خزمەتی سیستەمی سەرمایەداری دەکرد. بەڵام ئێستا تەمەنیان کۆتاییهاتووە. ئەوان هەم بەربەستن لە بەردەم سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هەم بەربەستن لە بەردەم گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەم بۆنەوە ئەم دەسەڵاتانە لەناو دەبەن. شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دەوڵەت نەتەوەدایە. لەم شەڕەدا ئەو دەوڵەتانەی بەرگری لە دۆخی ئێستا دەکەن لەناوچوون. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەنگاوی نوێ دەنێت. ئەو شەڕەی کە لە سوریا ڕوویدا و سوریای کۆتایی پێ هێنا، تەنها لەناوبردنی سوریا نەبوو. بۆیە بەو ڕووخانە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەرووی ڕووخان دەبێتەوە. ئەو سیستەمەی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا دامەزرا، ئێستا دەیانەوێت بی ڕووخێن. بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕانکارییەکی زۆر بنەڕەتی ڕوودەدات. هەروەها ڕووخانی سوریا، ڕووخانی دیکەی لێدەکەوێتەوە. سوریا سەرچاوەی ئەو گۆڕانکارییانەیە. چونکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاتی خۆی بە ناوەندیی سوریا دامەزرا. سەرەتا بەریتانیەکان هاتنە ناو سوریا، پاشان ڕێککەوتنێک لە نێوانیاندا ئەنجامدرا، بریتانیەکان ڕۆیشتن و فەرەنسا هاتن. لەو کاتەشدا سنوورەکان لە نێوان عەرەبەکان ناڕوون بوو. ئەوکات دەوڵەتان پێک نەهاتبوون. لە سوریاوە دەستی پێکرد. لوبنان، ئوردن، سعودیە و عێراق بەو پێیە دامەزران. یانێ دەوڵەتی سوریا لە ناوەندی ئەم دەوڵەتانەدا دامەزرا بۆیە بە هەڵوەشانەوەی سوریا وڵاتانی دیکە هەڵدەوەشێننەوە. سوریا هاوسەنگی و هێزێکی بنەڕەتییە لە هاوسەنگیەکاندا. بۆیە دەڵێن 'بەبێ سوریا ئاشتی دانامەزرێت'. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئەو پارچە بوونەی دروست بووە، لە سوریاوە دەستی پێکرد. ئێستا کە سوریا بەرەو ڕووخان چووە، ئەو گرژیانەی لە سوریا سەری هەڵداوە، کۆتایی پێدەهێندرێت. ئەمە وەک بوومەلەرزەیەک وایە. تەنها بۆ ئەوە نییە کە دەیانویست ڕژێم لە سوریادا بگۆڕن. بەڵکوو بەم شێوەیە بەردەوام دەبن. تەنانەت هەندێکیان وەها بە ئاشکرا باسی دەکەن. تا ئێستا ئەوەی دیانوێت جێبەجێ نەکراوە. ئێستا گۆڕانکارییەکە بەرەو کوێ دەڕوات؟ بەرەو عێراق و ئێران و کوردستان دەڕوات. لێرەدایە کە ڕۆڵی کوردان هەیە. بەو شێوەتە چارەنووسی هەمووان دیاری دەکرێت. هەندێک ناوەند هەن کە بە تایبەتی سەرنجیان لەسەر کوردستانە. ئەوان دەزانن کێ کوردستان بەلای خۆیدا رابکێشێت، لە ڕێگەی کوردستانەوە دەتوانێت گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ناوچەکە دروست بکات. بەم بۆنەوە لەوانەیە شەڕ کوردستانیش بگرێتەوە. بۆیە ئەم شەڕە کاریگەری لەسەر سوریا، عێراق، ئێران و تورکیاش دەبێت. ئێستا شەڕ ڕووی