لە راگەیەندراوەکەی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکەدا سەرەتا شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' بە بیرهێنراونەتەوە کە بۆ رێگریی لە پیلانگێڕی ئاگریان لە جەستەیان بەردا و هێزە کانی پیلانگێرییان شەرمەزار کرد.
دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە سیستمی گۆشەگیری توندکراویشی لە ئیمراڵی هەڵسەنگاند و رایگەیاند کە ئەوەی لە ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێت سیستمێکی قڕکردن و جینۆسایدە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەک گەلی کورد، دۆستان، هاورێیان و جەنگاوەرانی ئەم گەلە، دەبێت باش تێبگەین کە رێبەرایەتی لە بەرامبەر سیستمی جینۆساید و ئەشکەنجەی ئیمراڵی لە بەرامبەر سیستمی تابوت و دۆخی بەدیلگرتنی ٢٤ ساڵە، بە شەو و رۆژ چۆن خۆڕاگری دەکات، لە ناو بەرخودانێکی چۆندایە. دەبێت ئێمە هەوڵەکانی خۆمان گەورەتر و قوڵتر بکەین.
لە راگەیەندراوەکەدا بەم جۆرە هاتووە:
"هێرشێکی قڕکردن و پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، ٢٤ ساڵی پڕکردەوە و پێدەنێتە ٢٥ەمین ساڵەوە. ئێمە ئەو هێزە پیلانگێڕانە هەر هەموویان کە پلانیان بۆ داڕشت، پێشەنگیان کرد تیایدا بەشداربوون، جارێکیتر بە توڕەییەکی گەورەوە شەرمەزار دەکەین.
ئێمە رێبەر ئاپۆ کە ٢٤ ساڵە لە هەلومەرجی تابوت ئاسای ئیمراڵیدا بە دیل گیراوە و بەرخودانەکەی سڵاو دەکەین. شەهیدانی فیدایی خۆمان کە بە دروشمی ' ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' بۆ ئەوەی رێگریی لە ئامانجە مەترسیدارەکانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بکەن ئاگریان لە جەستەیان بەردا، لە کەسایەتی خالید ئۆرال، سەلامەت مەنتاش، ئاینور ئارتان، ڤیان جاف، ئومید ئاجار، زولفوک گەزەر، زەهرا ساغڵەم، وەیسی تاش و محەمەد ئاکار بە بیردەهێنینەوە. ئێمە بە رێز و پێزانینەوە بەژنی خۆمان لەبەردەم یادی ئەوان دادەنەوێنین.
رێبەر ئاپۆ خۆی کردووەتە ئیرادەیەکی بەرخودان
هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات هێرشێکی جینۆسایدی سەد ساڵەیە کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامدراوە. هێرشێکی جینۆسایدە کە بە سەرکوتی راپەڕینی شێخ سەعید دەستیپێکرد و بە لەناوبردنی رێبەر ئاپۆ ویستیان بیگەیەننە ئەنجامی کۆتایی. ئامانجی سەرەتایی ئەو هێرشە لەگەڵ لەناوبردنی رێبەر ئاپۆ لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەی پەکەکە، بێ پێشەنگ کردنی گەلی کورد، قڕکردن و لەناوبردنی گەلی کورد بوو. بە هەڵوێستی خۆڕاگرانەی رێبەر ئاپۆ، بزوتنەوە و گەلە وڵاتپارێزەکەمان، ئەو ئامانجە سەرەتاییەی پیلانگێری دەستەبەر نەبوو. لەبەر ئەوەی ئەو ئامانجە