كەجەكە بە بۆنەی چالاكی زاپەوە پیرۆزبایی لە گەریلاكانی ئەو ناوچەیە كرد

هاوسەرۆكایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (كەجەكە) بە هۆی ئەوەی لە زاپ زەبری قورسیان لە داگیركەران وەشاندووە، راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لە گەریلاكانی ئەو ناوچەیە كرد.

هاوسەرۆكایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە بە هۆی ئەوەی لە زاپ زەبری قورسیان لە داگیركەران وەشاندووە، پیرۆزبایی لە گەریلاكانی ئەو ناوچەیە كرد و رایگەیاند، "لە شەڕێكی لەو جۆرەدا و لە نێوان دوو هێزی بەو جۆرەدا، بە دڵنیاییەوە گەلەكەمان و تەڤگەری ئازادیی كورد سەردەكەوێت".

هاوسەرۆكایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (كەجەكە) بە هۆی ئەوەی لە زاپ زەبری قورسیان لە داگیركەران وەشاندووە، راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لە گەریلاكانی ئەو ناوچەیە كرد.

"دەوڵەتی توركی پاکتاوکاری داگیركەر بەر لە ٨ مانگ لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا دەستی بە ئۆپراسیۆنێكی داگیركاری كردبوو. بۆ ئەوەی لە ماوەی ١٥ رۆژدا ئەو گۆڕەپانانەی هێرشی كردبوونە سەر داگیر بكات و سەركەوتن رابگەیەنێت، بەڵام وەك گارە لەو ناوچانەش تێكشكا. لە ئێستاشدا بە هۆی چالاكیەكانی گەریلاوە داگیركەران لەو شوێنانەی تێیدان، تووشی مۆتەکە بوون. لە زاپ لە ٤ قۆڵەوە چوونە سەر سەنگەرە سەربازییەكان، بەدەیان سەرباز سزادران و دەستیش بەسەر بڕێكی زۆر كەرەستەی سەربازیداگیرا. دەسەڵاتداری ئاكەپە، كە دەیەوێت لە رێگەی داگیركاریی سەربازییەوە درێژە بە دەسەڵاتداریی خۆی بدات، بەو زەبرانەی لەلایەن گەریلاوە بەریدەكەوێت، لە سەر بنەمای تێكۆشانی یەكگرتووانەی گەلەكەمان تێكدەچێت. ئەو دەسەڵاتدارییە جگە لە دوژمنایەتیی كوردان هیچ ئامانجێكی نییە، بۆیەش تەمەنی ئەو دەسەڵاتدارییە كە لە بەها وێژدانی، ئەخلاقی و كۆمەڵایەتیەكان داماڵراوە، هێندە زۆر نابێت.

ئێمە پیرۆزبایی لە گەریلا و ئەو فەرماندانە دەكەین، كە لە زاپ زەبری قورسیان لە داگیركەران وەشاند و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین. گەریلاكانمان كە لە ژێر فەرمانی شەهیدان، گەلەكەمان و رێبەرمان دان و لە هەموو شوێنێك دەبنە مۆتەکەى سوپای داگیركەری تورك و لە هەموو شوێنێك داگیركەران دەردەكەن. جارێكی تر ئەوە دەبینرێت، کە سوپای تورك لە رووی هەڵاتنەوە زۆر لێهاتووە.

هاوپەیمانیی فاشیستیانەی ئاكەپە- مەهەپە وەک دەسەڵاتدارێکی وەها ناوی دەچێتە مێژووەوە، كە ئەشكەنجەگەر و پاکتاوكارە، كەسانی سڤیل بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی (SÎHA) دەكوژێت، بە مێشك و بیركردنەوەی داعش پەلاماری یەكێك لە ستەملێكراوترین گەلانی جیهان هێرش دەكاتە سەر ئێزدیەكان، لە گرتووخانەكان سیستمێكی ئەشكەنجە و ستەمی ساز كردووە، دەستدرێژی وەك شێوازێكی شكاندنی ئیرادە لە دژی گەلی كورد بەكاردەهێنێت، یاساكانی شەڕ پێشێل دەكات لەوانە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی، بە شێوەیەكی دژە مرۆڤانە پەلاماری تەرمی گەریلا شەهیدەكان و گۆڕستانەكان دەدات. گەل و گەریلا هەروەك چۆن داعشیان تێكشاند، بە هەمان جۆریش دەسەڵاتداری دوانەی داعشیش لە ناو دەبەن و بەو جۆرەش جێی خۆیان لە ناو مێژوودا دەكەنەوە. گەریلا لەسەر ناوی مرۆڤایەتی دژی دەسەڵاتداری فاشیست لە تێكۆشاندایە و لە ئێستا بەدواوەش لەسەر هێڵی گیانبازی و فیدایی بەردەوام دەبێت.

دەوڵەتی تورك و دەسەڵاتداری ئێستا چی دەكات با بیكات، گەلی كورد، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و مرۆڤایەتی، بەچاوی داعش لە هاوپەیمانی ئاكەپە - مەهەپە دەڕوانن. دەسەڵاتداری ئاكەپە- مەهەپە وێنای توركیای بۆ خراپترین ئاست دابەزاندووە. گەریلا، گەل و تەڤگەری ئازادیمان بە پاڵپشتی و هێزێكی مەزنی ورە و ئیرادەوە  تێدەكۆشن. لە پشت داگیركاریی پاکتاوکەر تەنها ئەو كۆمپانیایانە هەن كە چەك دەفرۆشن. لە شەڕی نێوان دوو هێزی لەو جۆرەدا، بە دڵنیاییەوە گەلەكەمان و تەڤگەری ئازادیمان سەردەكەوێت.

گەلانی توركیا دەیانەوێت، كە ئیدی دەسەڵاتداری فاشیست لە كۆڵ خۆیان بكەنەوە. دەسەلاتداری فاشیستی ئاكەپە- مەهەپە، تەنیا ستەم لە گەلی كورد ناكات، بەڵكوو هاوكات بووەتە بارێكی قورس بەسەر گەلانی دیكەی توركیایەوە. هەر بۆیەش نە هێزی دەرەكی، نە گوشار و ستەم و هێرشی داگیركاری ناتوانن ئەو دەسەڵاتدارییە رزگار بكەن. بە گورزی گەریلا و بە تێكۆشانی گەلەكەمان دەسەڵاتداری پاکتاوكەر و ستەمكاری فاشیست دەخرێتە زبڵدانی مێژووەوە.

جارێكی تر بە هۆی بەرخۆدان و ئەو زەبرە قورسانەی لە داگیركەرانی دەوەشێنن، پیرۆزبایی لە گەریلاكانمان دەكەین و لەسەر ناوی تەڤگەری ئازادی  پەیمانی خۆمان بۆ گەلەكەمان و گەلەكانمان دوبارە دەكەینەوە، كە بە دڵنیاییەوە دەسەڵاتداری فاشیست تێكدەشكێنین. ئێمە بەڕێز و خۆشەویستییەوە سڵاو بۆ سەرجەم شەهیدەكانمان و گەلە قوربانیدەر و خۆڕاگركەكەمان دەنێرین، كە ئاكەپەیان هێناوەتە ئاستی لەبەریەكهەڵوەشانەوە".

ژ.ت