لە ئێران و تورکیایە. ئەمەش ترسێکی گەورەی بۆیان دروست دەکات. ڕێبەر ئاپۆ ئەو گۆڕانکاریانە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن باش دەبینێت و دەیەوێت ڕۆڵێکی مێژوویی بۆ هەموو گەلان بنوێنێ. ڕوونە ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات لە عێراقیشدا بەهەمان شێوە ڕوودەدات. لەبەر ئەوەی هەندێک نیشانە دەردەکەون کە هاوشێوەی سوریان. هەروەک چۆن لە سوریادا ڕۆڵیان بە تورکیا سپارد، دەیانەوێت بەهەمان شێوە لە عێراقیشدا ڕۆڵی پێ بدەن. یانێ بەم شێوەیە دەیانەوێت بۆ مەبەستی خۆیان دەستوەردان لە تورکیا بکەن. ئەردۆغان و ئاکەپە دەڵێن ئەوان هێڵی میلی بە بنەما دەگرن، بەڵام هەموویان درۆ دەکەن. ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بە میلی بوونەوە نییە. ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، تورکیاش وەک دەوڵەتی عوسمانی دەبێتە ئامانج و کۆتایی دێت، ئەمە ڕوونە. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت دیموکراتیزەبوونی تورکیا بەرەوپێش ببات بۆ ئەوەی تورکیا نەبێتە کێشەیەکی گەورە بەسەر گەلانی ناوخۆیدا. هەروەها بۆ ئەوەی گەلانی ناوچەکە لەدەست داگیرکارییەکانی تورکیا ئازاد بن. پێویستە هەموو کەسێک وەک خۆی لەم بابەتە تێبگات. نایەوێت بە داگیرکاری تورکیا بەهێز بکات، بەڵکوو دەیەوێت لەناوی ببات. چونکە تەنها بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەکرێت ڕێگری لەو دارمانە بگیردرێت. ئەگەر دیموکراسی لە تورکیا پێشکەوێت، هەمووان دەتوانن بحەسێنەوە. چونکە تورکیا سوریا و عێراقیش داگیر دەکات. هەروەها لە لیبیا و زۆر شوێنی تریش لە پەرە سەندنە. بۆیە تەنها دیموکراتیک بوون دەتوانێت ڕێگری لەوە بکات. ئەمە ئەرکێکی گرنگە بۆ ڕێبەر ئاپۆ. ڕوونە کە ئەوان دەیانەوێت لە عێراقیشدا هەندێک شت پەرە بدەن. ئەگەری هەیە لە عێراقیشدا پارچە بوون ڕووبدات. چونکە پێشتر لەو بارەوە هەندێک هەنگاویان ناوە. دەوڵەتی عێراق ڕووخابوو. پاشان بە ناوی دامودەزگاکانەوە هەندێک کاریان کرد. بەڵام هێشتا مرۆڤ ناتوانێت بڵێت ئێستا لە عێراق دەوڵەتێک هەیە. یانێ پارچە پارچەبوونێکی لە ئارادایە. بە واتایەکی تر ئەگەر شەڕێکی هاوشێوەی سوریا لە عێراق ڕووبدات، عێراق ناتوانێت خۆی ڕابگرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی پارچەبوونێک. یانێ تورکیا هێزێکی زۆر لە عێراق جێگیر دەکات. هەمووان ئەمە دەزانن. عێراق ڕێککەوتنی لەگەڵ تورکیا هەیە. بەڵام من پێشبینی دەکەم عێراق لەوە تێگەیشتبێت کە تورکیا چی لە سوریا کردووە؟ تورکیا گورزێکی گەورەی لە هەمووان، بەتایبەت ئێران و ڕووسیا وەشاند. لە ئاستانە پێکەوە هاوپەیمان بوون. فێڵی لێکردن و گورزێکی گەورەی لێدان. لە هەر حاڵەتێکدا عێراق ئێستا ئەنجامەکانی سیاسەتی خۆی دەبینێت. ئەگەر ڕاستیەکان نەبینێ گۆڕی خۆی هەڵکەندووە.