سەرەتاییە پێکنەهات، هەمان هێزە پیلانگێڕەکان ئەمجارەیان ویستیان رێبەر ئاپۆ لە تابوتی ئیمراڵی کە ژووری تاکەکەسی پێدەوترێت سزا بدەن و بە شێوەی هەتاهەتایی تەمەنی لە ئەشکەنجەدا بێت. بە وتنی ' خۆی لە خۆیدا ناتوانێت رۆژێک بەرگە بگرێت و خۆی دەدات بەدەستەوە' بەردەوام لە چاوەڕوانیدا مانەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆخی رێبەر ئاپۆ بووە بناغەیەک کە کاریگەری لەسەر ئایندەی گەلی کورد، کۆمەڵگای تورکیا و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. لە پەیوەندییەکانی کورد-تورکدا پێوانە و کۆڵەکەی یەکلاکەرەوەیە. رێبەر ئاپۆ بە گوێرەی ئەو بەرپرسیارێتییەی خۆی، لە دژی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی گۆڕیوە بۆ ئیرادەیەکی بەردەوامی بەرخودان. لەبەر ئەوەی هەناسەی رێبەر ئاپۆ بۆ کوردان وەک هۆکاری مان و نەمان دەبینرێت. رێبەر ئاپۆ بەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەوە مامەڵەی کرد، رێبازێکی نوێی بەرخودانی ئافراند، کە لە مێژوودا بە کەمی بینراون. لە ناو هەلومەرجی تابوتی ئیمراڵیدا لە کەسایەتی خۆیدا شۆڕشێکی مێشک و هزری سازکرد، وایکرد کە ئەو شۆڕشە مێشکییە کاریگەری بکاتە سەر تەواوی بزوتنەوە و گەلی کوردستان. هەلومەرجی تابوتی ئیمراڵی گۆری بۆ بارەگایەکی هزر، یاخود بە دەربڕینی رۆژانە گۆری بۆ ئەکادیمیایەک. لە کەسایەتی کۆمەڵگای کورددا بە دوای چارە و چارەسەری کێشەی هەزارساڵەدا گەڕا. بۆ کێشە کۆمەڵایەتیەکان کە ئێستا بوونەتە قەیرانی سیستم، چارەسەری ئاڵترناتیڤی کرداری ئافراند. لەبەرامبەر تەنگەزاری سیستمی سەرمایەداریدا، چارەسەری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی هێنایە ئاراوە، کە دەتوانێت لە سەدا ٩٠ی کێسەکانی مرۆڤایەتی چارەسەر بکات. چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک و مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە ئازادی ژن بە بنەما دەگرێت، بە هەموو وردەکارییەکانەوە دەستنیشانی کرد. کورد لەگەڵ گەلان خوشک و برایانە لەسەر ئەو بنەمایە خۆیان بە رێکخستن دەکەن، هەوڵ دەدەن سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکی خۆیان بە پێشەنگایەتی ژنان دابمەزرێنن و بۆ ئەوەش تێدەکۆشن. هەروەها ئامۆژگاری لە مرۆڤایەتی پێشکەوتوو دەکەن کە گوێ بگرن بۆ سیستمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ، کە بۆ کێشە بنچینەییە کۆمەڵایەتییەکانیان دەتوانێت ببێتە رێگەی سەرەکی چارەسەری. گەورەترین رێگای بەرخودان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، دەزانن کە بە چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک و مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەبێت.
سڵاو لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەکەین
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بنچینەییترین هێزی ئیرادەیە کە لە بەرامبەر هێرشەکانی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات بێپسانەوە تێکۆشان. هێزی بنچینەیی پێشەنگە کە لە هەر قۆناغێکدا هێرشی قڕکردن و پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدا نەیانهێشت کە بگاتە ئامانجەکانی خۆی و ئەوەی ئامانجە چەپەڵەکانی بێنەدی. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان خاکی کوردستان و گەلی کورد لە هەموو ساتێک و لە هەموو هەلومەرجێکدا دەپارێزن و تا ئێستا رێگرییان لە قڕکردنی گەلی کورد گرتووە کە گەورەترین ئامانجی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتە. هەربۆیە تێکۆشانی خۆیان بە ئامانج، خواست و بڕیارداری گەورە درێژە پێدەدەن. گەریلاکانی ئازادی کوردستان نەک هەر بۆ گەلی کورد، لە کەسایەتی گەلی کورددا بەهاکانی دیموکراسی و ئازادی گەلانی خوشک و برا، مرۆڤایەتی لە تەواوی جیهانیان تائێستا پاراستووە و بەردەوامیش دەبن لە سەر ئەو پاراستنە. هەر بۆیە تەنیا تێکۆشانێکی هەرێمی نییە، بەڵکوو لە هەمان کاتدا تێکۆشانێکی گەردونییە. گەریلاکانی ئازادی هاوین و زستان لە هەموو هەلومەرجێکی دژواردا لە بەرامبەر سوپای چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری کۆلۆنیالیست کە هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەکی شەڕی و چەکی قەدەغەی بەدەستەوەیە، درێژە بە بەرخودان دەدەن. بەرخودانی گەریلاکان لە بەرامبەر سوپای چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری کۆلۆنیالیست، لە هەمان کاتدا لە دژی سیاسەتی جینۆساید و پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە، گەورەترین بەرخودانە. بە بەرخودانی شکۆدار لە زاپ، کە ئێستاش بەڕێوەدەبرێت، گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکۆشانی لەناوبردنی سیاسەتی قڕکردن و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە باڵاترین ئاستدا بەڕێوەدەبەن. هەربۆیە لە دڵ و گیانەوە سڵاو لەو چالاکییانەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکەین.
ژیانێکی بێ رێبەرتی هیچ کاتێک قبوڵ ناکەین
سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی ڕەهای ئیمرالی لە بنەڕەتدا سیستەمێکی قڕکردنە. سیستەمی قڕکردنی کوردە. سیستەمێک کە دیموکراسی و ئازادی لەناو دەبات. لە چوارچێوەی ئەم سیستەمەی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمرالیدا کە لەلایەن هێزە نێونەتەوەیییەکان بەڕێوەدەبرێت و دەوڵەتی تورک پاسەوانی دەکات، ڕێبەر ئاپۆ بیست و چوار ساڵە بەرخۆدانێکی گەورە و مێژوویی دەکات. ئەم خۆڕاگرییە مێژوویی و گەورەیەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی، بنەمای سەرەکی خەباتی ئێمەیە لە دژی سیاسەتی هێرش و قڕكردن. چونکە ئەو سیاسەتەی لە ئیمرالی بەڕێوە دەچێت، سیاسەتی قڕکردنی هەموو کوردە. وەک گەلی کورد و دۆست و هەڤاڵ و میلیتانەکانی ئەم گەلە؛ پێویستە باش تێبگەین کە رێبەرتی چۆن بەرەنگاری سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمرالی بووەتەوە، پێویستە بزانین رێبەر ئاپۆ لە سیستەمی ئەشکەنجە و دۆخی دیلێتی بیست و چوار ساڵە، شەو و ڕۆژ، لە چ جۆرە بەرخۆدانێکدایە. پێویستە ئەم هەوڵانە گەورەتر و قووڵتر بکەین. لە پرسی هەبوون و ئازادی گەلی کورددا دەبێت هەست بە مانا و گرنگیی حەقیقەتی ڕێبەرتی و ئەو هەلومەرجە کە لە دەرەوەی مرۆڤایەتیە بکەین. تایبەتمەندی رێبەرتیە کە توانای بەرگەگرتنی ئەم هەلومەرجە نائاساییانەی قڕکردن و ئەشکەنجەدانی هەیە، چ لە ڕووی جەستەیی و هەم لە ڕووی دەروونییەوە، چ لە ڕووی فیکرییەوە. ئەمە جیاوازیی رێبەرتیە. هێزی فیکری، ڕۆحی و ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەدات. چونکە ئەوەی لە هەلومەرجی سەختی ئیمرالیەدا ماوەتەوە تەنها ڕێبەر ئاپۆ نییە. ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ زۆر سەرنجڕاکێشە. ٢٤ ساڵە دڵی گەلی کورد لە ئیمرالی لێدەدات. بە واتایەکی تر لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد لە زیندانی ئیمرالی زیندانی کراوە. چونکە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد یەکگرتوون و هەرگیز لە یەکتر جیا نابنەوە. بۆیە گەلەکەمان دەڵێت 'هەرگیز ژیانێک بەبێ رێبەرتی قبوڵ ناکەین'. چونکە دڵسۆزی گەلەکەمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دڵسۆزییەکە لەسەر تێگەیشتن و خۆشەویستی بنیات نراوە. پێویستە بزانرێت هیچ هێزێک ناتوانێت بکەوێتە نێوان ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان. لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو لە گەلەکەمان و دۆستانی ئازیزمان دەککەین کە هەمیشە بەرەنگاریان کردووە و هەنگاو دەگرنە بەر بۆ ڕێگریکردن لە سەرخستنی پلانەکان و شکستپێهێنانی پیلانگێڕی بەتایبەتی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات.