*ئێوە باسی ڕێککەوتنی تورکیا و عێراق دەکەن، وایە؟

بەڵێ ئەم ڕێککەوتنە بۆ عێراق زۆر مەترسیدارترە. چونکە هەموو شتێکیان خستۆتە خزمەت حکومەتی تورکیا. تورکیا لە ڕێگەی ئەم ڕێککەوتنەوە بنکەی زۆری دامەزراندووە، هەنگاوی زۆری ناوە، چالاکییە هەواڵگرییەکانی بەهێزتر کردووە، لەگەڵ تورکمان و داعش زۆر کاری کردووە. ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی تورکیا کردیان، خزمەتی بەم مەبەستە کردووە.

*ئێران لەم دواییانەدا بەردەوام گورزی بەرکەوتووە. دەوترێت گەورەترین دۆڕانی لە شەڕی سوریا بینیوە. ئایا بەڕاستی ئێران بەستراوەتەوە و ناتوانێت هیچ کارێ ئەنجام بدات؟ یان ئەمە تەنها فریودانێکە؟

ئێران گورزی بەرکەوتووە. هەمووان ئەمە دەبینن. پێموایە ئێرانیش باش دەزانێت، بەڵام هەرچەندە گورزی لێدرابێت، دەیەوێت بەرگری لە خۆی بکات. عێراق بۆ ئێران گرنگترە. بۆچی؟ چونکە دوای ئەوەی حەماس و حزبوڵا هێرشیان کرایە سەر، هەروەها دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، دۆخی عێراق گرنگتر بووە. ئێران وا بە ئاسانی دەستبەرداری عێراق نابێت. دەتوانم ئەمە بڵێم، بەڵام ئەمریکا و بریتانیا و ئیسرائیلیش دەیانەوێت بەردەوام بن لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراقدا. تورکیەش دەیەوێت سوود لەم دۆخە وەربگرێت. هەروەک چۆن دەیانوێت سوود لە دەرفەتەکانی سوریا بگرن، دەیانەوێت سوود لە دەرفەتەکانی عێراقیش بگرن. پێدەچێت شەڕی عێراق پەرە بستێنێت. هێشتا نازانین چی ڕوودەدات، بەڵام ڕۆڵی دەوڵەت نەتەوەکان کۆتایی هاتووە. دەوڵەت نەتەوەکانی دیکە ناتوانن بەرامبەر قۆرخکارییەکانی جیهانی سەرمایەی بوەستنەوە. یان دەبێت بەپێ ئەوان ڕێککەون یان گورزی گەورەیان لێدەکەوێت. ئەم دۆخە ئێران و تورکیەش دەگرێتەوە.

کاتێک ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵانی ڕابردوودا چاوپێکەوتنی لەگەڵ محەمەد عەلی بیراند کرد، وتی: "دەمەوێت لەسەر بنەمای سیاسی و دیموکراسی موخاتەبێک بۆ چارەسەری پرسی کورد بدۆزمەوە. 'ڕێبەر ئاپو تا ئەمڕۆش لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاوی ناوە. بەدڵنیاییەوە هەنگاوی زۆری ناوە و پێداگری زۆری لەسەر کردووە. بۆ نموونە لەگەڵ تورگوت ئۆزال لەم بارەیەوە وتووێژی کردووە و لەسەر ئەم بنەمایە چەندین جار ئاگربەستی ڕاگەیاندووە. هەروەها تورگوت ئۆزال ویستی لەو بارەیەوە بۆ چارەسەری ئەم پرسە بە ڕێگەی سیاسی و دیموکراتیک هەنگاو بنێت. بۆیە تورگوت ئۆزالیان کوشت.

پاشان ڕێبەر ئاپو پێداگری کرد و رێککەوتنی دۆڵمە باخچە دروست بوو. ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردنی تورکیە بوو. ئەردۆغان بینی کە ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێککەوتنی دۆڵمە باخچە پەرەی پێدراوە، گەیشتووەتە قۆناغێکی جدیی و دەبێت هەنگاوێکی دیار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لەسەر بنەمای سیاسی و دیموکراسی هەڵبگیردرێت، دژی وەستایەوە. چونکە هیچ گۆڕانکارییەک لە عەقڵیەتی ئەردۆغاندا بوونی نەبوو. بەڵکوو ئەو دەیویست کورد لەناو ببات. بۆیە ڕێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە. بۆیە ڕێگری لەوە کرد پرسی کورد لەسەر بنەمای سیاسی و دیموکراسی چارەسەر بکرێت. پێویستە هەمووان لەم بارەیەوە پرسیار بکەن، بۆچی ڕێککەوتنەکە هەڵوەشایەوە؟ ئایا رێبەر ئاپۆ لە دوڵمە باغچە داواکارییەکی گەورەی دەویست؟ نەخێر، ئەو داواکاریی مەعقولی هەبوو و هەمووی لە چوارچێوەی بەرژوەندی گەلی تورک و کورد و دیموکراسی تورکیەدا بوو. کەواتە بۆچی ئەردۆغان ڕێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە؟ بۆچی شەڕەکەی قووڵتر کردەوە؟ بۆچی 'پلانی شکست'ی جێبەجێ کرد؟ هۆکارەکەی چی بوو؟ هەموو ئەم پرسیارانە پێویست بە قسەو باس دەکات.