ئێمە لەنێو بەرخۆدانێکی گشتگیرداین
ڕێبەر ئاپۆ بیست و چوار ساڵە لە سیستمی داربەستی ئیمرالیدا راگیراوە، ئیتر گەلەکەمان بەرگەی ئەوە ناگرێت. گەلەکەمان دەیەوێت ڕێبەر ئاپۆ بە جەستەیی ببینێت. هەبوونی خۆی لە ئامادەبوونی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینێتەوە، ئازادیی خۆی لە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینێتەوە. بۆیە کورد نایەوێت چیتر ژێردەستە بێت، دەیەوێت بەشێوەیەکی ئازاد بەژی. بۆیەش بەشێک لە گەلی نیشتمانپەروەرمان چالاکی زۆر جددی قورس ئەنجام دەدەن. وەک لە نمونەی بێوێنەی وەیسی تاش و محەمەد ئاکاردا دەردەکەوێت، ئاگریان لە جەستەیان بەردا. ئەم چالاکییە گەورانە و چالاکوانانەی کە بەردەوامن لە چالاکییەکانی 'ئێوە ناتوانن خۆری ئێمە تاریک بکن'، پێویستە هەموو لایەک تێبگەن. ئەوان بە هەڵوێستی چالاکیەکانیان پەیامی قووڵیان بە ئێمە و گەلەکەمان و دۆست و دوژمنانمان دا. هێرشی گۆشەگیریی ڕەها و ئەشکەنجەدان بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ وەک هێرشێک بۆ سەر خۆی دەبینێت. ئەوان هەست بە ئەشکەنجەدان و فشار لە ئیمرالی لە ڕۆحیاندا دەکەن و دەڵێن 'ئیدی بەسە'. دەڵێن 'ئێمە ئیتر ئەم هێرشەی گۆشەگیری و ئەشکەنجەیە قبوڵ ناکەین'. دەڵێن ئێمە دەمانەوێت وەک کوردێک بە شەرەفەوە بژین. دەڵێن 'ئێمە دەمانەوێت وەک کوردێکی ئازاد بژین چیتر وەک کوردی ژێردەستە ناژین' و دەڵێن کوردایەتییەکی ئازاد تەنیا لە هەلومەرجی ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا بەدی دێت. ئەوان هەڵوێستی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ وەک هەڵوێستی بەرامبەر خۆیان دەبینن. دەڵێن بە سیستەمی قڕکردن و گۆشەگیری ڕەها لە ئیمرالیەدا ئێدی ژیان بەڕێوە ناچێت'. بە ئێمەش کە ماوین دەڵێن نابێت بەم شێوەیە بژین. دەڵێن نابێت ئێدی بەم شێوەیە بژین و زیاتر خۆیان رابگرن. بانگەوازی لە کۆمەڵگەی کوردستان و گەلانی ناوچەکە و مرۆڤایەتی پێشکەوتوو کرد هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر ئەو هێرشە قڕکەرانە نیشان بدەن. ئەم دوو کەسە نیشتمانپەروەرە ئازیزەمان ئاستی هێرشەکانیان لە ئیمرالیە بینی. ئەو ئاستە هێرشانەی کە فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە کەسایەتی ئیمرالیدا دژی گەلی کورد ئەنجامی دەدات، بینیان هەمان ئاستی هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیییە، درکیان بەوە کرد کە هێرشێکە بۆ لەناوبردن و بەو هۆیەوە شێوازی ئەو چالاکیەیان وەک چارەسەرێک بینی. ئەوەی کە ئەم دوو کەسە نیشتمانپەروەرە ئازیزەمان لەسەری خەباتیان کرد تا کۆتایی ڕاستییە. هەروەها ئەو چالاکیانە زۆر گەورە و بەنرخن. بەڵام بەردەوامیدان بە خەباتیان مەرج نییە بە مانای