وەک وتم ڕێبەر ئاپۆ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ محەمەد عەلی بیراند وتی کە دەیەوێت مۆخاتەبێک بدۆزمەوە و پرسی کورد چارەسەر بکەم و لەو پەیوەندییەدا چەندین جار ئاگربەستی تاکلایەنەی ڕاگەیاند و گفتوگۆی ئەنجامدا. دەیویست تا ١٥ی ئاب هێرشەکان بوەستێت و چەکەکان بێدەنگ بکرێت و کێشەکە لەسەر بنەمای سیاسی و یاسایی چارەسەر بکرێت. رێبەر ئاپۆ لە دوایین پەیامیدا ڕایگەیاند: "هێزی ئەوەم هەیە هەم لە ڕووی کردەیی و هەم لە ڕووی تیۆریەوە ئەم پرسە چارەسەر بکەم". بەڕوونی باسی لەوە کردووە کە حکومەت دەبێت ڕۆڵ و ئەرکی خۆیشی جێبەجێ بکات. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕابردووشدا ئەم هێڵەی پەیڕەو کردووە. لەوانەیە ئێستا بە هیزەوە بابەتەکە باس بکات، بەڵام لە ڕابردوودا هەمان قسەی کردووە. لێرەدا هیچ شتێکی نوێ بوونی نییە. پێویستە هەموو کەسێک بەم شێوەیە لە مەسەلەکە تێبگات.

ڕێبەر ئاپۆ بە ناوی خۆیەوە هەنگاوێکی گرنگی دەست پێکرد. دەبینین حکومەتی تورکیا بە تایبەت ئاکەپە چ هەنگاوێک لەو بارەیەوە دەگرێتە پێش. هەمووان چاوەڕێی ئەمەن. تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە. ئەردۆغان تا ئێستا هیچ دیدارێکی ئەنجام نەداوە. ئەوانەی لەگەڵ شاندەکە کۆبوونەتەوە ڕایانگەیاندووە کە 'قسەمان کردووە'. لێدوانەکانی ئەردۆغان بە هیچ شێوەیەک لێدوانی چارەسەری نین. هەموو لێدوانەکانی پەیوەندی بە شەڕ، کۆمەڵکوژی و هەڕەشەوە هەیە. بە تەواوی سەرنجی لەسەر بە‌هێزکردنی دەسەڵاتی خۆیە. بەرژەوەندی تورکیە و گەلانی تورکیا بۆی گرنگ نییە. ڕێبەر ئاپۆ بە پێداگری لەسەر پرسی چارەسەری، ئەرکێکی مێژوویی لە ئەستۆ دەگرێت و ئێمەش لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ هاوڕا و هاودەنگین. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت و بەو پێیە مامەڵە بکات. لایەنە دیموکراتیکەکان، سۆسیالیست و ئەوانەی دەیانەوێت پرسی کورد و کێشەکانی تورکیا بە شێوەیەکی یاسایی و دیموکراتیک چارەسەر بکرێن، ئەوانەی تورکیایان دەوێت، دەبێت کار بۆ چارەسەری ئەم پرسە بکەن. دەبێت گومانەکانیان وەلا بنێن. ئەم گومانانە چۆن دەڕەوێنەوە؟ ئەگەر کار بۆ چارەسەرکردنی پرسەکە و دیموکراتیزەکردنی تورکیە بکەن، ئەوا گومانەکانیش بۆ خۆی دەڕەوێتەوە. دیموکراتیزەکردنی تورکیە لە بەرژەوەندی هەمووانە و هەمووان سوودی لێ وەردەگرن. بۆیە پێویستە هەر کەسێک بەو پێیە ئەرکی مێژوویی خۆی جێبەجێ بکات.

*باسی ڕێبازی ئەردۆغانت کرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە هەنگاوی بۆنراوە. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەوڵەت باخچەلی لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەیدا ڕایگەیاند: یان ئێمە وەک خوشک و برا لەم خاکەدا دەژین یان لە ئەنادۆڵ نامێنین."بەڵام بە تێڕوانین لە دۆخی ئێستا، ئەگەر بەشیوەیەکی سادە سەیری رێبەر ئاپۆ بکرێت، ئەگەر یاری بە هەست و باوەڕی گەلی کورد بکرێت، ئەگەر بە قسەی شۆڤێنیانە وەک 'مشتی ئاسنین' لە دژی پەکەکە بەردەوام بن، ئەنجامەکەی چی دەبێت؟ " ئایا کورد بژاردەی تر و هەڵوێستی دیکەی نییە؟

وەک وتم پێگەی کورد و پەکەکە زۆر بەهێزترە لە جاران. ئەو ڕێگایانەی لە ڕابردوودا بەڕووی پەکەکە داخرابوون، ئێستا کراوەن. حکومەتی تورکیا نابێت هیچ بەراوەردێکی هەڵە بکات. نابێت بیر لەوە بکاتەوە کە 'ئەوان لەژێر گوشارێکی زۆردان، لەم دۆخەدا ئێمەش ‌گوشارەکان زیادتر دەکەین و ستەمیان لێدەکەین و ناچاریان دەکەین هەموو شتێک قبوڵ بکەن' ئەمە دەبێتە هۆی لەناو چوونیان." دەرفەتەکان زۆر زیاترن بۆ کورد و بۆ پەکەکە لە ڕابردوو زیاتر. زۆر هێز و لایەن هەن کە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دروست دەکەن. تەنانەت دەیانەوێت ئاسانکاری زیاتر بۆ پەکەکە بخوڵقێنن کە پێشتر نەبووە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. ئەگەر حکومەتی تورکیا پرسەکە چارەسەر نەکات، پەکەکە بژاردەی زۆر بەهێزی لەبەردەستدایە. وەک دەڵێن، دەستی پەکەکە نەبەستراوە، بە پێچەوانەوە هەموو لایەک حسابێکی جیاواز بۆ کورد و پەکەکە دەکەن. حکومەتی تورکیا دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکات. ڕێبەر ئاپۆ بیر لە هەموو کەسێک دەکاتەوە و دەیەوێت ئەرکی خۆی لە پێناو مرۆڤایەتیدا جێبەجێ بکات. دەیەوێت لەگەڵ تورکیە پێکەوە ئەم پرسە چارەسەر بکات. ئەگەر تورکیە بەم ئاڕاستەیە هەنگاو نەنێت، بژاردەی زۆر هەیە و پەکەکە دەتوانێت سوودی لەهەر دەرفەتێک وەربگرێت. لە دۆخێکی وادا بەدڵنیاییەوە ئەوە تورکیایە کە زەرەرمەند دەبێت. بەڵام ئێمە نامانەوێت تورکیە بکەوێتە ناو دۆخێکی وەهاوە.

ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت کێشەکە بە شێوەیەکی ناوەندی لە تورکیە چارەسەر بکرێت. ئەگینا ناوەندەکان زۆرن، زۆرێکیان دەیانەوێت پەیوەندی دروست بکەن و کورد و پەکەکە بۆ لای خۆیان ڕابکێشن و بەو پێیە سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەببەن. لێرەوە، حکومەتی تورکیا ئاگادار دەکەمەوە با بێباکانە لەگەڵ پرسەکە مامەڵە نەکات. ئەگەر باخچەلی شتێکی لەم شێوەیە دەڵێت، لەبەر ئەوەیە کە هەندێک ڕاستی بینیوە. ئەو شتانەی کە باخچەلی دەیڵێت وەک سەردەمی کۆتایی عوسمانیە. مستەفا کەماڵ ئەو مەترسییەی لەبەردەم تورکیادا بینی و تێگەیشت کە ئەگەر لەگەڵ کورد یەک نەگرن، ئەوا ناتوانن لەو مەترسی گۆڕانکاریەکان ڕزگاریان بێت و بەتەواوەتی شکست دەهێنن. بۆیە هاوپەیمانی لەگەڵ کورد دەست پێکرد، لە کوردستانەوە دەستی پێکرد و لە مەترسیەکان ڕزگاریان بوو و بەم شێوەیە ئەنجامی سەرکەوتووی لێکەوتەوە و تورکیای لە مەترسی ڕزگار کرد. باخچەلی بەهەمان شیوە بینیویەتی کە مەترسی لە تورکیە نزیک دەبێتەوە. ئەگەر لەگەڵ کوردان یەکگرتوویی دروست نەکەن تێکدەشکێن.