دووبارەکردنەوەی شێوازی چالاکیەکانیان بێت. مرۆڤ تەنیا بە جێبەجێکردنی خواستەکانیان دەتوانێت ببێتە شوێنکەوتووی ڕاستەقینەی ئەم شەهیدە بەنرخانە. واتە بە ڕاگرتنی هێرشی قڕکردن لە ئیمرالی، بە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بە پەیوەستبوون بە رێبازی ئەوان لە هەمان ئاستی تێگەیشتن، ئیرادە و بوێری لە خەباتدا، دەتوانرێت درێژە بە رێچکەیان بدرێت. هێڵی یەکلاکەرەوەی بڕیار و بوێر کە ئەوان بەڕێوەیان برد، بە رێبازی دەوڵەمەند و خوڵقێنەرتر بەڕێوەببرێت، ئەو کاتە دەتوانرێت بە دروستی درێژە بە رێچکەیان بدرێت. بۆ ئەمەش وەک گەل، بزووتنەوە و دۆستەکان، بۆ لەناوبردنی سیستەمی قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی ئیمرالی، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چالاکیی دەوڵەمەند و داهێنەرانە لە چوار پارچەی کوردستان و هەموو لایەکی جیهان ئەنجام بدەین. لە بەرخۆدانی تەواودا بن. پیویستە داگیرکەران، قڕکەران و فاشیستەکان بسوتێنین نەک خۆمان. لەوان بدەین نەک خۆمان.
خاوەنداری لە خۆتان و پێوانەکانی مافەکانی مرۆڤ بکەن
هێرشی قڕکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە ئیمرالی بە ئەشکەنجەی ڕەهای گۆشەگیری بەردەوامە. وەک 'سزای هەتاهەتایی قورس' کە بەسەر ڕێبەرتیدا سەپێنراوە، بەردەوامە. وەک 'پچڕانی ڕەها پەیوەندیەکان' بەردەوامە. ئەنجومەنی ئەوروپا و ڕێکخراوەکەی (سی پی تی) کە بەرپرسە لە کۆنترۆڵکردنی ئەم سیستمە ئەشکەنجەیە، لەدەرەوەی یاسا نێونەتەوەیییەکان و مافەکانی مرۆڤ، بەرپرسیارە لە ڕێگریکردن لەم کارە، جارێکی دیکە ڕوون بووەوە کە لەم سیستمە ئەشکەنجە و قڕکردنە هاوبەشن. تەنانەت ئەگەر ناڕاستەوخۆش بێت. دەڵێن چووەتە ئیمرالی و ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی ئەوێ ئامادە کردووە و هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو پرسە بە بزووتنەوەی کورد و ڕای گشتی نادات. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هاوبەشە لەم کارەدا. سی پی تی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و ڕێکخراوی ئەنجومەنی ئەوروپای چەتر، هاوبەشی بێدەنگییە بەرامبەر بە سیاسەتی قڕکردن و ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی. پێویستە بو زوترین کات دەست لەم هەڵوێستەیان هەڵبگرن. بەبیریان دەهێنینەوە کە هەم پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات و هەم زیندانیکردنی ڕێبەر ئاپۆ لە بارودۆخی ئەشکەنجەدا ٢٤ ساڵی تەواو کردووە و کەوتووەتە ٢٥مین ساڵیەوە. بانگەوازیتان لێدەکەین خاوەنداری لە ماف و پێوەرەکانی مافی مرۆڤ بکەن، لە بەرامبەر کارە نامرۆڤەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئیدی خۆتان کوێر و بێدەنگ مەکەن.
چارەکە سەدەیەک بەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدا تێپەڕیوە. ئەم پیلانگێڕیە نە تەنیا له کەسایەتی رێبەرتیدا دژی بزووتنەوە و گەلەکەمان بەڕێوەچوو، بەڵکو سەرەتا لە کەسایەتی رێبەرتیماندا دژی گەلان و مرۆڤایەتی پێشکەوتوو ئەنجامدرا. بەم مانایە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات پیلانێکی گەورەیە. ئەم پیلانگێڕییە بەردەوامە بە جۆرێکە کە کاریگەری لەسەر پێشهاتەکانی سەردەمی ئێمە دەبێت. بۆیە; هەموو ئەوانەی پێشەنگایەتی پیلانگێڕیەکە دەکەن، جێبەجێ یدەکەن و ڕۆڵی خۆیان لە پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا دەگێڕن؛ بانگهێشتیان دەکەین بزانن ئەم پیلانگێڕیە چی بووە و چ ئەنجامێکی بەدوای خۆیدا هێناوە. لەم ٢٥ ساڵەی ئەو پیلانگێڕیە ئەنجامدرا پێویستە دەست لە پێداگری لەسەر هێڵی پیلانگێڕی هەڵبگرن و ئەم تاوانە گەورەیە ببینن کە بەرامبەر کورد و گەلانی ناوچەکە و جیهان ئەنجامیانداوە لە کەسایەتی کورددا. ئەگەر دەیانەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەت بکەن و دۆستایەتی لەگەڵ گەلی کورد پەرەپێبدەن، پێویستە دەست لە سیاسەتی پیلانگێڕی هەڵبگرن و سیاسەتی خۆیان بەرامبەر بە کورد بگۆڕن. تاکە ڕێگە کە بتوانن خۆیان لەم دۆخە تاوانباریە رزگار بکەن، پێویستە ئەو کارە بکەن.
بەرخۆدان فراوان بکەین
لە ئەنجامدا; ٢٥ ساڵی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، قۆناغێکی سیاسییە کە سەدەی نوێ دیاری دەکات. وەک گەلی کورد، بزووتنەوە و دۆستەکانیان؛ پێکەوە دەبێت ئاستێکی مێژوویی لە تێکۆشانی ئازادیخوازی کورد پەرە پێبدەین، بۆ گەل و ئەو مرۆڤایەتییە پێشکەوتنخوازەی کە پیلانگێڕییەکەیان تێکشکاند و خەباتی کوردیان بۆ هبوون و ئازادی بەرەو سەرکەوتن برد. بەم ئامانجە بنەڕەتییە و بەئیرادەی خۆمانەوە دەچینە ناو ساڵی ٢٥ی بەرخۆدانی دژی پیلانگێڕی. لە هەموو کاتێک زیاتر ئیرادە و متمانەمان هەیە بۆ ئەوەی بەرخۆدانمان بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە. لەسەر ئەم بنەمایە بەتایبەت ژنان و گەنجان؛ داوا لە هەموو گەلەکەمان و دۆستە بەشەرەفەکانیان دەکەین کە لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەژین، بەرخۆدان بەرز بکەنەوە تا ئەو کاتەی لە ساڵی ٢٥دا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێکدەشکێندرێت."
ف.ق \ هـ.ب