هەوڵی باخچەلی تورکیە و تورکەکانە. ئەو خەریکی لێکدانەوەی ئەوەیە کە چۆن دەتوانێت لە قەیرانەکان ڕزگاریان بێت. دەزانێت بە یەکگرتن لەگەڵ کورددا دەتوانێت ڕزگاریان بێت و هیچ بژاردەیەکی تری نییە. چونکە ئەو لەهەر کەسێ زیاتر دوژمنایەتی گەلی کوردی کردووە. ئەگەر ئەمڕۆ دەڵێت دەبێت بەپەلە هاوپەیمانی له گەڵ کورد دروست بکەین، چونکه ده بینێت مەترسییەکان زۆر نزیکن. بۆیە دەڵێت هیچ شتێک بە شەڕ چارەسەر نابێت، بەڵکو سەرکەوتن بە ئاشتی بەدەست دێت. لە کاتێکدا هەندێک کەس لە تورکیە باس لە ئاشتی دەکەن؛ کەواتە شەڕێک لە ئارادایە، بۆیە باسی ئاشتی بەرز دەکرێتەوە. ڕاستە، باسی ئاشتی لەو شوێنانەی کە شەڕی تێدا نییە هیچ مانای هەیە؟ ئێستا هەندێک شت قبوڵ دەکەن. نازانم بە ئارەزووی خۆیان قبوڵ دەکەن یان بە زۆر، بەڵام پێویستە گەلەکەمان بزانێت کە پێگەی کورد و پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ ئێستا زۆر بەهێزتر لە جارانە.

بەدڵنیاییەوە ئێمە دەرفەتی زۆر زیاترمان لە پێشووتر لەبەردەستدایە. بەڵام نابێت کەس بەوە سەرخۆش بێت. بەڵام پێویستە ئەوە بزانن. نابێت شەڕی دەروونی و شەڕی تایبەت لەسەریان کاریگەریی دروست بکات. هەموو ئەو پڕوپاگەندەیەی لە چاپەمەنی تورکیادا دەکرێت بۆ فریودانی گەلەکەمان و چەواشەکردنی هەمووانە. گەلەکەمان نابێت گوێ لەم شتانە بگرێت. پێویستە گوێ لە ڕێبەرایەتی و بزووتنەوەکەیان بگرن. دەبێت متمانەیان بەخۆیان و ڕێبەرایەتیان و بزووتنەوەکەیان بەهێز بێت و بەو پێیە مامەڵە بکەن. متمانەم بە گەلەکەمان هەیە، گەلی کورد گەلێکی ڕێکخستنی و سیاسییە، ئێستا لەهەموو شت تێدەگەن و باش دەزانن چی لەئارادایە. دەوڵەتی تورک بە شێوەی شەڕی دەروونی و شەڕی تایبەت ناتوانێ کاریگەری لەسەر گەلی کورد بکات. بێگومان هێشتا گەلەکەمان دەبێت زۆر ئاگاداری پلانەکان بن. پێویستە تێکۆشانی خۆیان زیاتر بەرەو پێش ببەن و هەروەها هەڵمەتی ئازادی کە بۆ ئازادی ڕێبەرایەتیمان پەرەمان پێداوە لە هەموو شوێنێک بەهێزەوە بەردەوامی بکەن. لەوانەیە تووشی زەحمەتی و دژواری بینەوە، بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتنێکی مەزن بەدەست دەهێنین و مرۆڤایەتیش لەم سەرکەوتنە سوودمەند دەبێت.